گەشتا زانستی” یا پەیمانگەها دهۆک یا کۆمپیوتەری بۆ زانکویا جیهان-دهۆک

ل  ڕێکەفتی 18ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل بەشێن زانستێن کومپیوتەری و کولیژا یاسا ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 30 قوتابیێن پەیمانگەها دهۆک یا کۆمپیوتەری. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک بۆ بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ (م.هـ.خالد ابراهیم ) ڤە هاتە پێشکێشکرن. د دویڤدا ل ژوورا دادگەها جیهان سمینارەک ژ لایێ ڕاگرێ کولیژا یاسا( د.ریبر حسین یوسڤ ) ڤە هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هه وار هه فال صالح هه وار هه فال صالح 2 95
2 بيلال حكمەت رەشيد بيلال حكمەت رەشيد 2 95
3 شيان مەهدی عبدالرحمن شيان مەهدی عبدالرحمن 2 95
4 رهوان محەمەد رەشيد رهوان محەمەد رەشيد 2 95
5 رەيان هاشم سليمان رەيان هاشم سليمان 2 95
6 محەمەد شاكيپ شيت محەمەد محەمەد شاكيپ شيت محەمەد 2 95
7 هەژار عەلی فەتاح هەژار عەلی فەتاح 2 95
8 هەژار عەلی فەتاح هەژار عەلی فەتاح 2 95

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.