فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ باس لە پەرەپێدانى تواناى کەسى دەکەن

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥) گروپێک لە فێرخوازانى  قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانی قوتابخانەی سەردەمی ئەهلییان لە شارى هەولێر کرد و، سیمینارێکی هۆشیاریییان بەناونیشانی “پەرەپێدانی کەسی” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى ئەوەى لە لایەن مامۆستا عەلی جبار صابر بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەردەمی ئەهلی بە فەرمی پێشوازی لێکرا، ئینجا لە هۆڵى قوتابخانەکە ناوەڕۆکى  سیمینارەکەیان پێشکە بە قوتابیانی پۆلی (١١) لە قوتابخانەکە کرد، لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان  لە چوارچێوەى پەرەپێدانى کەسیدا باسیان لە گرنگی دانانی ئامانجی کەسی، پەرەپێدانی تواناکانی ژیان و، بەرەوپێشبردنی بیرکردنەوەی ئەرێنی کرد، ئەمە جگە لە ستراتیژییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگە ئەکادیمییەکان و پیشەییەکان، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان باسیان لە گرنگی پەرەپێدانى تواناى کەسى و لایەنى سۆزداری و بەڕێوەبردنی کات و دروستکردنی متمانە بەخۆبوون کرد، هەروەک جەختیان لەسەر پێویستی ئیرادە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا کردەوە.

لە کۆتاییدا فێرخوازان بەناوی سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ سوپاسى مامۆستا عەلی جبار صابریان کرد بۆ ئاسانکاری بۆ دەرفەتی ئەنجامدانی سیمینارەکە لە قوتابخانەی سەردەمی ئەهلی.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 80

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ٣ شەممە ٢٨/٠٤/٢٠٢٦, خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی چەندین پەرتووکی کورتە چیرۆکی منداڵانیان وەرگێڕایە سەر زمەنەکانەکانی کوردی و عەرەبی. ئەم پەرتووکانە لە کتێبخانەی کوردیدا بەردەست نین و بۆ یەکەمین جار لە ووڵاتی بەریتانیاوە هێندراونەتە کوردستان. لە م چالاکییەدا کە بەسەرپەرشتی م.ی تافان کەمال کەریم ئەنجامدرابوو، خویندکارەکانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەرکی دیزاین وچاپی تایبەت بە چیرۆکەکانیان گرتە ئەستۆ و لە دانیشتنێکدا چیرۆکەکانیان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم و سێیەمی قوتابخانەی جیهان خوێندەوە و کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگیان کردە دیاری بۆ هەریەکەیان.
ئەم چالاکییە دەستپێشخەرییەکی ناوازەی خوێندکارانی بەشی پەروەردەی گشتییە کە وانەی گرنگ و جۆش و خرۆشی بۆ منداڵان هێناو ئەزموونی پراکتیکی خوێندکارانمانی بەهێزترکرد.