پەروەردەیی

پەڕەی سەرەكی

پەروەردەیی

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (13-10-2025) فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی لە گەڕەكی هەڤاڵان ئەنجامدا و چالاکییەکى هۆشیارییان بەڕێوەبرد.

مامۆستای سەرپەرشیتار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا نەرمین ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیشدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەربڕى لە بەرامبەر دەستپێشخەرییان بۆ ئەنجامدانی چالاکی و سیمیناری هۆشیارانە بۆ فێرخوازانی قوتابخانەكە. هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی چالاكییەكە كردەوە، بەتایبەتی لەمڕۆدا کە فێرخوازان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرکەوتەیان لەگەڵ ئامێرەکانی پەیوەندی و میدیای ئەلیکترۆنی هەیە.

چالاكییەكە بریتی بوو لە پێشكەشكردنی سیمینارێك بۆ قوتابیانى پۆلی 11ـی ئامادەیی دەربارەی (خراپبەكارهێنانی میدیای ئەلیكترۆنی) و لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا. لە بەشی یەكەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز (قارەمان جەوهەر) باسی لە جۆرەكانی توندوتیژیی میدیایی و كاریگەرییەكانی لەسەر تاكەكان و كۆمەڵگە كرد، هەروەها ڕوونی كردەوە كە چۆن ئەم جۆرە توندوتیژییە دەتوانێت كاریگەری دەروونی و كۆمەڵایەتی نەرێنی لەسەر فێرخوازان درووست بكات.

لە بەشی دووەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز (سەركار حسین) تیشكی خستە سەر میكانیزمەكانی خۆپاراستن لە توندوتیژیی میدیایی و ڕێگا و شێوازەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، لەوانەش چۆنییەتی بەڕێوەبردنی ئاسایشی دیجیتاڵی و پاراستنی زانیارییە تایبەتیەكان.

دواتر، فێرخواز (لەیار ئازا) ئاماژەی دا بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی خراپبەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و هەروەها باسی لە هێڵەگەرمەكانی پەیوەندی كرد بەمەبەستی خۆپاراستن و پەنابردنە بەر لایەنی پەیوەندیدار لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ئەلیكترۆنیی.

لەكۆتایی چالاكییەكەدا، مامۆستا نەرمین ئەحمەد مستەفا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی (بان)ـی ناحكومی سوپاسی مامۆستای سەرپەرشیار و فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندنی كرد لە بەرامبەر ئەو چالاكییە زانستی و هۆشیارییە، هاوكات هیوای بەردەوامیی بۆ خواستن لە ئەنجامدانی چالاكیی هاوشێوە بەمەبەستی بنیادنانی تاكێكی هۆشیار و تەندرووست لەنێو كۆمەڵگەدا.

لە 8ی تشرینی یەکەمی 2025، زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی “AI: باوەڕپێکراو یان باوەڕپێنەکراو” لەلایەن بەشەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و کیمیاوە بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد نەزەر رێکخست. ڕووداوەکە چۆنیەتی کارکردنی زیرەکی دەستکرد و تیشک خستە سەر سوودەکانی، سنووردارییەکان و بەرەنگارییە ئەخلاقییەکانی. بەشداربووان فێربوون دەربارەی بەکارهێنانەکانی AI و ئەفسانە باوەکانیان ڕەتکردەوە و جەختیان لەسەر گرنگی چاودێری مرۆڤ کردەوە. وۆرکشۆپەکە هانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی خوێندکارانی دا، هانی بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی تەکنەلۆژیای دا، و تێڕوانینی بەنرخی سەبارەت بە کاریگەری شاراوەی AI لەسەر پەروەردە و کۆمەڵگا پێشکەش کرد.

لە 1 ی تەمووزی 2025، دکتۆر محەمەد نزار، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری، تیمێکی دوو خوێندکاری نایابی تەکنەلۆژیای زانیاری کۆکردەوە بۆ پەرەپێدانی سیستەمێکی گشتگیر بۆ IUE. ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە دروستکردنی وێبسایتێکی فەرمی نوێ، سیستەمێکی ئامادەبوونی ئۆنلاین، و پلاتفۆرمێک بۆ کەرەستەکانی کۆرس و چالاکییە ئەکادیمییەکان کە بۆ فەرمانبەران و قوتابیان بەردەستە. سەرەڕای ئەوەش، تیمەکە بەرپرس بوو لە دیزاینکردنی سیستەمێکی دڵنیایی کوالیتی (QA). لە ژێر سەرپەرشتی بەردەواممدا، پێشکەوتنی بەردەواممان بەدەست هێناوە لە پەرەپێدان و چاککردنی ئەم سیستەمە و بەردەوامین لە کارکردن بۆ باشترکردنی کارایی و پرۆفیشناڵیی.

لە 15ی ئایاری 2025، دکتۆر محەمەد نەزەر، سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە زانکۆی IUE، ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستنی پڕۆژەی جۆراوجۆر لەلایەن خوێندکارانی بەکالۆریۆس کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکانی پڕۆژە زانستییەکانی زانکۆکە. هەماهەنگی وردی بریتی بوو لە خشتەی ڕاهێنانەکان، تەرخانکردنی سەرچاوەکان، و دڵنیابوون لەوەی کە هەر پڕۆژەیەک ستانداردەکانی فێستیڤاڵەکە دەگات. سەرەڕای پێشکەشکردنی ڕێنمایی تەکنیکی، کاری هەرەوەزی و پەیوەندی کاریگەری لەنێوان قوتابیان بەرز دەکردەوە و یارمەتییان دەدا کارەکانیان بە متمانە و پرۆفیشناڵییەوە پێشکەش بکەن. ئەم سەرپەرشتیکردن و ڕێکخستنە بە شێوەیەکی بەرچاو یارمەتیدەر بوو بۆ ئامادەکاری قوتابیان و سەرکەوتنی گشتی بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵەکە.

لە 27 ی نیسانی 2025، لە کاتی فێستیڤاڵی پڕۆژە گەورەکان لە زانکۆی جیهان سەرۆکی بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری ڕێنمایی بنەڕەتی بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس پێشکەش کرد کە لەسەر پرۆژەکانی AI کار دەکەن. پاڵپشتی ئەوان دڵنیایی دەدات کە قوتابیان بنەمای تەکنیکی پتەو و شێوازی داهێنەرانە لە کارەکانیاندا بەکاردەهێنن. بە بەدواداچوونی نزیکی بەرەوپێشچوون، پێدانی ئامۆژگاری شارەزایان، و بەڕێوەبردنی گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، سەرپەرشتیارەکە یارمەتیدەر بوو لە پاراستنی ستانداردی کوالیتی بەرز و هانی چارەسەری داهێنەرانەی دا. ئەم ئامۆژگارییە کلیلی بوو بۆ باشترکردنی ئەزموونی فێربوونی قوتابیان و سەرکەوتنی گشتی پرۆژەکانی AI لە فێستیڤاڵەکەدا.

2. لە 12 ی نیسانی 2025، بەشدارییەکی چالاک لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ کۆلێژی زانکۆی ئالفا هەبوو، کە دامەزراوەیەکی تایبەتی پێشەنگ لە سوبانگ جایا لە مالیزیا و پسپۆڕی تەلارسازی، دیزاین و پرۆگرامەکانی پەروەردەیە. گفتوگۆکان بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت وەک دەرفەتی هاوکاری لە بوارەکانی پەروەردە، پڕۆژەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی کەلتووری، و بەکارهێنانی تاقیگەی مۆدێرن بۆ پاڵپشتیکردنی دەستپێشخەرییە داهێنەرەکان. ئەم پەیوەندییە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەهێز کرد و بناغەی بۆ هاوبەشی ئەکادیمی و کەلتووری داهاتووی نێوان پەیمانگاکان دانا.

خوێندکارانی بەشەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و وەرگێڕانی ئینگلیزی سەردانی کەناڵی تەلەفزیۆنی Ava یان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی کرداری و فێربوونی زیاتر لەسەر چۆنیەتی کارکردنی رێکخراوێکی میدیایی. لە کاتی سەردانەکەیاندا، قوتابیان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو بەشە جیاوازەکانی ناو کەناڵەکە بدۆزنەوە، لەوانە پەخش، دەستکاریکردن و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک. کارمەندانی کەناڵەکە ڕێنماییان کرد، کە تێڕوانینیان لەسەر تەکنەلۆژیا و ستراتیجی بەکارهاتوو لە میدیای مۆدێرن و هاوکاری نێوان تیمە تەکنیکی و داهێنەرەکان پێشکەش کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى  (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن مامۆستا، پەری سابر حسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.

لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە، لەگەڵ قوتابیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی هەرزەکاران سەبارەت بە ڤاپینگ و پەیوەندییەکەی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گشتی، هەروەها باسیان لە بابەتی خواردنەوە وزەبەخشەکان و چۆنیەتی گۆڕانی بۆ ژەهر لە ناو جەستە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گورچیلە و جگەر و چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی جەستەیی کرد. فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە ڕێگەى چالاکیەکەیان هەوڵى بڵاوکردنەوەی هۆشیارییان لەنێو هەرزەکاران دا بۆ ئەوەی پارێزگارى لە تەندروستیان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی هەوڵەکانی زانکۆی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سوپاسێکی تایبەت فێرخوازان و سەرۆکایەتی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی کرد.

 ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، کە زیاتر لە 40 بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە بەهۆی بەشداریکردنی لە ژمارەیەکی زۆر لە کۆنفرانسی ئۆنلاین، لەنێویاندا 10 بڕوانامە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانی قوتابخانەی محمد ناسریان کرد و، لەلایەن شیرین عومەر عەرەبۆک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا.

دواتر فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستیان بە چالاکیەکانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش باسیان لە پشکنینى جۆری خوێن بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەوانەش ئاماژەیان بە جۆرە جیاوازەکانی گروپی خوێن کرد، کە بریتین لە گروپی خوێنی (A و B و AB وO )، پاشان باسیان لە چۆنیەتی گواستنەوەی خوێن لە کەسێکی بەخشەرەوە بۆ وەرگرێک کرد، بەتایبەت ئەو کەسانەى  بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە ڕووداوی ئۆتۆمبێل یان نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی کەمی خوێن پێویستیان بە خوێن دەبێ بەمەبەستی ڕزگارکردنیان بە زووترین کات.

لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى، پشکنینى جۆرى خوێنیان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە ئەنجامدا، بۆ ئەوەش ستافى قوتابخانەی ناوەندی محەمەد ناسر سوپاسى خۆیان دەربڕی بۆ چالاکیەکیەکە، کە ئامانج لێى پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو سەبارەت بە سادەترین بابەتی سەلامەتی.

لە یادی ٣٧ ساڵەی قوربانیانى شاڵاوەکانى پرۆسەى ئەنفالدا، فێرخوازانى  قۆناغی سێیەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەی دونیای بنەڕەتی تێکەڵاویان کرد و سمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٤/٤/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری زەهرا خان مەعروف تاهر ئەنجامیاندا، سەرەتا فێرخوازان لە لایەن مامۆستا پەروا نورەدین کاکە مستەفا بەڕێوەبەری قوتابخانە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵی قوتابخانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش سەرەتا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایش کرد، فیلمەکە تیشکى خستە سەر ڕووداوەکانی شاڵاوەکانى ئەنفال، کە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق  بەڕێوەچوو بە ئامانجی سەرکوتکردنی بەرخۆدانی کورد بوو.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا مامۆستا پەروە نورەدین سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد و، ستایشى چالاکیەکەى کرد بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری نیشتمانی و چاندنی هەستی سەربەخۆیی و شانازی، ئاشناکردنى نەوەیی نوێ بە ناسۆر و مەینەتیەکانى گەلى کورد.

No more news to show