“یاریدەدەری توێژینەوەی زیرەک بۆ ستاف و خوێندکارانی ئەکادیمی”
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆی جیهان-دهۆک بۆ پێشخستنی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی زیرەکی دەستکرد (AI) لە بواری ئەکادیمی و توێژینەوەدا، بەشی زانستی کۆمپیوتەر ڕۆژی دووشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ وۆرک شۆپێکی بە ناونیشانی:
“یاریدەدەری توێژینەوەی زیرەک بۆ ستاف و خوێندکارانی ئەکادیمی”
ئامانجی وۆرک شۆپەکە ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە نوێترین بەرنامەکانی AI لە بڵاوکردنەوەی ئەکادیمی و وەرگێڕانی توێژینەوە، تیشک خستنە سەر ئامرازە زیرەکەکان کە یارمەتی توێژەران و خوێندکاران دەدەن لە:
- ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئاماژە و وەرگێڕانی زانستی.
- باشترکردنی کوالیتی نووسینی ئەکادیمی و توێژینەوە.
- پشتگیریکردن لە هەڵبژاردنی گۆڤاری زانستی گونجاو بۆ بڵاوکردنەوە.
- ئاسانکاری بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوەی زانستی باوەڕپێکراو.
- خێراکردنی ئامادەکردنی بابەت و توێژینەوە بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.







