لەم سیمینارەدا خاتوو ڕێزان ئەحمەد شێوازی دانانی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی نمرەکان بۆ هەر پرسیارێک و دانانی ستانداردی فۆرمات لەوانە بۆشایی و فۆنت و قەبارە خستەڕوو.
هەروەها باسی هەڵە باوەکانی کرد کە دەبێت خۆیان لێ دوور بخەنەوە، تیشکی خستە سەر باشترین کردارەکان، و نموونەی ڕوونی هەردوو شێوازی ڕاست و هەڵەی خستەڕوو بۆ یارمەتیدانی پەروەردەکاران بۆ ئامادەکردنی وەرەقەی تاقیکردنەوەی کاریگەر و پیشەیی.