سەنتەری پەرەپێدانی کار(CDC) بە هاوکاری ڕێکخراوی ( N2N)ی ئەمەریکی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لەسەر چۆنێتی دۆزینەوەی خەون و خولیاکانی تاك ئەنجامدەدات.

لە بەرواری ١٧ی شووباتی ٢٠٢٥، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC )لە زانکۆی جیهان- سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی ( N2N)ی ئەمەریکی وۆرکشۆپێکی گەشەپێدانی کەسێتی بە ناونیشانی ” چۆنێتی گەڕان بەدوای خولیا و ئارەزووەکانی تاک” لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ ئەنجامدا. چالاکییەکە لە لایەن گبرێل فیلیپس سەر بە ڕێکخراوی ( N2N) دەستیپێکرد کە بەڕێزیان باسیان لە بیرۆکەیەکی تایبەت و کاریگەرکرد، دواتر بەڕێز د. دیار جمال سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بابەتێکی لەسەر تەوەری گەڕان بەدوای خولیاکاندا لە بواری پەروەردەدا پێشکەش کرد.

چالاکییەکە لەلایەن سەرپەرشتیاری سەنتەری پەرەپێدانی کار- م. تافان کمال کەریم بەڕێوەبردرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی خوێندکاری بەشە جیاوازەکان تێیدا بەشداربوون. لە کۆتایی چالاکییەکەدا بەڕێز د. سادات عبدللە عزیز- جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بڕوانامەی ڕێزلێنان و دەستخۆشی و بەسەر بەشداربوان و ڕێکخەرانی چالاکییەکەدا بەخشییەوە. شایەنی باسە تەوەری وۆرکشۆپەکە پاڵنەرێکی باش بوو بۆ ئامادەبوان تاوەکو هۆشمەندانە بە شوێن خولیا و حەز و ئارەزووەکانیاندا بکەون.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ٤ و ٤ی ٥ی ٢٠٢٦، خولێکی ڕاهێنانی بۆ خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کردەوە. ئامانجی خولەکە ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ قۆناغی دوای دەرچوون و ئاشناکردنیان بە بازاڕی کار، لەگەڵ فێرکردنی نوێترین شێوازەکانی وانەوتنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی تەندروست لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایاندا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٢٩ / ٤ / ٢٠٢٦، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرک شۆپێکی هاوبەشیان لەسەر ژیریی دەستکرد ساز کرد.

لە چالاکییەکی زانستیی هاوبەشدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و خوێندکاران، زانکۆی جیهان-سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرک شۆپێکیان لەژێر ناونیشانی “ژیریی دەستکرد لە خوێندنی باڵادا: دەرفەتێکی شۆڕشگێڕانە یان مەترسییەکی زانستی؟” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. لە سەرەتای وۆرک شۆپەکەدا، م. باسۆز تۆفیق ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری پانێڵەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی بابەتەکە و ئامانجی کۆبوونەوەی پسپۆڕانی جیاواز بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لەسەر ئایندەی خوێندنی باڵا.

لە تەوەری یەکەمی پانێڵەکەدا، م. شێرکۆ حەمەلاو مراد وەک پسپۆڕی بواری ئینفۆرماتیک و ژیریی دەستکرد، تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان ژیریی دەستکرد و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بواری خوێندن لە ناو پۆڵدا، و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ خزمەتی توێژینەوەی زانستی و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمی بەکاربهێنرێت. پاشان پ.ی.د. فریاد خالد محەمەد، وەک پسپۆڕی ئەندازیاریی سۆفتوێر، باسەکەی تەرخان کرد بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنە تەکنیکییەکانی ژیریی دەستکرد و ئەو گۆڕانکارییە بنەڕەتییانەی کە لە سیستەمی فێربووندا دروستی دەکات. لە کۆتایی پانێڵەکەدا، م. ئەحمەد ڕەمەزان ڕەشید، وەک پسپۆڕی بواری Machine Learning (فێربوونی ئامێر)، جەختی لەسەر گرنگیی هۆشیاری لە بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا کردەوە. وۆرک شۆپەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پانێڵیستەکان و ئامادەبووان کۆتایی هات.