ب دۆماهیک ئینا کو ژلایێ بەرێز (د.بالا چاندرا) دهاتە پێشکێشکرن و بۆ ماوێ 2 حەفتیان یا بەردەوم بوو، پشتی خۆل ب سەرکەفتیانە ب دۆماهیک هاتی باوەرنامێن بەشداربوونێ لسەر پشکدارێن خۆلێ هاتنە پێشکێشکرن.

رێکەفتی (27/6/2022) ل چاڤدێریا بەرێز (پ.هـ.د.زێرڤان عبدالمحسن ٲسعد) سەرۆکێ زانکویێ، و ب ئامادەبوونا هژمارەکا سەرۆک بەش و مامۆستا و فەرمانبەران، دەزگایێ پەروەردەیی جیهان خۆلا زمانێ ئنگلیزی ب دۆماهیک ئینا کو ژلایێ بەرێز (د.بالا چاندرا) دهاتە پێشکێشکرن و بۆ ماوێ 2 حەفتیان یا بەردەوم بوو، پشتی خۆل ب سەرکەفتیانە ب دۆماهیک هاتی باوەرنامێن بەشداربوونێ لسەر پشکدارێن خۆلێ هاتنە پێشکێشکرن.

د پەیڤەکێ دا بەرێز سەرۆکێ زانکویێ پیرۆزباهیا پشکدارێن خۆلێ کر و دەستخۆشی ل رێکخەر و مامۆستایێن خولێ کر، پاشان جەخت ل وێ چەندێ کر کو دەزگایێ پەروەردەیی ل زانکویا جیهان-دهوک دێ بەردەوام بیت د پێشڤەبرن و پێگەهاندنا تاکەکێ ژیر و پێگەهشتی، هەروەسا جەخت ل وێ چەندنێ کر کو فاکتەر و پالدەرێ سەرەکی یێ گەهشتنا هەر ئارمانجەکێ بێ گۆمان ژ مڕۆڤی بخۆ دەست پێ دکەت کو بەردەوام هەول بدەت کەسایەتیا خۆ ئاڤا بکەت و یێ خۆ ڕاگر بیت د هەمی بارۆدۆخاندا بۆ هندێ بگەهیتە ئارمانجا دەستنیشانکری.
پاشان هژمارەکا پشکدارێن خۆلێ پەیامێن خوو ل دۆر ڕۆژانێن خۆلێ و مفایێ ژێ هاتیە وەرگرتن پێشکێشکرن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 باڵا جاندران ڤاديڤيل باڵا جاندران ڤاديڤيل 1 100

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.