پەروەردەیی

پەڕەی سەرەكی

پەروەردەیی

لە چوارچێوەی پەرۆشی سەرۆکایەتى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و بەرزکردنەوەی ئاستى پەیوەندى زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی ساڤایان کرد.

فێرخوازان لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕیم جەعفەر ئەنجامیاندا، سەرەتا لە لایەن هۆشمەند سەهەند بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانیان ستایشی گرنگی ئەم دەستپێشخەرییە کرد لە پێناو پێگەیاندن و هۆشیاریکردنەوەى قوتابیان بە بوارە جیاوازەکانى تەکنەلۆجییا. پاشان فێرخوازان لە هۆڵى قوتابخانەکە بابەتێکی هۆشیارییان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی بواری تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد پێشکەش  بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لە میانەى بابەتەکەیاندا فێرخوازان باسیان لە گرنگی بوارە جیاوازەکانى تەکنەلۆژیا و زیرەکى دەستکرد و و زیادبوونی کاریگەرییان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانە و پیشەیی بۆ قوتابیان کرد، هاوکات قوتابیان ئاشنایی کۆمەڵێک ڕێگەى جیاواز کرد بۆ سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا زیرەک بۆ بوارى پەروەردەیی و پێگەیاندن.

چالاکیەکە بە گفتوگۆیەکى کراوەى نێوان قوتابیانى ئامادەیی ساڤا و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەبارەت بە تەکنەلۆژییەکان و، هاندانیان بۆ سودوەرگرتن لە پێشکەوتنە سەردەمییەکان لە جیهانی زیرەکی دەستکرد کۆتایی پێهات.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (14ی تشرینی یەکەمی 2024) سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی بۆ قوتابخانەی ئامادەیی نێودەوڵەتی کەنەدی لە شارى هەولێر ڕێکخست.

لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر علياء اسعد مهدي بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لەلایەن مامۆستا كريم شربجى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە و ستافى کارگێڕى و مامۆستایان بەگەرمى پێشوازیان لێکرا، پاشان لە هۆڵى کۆبونەوەى قوتابخانەکە؛ فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەى کار و بەرنامەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوەى تاکەکانى کۆمەڵگە لەبارەى زیرەکى دەستکرد بابەتێکى زانستیان پێشکەشکرد.

لە میانەی سمینارەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە  ایبەتمەندی و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، جگە لەوەش باسیان لە سودە جۆراوجۆرەکانى زیرەکی دەستکرد و لایەنە جۆراوجۆرەکانى کرد، هەروەک کۆمەڵێک ڕێنمایی زانستیان لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد بۆ فێرخوازان کرد، دواتریش لەلایەن قوتابیانى قوتابخانەکە کۆمەڵێک پرسیارى جۆراوجۆر ئاراستەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە، بەو جۆرە سمینارەکە بووە هۆى بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری قوتابیانى قوتابخانەکە سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد .

لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی نوێى فێرخوازانى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە، لە میانەى چالاکیەکدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکائیل بەڕێوەچوو ، گروپێک لە فێرخوازان سەردانی خانەى بێ سەرپەرشتانیان لە شارى هەولێر کرد و، دیارى و هاوکارى بەسەر منداڵان دابەش کرد.

سەرەتا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لە لایەن شێروان عەبدولڕەحمان حسێن بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتان  پێشوازییان کرا، لە وتەیەکدا سوپاس و دەستخۆشى لەو دەستپێشخەرییە کرد، کە دەبێتە مایەى دڵخۆشی منداڵان و گیانی هاودەنگی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا قووڵتر دەکاتەوە، پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر هاوکاری و دیارییەکانیان بەسەر منداڵەکانى خانەکەدا دابەشکرد، هاوکات لە ڕێگەى ئەنجامدانى چالاکیەکى وەرزشى ژینگەیەکى شادى ئامێزیان بۆ منداڵانى خانەکە دروستکرد، لە ڕووى دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە بووە پاڵپشتیەکى بەهێز. لەکۆتایی سەردانەکەدا منداڵەکان خۆشحاڵییەکی زۆریان بەم دەستپێشخەرییە دەربڕی، داوایان کرد، ئەو ئەو جۆرە چالاکییانەیان بۆ دوبارە بکەنەو.

لای خۆیەوە مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکایل جەختی لە پێویستى ئەم چالاکیە کۆمەڵایەتى و خێرخوازیان کرد، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی گیانی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لای فێرخوازان و، هاندانیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

‎بابەتەکە باس لە هونەری مۆدێرن ئەکات کە چۆن ئەتوانین تەکنیکەکانی هونەری مۆدێرن بەکار بێنینەوە لە وانە وتنەوە و گۆرینی کەسایەتی هونەرمەند بۆ مامۆستا و بینەربۆ قوتابی.و کاری هونەری بۆئەو وانەیەی کە دەیڵێیتەوە

نەخۆشی ژێر پەنجە یەکێکە لەهۆکارەکانی مردن لە هەمووجیهان پێویستە تاک بەتاکی کۆمەلگا هۆشیار بکرێتەوە شێوازەکانی ریێگری کردن بۆیە ئێمەش وەک کۆلێژی ئەربیلی نێودەوڵەتی هەستاین بە پێشکەش کردنی سیمینارێکی وا

زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆییەکان قوتابیانی بەشی وەرگێران بەبۆنەی رۆژی نێودەولەتی وەرگێران چەند چالاکیان ئەنجام دا وەکو وەرگێرانی دەستەواژەی تایبەت مەتەلۆک ووەرگێرانی لەدوای زارەکی ئالنگاریەکانی سەردانی کردنی لندن وەرگێرانیان کرد

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ناوەرۆکی/ خولێکی راهێنانی پراکتیکی پزیشکی لە تاقیگەکان بۆخوێندکارەکان فێرکاری ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشانەی ملا فەندی لە هەولێر

زانکۆی بابەگورگور ڕۆژی 19/7/2025 لەسەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک بەهاوکاری گروپی سان و بەپاڵپشتی زانکۆکە چالاکییەکی تایبەتی ڕێکخست لەژێر ناونیشانی کلیلی سەرەکی سەرکەوتنی ڕاستەقینە

کۆبوونەوەکە خوێندکارانی ئامادەیی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی بوو و ئامانجی بەهێزکردنی چەمکی سەرکەوتن و پێشکەشکردنی ڕێنمایی پراکتیکی بوو بۆ یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدانی توانا ئەکادیمی و کەسییەکانیان و بەشداریکردن لە بنیاتنانی نەوەیەک کە هۆشیارتر و ئامادەتر بێت بۆ زانکۆ و داهاتووی پیشەیی.

چالاکییەکە پێنج کاتژمێری خایاند و گفتوگۆ و کارلێکێکی مانادار ئەنجامدرا و یارمەتیدەر بوو لە گەیاندنی پەیامە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی ڕاستەقینە.

خولی راهێنەری راهێنەران تی ۆ تی چۆنیەتی ووتاردان ریکخستنی دارشتنەکان باسکردنی کارگێری متمانە بە خۆ بوون وتۆنی دەنگەکان و الادارە دانی جەلسەکان مامەڵە لەگەل کات دا

No more news to show