فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سیمینارێکی هۆشیاری پزیشکى لە قوتابخانەیەک پێشکەش دەکەن

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (١٦/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی  لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەى کوردستانى گەورەیان لە شارى هەولێر کرد و سیمینارێکی هۆشیارییان لەسەر بەکتریای گەدە (Helicobacter pylori ) پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەکە کرد.

 چالاکیەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محمد) بەڕێوەچوو، سەرتاش لەلایەن مامۆستا ئازاد ڕەسووڵ فەقی خاوەنی قوتابخانەی دواناوەندی کوردستانی گەورە بە گەرمی پێشوازی لێکرا، پاشان لە هۆڵی قوتابخانە سمینارەکەیان پێشکەش کرد، لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی پێشکەشکردنێکیان باسیان لە  بەکتریای گەدە (Helicobacter pylori ) کرد، بۆ ئەوەش باسیانلە چۆنیەتی گواستنەوەی بەکتریاکە کرد، بەتایبەتی لەڕێگەی خۆراکی پیس و خواردنی خێرا، هاوکات تیشکیان خستە سەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون لەنێو هەرزەکاران و گەنجانی پێگەیشتوودا. لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنگی باسیان لە ڕێوشوێنی خۆپارێزییەکان کرد، لەوانە دەستشۆردنی دروست، پاکوخاوێنی و پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی.

لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر مادەی تەعقیمکردنیان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکە دابەشکرد، ئەوەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی هۆشیاری، لە کۆتایشدا ئازاد ڕەسووڵ فەقی سوپاس و دەستخۆشى لەو هەوڵەى فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی کرد، بەتایبەت کە کار بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی دەکەن.

خۆبەخشەکان

# وێنە ناو ماوە كرێدیت
1 هێرۆ اسماعیل محمد هێرۆ اسماعیل محمد 2 75
2 زانکۆی جیهان-هەولێر زانکۆی جیهان-هەولێر 2 75

بۆ پاراستنی سیمای سروشتی و پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠٢٦)، هەڵمەتێکی مەیدانیی بۆ پاککردنەوەی پاشماوە زیانبەخشەکان لە دەوروبەری ناوچەی شێخ توراب ئەنجامدا.

 ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و بە بەشداریی کارای مامۆستایان و گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشی کارگێڕی کار بەڕێوەچوو، لە دەسپێکی هەڵمەتەکەدا، کەرەستەی پێویست وەک دەستکێش و کیسی زبڵ و کەلوپەلی پاراستن بەسەر فێرخوازاندا دابەش کرا، دواتر فێرخوازان بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچە گەشتیارییەکە کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار ڕووی تێ دەکەن، بەڵام بەهۆی پاشماوەی گەشتیارییەوە دوچارى پیسبوونی ژینگەیی ببوو، هەربۆیە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەرێکی فراوان لە دەوروبەری ناوچەکە لە پاشماوە پلاستیکی و زیانبەخشەکان پاک بکەنەوە.

مامۆستا و فێرخوازانی بەشداربوو لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە، چونکە نەک هەر دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بەڵکو گیانی کارکردنی بەکۆمەڵ و بەرپرسیارێتی مەدەنی لای نەوەی نوێ بەهێز دەکات.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، بە بەشداری زیاتر لە ٢٠٠٠ خوێندکار، پەیمانگای ڕۆژ بە هاوکاری و سپۆنسەری سەرەکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، ئیڤێنتی (بەرەو باڵابوون)ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ڕێکخست. لە بەشێکی ئیڤێنتەکەدا، م.ی. لێهات یوسف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، زانیاری وردی لەسەر زانکۆ و مەرجەکانی وەرگرتن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان لەلایەن ستافی فەرمانگەی وەرگرتن و تۆمارەوە دیاری و بڕۆشەری ناساندنی زانکۆ بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی 2026/2/25، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری راوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان ـسلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی دەربارەی چۆنێتی سەعیکردن و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەو زاڵبوون بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی تاقیکردنەوەدا پێشکەش بەقوتابخانەی (لەیلا زانای بنەڕەتی)ی کچان کرد.