ئەنجامدانی یەكەمین كۆڕبەندی توێژینەوەی زانستی بە ناونیشانی (مێژوونوسان لەنێوان بە دیكۆمێنتكردن و شیكاریدا – عێراق وەك نمونە)

لە چوار چێوەی كارو چالاكیە هاوبەشەكانی كۆلێژی قەڵای زانكۆیی و سەنتەری ( وعی) بۆ تواناسازی و راوێژكاری سەر بە دیوانی وەقفی سونی، لە رێكەوتی 5/20.

لەسەرەتادا مامۆستا احمد جمیل مجید المدرس سەرۆكی سەنتەری وەعی وتارێكی بەزمانی عەرەبی پێشكەش كرد، پاشان پ. ی. د ئامانج علی ڕاگری كۆلێژی قەلای زانكۆیی وتارێكی پێشكەش كرد، دواتر لە لایەن توێژەرانەوە توێژینەوەكان پێشكەشكران و كۆڕبەندەكە بەگفتوگۆی مامۆستایان و ئەكادیمیستانەوە دەوڵەمەند كرا، لە كۆتایدا بڕوانامەی بەشداریكردن و ڕێزلێنان بەخشرایە توێژەران.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 وژار فهری سەعدی وژار فهری سەعدی 5 90
2 هاورێ عمەر عەولا هاورێ عمەر عەولا 5 80
3 فەرهاد ئبراهيم ئەكبر شوانی فەرهاد ئبراهيم ئەكبر شوانی 5 90
4 محەمەد صابر مصطفی محەمەد صابر مصطفی 5 85
5 امانج علی عثمان امانج علی عثمان 5 90

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.