لە ڕۆژى جیهانیی بەساڵاچواندا، فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی هەڵمەتێکی هۆشیاری بەڕێوەدەبەن

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 2025/10/1، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژى جیهانى بەساڵاچوان، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر مەروە مەحموود ئەمین هەڵمەتێکی هۆشیارییان لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبرد.

لەو هەڵمەتى هۆشیارییەدا، کە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشەکە بەشدارییان تێدا کرد، لە پارکى سامى عەبدولڕەحمان پەیامێکی گەنجانەیان بۆ بەهێزکردنی پێگەی بەساڵاچووان لە کۆمەڵگ بە ڕێبواران و هاوڵاتیان و گەشتیارانى پارکى سامى عەبدولڕەحمان گەیاند و، تیایدا تیشکیان خستە سەر مافەکانیان و گرنگیی چاودێریکردن و پاراستنیان لە پشتگوێخستن و دابڕانی کۆمەڵایەتی، هەر لە چوارچێوەى هەڵمەتەکەیاندا هاندانی هاوڵاتیانیان دا شێوازێکی ژیانی تەندروست و چالاک بۆ بەساڵاچوان دەستەبەر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک پرۆشەر و کارتیان دابەش کرد، کە دروشمی کورتی بە زمانی ئینگلیزییان لەسەر بوو و بەهای بەساڵاچووان و ڕۆڵیان لە ژیاندا دەخستەڕوو. لەلایەکى دیکەوە فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى داوایان لە هاوڵاتیان دەکرد ووشە و دەستەواژەکانى تایبەت بە بەساڵاچوان بە دەنگی بەرز بخوێننەوە و، دواتریش لەگەڵ کەسوکارە بەساڵاچووەکانیاندا هاوبەشی پێ بکەن، وەک هەوڵێک بۆ  دروستکردنى پەیوەندیکى مرۆیی نێوان نەوەکان.

لایەنى گرنگى هەڵمەتەکە بریتى بوو لە ڕۆڵی خوێندنەوەی وەک لێهاتووییەکی سەرەکی لە فێربوونی زمانی ئینگلیزی، ئەوەش لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی ڕێبواران و هاوڵاتیان و گەشتیارانى پارکى سامى عەبدولڕەحمان  لەلایەن فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندنەوەی ووشەکان بە دەنگی بەرز و هاوبەشیکردنیان لەگەڵ کەسانی بەساڵاچووی خێزانەکانیاندا. لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە، فێرخوازان پەیوەندیی کۆمەڵایەتییان بەهێز کرد و تیشکیان خستە سەر بەشدارییە بەنرخەکانی بەساڵاچووان لە پرۆسەی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتیدا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 مەروا مەحمود ئەمین مەروا مەحمود ئەمین 3 85
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 85

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ٤ و ٤ی ٥ی ٢٠٢٦، خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کردەوە. ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ قۆناغی دوای دەرچوون و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کار، لەگەڵ فێرکردنی نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تەندروست لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایاندا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.