لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا؛ فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەدواداچوون بۆ تەندروستی دایکان و منداڵان دەکەن

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تەندروستی، فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد، چالاکییەکی هۆشیارییان لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون-هەولێر ڕێکخست.

لەو چالاکیەدا، کە بەناونیشانى “دەستپێکردنێکی تەندروست بۆ داهاتوویەکی ئومێدبەخش” بەڕێوەچوو،  سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ئاهەنگ عەبدوڵڵا شوانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەى فێرکارى منداڵبوون بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازان  لە میانەی سەردانەکەدا کارلێکیان لەگەڵ ئافرەتانی دووگیان و دایکانی تازە کرد، زانیاری گرنگیان سەبارەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون  بە نەخۆشیە جیاکان و، چۆنیەتى  بەرەوپێشبردنی تەندروستی دایکان و منداڵەکانیان پێشکەشکردن بەتایبەت لە ڕەچاوکردنى پاکوخاوێنی، خۆراکی دروست و، چاودێری پێش لەدایکبوون، کە هۆکاری سەرەکین بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی دایکان و منداڵەکانیان.

ڕۆژی جیهانی تەندروستی، کە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە ڕێکدەخرێت، چەندین چالاکى لە بوارە جیاوازەکان لە وڵاتان بەڕێوەدەچێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەوەری ئەمساڵ جەخت لەسەر “دەستپێکردنێکی تەندروست بۆ داهاتوویەکی ئومێدبەخش” دەکاتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەشەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە چەند چالاکیەک ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هێرۆ اسماعیل محمد هێرۆ اسماعیل محمد 2 85
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 85

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.