فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس باس لە کاریگەری نیکۆتین لەسەر یادەوەری و ئەدای خوێندن بۆ قوتابیان دەکەن

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٤٣/٣/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی  مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان  بەناونیشانى (کاریگەری نیکۆتین لەسەر بیرەوەری و خوێندن) لە ئامادەیی ڕزگاری کوڕان پێشکەش کرد.

فێرخوازان لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن شەماڵ محمد بەڕێوەبەری ئامادەیی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان بە گرنیگەوە باسى لە هەوڵەکانى فێرخوازان کرد بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى تەندروستى، پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش کرد و، تیایدا بەوردى باسیان لەوە کرد کە چۆن نیکۆتین کاریگەری لەسەر گەشەی مێشک دەبێت و، تەرکیز کەمدەکاتەوە و توانای ڕاگرتن و هاوسەنگى زانیاریییەکان لە میشک تێکدەدات، کە دواجار ئەوەش  کێشە بۆ خوێندن و دابەزینی ئاستی خوێندن دروست دەکات. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیادا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر باسیان لە مەترسییەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان و ڤایپینگ و جۆرەکانی تری خواردنی نیکۆتین کرد و تیشکیان خستە سەر کاریگەری ئەم خووانە لەسەر ماوەی سەرنجدان و ئاستی فشار و کوالێتی خەو.

لە کۆتایشدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک ئامۆژگاری پراکتیکییان پێشکەش بە قوتابیان کرد، کە تایبەت بوون بە چۆنیەتی دوورکەوتنەوە لە ئالوودەبوون بە نیکۆتین و،  باشترکردنی بارى دەروونی، ئەوەش لە ڕێگەی خۆراکی تەندروست و دورکەوتنەوە لەو بابەتانەى کە پڕن لە نیکۆتین وەک جگەر و ڤەیپ.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 محمد حسين محمد رؤوف محمد حسين محمد رؤوف 2 80
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

له‌ ڕێكه‌وتی(10/9/2026) وبه‌ دروشمی زه‌كاتی زانست ئه‌ركمانه‌، ده‌زگای زه‌كاتی زانست به‌ هه‌ماهه‌نگی په‌یمانكای جیهان هه‌ولێر، هه‌ستا به‌ڕێكخستنی سیمیناریك بۆ پرۆفیسۆر دكتور (كریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی) له‌ ژێر ناونیشانی( دروستكردنی په‌یوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ له‌ نێوان مامۆستا وفێرخوازدا) له‌ هوڵی په‌یمانگای جیهان بۆ مامۆستایان وفێرخوازانی په‌یمانگه‌، به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز(د.علی كریم الزامن) به‌ڕێوه‌به‌ری كاگێڕی ده‌زگای زه‌كاتی زانست ،وبه‌رێز(م.هیوا محمد) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای جیهان، كه‌ تێیدا به‌ڕێزیان باسیان له‌ رۆڵی مامۆستا كرد وچۆنیه‌تی مامڵه‌ كردن له‌ گه‌ڵ فێرخوازاندا، وله‌ كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا ده‌رگای پرسیار وه‌ڵام بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌.

ل ڕێکەفتی ٢٧ی حوزەیرانا ٢٠٢٦ێ، د ڕێورەسمەکێ ئەکادیمی دا ب ئامادەبوونا سەرۆکا بەشیَ شيكاريا نةخوَشيان و سەرجەم مامۆستایان، دوماهی ب خولا زەکاتا زانستی هات ئەوا ل ژێر ناڤ ونیشانێ (Foundation of Microbiology) هاتبوو ڕێکخستن ژلایێ مامۆستایان (م.هـ. هوزان قاسم) و (م.هـ. شێروان حسین).

د ڕێورەسمی دا، باوەرنامەیێن پشکداریێ پێشکيَشی بەشداربوویێن خولێ هاتنە کرن. هەروەسا سەروکاتیا بەشی دەستخۆشی ل ڕێکخەرێن خولێ کر و هیڤیا بەردەوامیێ و سەرکەفتنێ بۆ بەشداربوویان خواست د پرۆسەیا فێربوونێ و ثيَشظةبرنا شیانێن وان یێن پراکتیکی دا.

ل بەردەوامیا چالاکیێن خۆلا تەکنۆلۆجیا و زیرەکیا دەستکرد، و د چارچۆڤێ خزمەتێن خۆبەخشانە یێن دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، ل ڕێکەفتی 9/8/2026 وانەیەک ژ لایێ بەڕێز (م. بلال حکمت رشید) ڤە هاتە پێشکێشکرن ل دۆر گرنگیا تەکنۆلۆجیا و ژیرییا دەستکرد و کارتێکرنا وێ ل سەر کارێن جۆراوجۆر، ب مەرەما پێگەهاندن و بلندکرنا شیانێن پشکدارێن خولێ ژ فەرمانبەرێن ناڤەندا خانی یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ.