بەکۆتاهێنانی خولی راهێنەرایەتی تایبەت بە ڕاهێنەران لە نوسینگەی بەڕێز وەزیری پەروەردە

بەکۆتاهێنانی خولی راهێنەرایەتی تایبەت بە ڕاهێنەران لە نوسینگەی بەڕێز وەزیری پەروەردە، بۆ بابەتی بەڕێوەبردنی پۆل کەوا مامۆستایانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشداربوون ماوەی خولەکە بە دوو ڕۆژ، لە کاژێر ٨:٣٠ هەتاوەکو ٥ ئێوارە، زۆر بەسەرکەوتوویی بە هاوبەشی لەگەل نوسینگەی وەزارەتی پەروەردە و ئەکادیمیای جیهان بە ئەنجام گەیەنرا

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 نەوزاد طەلعەت عوثمان نەوزاد طەلعەت عوثمان
2 سەرباز عەزیز عەلی سەرباز عەزیز عەلی 15 90

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی پ. د. ئومێد رفیق فتاح و بەڕێز سەرۆکی زانکۆی جیهان – دهۆک پ. د. زێڤان عبدالمحسن أسعد بەشدارییان لە دانیشتنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی (Digital Universities Arab World 2025) کرد، کە لە شانشینی عومان لە ١٦ تا ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت. ئەم کۆنفرانسە لەلایەن دامەزراوەی تایمزی بەریتانی (Times Higher Education) بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە و داهێنان لە شانشینی عومان و لە زانکۆی (الجامعة العربية المفتوحة )سازدرابوو.

چالاکییەکانی ڕۆژی یەکەم بە ئامادەبوونی زیاتر لە (٣٠٠) سەرکردەی خوێندنی باڵای لە جیهاندا بەڕێوەچوو، لەوانە سەرۆکی زانکۆکان، ڕاگری کۆلێژەکان، بەڕێوەبەری سەنتەرەکانی توێژینەوە، و شارەزایانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی، جگە لە زیاتر لە (٧٠) وتاربێژی پسپۆڕ کە باس لە بابەتەکانی زیرەکی دەستکرد، فێربوونی تێکەڵاو، و حوکمڕانی دیجیتاڵی زانکۆیی دەکەن. بەشداریکردنی سەرۆکی زانکۆ لەم بۆنەیەدا بەڵگەیە لەسەر گرنگیپێدانی زانکۆ بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان لە بواری خوێندنی باڵادا، و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی ئەکادیمی زانکۆیە لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی، هەروەها بنیاتنانی پردی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە پێشەنگەکان لە بواری فێربوونی دیجیتاڵیدا.

بەڕێز پ.د. کریم شەریف قەرەجەتانی سیمینارێک بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە پةیمانگای تەکنیکی و پیشەیی زانکۆی جیهان پێشکەش کرد بە ناونیشانی «چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و پێداویستیەکانی ئەم قۆناغەی نوێ». لەو سیمینارەدا، ووتی سەبارەت بە هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ خۆگونجاندن لە ناو ژینگەی ئەکادیمیایەوە دوای گواستنەوە لە ژینگەی جیاواز و تەواوەتی، و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان بەشداربوون.

بەڕێز (پ.د. کریم شەریف قەرەجەتانی) سیمینارێکی پەروەردەیی ـ دەروونی بە ناونیشانی «ڕۆڵی خێزان لە فێرکردن و ئاگادارکردنەوەی منداڵ بە خوێندنەوە» لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب پێشکەشکرد، کە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەشداربوون، و سەرنجی سەرەکی خستە سەر هۆکارە یارمەتیدەرەکان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندنەوە، بە تایبەتی ڕۆڵی دایک و باوک لەم بوارەدا.