لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان دەستى بەکارەکانى کرد

بەئامادەبوونى دکتۆر توانا نجف نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و، ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکان و، چەندین توێژەرى بیانى و ناوخۆى و عێراقى، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆى وۆچ لە پۆڵندا و، زانکۆى موصڵ پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان  بە دروشمى “پیادەکردنى بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد وەک پایەیەکی بنەڕەتی بۆ پەرەپێدانی ڕێکخراوە بازرگانییە هاوچەرخەکان” دەستپێکرد.

لەو کۆنفرانسەدا، کە ئەمڕۆ ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٩/١/٢٠٢٥) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەست بەکارەکانى کرد، کۆنفرانسەکە بەساتێک ڕێزلێنان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد، پاشان چەند وتەیەک پێشکەشکران.

لەو بارەیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و سەرۆکى کۆنفرانس وتارێکى پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا دواى بەخێرهێنانى نوێنەرى وەزیرى خوندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان و، نوێنەرانى زانکۆکانى وۆژ و موسڵ و میوانەکان و پسپۆڕانی بواری زانستە کارگێڕی و داراییەکان؛ وتى: ئەمڕۆ لەم کۆنفرانسە زانستییە دیارەدا بیرمەندان و خاوەند دیدە فروانەکان لە وڵات و  کیشوەرە جیاوازەکان کۆبونەوە، شارەزایی خۆیان هێناوە و، بە توێژینەوەی جیاواز کە باس لە نوێترین پێشهاتەکانی بواری زیرەکی دەستکرد و بەکارهێنانی لە ژینگە بازرگانییەکان دەکات لێرەدا دەیخەنەڕوو. فرەچەشنی پاشخانی زانستی و کەلتووری بەشداربووان، گوزارشت لە گرنگی ئەم بۆنەیە دەکات وەک پلاتفۆرمێکی زانستی دەوڵەمەند کە بەشدارە لە پەرەپێدانی گفتوگۆی ئەکادیمی لەسەر ئاستی جیهانی.

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەگرنگیەوە باسى لە زیرەکى دەستکرد کرد و، ڕایگەیاند: زیرەکی دەستکرد بووەتە جێگەی سەرنجی سەرەکی داهێنان لە زۆربەى بوار و پیشەکاندا، چونکە ڕێگەی نوێ بۆ پەرەپێدان دەکاتەوە و ڕێبازە تەقلیدییەکانی بەڕێوەبردنی کارەکانى داڕشتۆتەوە، وتیشى لە بەر ڕۆشنایی ئەم پێشهاتە گەورەیەدا، ئەم کۆنفرانسە ڕۆشنایی دەخاتە سەر میکانیزمە مۆدێرنەکان بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای دامەزراوەکان و، زیادکردنی توانای کێبڕکێی ڕێکخراوە بازرگانیی و کارگێڕییەکان، ڕونیشیکردەوە کۆنفرانسەکە گرنگی بە گەڕان بەدوای دەرفەت و ئاڵنگارییەکانى پەیوەست بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەدات، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر کاریگەرییە ئابووری و کۆمەڵایەتییە دوور مەوداکان.

پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ لەبارەى وردەکارییەکانى کۆنفرانسەکە و ئەو توێژینەوانەى پێشکەش دەکرێن، زانیارى زیاترى خستەڕو ئاشکرایکرد، کە دواىڕاگەیاندنى کۆنفرانسەکە، لەلایەن توێژەران و پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارەکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى جیهان پێشوازییەکى گەرمى لێکرا، بەشێوەیەک (٧٣) توێژینەوەى زانستى پێشکەشى لێژنەى زانستى کۆنفرانس کرا، دواى هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆڕ لە دەرەوە و ناوەوەى عێراق، لە ئەنجامدا (٥٨) توێژینەوەیان بۆ کۆنفرانس پەسند کران و (١٥)یشیان ڕەتکرانەوە، هەر لەو بارەیەوە سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕونکردنەوەى زیاترى پێشکەش کرد وتى: ژمارەی توێژینەوە زانستییە پەسندکراوەکان لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان بەم شێوەیەیە: (٤٢) توێژینەوە لە زانکۆکانى هەرێمی کوردستان و زانکۆکانى عێراق پەسندکراون، لەهەمانکاتدا (١٥) توێژینەوە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى وڵاتانى (بەریتانیا، تورکیا، قەتەر، ئوردن، سوریا، کەنەدا، ئەندەنوسیا، قوبرس، مالیزیا، ئیمارات، مەکسیک، بەحرەین، و پۆڵەندا) پەسندکراون، ژمارەى قسەکەرانی سەرەکى کۆنفرانسیش (Keynote speakers) بریتین لە (٦) پسپۆڕ و شارەزاى بوارەکە، کە لە زانکۆکانى وڵاتانى هەریەک لە (بەریتانیا، پۆڵەندا، قوبرس، ئوردن و عێراق)  بەشداریان لە کۆنفرانسە زانستیەکەماندا کردوە و بابەتى زانستى پێشکەش دەکەن.

هەر لە میانەى وتارەکەیدا؛ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر  ئاشکرایکرد، لە توێژینەوەکاندا جەخت لەم بابەتە گرنگانەى ڕۆژ کراوەتەوە:

  • شیکردنەوەی داتا گەورەکان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و ڕۆڵی لە باشترکردنی بڕیارە بازرگانیەکان.
  • بە ئۆتۆماتیکیکردنی زیرەک و بەکارهێنانەکانی لە پەرەپێدان و دابینکردن و بەڕێوەبردنی کارەکان.
  • تەکنیکەکانی فێربوونی ئامێر بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار و زیادکردنی قازانج.
  • کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر کارگێڕی و داهێنان لە بازاڕە تازە پێگەیشتوەکاندا.

لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ باسى لە دیدگە و ڕوانینى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد و وتى: فرەچەشنی زانستی لە نەخشەی کۆنفرانسە زانستییە نێودەوڵەتییەکان ،کە زانکۆکەمان بەڕێوەی دەبات، ئاماژەیە بۆ ڕوونی دیدگەی زانکۆکەمان، کە جەخت لەسەر بنەمای دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی زانکۆیی بە پشت بەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ دەکاتەوە، وتیشى چارەسەرکردنی کێشەکانی زانستە کارگێڕى و داراییەکان لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییەوە، کە دیدگەی توێژەران و زانایان لە وڵاتانى جۆراوجۆر کۆدەکاتەوە، گرنگی و کاریگەریی خۆى هەیە، بەتایبەت لە گەیشتن بە دەرئەنجام و خستنەڕوى ڕاسپاردە  و پێشنیازە جۆراوجۆرەکان، دوپاتیشیکردەوە ئەم هەوڵە بەرهەمدارە و دەسکەوتە بەدەستهاتووەکانى دەگەڕێتەوە بۆ ڕوانینى زانکۆکەمان، کە لە دواین ڕیزبەندى تایمزى بەریتانى بۆ خوێندنى باڵا بەپێى پسپۆڕییەکان (Interdisciplinary Science Rankings 2025) بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان لە (92) وڵاتی جیهانەوە بەشداریان لەم ڕیزبەندییەدا کردووە لە کۆی زیاتر لە (150) زانکۆی حکومی و تایبەت لە عێراق، تەنها (12) زانکۆ پۆلێنکراون، خۆشبەختانە زانکۆی جیهان – هەولێر پلەى یەکەمى لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتیەکانى هەرێمى کوردستان و، پلەى دووەمى لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتیەکانى عێراق بەدەستهێناوە، جگە لەوەی پلەی (251)ی لەسەر ئاستی جیهانی بەدەستهێناوە.

لە کۆتاییشدا، وتى: ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی گرنگى ڕەخساند بۆ یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دامەزراوە ئەکادیمییە دیارەکان، وەک زانکۆی موسڵ، زانکۆی جیهان-هەولێر، و زانکۆی وۆچ لە پۆڵەندا، بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانی پەیوەست بە پێشخستنی توێژینەوەی زانستی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، بۆ ئەوەش بەناوى سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان- هەولێر، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سوپاسی هەموو ئەو کەسانەى کرد، کە لە سەرکەوتنی ئەم کۆنفرانسە بەشداربوون بەتایبەت زانکۆی موسڵ و زانکۆی وۆچ لە پۆڵەندا و، توێژەرانی بەشداربوو لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق و ئەندامانی سەرجەم لێژنەکان، هەروەک هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە خواست، جارێکى دیکە ئەو بەڵێنەى دوپاتیکردەوەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هەمیشە وەک ناوەندێکى ئەکادیمى گرنگ دەرگاى بەڕووى زانستخوازان و ئەکادیمیستان کراوە دەبێ لەپێناو چالاککردنی بزووتنەوەی توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاکان .

لەلایەکى دیکەوە دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان وتەیەکى پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا دواى بەخێرهێنانى میوانانى ناوخۆ و دەرەوە، بە گرنگیەوە باسى لە کۆنفرانسەکەدا کرد بەتایبەت کە تەوەرە سەرەکیەکانى جەخت لە بابەتى زیرەک دەکاتەوە، وەک بابەتێکى نوێ لەسەر ئاستى جیهان، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە پەرەپێدانى بوارى کارگێڕى و دارایی بەسودوەرگرتن لە زیرەکى دەستکرد دەتوانێ دەسکەوتى گرنگ بەدەست بهێنێ، ڕونیشیکردەوە، زیرەکى دەستکرد لە ئەمڕۆدا بایەخى زۆرى بۆ ڕێکخستنى کاروبارەکانى ژیان لەسەرجەم بوارەکاندا هەیە، بۆ ئەوە مەبەستەش وتى: دەبێ زانکۆکان و توێژەران توێژینەوەکانیان بەرەو زیرەکى دەستکرد و شیکردنەوەى لایەنە جیاکان و چۆنیەتى سودوەرگرتن بۆ ڕێکخستن و باشترکردنى کاروبارەکانى ژیان ئاراستە بکەن و، بەرچاوى کۆمەڵگە ڕون بکەن و، میکانزمەکانى سودوەرگرتن لە بوارى زیرەکى دەستکرد دەستنیشان بکەن، لە کۆتایشدا هیواى خواست زانکۆکان لەو کارى هەماهەنگى و هاوبەشى کارانە بەردەوام بن تا بەیەکەوە دەسکەوتى زانستى بۆ گەلەکانیان و مرۆڤایەتى بەدەست بهێنن.

هەر بەو بۆنەیەوە؛ پرۆفیسۆر دکتۆر  تۆماس ئۆریسزیک (Tomasz Uryszek ) بە نوێنەرایەتى سەرۆکایەتى زانکۆى وۆچ (University of Lodz) لە پۆڵندا وتارێکى پێشکەشکرد، لە وتارەکەیدا، خۆشحاڵى زانکۆکەیانى پیشاندا بەڕێکخستن و بەڕێوەبردنى ئەو کۆنفرانسە زانستیە هاوبەشەیان لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر، پاشان بە گرنگیەوە باسى لە  کۆنفرانسەکە کرد ووتى: تەوەرەکانى کۆنفرانسی ئەمساڵ پەیوەندییەکی بەهێزیان بەباتەکانى سەردەمەکە هەیە، وتیشى ئەم کۆنفرانسە وەک سەکۆیەکی نایاب بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و هاوبەشکردنی ئەزموون و دروستکردنی هاوکاری نوێ ؛گرنگى خۆى هەیە، هیواشى خواست ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجام دەدرێن بەرهەمدار بن و دەرئەنجامەکانیش بۆ هەموومان مانادار بن.

نوێنەرى زانکۆى وۆچ بەشێککى دیکەى وتەکەى تەرخانکرد بۆ ئاستى ئەو هەماهەنگى و هاوکارییەى لەگەڵ زانکۆى جیهان-هەولێر هەیە، بەتایبەت لە ڕێکخستنى کۆنفرانسى زانستى هاوبەش و، ئاڵوگۆڕى فێرخوازان، بۆ ئەوەش بەبایەخەوە باسى لە پێویستى پتەوکردن و فراوانکردنى زیاترى ئەو پەیوەندیانە کرد، کە بەهۆیەوە دەسکەوتى زانستى بەدیهێناوە، وتیشى ئەم دەسکەوتانە وایکردوە وەک زانکۆى وۆچ هەنگاوى زیاتر بنێین بۆ بەردەوامیدان و بەهێزتربوونى ئەو پەیوەندییانە.

لە وێستگەیەکى دیکەى ڕێوڕەسمى کردنەوەى کۆنفرانسەکەدا، وتارى زانکۆى موسڵ لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ساهر ئەحمەد سەلمان نوێنەرى سەرۆکى زانکۆى موسڵ خوێندرایەوە، لە وتارەکەدا دواى ئەوەى خۆشحاڵى خۆیان بەو کارە زانستیە هاوبەش پیشاندا، پیرۆزبایی لە زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد بۆ ڕێکخستن و میوانداریکردنى پێنجەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى هاوبەش لە بوارى زانستە داراییە و کارگێڕییەکان، لە بەشێکى دیکەى وتارەکەیدا بە گرنگیەوە باسى لە پێگە و ناو و ناوبانگى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، بە زانکۆیەکى نمونەیەکى و خاوەن پێگەیەکى تایبەت وەسفى کرد، سەبارەت بە کۆنفرانسەکەش نوێنەرى زانکۆى موسڵ وتى: ئاڵنگارییەکانى ئەمڕۆ لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە پێویستى بە چارەسەرى داهێنەرانە هەیە، چونکە جیهان لە زۆر ڕوەوە ڕوبەڕوى ئاڵنگارى کارگێڕى و دارایی بۆتەوە، مایەى خۆشحاڵیشە ئەم کۆنفرانسە تایبەت بە بوارێکى گرنگ و، دەبێتە ئامرازى سەرەکى و پێویست بۆ پێداچونەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوەى بنەما کارگێڕى و دارایی دامەزراوەکان، چونکە پەیوەندى بە کارى داهاتوو هەیە، وتیشى عێراق دەوڵەمەندە بەسەرچاوەى مرۆیی و سامانى سروشتى، بەڵام لە ڕووى کارگێڕى و دارایی پێویستى بە ڕێکخستنەوە هەیە، ڕاشیگەیاند: بۆ سود وەرگرتن و پەرەپێدانى بوارەکە پێویستە ڕاوێژ بە توێژەران و ناوەندە ئەکادیمیەکان بکرێ، چونکە خاوەن دیدگا و تێڕوانینى زانستى و نوێن، لە کۆتایی وتارەکەیدا نوێنەرى زانکۆى موصڵ پیرۆزبایی لە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و ستافى زانکۆ کرد بۆ هاوبەشیپێکردنیان و میواندارىکردنى ئەو کۆنفرانسە، هیواشى خواست کۆنفرانسەکە ببێتە بناغەیەکى گرنگ بۆ داهاتویەکى باشتر بۆ گەلى کوردستان و عێراق.

دواى پێشکەشکردنى وتارەکان، کارەنامەى کۆنفرانسەکە دەستپێکرد، واش بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا کە ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ، (٥٨) توێژینەوە لە ڕێگەى شەش تەوەری جیا لەلایەن توێژەران پێشکەش دەکرێن، سەربارى ئەوەش شەش قسەکەری سەرەکى وەک ((Keynote Speaker کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەبەن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 سەجا كەنعان ئەحمد سەجا كەنعان ئەحمد 14 90
2 قصی حەميد السلامی قصی حەميد السلامی 32 90
3 ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا ئەزوەر مەهدی قاسم ئاغا 14 90
4 راز ئازاد جلال راز ئازاد جلال 14 90
5 هێڤی مەحمەد قادر هێڤی مەحمەد قادر 32 90
6 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 75 90
7 هاوكار قاسم پيرداوود هاوكار قاسم پيرداوود 75 90
8 د. ئەمجەد صابر دیلوی د. ئەمجەد صابر دیلوی 32 90
9 مسلیم نەجيب زێدان مسلیم نەجيب زێدان 14 90
10 دەشتی ئسماعيل جەميل دەشتی ئسماعيل جەميل 14 90
11 ئارام حەنا مەسعودی ئارام حەنا مەسعودی 65 90

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی زەهایمەر ، کە ساڵانە لە (٢١ی ئەیلوول)دا بەڕێوەدەچێت، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانیان لە سەنتەرى شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین بڵاوکراوە و ماتریالی زانیارییان بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکرد. ئەم بڵاوکراوانە تیشکیان خستە سەر پێناسەیەکی وردی نەخۆشیی زەهایمەر، دیارترین نیشانەکانی لە قۆناغە جیاوازەکانیدا و هەنگاوە پراکتیکییەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشى لە بیرچونەوە (زەهایمەر) لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندروستەوە، وەک چالاکیی جەستەیی و ڕۆحی، جگە لەمانە؛ فێرخوازان ئامۆژگاریی کردارییان پێشکەش بە هاوڵاتیان و ڕێبواران و کاسبکار و دوکانداران کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان کە تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی و سۆزداری بۆیان، بەتایبەتی لەبەر ئەو گۆڕانکارییە دەروونی و هەڵسوکەوتییانەی کە نەخۆشییەکە دروستی دەکات.

هەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان جەختیان لە گرنگیدانى پێویستیی بە دەستنیشانکردنی پێشوەختەى نەخۆشییەکە و سەردانیکردنی پزیشکانی پسپۆڕ لە کاتی گونجاودا کردەوە، چونکە دەستنیشانکردنی پێش وەختە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دواخستنی پێشکەوتنی نیشانەکان و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی نەخۆش هەبێت. وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد نیشانەکانی لەبیرچوونەوەی بریتین لە، دروستبوونى کێشە بۆ زمان، تێکچوونی توانای بڕیاردان، گۆڕانکاری لە کەسایەتیدا، هاوکات باسکردنی قۆناغە جیاوازەکانی نەخۆشییەکە (سەرەتا، مامناوەند و کۆتایی) و تایبەتمەندییەکانی هەر قۆناغێک، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر ڕۆڵی ژیانی تەندروست، وەک وەرزشکردنی بەردەوام، خۆراکی هاوسەنگ (بەتایبەتی خۆراکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسیدەکان)، چالاکیی مێشک (وەک خوێندنەوە و یارییە فیکرییەکان) و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی دیکە (وەک شەکرە و پەستانی خوێن) کردەوە.

لە کۆتاییدا، فێرخوازان بە گرنگیەوە باسیان لە ڕۆڵی بنەڕەتیی کۆمەڵگە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و کەمکردنەوەی ئەو گڵۆڵە کۆمەڵایەتییە کردەوە، کە هەندێک جار بە نەخۆشییەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەم هەڵمەتە زانستی-کۆمەڵایەتییە ڕۆڵێکى گرنگى لە بەرزکردنەوەی کەلتووری تەندروستی و چەسپاندنی بەهاکانی چاودێری، هاوسۆزی،و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەناو تاک و خێزان و تەواوی کۆمەڵگەدا دەبێت

نەخۆشیی زەهایمەر (Alzheimer’s Disease) یەکێکە لە دیارترین جۆرەکانی خەڵەفان (Dementia) و نەخۆشییەکی دەماریی تێکچووی درێژخایەنە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر فەرمانی مێشک دادەنێت، بەتایبەتی لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە جیهاندا بە دەست خەڵەفانەوە دەناڵێنن، و زەهایمەر نزیکەی 60-70%ی ئەم حاڵەتانە پێکدەهێنێت.

فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکال لە زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەرزڕاگرتنی بۆنە نیشتمانی و ئایینییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە،  ریکەوتى 4ی ئەیلوولی 2025، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لێ بێت) چالاکیەکى تەندروستى و ئاینیان بەرێوەبردز

لە میانەی ئەم چالاکییەدا، فیرخوازان بە گەرمی پێشوازییان لە میوانان و سەردانکەرانی پارکەکە کرد و، شیرینییان پێشکەش کردن وەک هێمایەک بۆ بەشداریکردن لە خۆشییەکانی ئەم بۆنە پیرۆزە. هەروەها، لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەشەکە بە پەرەپێدانی تەندروستی گشتی و باشترکردنی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگە، چەندین ئامۆژگاری تەندروستی و ڕێنمایی پزیشکیی بەسوودیان پیشکەش بە سەردانیکەران و ڕێبواران و هاوڵاتیان کرد.

لە بەرامبەردا هاوڵاتیان وسەرانیکەرانى پارکەکە دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد بۆ ڕیکخستنى ئەو چالاکیە و پێشکەشکردنى ڕێنمایی تەندروستى و خزمەت بە هاوڵاتیان.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٥، بەشی تەکنیکەکانی سڕکردن لە کۆلێژی تەکنیکە تەندروستی و پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر، وۆرک شۆپێکی زانستیی پسپۆڕیی بە ناونیشانی حاڵەتە باوەکانی ناوسک و ڕێکارە نوێیەکانی بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنیان :(Common Abdominal Conditions and Recent Ways of Management) ڕێکخست.

وۆرک شۆپەکە بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆر دکتۆر (ئەیاد حازم حەسەن) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، بە بەشداریی ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان، مامۆستایان و فێرخوازانى بەشەکە بەڕێوەچوو.

لە میانەى وۆرکشۆپەکەدا دوو بابەتى زانستى پەیوەست بە بوارەکە پێشکەش کران، بابەتى یەکەم لەلایەن دکتۆر (فەرمان یاسین شەریف)، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی، بە ناونیشانی (Common Abdominal Surgical Conditions and Contemporary Surgical Management)پێشکەش کرا. تێیدا تیشکی خستە سەر دیارترین حاڵەتە نەشتەرگەرییە باوەکانی ناو سک، میکانیزمەکانی دەستنیشانکردنی پزیشکی (Clinical) و تیشکی (Radiological)، وێڕای خستنەڕووی نوێترین ستراتیژییە نەشتەرگەرییە پەسەندکراوەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم حاڵەتانە بەپێی پرۆتۆکۆڵە چارەسەرییە سەردەمییەکان.

هاوکات بابەتى دووەمى وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر (سامان حوسێن عەبدولڕەحمان)، پسپۆڕی نەشتەرگەریی منداڵان، بە ناونیشانی (Recent Advances in Anesthetic Management of Abdominal Conditions) پێشکەش کرا، تیایدا بەشێوەیەکى زانستى باسی لە پێشهاتە نوێیەکان کرد لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی سڕکردن (Anesthesia) بۆ حاڵەتە باوەکانی ناوسک، بەتایبەت جەختکردنەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆش پێش سڕکردن، هەڵبژاردنی تەکنیکی گونجاوی سڕکردن و ڕۆڵی تەکنیکە پێشکەوتووەکان لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و باشترکردنی دەرەنجامە نەشتەرگەرییەکان کرد.

لە کۆتایی وۆرک شۆپەکەدا، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی سازدانی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییە پسپۆڕییانە کردەوە لەپێناو پشتیوانیکردنی ڕەوتی ئەکادیمی، برەودان بە مەعریفەی پزیشکی و بەهێزکردنی تەواوکاریی ئەکادیمی لە نێوان پسپۆڕییە پزیشکییە جیاوازەکاندا، هەروەها ئاشنابوون بە نوێترین پێشهاتەکان لە بواری دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی حاڵەتە باوەکانی ناوسک، بە فۆکەس خستنە سەر لایەنە نەشتەرگەری و سڕکردنە نوێیەکان کە لە پراکتیکی پزیشکیی هاوچەرخدا کاریان پێ دەکرێت.