پەروەردەی یاسایی و پەرەپێدانی پیشەیی

پەڕەی سەرەكی

پەروەردەی یاسایی و پەرەپێدانی پیشەیی

چالاکیەکی زانستی هاوبەش لە نێوان دەزگای زەکاتی زانست وبەشی یاسای زانکۆی جیهان سلێمانی… ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٢، دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی یاسادا سیمینارێکیان رێکخست بۆ بەڕێز دادوەر تاڵیب مەجید شەریف، دادوەری دادگای کەتنی سلێمانی ٤، بە ناو نیشانی: یاسای باری کەسێتی لە نێوان دەق وجێبەجێکردندا سەبارەت بەو دەقانەی تایبەتن بە میراتەوە، تیایدا پ.ی.د نوری حمە سعید قسەی لە سەر لایەنی تیۆری بابەتەکە کرد، ودواتر بەڕێز دادوەری میوان بە ڕوونی قسەی لە سەر لایەنی کرداری وچۆنێتی مامەلە کردنی دادگا لە گەڵ ئەو دەقانەدا کرد، ، دواتر بەڕێز پ.ی.د. اسماعیل نجم الدین نامق سەرۆکی بەشی یاسای سوپاسنامەی زانکۆی جێهانی پێشکەش بە میوانی بەڕێز کرد، شایانی باسە ئەم چالاکیە یەکێکە لە زنجیرە چالاکیەکانی زانکۆی جیهان سلێمانی.

بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی لەنێو توێژی خوێندکارانی دواناوەندی و ئامادەییەکان ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی٢ی٢٠٢٥ دوو خوێندکاری بەشی یاسا (پەرژین أحمد ) ( سەرهەنگ عزالدین ) سیمینارێکیان پێشکەشکرد بە بەشێک لەخوێندکارانی خوێندنگەی جونیەری ناحکومی.
بابەتی سیمینارەکەیان تایبەت بو بە یاساکانی ( قەدەغەکردنی خراپ بە کارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان، ،بەشێک لە یاسای سزادانی تایبەت بە تاوانەکانی جنێودان وناو زڕاندن ولێدان)٠

دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازی وبەشی یاسا ۆرکشۆپێکی رێکخست بە ناونیشانی: پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نێوان دیزاین وگرێبەست وجێبەجێکردندا، تیایدا پانێڵستەکان قسەیان لە سەر پرۆژەکانی نیشەجێبوون کرد لە سێ تەوەرەی جیاجیادا، لە تەوەرەی یەکەمدا بەڕێز م.ی. ئەندازیاری تەلارسازی (بەرهەم عبدللە) قسەی لە سەر دیزاینی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کرد لە ڕووی گۆڕینی سایت پلان، وستانداردە جیهانیەکان، وکۆنترۆل کوالیتی مەوادی بیناسازی، وئەو خاڵانەی کە دەبێت کڕیاری یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداری بن، دواتر بەڕێز پارێزەری ڕاوێژکار (ئاراز کمال محمد) لە تەوەرەی دووەمدا تیشکی خستە سەر گرێبەستەکان وئەو خاڵانەی کە دەبنە هۆی نا ڕوونی گریبەستەکان، ومافی کڕیاران، وچونێتی سکاڵاکردن، وڕێکارەکانی، لە تەوەرەی سێهەمدا بەڕێز ئەندازیاری شارستانی (چنار غالب محمد) تیشکی خستە سەر کێشەی دانیشتوان وپێوەرەکانی خزمەت گوزاری، وکاریگەری گۆڕینی سایت پلان لە سەر ژیانیان. دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەشدار بووان کرا لە لایەن بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا، وبەرێز بەرێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، وبەڕێز سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازیەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢١/٤/٢٠٢٥، دەزگای زەکاتی زانست بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی یاسا سیمینارێکیان ڕێکخست بۆ بەڕێز دادوەر (رزگار محەمەد ئەمین)، بە ناونیشانی: “مافەکانی تۆمەتبار لە داوا سزاییەکاندا”.
لەم سیمینارەدا، بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر مافەکانی تۆمەتبار لە قۆناغی گرتن و لێکۆڵینەوە، هەروەها بنەماکانی یاسای بنچینەی دادگاییکردنی سزایی.
ئەم چالاکییە لە میانەی زنجیرە چالاکییەکی هاوبەشدا دێت کە دەزگای زەکاتی زانست و بەشی یاسا پێکەوە ئەنجامی دەدەن. شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران ئامادەی ئەم سیمینارە بوون.

.ئەنجامدانی(وۆرک شۆپ) بۆ قوتابیانی بەشی یاسا لەلایەن مافپەروەر (قاسم عباس چۆمانی) لێکۆڵەری یاسایی تاوانەکان، دەربارەی (خیانەتی زەوجی و لێکەوتە یاساییەکان) لەڕێکەوتی 25/1/2025.

ئەمڕۆشەممە ٢٨ /٦/  ٢٠٢٥دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە هاوکاری بەشی یاسا، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ پارێزەران و دەرچووانی بەشی یاسا کردەوە.

کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی، لە هۆڵی سیمینار لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە ئامادەبونی پ.د. ئومێد رەفیق فتاح، سەرۆکی زانکۆ و  پ.ی. د. نوری حمەسعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست  و د.ئاسۆ حمەشین سەرۆکی بەشی یاسا و بەشێک لە مامۆستایان خولەکە  بە ڕێوڕەسمێک دەستی پێکرد. پاشان پانێڵێکی تایبەت پێشکەش کرا بە ناونیشانی “پوختەی گرنگترین ئەو بابەتانەی لە خولەکەدا دەوترێتەوە”.

پانێڵەکە لە لایەن کۆمەڵێک دادەوەری ناسراو و مامۆستایانی شارەزای خولەکەوە پێشکەش کرا، کە جەخت لەسەر باشترین شێوازەکانی کاری پارێزەری کرایەوە.

 ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی کوالیتی خزمەتگوزاریە یاساییەکان ، بەتایبەتی لە بواری پارێزەری و بەرگری لە مافەکانی هاوڵاتیان.

خولەکە بە خۆڕاییە و تایبەتە بە دەرچووانی بەشی یاسا و پارێزەران و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

بەروار: 18/5/2025

زانکۆی بابەگورگور لە 18 ی ئایاری 2025 لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و هۆشیارییەکانیدا پانێڵێکی بەناونیشانی “کێشە یاساییەکان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان” بەڕێوەبرد.

لە ئەڵقەکەدا باس لە دیارترین پرسە یاساییەکانی هاوچەرخ کرا کە پەیوەستن بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسییەکانەوە و تیشکی خستە سەر چۆنیەتی مامەڵەکردنی فیقهی ئیسلامی لەگەڵ پێشکەوتنە سیاسیەکان و ڕێککەوتنەکانی نێوان وڵاتان، لەبەر ڕۆشنایی حوکمە یاساییەکان و مەبەستە گشتییەکانی شەریعەت.

ئەم ڕووداوەش ئامادەبوون و کارلێک لەلایەن خوێندکاران و پرۆفیسۆرەکانەوە ئامادە بوو و یارمەتیدەر بوو بۆ قوڵکردنەوەی تێگەیشتن لە یەکتربڕی نێوان فقهی ئیسلامی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها فراوانکردنی ئاسۆی گفتوگۆی زانستی لەسەر پرسە هاوچەرخەکان.

لە ڕۆژی دووشەممە، 19-5- 2025، بە بەشداریکردنی ئەندامانی حیزبی و حکومەتی، نوێنەرانی رێکخراوە مدنییەکان، مامۆستایان و قوتابیان، پەناڵێک زانستی بە ناونیشانی (هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق و بەرزکردنەوەی سیستەمی فیدرال و چارەسەرکردنی بۆردومانی سیاسی) بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە لە لایەن کۆلێجی یاسا لە زانکۆی جیهان – دهوک و بە هاوکاریگەی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی یاسایی و ڕاوێژکاری لە کۆلێجی یاسای زانکۆی دهوک ڕێکخرا.

لە دەسپێکی پەناڵەکەدا، بەڕێز پ.هـ.د. ڕێبەر حسێن، بەڕێوەبەری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی جیهان – دهوک، پەیامی بەخێربێنەی بەشداربووان پێشکەش کرد. پاشان بەڕێز پ.د. ئەفین خالید عەبدولرحمان، سەرۆکی کۆلێجی یاسای زانکۆی دهوک، باس لە گرنگی ئەم چالاکییە کرد.

:ئەنجامی پەناڵەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتوو بوو بە سەرپەرشتی بەڕێز د. دژوار ئەحمەد

  1. پەناڵی یەکەم: لەلایەن پ.هـ.د. ڕینجبەر جەمیل شێخو، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی یاسایی و ڕاوێژکاری لە زانکۆی دهوک، پێشکەش کرا، کە بەسەری بنەمای فەلسەفی پرۆسەی هەلبژاردنەکان دەکرد.
  2. پەناڵی دووەم: لەلایەن مامۆستا خالد ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی هەلبژاردن لە بەڕێوەبەری گشتییەکانی پارتە دیموکراتیی کوردستان – پارێزگای دهوک، پێشکەش کرا، کە سەبارەت بە مکانیزمی دیاری کردنی کاندیدەکان بوو.
  3. پەناڵی سێیەم: لەلایەن د. رێناس جانۆ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، پێشکەش کرا، بەسەری ڕۆشنبیری سیاسی و کاراکردنی وەشانی سیاسی لەسەر پرۆسەی دەنگدان.
  4. پەناڵی چوارەم و دوا: لەلایەن د. جەمال کوچر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، پێشکەش کرا، کە باس لە بەشداریکردنی نوێنەرەکان و رول و کارەکانیان لە پرۆسەی هەلبژاردندا کرد.

No more news to show