خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەند لەلایەن بەشی ژمێریاریەوە بە هاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) وە ڕێکخراوی (N2N) ڕێکخرا

بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان_ سلێمانی بە هاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) وە ڕێکخراوی (N2N)، بە سەرکوتوویی خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەندیان بەناونیشانی ( ژمێریاری دارایی ) سازکرد کە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند لە ڕێکەوتی 25 تا 27 ی ئایاری ساڵی 2025، لە کاتژمێر 12:00 پاشنیوەڕۆ تا 2:00 ی پاشنیوەڕۆ بەڕیوەچوو.
خولەکە لە لایەن بەڕێز (دارین ماکدۆناڵد) لە ڕێکخراوی (N2N) پێشکەشکرا، بە هاوکاری یاریدەدەری مامۆستا (تافان کمال کریم) لە سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC).
ئەم خولە بەشێک بوو لە دەستپێشخەرییەکی هاوبەش کە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا ئەکادیمی و پیشەییەکانی بەشداربووان بوو لە ڕێگەی ڕاهێنانی شارەزا بەسەرپەرشتی پسپۆران.
کۆمەڵێک ئەندامی فاکەڵتی وپیشەگەر بەشداریان لە خولەکەدا کرد، سوودیان لە دەرفەتی بەدەستهێنانی ئەزموونی پراکتیکی و پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەو بەشداریکردن لە گفتوگۆی بەرهەمداردا وەرگرت.
ئەم چالاکییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی هاوبەش بوو لە لایەن بەشی ژمێریاری، سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) وە ڕێکخراوی (N2N) بۆپشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پیشە و پێشخستنی ئەکادیمی.
لە کۆتاییدا ڕێکخەران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان کرد بۆ بەشداریکردن و ئارەزووی کارایان.

خۆبەخشەکان

هیچ خۆبەخشێک بۆ ئەم چاڵاكییە زیاد نەکراوە.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.