فێرخوازانى بەشى تەکنیکى سڕکردن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چالاکیى پراکتیکى ئەنجام دەدەن

گروپێک لە فێرخوازانی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستی و پراکتیکی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ئەنجامدا و، چالاکیەکى پراکتیکیان بەڕێوەبرد.

لەمیانەى ئەو سەردانە، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتی 30-10-2026 بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد ئەمین سەرمەد قاسم بەڕێوەچوو، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە یوسف موهەنەد ئەنوەر، پرژە کەیفی، و ئالا حوسێن چەند چالاکیەکى جۆراوجۆریان ئەنجامدا، سەردانەکە بە گەشتێکی مەیدانی بۆ چەندین یەکەی گرنگ و هەستیار لەناو نەخۆشخانەکەدا دەستى پێکرد، کە بریتی بوون لە هۆڵی پێشوازی و پۆلێنکردنی نەخۆشەکان (Triage)، هۆڵی فریاکەوتن و ڕووداوەکان (Red Zone) کە بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەکانە، هۆڵی بەدواداچوون و چاودێری (Yellow Zone) بۆ حاڵەتە مامناوەندەکان، هەروەها یەکەی چاودێری چڕی پزیشکی (Medical ICU) کە تێیدا نەخۆشانی تایبەت و مەترسیدار دەخرێنە ژێر چاودێری ورد. لە میانەی گەشتەکەدا، فێرخوازان بە وردی چاودێری پڕۆسەکانی وەرگرتنی نەخۆش، هەڵسەنگاندنی خێرای حاڵەتەکان، و میکانیزمەکانی بڕیاردان لەبارەی چارەسەری سەرەتاییەوە کرد.

لە بەشێکى دیکەى ئەو سەردانەدا، فێرخوازان بە شێوەیەکی چڕوپڕ ئاشناى نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان و میکانیزمەکانی کارپێکردنیان کران، لەوانە: ئامێری DC Shock بۆ ڕێکخستنەوەی لێدانی دڵ، ئامێری Ultra Sound بۆ بینینی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە، ئامێری Ventilator بۆ یارمەتیدانی هەناسەدان، Blood Pressure Monitor بۆ پێوانەکردنی فشاری خوێن، و Pulse Oximetry بۆ پێوانەکردنی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا. جگە لەمەش، ڕاهێنانی پراکتیکی وردیان پێکرا لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی دۆزینەوەى دەمارەکان و  شێوازە دروستەکانی دانانی (Cannula) ، هەروەها چۆنیەتی ئامادەکردنی دەرمانە پێویستەکان و پێدانیان بە نەخۆش.

خاڵێکی گرنگی دیکەی ڕاهێنانەکە بریتی بوو لە فێرکردنی چۆنیەتی وەرگرتنی مێژووی نەخۆشی (Take History) لە نەخۆش بە شێوازێکی زانستی و ورد، کە ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ دیاریکردنی دەستنیشانکردنی دروست و دانانی پلانی چارەسەری گونجاو. ئەم ڕاهێنانە پراکتیکییە یارمەتی فێرخوازانی دا بۆ بەکارهێنانی زانیارییە تیۆرییەکان لەسەر ئامێرەکان و پڕۆسە پزیشکییەکان لە دۆخی ڕاستەقینەی نەخۆشخانەدا.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

ل سەر راسپاردەیێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیێ، دەزگەهێ زەکاتا زانستی سمینارەکا تایبەت و هۆشیاریێ بۆ شۆفێرێن ڤەگۆهاستنا قوتابیان رێکخست. ئارمانجا سەرەکی یا ئەڤێ سمینارێ بهێزکرنا شیانێن شۆفێران بوو بۆ بەرهنگاربوونا فشارێن دەروونی ل دەمێ کارى و زالبوون ل سەر تۆرەبوونێ، هاتنە پێشکێشکرن ژلایێ هەردوو ماموستایان (م.اراز عادل صالح) و (م.سناء کریم مصطفى).

د سمینارێ دا جەخت ل سەر چەندین تەوەرێن گرنگ هاتە کرن، ژ وان:

١. شێوازێن دروست یێن سەرەدەریکرنێ دگەل ڕەفتار و ناخێ قوتابیان.

٢. ڕێکارێن کونترۆلکرنا تووڕەبوونێ ل دەمێن كارى، و چارەسەرکرنا ئاریشەیێن نەچاڤەڕێکری.

٣. بەشداربوویان ئامۆژگاری وەرگرتن دەربارەی گرنگیا ڕاگرتنا ئارامیا دەروونی، چونکە شۆفێر نوێنەرایەتیا مالباتێن قوتابیان دکەن د پاراستنا گیان و سەلامەتیا وان.

ل ڕێکەفتی 30-6-2026، د بەردەوامیا کار و خزمەتێن دەزگایێ (زەکاتا زانستی) ل زانکۆیا جیهان-دهۆک بۆ هۆشیاری و گەشەپێدانا جڤاکی، و ب ئامادەبوونا ژمارەکا مامۆستا و فەرمانبەران، سمینارەک ژ لایێ بەڕێز (عبدالعزيز محسن بارزانى) ل دۆر “هەستکرن ب بەرپرسیاریەتیێ دناڤا جڤاکى دا” هاتە پێشکێشکرن.

تەوەرێن سەرەکی یێن سمینارێ:

ـ دیارکرنا چەمکێ هەستکرن ب بەرپرسیاریەتیێ و گرنگیا وێ بۆ تاک و جڤاکی.
ـ شلوڤەکرنا ڕۆلێ تاکەکەسی د ڕوى ب ڕویبوونا کار و ئەرکێن ڕۆژانە دا.

ـ پێشکێشکرنا ڕێکار و چارەسەریێن گونجای بۆ ئاڤاکرنا نفشەکێ خودان بەرپرسیاریەتى و جڤاکەکێ ساخلەم

ل رێکەفتی (٢٠٢٦/٧/٨)، ب مەرەما بهێزکرنا پەیوەندیان و پیرۆزباهیکرنێ ل رێڤەبەرێ نوو یێ رێڤەبەریا ئاراستەکرن و رێبەریکرنا مەعنەوی ل دهۆکێ، بەڕێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەروکێ زانکویا جیهان-دهۆک، دگەل بەڕێز (پ.د. بیار محمد رشید) هاریکارێ سەروکێ زانکۆیێ، سەرەدانا رێڤەبەریا ناڤبری کرن.

شاندێ زانکۆیێ هاتە پێشوازیکرن ژلایێ بەڕێز عەقید (چروان محسن) رێڤەبەرێ رێڤەبەریێ و ئەفسەرێن وێ. د روینشتنەکێدا، زێدەباری پیرۆزباهیکرنێ، گەنگەشە ل سەر چەندین بابەت و تەوەرێن گرێدایى خزمەتێن زانکویێ بۆ تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکى هاتە کرن، ژ وان پڕۆژێ دەزگایێ زەکاتا زانستى، ب مەرەما پێشکێشکرنا بەرنامێن پێگەهاندنێ، هوشیاریێ و گەشەپێدانا شیانێن کارمەند و فەرمانبەر و پلەداران.