پەروەردەیی

پەڕەی سەرەكی

پەروەردەیی

خاتوو ڕێزان بەشداری سێیەمین پێشانگا و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و تەکنەلۆژیا کرد کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر لە 1 تا 4 ی ئابی 2024 بەڕێوەچوو.

لە کاتی پێشانگاکەدا، لەگەڵ سەردانکەران گفتوگۆی کرد و زانیاری تەواوی دەربارەی پەیمانگای جیهان و پرۆگرامەکانی پێشکەش کرد.

بەشداربووان تێڕوانینێکی ڕاستەوخۆیان وەرگرت لەسەر چۆنیەتی کارکردنی زمانی Python و کتێبخانەکانی، هەموو شتێک لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەگرێتەوە.

ئەوان فێربوون چۆن داتا پاک بکەنەوە و ئامادە بکەن، ئامارە سەرەتاییەکانیان بەکارهێنا بۆ تێگەیشتنی، ئەلگۆریتمی باویان تاقیکردەوە بۆ پێشبینیکردن، و بینییان چۆن مۆدێلەکان بڕیار لەسەر وەڵامێک دەدەن.

لە ئەنجامدا، ئەوان تێگەیشتنێکی تەواویان هەبوو لە هەنگاوە بنچینەییەکانی پڕۆژەی فێربوونی ئامێر، کە توانایان پێدەدا ئەم چەمکانە لە پۆلەکانی خۆیاندا فێر بکەن.

وەکو بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگەی جیهان development bootcamp مان کردۆتەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ.

لەم ماوەیەدا بەشداربووان ئاشنا دەبن بەگشت تەکنیکەکانی

  • development

ئەم تەکنیکانەی کە بەژداربووان پێی ئاشنا دەبن
١. UI UX DESING
بەبەکارهێنانی پرۆگرامی figma

٢. Front end development
ئەو بابەتانەی کە دەخوێندرێت تێیدا بریتین لە HTML
CSS
Bootstrap
JavaScript

ڕۆژی دووشەمە، 5/5/2025، لە لایەن دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان، بابەتێکی گرنگی پەروەردەیی و دەروونی پێشکەش کرا بە خوێندکارانی پۆلی ١٢ی پەروەردەی شارباژێڕ، لە شارۆچکەی شارەدێ، سەر بە ناحیەی چوارتا.
لە هەمان کاتدا، مامۆستای یاریدەدەر، لێهات یوسف ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرگرتن و تۆماری زانکۆی جیهان سلێمانی، بەشدار بوو و زانیاریی بەسودی لەسەر کۆلێژ و بەشەکان و مەرجەکانی وەرگرتن و ئۆفەرەکان و دەرفەتە فێرکارییەکان بۆ خوێندکاران پێشکەشکرد، و پێشنیار کرا خوێندکاران سەردانی زانکۆی جیهان سلێمانی بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاشنا ببن بە سیستەم و بەشەکانی زانکۆ.

جێگەی ئاماژەیە:

بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان ساڵانە لە زانکۆکانی جیهان ( هەولێر-دهۆک-سلێمانی) ساڵانە بێ بەرامبەر دەکرێتەوە، کە تیایدا خولەکە ماوەکی شەش هەفتە و هەفتانە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدایە، هەروەها پڕۆگرامێکی تایبەتی لە دووتوێی پەرتوکێک بەناوی (پێداگۆجی مامۆستا) هەیە، کە لە خوارەوە ناوەڕۆکەکەی ئاماژەی پێدراوە…

گرینگە بزانین:-
🔹ئەمڕۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ پڕۆسەی (پەروەردە، فێربوون و فێرکردن) لە چاوەڕوانی مامۆستایان و پەروەردکارانی پیشەیی بەرزدایە؛
🔹کێشەکانی ئەم پڕۆسەیە، بۆ چارەسەری پێویستیان بە بیرۆکەی تازە هەیە؛
🔹بەها سەرەکییەکانی قوتابخانە و فێرگەکان، قوتابی و مامۆستایە، کاری هاوبەشی کارلێککارانەی ئەو دووانەیە، قوتابی ئامرازێک نییە، بەڵکو ئامانجی پەروەردەیە. بۆیە ناکرێت لەگەڵ قوتابخانە بگونجێنرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە قوتابخانەکە لەگەڵیدا بگونجێنرێت؛
🔹بۆیە مامۆستا هێزی سەرەکیی بیر و هزری کۆمەڵگەیە، داینەمۆی گۆڕانکارییە، ڕێبەری زانستە؛
🔹پێداگۆجی زانستی پەروەردەیە، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بایۆلۆجی لە دایک دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە مرۆڤ دەبێت پەروەردە ببێت، ئەمەش ئەرکی پێداگۆجی و پێداگۆجە؛

جێگەی ئاماژەیە ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە پێنج مۆدێل لەخۆ دەگرێت، هەریەکێک لەوانە بەهاو گرینگی تایبەتی خۆیان هەیە لە بەرەوپێشڤەچوونی: مامۆستا، پێداگۆج، پەروەردەکار، ڕاهێنەر، قوتابی.

✅ لە مۆدێلی یەکەم: باسی چەمک و میتۆدە گرینگەکانی وانە وتنەوەی هاوچەرخ دەکات؛
✅ لە مۆدێلی دووەم: بەڕێوەبردنی پۆل لە لایەن مامۆستا و تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو باس دەکات؛
✅ لە مۆودێلی سێیەم: دەروونناسی پەروەردە و دەروونناسی گەشە و چەند نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەیی پێشەنگی وڵاتانی پێشکەوتوو باس کراوە؛
✅ لە مۆدێلی چوارەم: باس لە پێوانە و هەڵسەنگاندن دەکات وەک پێویستییەکی گرینگی بواری پەروەردە؛
✅ کۆتا مۆدێل: کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای سەردەم AI لە بواری پەروەردەدا باس کراوە.

ڕێکخراوی خوێندنی باڵای تایمز  Impact Ranking, Times Higher Education ئەنجامی ڕیزبەندی کاریگەرییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ی ڕاگەیاند، کە سیستەمێکی پۆلێنکردنی جیهانی بەناوبانگە و ئەدای زانکۆکان دەپێوێت لە گەیشتن بە ١٧ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs) کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانراوە. ئەم ڕیزبەندییە بە یەکێک لە گرنگترین نیشاندەرەکان دادەنرێت کە پابەندبوونی زانکۆکە نیشان دەدات بە ژینگە، پەروەردەی کوالیتی، دادپەروەری، داهێنان و لایەنە سەرەکییەکانی دیکەی گەشەپێدانی بەردەوام.

زانکۆی جیهان – سلێمانی بە شانازییەوە بەشداری ئەم ڕیزبەندییەی کردووە، وە سەرکەوتنی بەرچاوی لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ناوچەیی، نیشتمانی، و جیهانی بەدەستهێناوە. زانکۆکە لە نێو زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لە نێو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، لەسەر ئاستی نیشتمانیش لە سەرانسەری زانکۆکانی عێراق پلەی ١٨ی بەدەستهێناوە. ئەم ئاستە ناوازەیە تیشک دەخاتە سەر هەوڵە دامەزراوەییەکانی زانکۆکە بەرەو پەرەپێدانی بەردەوام.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، زانکۆی جیهان – سلێمانی لە نێوان هەزاران زانکۆی بەشداربوودا، لە (١٠٠١-١٥٠٠) زانکۆی جیهاندا ڕیزبەندی کراوە. زانکۆی جیهان سلێمانی لە کۆی ١٧ ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام لە١٤یاندا کێبڕکێی کردووە و کۆی گشتی نمرەی ٥٣%ی بەدەستهێناوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژییەکانی زانکۆیە بۆ پەرەپێدانی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتیی.

یەکێک لەو بوارانەی کە زانکۆی جیهان سلێمانی تێیدا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە؛ پەروەردەی کوالیتی و مۆدێرنکردنی مەنهەجی خوێندنە، کە بۆتە هۆی بەدەستهێنانی باشترین زانکۆ لە هەرێمدا لەم پۆلێنکردنەدا، وە لە ڕیزبەندی (٤٠١-٦٠٠) زانکۆی جیهانیدا ڕیزبەندکراوە. ئەمەش بەردەوامی زانکۆکە دووپات دەکاتەوە بۆ نوێکردنەوەی پرۆگرامە ئەکادیمییەکانی، دابینکردنی پێداویستییەکانی هەردوو بازاڕی ناوخۆیی و جیهانی، و دابینکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی مۆدێرن و گشتگیر.

ئەم دەستکەوتە لە ئەنجامی هەوڵە بەکۆمەڵەکانی کارگێڕی زانکۆ و ستافی ئەکادیمی و خوێندکارانە. ڕۆڵی پێشەنگی زانکۆی جیهان – سلێمانی دووپات دەکاتەوە لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و خزمەتکردنی کۆمەڵگا، زیاتر پێگەی خۆی وەک دامەزراوەیەکی ئەکادیمی دیار لە عێراق و ناوچەکەی فراوانتر بەهێز دەکات.

لە کۆتاییدا، ئەم ڕیزبەندییە وەک پاڵنەرێکی بەهێز کاردەکات بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵدان بۆ دەستکەوتی زیاتر و پێشکەوتن بەرەو بنیاتنانی داهاتوویەکی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی بەردەوام کە لەگەڵ پێگە و ئاواتەکانی زانکۆکەدا بگونجێت.

پێشکێشکرنا سیمینارەکێ ل رۆژا دوو شەمبی رێکەفتی ( ٢٣/١٢/٢٠٢٤) ژلایێ قوتابییان ڤە ب سەرپەرشتیا مامۆستایا فیزیایێ ل سەر بابەتێ ( کۆمەلا رۆژێ) بۆ قوتابی و سەمییانێن قوتابییان.

. ئەنجامدانی(وۆرک شۆپ) بۆ سەرجەم قوتابیانی کۆلێژەکەمان دەربارەی چۆنیەتی وەرگرتنی ئۆفەری خوێندنی باڵا لەدەرەوەی ووڵات، لەرێکەوتی 19/4/2025 لەلایەن رێکخراوێکی کەنەدی.

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان…
لە ژێر دروشمی (زاکاتی زانست ئەرکمانە)
لە زانکۆی جیهان پەرتوکی نوێی (پێداگۆجی مامۆستا) لە ئامادەکردنی د. سەرباز عزیز وەرتی
بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان
وەبەرهەمهات.

🔹پێداگۆجی زانستی پەروەردەیە، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بایۆلۆجی لە دایک دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە مرۆڤ دەبێت پەروەردە ببێت، ئەمەش ئەرکی پێداگۆجی و پێداگۆجە؛
🔹بۆیە مامۆستا وەک پێداگۆج هێزی سەرەکیی بیر و هزری کۆمەڵگەیە، داینەمۆی گۆڕانکارییە، ڕێبەری زانستە؛

جێگەی ئاماژەیە لە زانکۆکانی جیهان (هەولێر – سلێمانی – دهۆک) خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بەم پڕۆگرامە (پەرتوکی پێداگۆجی مامۆستا) دەکرێتەوە بێ بەرامبەر و خۆبەخشانە پەروتووکەکەیان پێ دەدرێت.

هەروەرها ناوەڕۆکەکەی پێنج مۆدێلە:-

✅ لە مۆدێلی یەکەم: باسی چەمک و میتۆدە گرینگەکانی وانە وتنەوەی هاوچەرخ دەکات؛
✅ لە مۆدێلی دووەم: بەڕێوەبردنی پۆل لە لایەن مامۆستا و تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو باس دەکات؛
✅ لە مۆودێلی سێیەم: دەروونناسی پەروەردە و دەروونناسی گەشە و چەند نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەیی پێشەنگی وڵاتانی پێشکەوتوو باس کراوە؛
✅ لە مۆدێلی چوارەم: باس لە پێوانە و هەڵسەنگاندن دەکات وەک پێویستییەکی گرینگی بواری پەروەردە؛
✅ کۆتا مۆدێل: کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای سەردەم AI لە بواری پەروەردەدا باس کراوە.

No more news to show