هەڵمەتی ڕەنگاڵەی رێکخراوی مەیپڵ تری بەردەوامە و، زانکۆى جیهان-هەولێریش ستایشى هەڵمەتەکە دەکات

ڕێکخراوى مەیپڵ ترى، کە لەلایەن کۆمەڵە گەنجێک دروستکراوە و، ژمارەیەک فێرخواز لە قۆناغ و بەشە جیاوازەکانى (کارگێڕى کار، مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى، ڕاگەیاندن و بایۆمیدیکاڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخش ئەندامن تیایدا، ڕێکخراوە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو هەڵمەتێکیان بۆ جوانکردنى دیوار و پرد و باڵەخانەکانى شارى هەولێر دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆى جیهان-هەولێر دەستخۆشى و ستایشى بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکەیان دەکات.

بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (23/10/25)، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار، بە نوێنەرایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشداری لە کەمپینی رێکخراوی مەیپڵ تری کرد، کە لە ئێستا سەرقاڵى جوانکردنى سیماى یاریگەى یانەى هەولێرن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین دروشمی ناشیرن لەسەر دیوارەکان هەبون لادران و، لە شوێنیان وێنەی چەند یاریزانی ناوداری یانەی هەولێر و ئالای کوردستان و نزیکەی ٢٥ وێنەی ئۆڵتراس و دروشمی جوان بۆ هاندامی یانەی هەولێر نەخشاندووە.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود، لە میانەى بەسەرکردنەوەى هەڵمەتەکەدا بەگرنگییەوە باسی لە کارەکانی رێکخراوەکە کرد، پاشان جەختی لە گرنگی رۆڵی بەشداریکردنی زانکۆکان بۆ  پاڵپشتیکردنی پرۆگرامە ژینگەییەکان کردەوە، کە سوود بە کۆمەڵگەدا دەگەینن. ڕاشیگەیاند بەشداریکردن لەم جۆرە دەستپێشخەرییانە لەگەڵ دیدگا و ئەرکی زانکۆی جیهان-هەولێر هاوتەریبە. پاشان نوێنەرى سەرۆکى زانکۆ ستایشى و دەستخۆشى لە ڕێکخەرانی رێکخراوی مەیپڵ تری کرد  بۆ ئەنجامدانی ئەم  کارو چالاکییە ژینگەییانە کە  خۆبەخشانە ئەنجامی دەدەن و بۆ سوود گەیاندن و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە، ئاماژەی بەوەشدا کە بەشداری فێرخوازان لەم جۆرە چالاکییانە هۆکارێکە بۆ ئەوەی فێرخوازان هەستێکی بەهێزتریان هەبێت بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری.

ڕێکخەرانی کەمپەینەکە ستایشی بەشداری نوێنەرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد، دووپاتیان کردەوە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ژینگەی شاری هەلێر.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 3 90
2 هاوكار قاسم پيرداوود هاوكار قاسم پيرداوود 20 90

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.

ل دويف راسپاردێن بەردەوام یێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویێ ، ژ بۆ گرنگیدان ب پێشکێشکرنا بەرنامێن هۆشیاری و گەشەپێدانێ بۆ هەمی پێکهاتێن جڤاکی، و د چارچۆڤێ چالاکیێن بەردەوام یێن دەزگەهێ زەکاتا زانستی دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل رۆژا سێشەمبی رێکەفتی ١١ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، سمینارەکا تایبەت ل دۆر “ڤێراگەهشتنێن دەسپێکى” هاتە پێشکێشکرن.

ئەڤ سمیناره‌ ژ لایێ بەڕێزان “بسام شوکت” و “کارزان اسماعيل” ڤەگێرێن تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکۆیێ هاتە پێشکێشکرن بۆ پشکدارێن خولا پێنجێ یا پیداگۆجی. تێدا ب تێروتەسەلی باس ل بنەمایێن ڤێراگەهشتنێن دەستپێکی، ڕێکارێن بلەز بۆ رزگارکرنا ژیانا نەخۆشان، و چەوانیا سەرەدەریکرنێ دگەل بارودۆخێن نەئارام هاتە کرن ژ بۆ پاراستنا ساخلەمیا جڤاکی.