فێرخوازانى بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەولێر دەکەن

لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩-١٠-٢٠٢٥)، بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکیی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر سالی خەلیل باقر، سەردانێکی مرۆیی بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بۆ خانەی بێ سەرپەرشتان لە هەولێر ڕێکخست.

فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان پێشوازییان لێکرا،  ئینجا بە وردی ڕوونکردنەوەی دەربارەی میکانیزمی بەڕێوەبردنی خانەکە و ژمارەی منداڵانی نیشتەجێبوو پێشکەش بە فێرخوازان کرد، جگە لە بەرنامە پەروەردەیی و فێرکاری و دەروونییەکان کە پێشکەشیان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە ژینگەیەکی ئارام و پشتیوان بۆ گەشەکردن و پەرەپێدانی تواناکانیان بەوردى بۆ فێرخوازان شیکردەوە. دواتر، فێرخوازان سەردانى بەشەکانى دامەزراوەکەیان کرد و ئاشناى خزمەتگوزارییە ڕۆژانەییەکانی خانەکە بوون، هەروەها گوێیان لە ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ئەو ئاستەنگانە گرت کە ستافی کارمەند لەم بوارە مرۆییە گرنگەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەد دیارییان بەسەر منداڵاندا دابەشکرد، هەروەک سوپاس سەرپەرشتیار و کارمەندانى دامەزراوەکەیان کرد، لە بەرامبەردا سەرپەرشتیاران بە گرنگیەوە باسیان لە چالاکییەکە کرد و وتیان چالاکى لەم شێوەیە یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی مرۆیی و کۆمەڵایەتی.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 85

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.