فێرخوازانى بەشەکانی کارگێری کار و کارگێری گشتی؛ خۆراک و پێداویستى پێشکەش بە خانەی بێسەرپەڕشتان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (12/1/2026)،  فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بە هەماهەنگی لەگەڵ فێرخوازانی بەشی کارگێری گشتی خۆڕاک و پێداویستى ڕۆژانەیان پێشکەش بە خانەی بێسەرپەرشتان لە شارى هەولێر کرد.

چالاکیەکە بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، بە گەیشتنی فێرخوازان لە لایەن شێروان عبدالرحمن حسین بەرێوەبەری خانەکە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا. پاشان کورتەیەکى زانیاری سەبارەت بە خانەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، ڕونیکردنەوە خانەی بێسەرپەرشتان سەر بە بەرێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتیە لە شارى هەولێر، وتیشى منداڵ لە تەمەنی یەک ڕۆژ تا هەژدە ساڵی ئەوانەى بێ سەرپەرشتن لە خانەکە وەردەگرن، هەر لەو بارەیەوە ڕونکردنەوەى زیاتر بە فێرخوازان دا و وتى: لە خانەکە شوێنی مانەوە وخەو وەک ماڵ بۆ منداڵان دابینکراوە، بەجۆرێک لە هەر ژوورێکدا دوو یان سێ منداڵ دەمێنێتەوە. ڕۆژانە سێ ژەم خۆراک بۆ منداڵەکان دابین دەکرێت.

لە وێستگەیەکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان کۆمەڵێک خۆڕاک و پێداویستى ڕۆژانەیان پێشکەش بە منداڵانى خانەی بێسەرپەرشتان کرد، بۆ ئەوەش شێروان عبدالرحمن حسین دەستخۆشی لە ستاف و فێرخوازانى هەردوو بەشی کارگێری کار و کارگێڕى گشتی کرد بۆ لە بیرنەکردنی ئەم توێژەی کۆمەڵگە، لە بەرامبەردا مامۆستا سەرپەرشتیار سەرەرای دەستخۆشی لە ستافی خانەکە دڵنیایکردنەوە کە لە داهاتوویەکى نزیکدا پێداویستی زیاتر بۆ خانەکە دابین دەکەن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هێڤی مەحمەد قادر هێڤی مەحمەد قادر 3 90
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 90
3 هاوكار قاسم پيرداوود هاوكار قاسم پيرداوود 3 90

لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و پڕۆژەی “زەکاتی زانست” کە زانکۆی جیهان-هەولێر پەیڕەوی دەکات، بەشی کارگێڕی کار دەستپێشخەرییەکی ڕۆشنبیری بۆ پاڵپشتیکردنی کتێبخانەی قوتابخانەکان ئەنجامدا.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی (١٤/١/٢٠٢٦)، ، بە سەرپەرشتی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قوسەی حەمید سەلامی)، شاندێکی فێرخوازان سەردانی “قوتابخانەی نەسری کچانی نایاب”یان لە هەولێر کرد. شاندەکە لەلایەن (لینا سەعدی لفتە) بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا.

ئەم سەردانە بە مەبەستی بەخشینی زیاتر لە (٧٠) ناونیشانی جیاوازی کتێب بوو، کە لە بڵاوکراوەکانی زانکۆی جیهانن. کتێبەکان بوارە جیاوازەکانی وەک (ئەدەب، یاسا، کارگێڕی، ژمێریاری و سیاسەت)یان لەخۆگرتبوو، کە بە هەر سێ زمانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) نووسراون.

بەو بۆنەیەوە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستخۆشی لە زانکۆی جیهان-هەولێر کرد و ڕایگەیاند: “ئەم دەستپێشخەرییە نەک تەنها کتێبخانەکەمان دەوڵەمەند دەکات، بەڵکو هاندەرێکی گەورەیە بۆ فێرخوازانمان تا زیاتر ڕوو لە خوێندنەوە و توێژینەوە بکەن.”

فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانەی دەستپێکرد بۆ نۆژەنکردنەوەی ، “باخچەی مندالانی گوڵاڵە” لە شاری هانا – هەڤاڵان.

لەو چوارچێوەیەدا و، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصي حميد السلامي، ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١٣/١/٢٠٢٦) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەردانى باخچەى منداڵانى گوڵاڵەیان کرد و، بە گەرمى لەلایەن شرمین فقی عبداللە  بەڕێوەبەری باخچەکە و ستافی مامۆستایان پێشوازییان لێکرا، دواتر لە وتەیەکدا بەڕێوەبەرى باخچەکە تیشکی خستە سەر ئەو زیانە بەرچاوانەی بەهۆی بارانبارین دوچارى بووە، پاشان فێرخوازان لە میانەى بەسەرکردنەوەى باخچەکەدا کۆمەڵێک تێبنیان تۆمارکرد و لە نزیکەوە ئاگادارى زیانەکانبوون بەتایبەت بۆیان دەرکەوت بەشێک لە سەقفی پۆلەکان داڕماون، ئاوی باران لە ناوەوە دزە دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی زەوی و تێکچوونی پێداویستیە پەروەردەیی و کارگێڕییەکان، ئەمە جگە لەوەی کارەبای بە تەواوەتی پچڕاوە، ئەوەش وایکردوە کە دەوامى باخچەکە لە پێناو سەرمەلاتى گیانى منداڵان ڕابگرن.

لە بەرامبەر ئەو دەستپێشخەرییەدا، بەڕێوەبەری باخچەی ساوایان ڕایگەیاند، “ئەم دەستپێشخەرییە نوێنەرایەتی چرایەکی ڕاستەقینەی هیوا دەکات بۆ منداڵەکانمان. هاوبەشی لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ کردنەوەی دەرگای باخچەی ساوایان و دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی سەلامەت و گونجاو، بۆ ئەوەش سوپاسی دڵسۆزانەیان ئاراستەی شاندی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.

ل  ڕێکەفتی 25ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژەیێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکویێ، ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 25 قوتابیێن پەیمانگەهێ. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک پەرتووکخانە و بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ بەڕێز (ریان صدیق) ڤە ل سەر “ڤێڕا گەهەشتنێن دەستپێکی” هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.