سیمینارێک بو سزادراوانی زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی:

بەڕێز (د. مؤمن یاسین محمدامین) مامۆستا و توێژەری زانکۆی جیهان سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز (م. عومەر ئەنوەر- سەرپەرشتیاری هۆبەری توێژەران و چالاکییەکانی چاکسازی گەورانی سلێمانی) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە سزادراوانی زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی. لە سیمینارەکەدا کە لە هۆڵی کتێبخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٢٥٠ سزادراوی چاکسازی گەورانی سلێمانی تیایدا بەشداربوون بابەتێک بە ناونیشانی (ژیاندۆستی و پێکەوەژیان؛ پێداچوونەوەی فیکری پێویستیی و خزمەتە!) پێشکەش کرا. لەسەرەتای سیمینارەکەدا د. مؤمن یاسین محمدامین، ئاماژەی بە چەمکەکانی جوانبینی، ژیاندۆستی و پێکەوەژیان کرد و دواتر باسی لە رێگاکانی گەشتن بە جوانبینی و هاوکات باسی لە کاریگەری مرۆڤە باش و جوانبین و ژیاندۆستەکان کرد لەسەر کۆمەڵگە و ئاماژەی بەوەکرد کە بنەمای مرۆڤ جوانبینیە و مرۆڤ لە خۆیدا زادەی پەروەردە و ڕەسەنایەتییە و نابێ هیچ هۆکارێک ببێتە هۆی تێکدانی ئەم بنەماییە. لە بەشێکیتری سیمینارەکەدا مامۆستا و توێژەرەکەی زانکۆی جیهان سلێمانی، ئاماژەی بە چەندین توێژینەوەی جیاوازکرد کە رۆڵە باش و کاریگەرەکەی مرۆڤ لە کۆمەڵگەکەدا دەدرەوشێننەوە و جەختی لەسەر کارایی و چالاکیی مرۆڤی کاریگەر کردەوە کە دەتوانێت بە بیرکردنەوەی ئەرێنی و جوانبینی کاریگەری لە دیوە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانە دابنێت. لە تەوەرێکیتری سیمینارەکەدا د. مؤمن یاسین محمدامین ئاماژەی بە چەمکی پێداچوونەوەی فیکری (المراجعات الفکریة) کرد کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەیان کەسایەتی گەورە و بیرمەندی جیهانی بە موراجەعات و گۆڕانکاری و پێداچوونەوەی فیکری رێگای سەرکەوتنی خۆیان دۆزیوەتەوە و بوونەتە ئایکۆنێکی گەورەی خزمەت بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی و رەنگرێژی ژیانیان کردووە، هاوکات باسی لە مێژووی چەند کەسێکی گەورە کرد کە بە بەرزکردنەوەی ئاستی (بیرکردنەوەی رەخنەیی) و (پێداچوونەوەی فیکری) بوونەتە نمونەی ناوازە کە بۆ هەمیشە خوێندنەوە و تێگەشتن لە ژیانیان شانازییە. لە کۆتایی سیمینارەکەدا، ئامادەبووان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بەشداری گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان کرد.



خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

زانکۆی جیهان-سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەروەردەی شارباژێڕ خولێێکی پێداگۆجی بۆ گروپێك لە مامۆستایانی پەرروەردەکە کردەوە، خولەکە لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە، ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.

زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.

پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی ڕێژین) ی کچان بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی كاری خۆبەخشی مامۆستایانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بە هەماهەنگیی و هاوکاریی دەزگای زەکاتی زانست و دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان.

بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی ڕۆژی جیهانی وەرگێڕانی بە زنجیرەیەک چالاکی جۆراوجۆر کردەوە، کە ڕۆڵە ئەکادیمی و کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی وەرگێڕان ڕوون دەکاتەوە.
چالاکیەکان بە بەشداریی مامۆستای یاریدەدەر نەورۆز محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بەشی وەرگێران، لە پڕۆگرامێکی ڕاستەوخۆ لە دەزگایی میدیایی کوردسات، دەستی پێکرد. مامۆستا نەورۆز باسی ڕۆڵی گرنگی وەرگێڕان کرد لە ئاڵوگۆڕی کلتوری و دروستکردنی پەیوەندی، هەروەها دیدگای بەشەکەی بۆ ئامادەکردنی خوێندکارانی بەتوانا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی جیهانی پیشەیی هاوچەرخ ڕوونکردەوە.
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بەش بۆ پاراستنی ژینگە، بەشەکە کەمپەینێکی ژینگەیی لە پارکی ئازادی لە سلێمانی ڕێکخست. خوێندکاران و ستافی بەشەکە بەشدارییان لە پاککردنەوەی پارکەکە کرد و پەیامێکی گەورەیان دەربارەی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و گرنگی پاراستنی شوێنە گشتییەکان کۆمەڵگە، گەیاند.
دواتر لە هەمان ڕۆژدا، بەشەکە گەشتێکی کلتووریی بۆ سینەما سالم ڕێکخست، کە خوێندکاران دەرفەتیان پێدرا بە تەماشاکردنی یەکێک لە تازەترین فیلمە کوردییەکان بە ناونیشانی (زەوی سەخت و ئاسمان دوور). کە ئامانج لێی ئاشناکردن و بەستەنوەی کلتور و هونەری هاوچەرخی شارەکەیە.
بەشی وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان-سلێمانی کە لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، کە تیایدا لە ڕێگایی مامۆستایانی پسپۆڕەوە خوێندکاران بە شێواز و تەکنیکەکانی وەرگێڕان لە ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی ئاشنادەکرێن. جگە لە لێهاتوویی زمان، پڕۆگرامەکە دەرچووان ئامادە دەکات بۆ هەمەچشنی کارو پیشەی وەک مامۆستای ئینگلیزی، وەرگێڕی یاسایی، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕی ڕاستەوخۆ، شارەزای زمانەوانی، و ڕێکخەر و بەڕێوبەر لە کۆمپانیا و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان.
بە تێکەڵکردنی ڕاهێنانی ئەکادیمی لەگەڵ چالاکییە پراکتیکی و کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، بەشی وەرگێڕان بەردەوامە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی وەک ناوەندێک بۆ فێربوونی زمان و بەشداریکردنی کۆمەڵگا لە هەرێمی کوردستان.