لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و مەیدانییەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بۆ خزمەتی کۆمەڵگە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠٢٦، پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی بواری دەروونناسی، سیمینارێکی ڕێنمایی بۆ خوێندکارانی ئامادەیی خانزادی کچان پێشکەش کرد.
سیمینارەکە بە ناونیشانی (هونەری سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر فشاری تاقیکردنەوەکان) بەڕێوەچوو. تێیدا پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کۆمەڵێک تەکنیکی زانستی بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی تەرکیز خستە ڕوو، بە ئامانجی ئامادەکردنی خوێندکاران لە ڕووی دەروونییەوە بۆ تاقیکردنەوە چارەنووس سازەکان.







