فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن بەشداری لە بۆنەیەکی تایبەت نابیستان دەکەن

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٣/٤/٢٠٢٥) بۆنەیەکی تایبەت بۆ هەفتەی هۆشیاریی نایستان لە پەیمانگەی هیواى نابیستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دڵات ئیسماعیل بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

سەرەتای چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی سروودی نیشتمانی “ئەی ڕەقیب” لەلایەن قوتابیانى نابیستاى  پەیمانگەی هیواى نابیستان بە زمانی ئاماژە دەستی پێکرد. دواتر گروپێکی هونەری لە کۆمەڵگەى پەروەردەیی کۆلێژی جیهان گۆرانییەکی تایبەتیان پێشکەش کرد کە بە زمانی ئاماژە ئامادەکرابوو. هاوکات قوتابیانى پەیمانگەى هیواى نابیستان کۆمەڵێک کاری هونەری و تابلۆی سەرنجڕاکێشیان لە چوارچێوەى پێشانگەیەکدا نمایشکرد، کە ڕەنگدانەوەی داهێنان و بەهرەکانیان بوو. سەرەڕای ئەوەش، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی چالاکیان گێڕالە ڕێکخستن و هاوکاریکردنی قوتابییە نابیستەکان لە کاتی نمایشە هونەرییەکاندا، جگە لەوەش دیاری و شیرینییان پێشکەش بە فێرخوازانى نابیست کرد وەک ئاماژەیەک بۆ پێزانین و هاودەنگی.

هەفتەی هۆشیاری نابیستان بۆ ماوەی هەفتەیەک (لە ماوەی هەفتەی سێیەمی مانگی نیساندا) بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی نابیستان بۆ هۆشیارکردنەوەی گشتی بەڕێوەدەچێت، ئەم بۆنەیە لە ساڵی 1957 لەلایەن فیدراسیۆنی جیهانی نابیستانەوە دامەزراوە، ئەم هەفتەیە بە فەرمی لە زۆرێک لە وڵاتان، لەوانە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسراوە و تیایدا چالاکى جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێ  بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مافی  نابیستان.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.