فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی باس لە خراپ بەكارهێنانی میدیای ئەلیكترۆنی دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (13-10-2025) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی لە گەڕەكی هەڤاڵان ئەنجامدا و چالاکییەکى هۆشیارییان بەڕێوەبرد.

مامۆستای سەرپەرشیتار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا نەرمین ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیشدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەربڕى لە بەرامبەر دەستپێشخەرییان بۆ ئەنجامدانی چالاکی و سیمیناری هۆشیارانە بۆ فێرخوازانی قوتابخانەكە. هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی چالاكییەكە كردەوە، بەتایبەتی لەمڕۆدا کە فێرخوازان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرکەوتەیان لەگەڵ ئامێرەکانی پەیوەندی و میدیای ئەلیکترۆنی هەیە.

چالاكییەكە بریتی بوو لە پێشكەشكردنی سیمینارێك بۆ قوتابیانى پۆلی 11ـی ئامادەیی دەربارەی (خراپبەكارهێنانی میدیای ئەلیكترۆنی) و لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا. لە بەشی یەكەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز (قارەمان جەوهەر) باسی لە جۆرەكانی توندوتیژیی میدیایی و كاریگەرییەكانی لەسەر تاكەكان و كۆمەڵگە كرد، هەروەها ڕوونی كردەوە كە چۆن ئەم جۆرە توندوتیژییە دەتوانێت كاریگەری دەروونی و كۆمەڵایەتی نەرێنی لەسەر فێرخوازان درووست بكات.

لە بەشی دووەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز (سەركار حسین) تیشكی خستە سەر میكانیزمەكانی خۆپاراستن لە توندوتیژیی میدیایی و ڕێگا و شێوازەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، لەوانەش چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ئاسایشی دیجیتاڵی و پاراستنی زانیارییە تایبەتیەكان.

دواتر، فێرخواز (لەیار ئازا) ئاماژەی دا بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و هەروەها باسی لە هێڵەگەرمەكانی پەیوەندی كرد بەمەبەستی خۆپاراستن و پەنابردنە بەر لایەنی پەیوەندیدار لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ئەلیكترۆنیی.

لەكۆتایی چالاكییەكەدا، مامۆستا نەرمین ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی سوپاسی مامۆستای سەرپەرشیار و فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندنی كرد لە بەرامبەر ئەو چالاكییە زانستی و هۆشیارییە، هاوكات هیوای بەردەوامیی بۆ خواستن لە ئەنجامدانی چالاكیی هاوشێوە بەمەبەستی بنیادنانی تاكێكی هۆشیار و تەندرووست لەنێو كۆمەڵگەدا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 دڵان ئیسماعیل مولود دڵان ئیسماعیل مولود 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

ل رێكه‌فتى (13/1/2026) ب ئاماده‌بوونا به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویێ جیهان-دهۆك، خۆله‌كا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤى و هۆشیاریێ بۆ ماموستایێن كۆلیژ و به‌شێن زانستى ڤه‌كر، كو دێ ژلایێ هژماره‌كا مامۆستا و پسپۆرێن ده‌روونى، ساخله‌مى، زمان، ئامرازێن فێركرنا نوى، هێنه‌ پێشكێشكرن، ب ڤى شێوه‌ى:

ل رۆژا ئێكێ:
ـ پ.د.صابر عبدالله مامۆستایێ به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى، ل دۆر رۆلێ زانایێن ده‌روونى د پێشڤه‌برنا جڤاكاندا.
ـ د.لطیف محمد، ماموستایێ به‌شێ سركردنێ، ل دۆر ره‌وشه‌نبیریا ساخله‌مى و رۆلێ د پشته‌ڤانیكرنا خۆپاراستنێ دا.

خۆل بۆ ماوێ 2 رۆژان دێ یا به‌رده‌وام بیت و چه‌ندین بابه‌تێن سوباهى دێ هێنه‌ شرۆڤه‌كرن و گه‌نگه‌شه‌كرن.

ل رۆژا دووێ:
ـ پ.هـ.د. أحمد عبدالكریم، مامۆستایێ به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى، ل دۆر زیرەکیا دەستکرد و پرۆسا فێرکرن و دەرئەنجامێن وێ.
ـ پ.هـ.د. بالا جاندران، ماموستایێ به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى، ل دۆر رۆلێ زمانێ ئنگلیزى د جیهانگیرى و لێكگۆهارتنا زانیاریاندا.

ل ڕێکەفتی 15 ی هەیڤا 12 ڕۆژا دووشەمب، ب ڕاسپاردەیا سەرۆکێ زانکویێ زۆر بەڕێز و دەستپێشخەریا ئەکادیمیا جیهان- دهۆک. زانکویا جیهان-دهۆک ب بەژداریا ماموستایێ زانکویێ بەشێ پەروەردا گشتی(د.احمد عبدالکریم شعبان) و “شیان مهدی” بەرپرسێ ئەکادیمیا جیهان-دهۆک و کومەکا ستاف و قوتابیێن زانکویا جیهان بەژداری گەڕا 12ێ ژ فلمە ڤەستیڤالا دهۆک یا نێڤدەولەتی بوون، کو ئەوژی پانێلەکێ تایبەت ل دۆر ( Spanish Cinema:History, and Challenges) هاتە بڕێڤەبرن. ب مێهڤانداریا هەر چوار سینەماکارێن ئیسپانی( Séverine Sajous ,Ander Iriarte Alvarez, Ruth Armas and Estefanía Cortés ). ژ هەژیە بێژین ئەڤە بۆ دەمێ چەندین سالایە زانکویا جیهان-دهۆک ب ماموستا، ستاف و قوتابیێن خوە ڤە بەژداریەکا کاریگەر د پرۆگرامێ فلمە ڤەستیڤالێدا دکەت و هەول بۆ باشتر ب ڕێڤەچوون و پێشکەفتنا وێ دا دکەت.

بە سەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (قوسەی حەمید سەلامی)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤/١٢/٢٠٢٥، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری “النصر” بۆ کتێب کرد.

لەو فیستیڤاڵەدا، کە لە ئامادەیی (النصر) بۆ کچان و بە دروشمی “کتێب پەنجەرەی زانستە، بە خوێندنەوە بەرز دەبینەوە و پێش دەکەوین” بەڕێوەچوو، سەرەتا شاندەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن مامۆستا (لینا سەعدی لەفتە) بەڕێوەبەری قوتابخانە و ستافی مامۆستایانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، کە تێیدا جەخت لە گرنگیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کرایەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان.

لەو فێستیڤاڵەدا، کە چەندین کەسایەتی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای نەینەوا، لەوانە (شەعبان عەتیە ئەللهێبی) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پسپۆڕی، و چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر بە سەرۆکایەتی (هادی عەبدولسەتار شبل) بەڕێوەبەری بەشی هەولێر، لەگەڵ ستافی ئامادەیی (النصر) ئامادە بوون، چەندین چالاکیی هونەری و ڕۆشنبیری پێشکەشکران، کە ڕۆڵی بنەڕەتیی کتێبیان لە فراوانکردنی ئاسۆی مەعریفی نیشان دەدا. هاوکات پیشانگەیەکی هاوبەشی کتێب لە نێوان ئامادەیی (النصر) و زانکۆی جیهان-هەولێر کرایەوە، کە تێیدا بڵاوکراوەکانی زانکۆ سەرنجی ئامادەبووانیان ڕاکێشا. لە پەراوێزی پیشانگەکەدا، چەندین پرسیار سەبارەت بە دانپێدانانی فەرمی زانکۆی جیهان و دەرفەتی کارکردنی دەرچووانی لە فەرمانگەکانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد ئاراستە کران. لەم چوارچێوەیەدا، دکتۆر قوسەى سەلامی لە ڕێگەی وەڵامە وردەکانیەوە ڕوونی کردەوە کە زانکۆی جیهان-هەولێر لەسەر سەرجەم ئاستەکان بە فەرمی ناسێنراوە و، جەختی کردەوە دەرچووانی زانکۆکە خاوەنی دەرفەتی یەکسان و گونجاون لە بازاڕی کاری ناوخۆیی و نیشتمانیدا.

وەک دەربڕینی ڕۆحی هاوبەشی، دکتۆر قوسەی سەلامی کۆمەڵێک لە بڵاوکراوەکانی زانکۆی پێشکەش بە کەسایەتییە ئەکادیمییە ئامادەبووەکان کرد، ئەوانیش لای خۆیانەوە سوپاسی زانکۆی جیهان-هەولێریان کرد بۆ بەشدارییە کاراکەی لەو چالاکیە زانستییەدا. هەروەها لە لایەن ئامادەیی (النصر)ەوە چەندین تابلۆی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەشداربووان کرا، کە دکتۆر سەلامی یەکێک لەو تابلۆیانەی بە نوێنەرایەتی زانکۆی جیهان وەرگرت.

لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا، بەڕێوەبەری قوتابخانە و دەستەی مامۆستایان سوپاس و پێزانینی زۆریان ئاراستەی شاندی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە جوانە، کە بووە هۆی ڕوونکردنەوەی دیدگەی زانکۆ بۆ میوانەکان و، کردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ داهاتوویەکی ئەکادیمی و پیشەیی گەشاوە.