فێرخوازێکی پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ چالاکیەک لەبارەى فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەدەبات

ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (٢٧/١١/٢٠٢٤) (عثمان رسول علی ) فێرخوازى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هاوکاری نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی سەردانى قوتابخانەى سایەدارى بنەڕەتى تێکەڵاوى کرد و، چالاکیەکی لەبارەی چۆنیەتی فریاگوزاری سەرەتایی بەڕێوەبرد.

ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا (ڕوخسار اسعد احمد) بەڕێوبەری قوتابخانەی سایەداری بنەڕەتی تێکەڵاو لە هەولێر پێشوازیان لێکرا،  ئینجا بە ئامادەبوونی قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەکە؛ لە ڕێگەی پێشکەشکردنی سێمینارێک باسی لە شێوە و ڕێگەکانی چۆنییەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی کرد، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێوەیەکی کرداری فریاگوزاری سەرەتای بۆ ئەو ڕوداوە لەناکاوانەی کە لەقوتابخانەکاندا ڕودەدەن ئەنجامدا، هەروەک باسى لە چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی قوتابیان لە ئەگەری ڕودانی هەر روداوێکی نەخوازراو کرد.

لە کۆتاییدا، قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی سایەداری بنەڕەتی تێکەڵاو دەستخۆشیان لە فێرخواز عثمان رسول علی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو چالاکیە و گرنگیدان بە فێرکردنی قوتابیان بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی لە کاتى ڕوداوى نەخوازراودا.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 عثمان رەسول عالی عثمان رەسول عالی 2 75
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 75

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.