كەلەژیانی ڕۆژانەماندائامانج گرنگیەكی زۆری هەیە بێگومان ئەگەر ئامانجمان نەبێت نازانین بۆچی ئەژین بۆچی هیلاك ئەبین بۆیە پێویستە ئێمەی مرۆڤ هەمیشە ئامانج داربین بۆئەوەی بتوانین سەركەوتو بین .
وە هەروەها یەكێكی تر لەتەوەرەی سیمینارەكەم تایبەت بو بە جیاوازی چیە
لەنێوان (خواست _ ئامانج)
شایەنی باسە سیمینارەكە ماوەی (یەك كاتژمێری خایاند)
زیاتر لە (۳٠) مامۆستای وانەی جیاواز تیایدا بەشدار بون كەتیایدا ئامادە بوان بەكۆمەڵێك پرسیارو گفتۆگۆیەكی چڕ سیمیناركەیان دەوڵەمند تر كردەوە..
کە ڕێگایەکی چارەسەری دەرونییە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین چارەسەری کەسێکی پێبکەین کە لە بارودۆخێکی تایبەتی دەروونیدایە یاخود نەخۆشییەکی دەروونی هەیە، هەروەها باسمان لە مێژووی بەکارهێنانی ئەم ڕێگا چارەسەریە کرد کە چۆن پزیشک و شارەزایانی بواری موزیک بیریان لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگای چارەسەریە کردۆتەوە، ئاماژەمان بەو ڕێگایانە دا کە دەتوانین ئەم چارەسەرە لە ڕێگەیانەوە بەکاربهێنین، هەروەها ئەو نەخۆشیانەی کە دەتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە چارەسەریان بکەین، هەروەها باسمان لەوەش کرد کە ئەم ڕێگایە لە بەشێک لە وڵاتە جیا جیاکان لەناو قوتابخانەکاندا هەیە و بەکار دەهێندرێت و گرنگیی پێدەدرێت، لە کۆتایدا گفتوگۆمان دەربارەی چارەسەرکردن بە موزیک کرد بۆ تووشبوانی ئۆتیزم و باسمان لەوە کرد چۆن بتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە بەهرە و توانا شاراوەکانی ئەم کەسانە بدۆزینەوە و گرنگیان پێبدەین، وە بە ژەنینی پارچە موزیکێکی (ئیرک ساتی) کۆتایمان بە سیمینارەکە هێنا.
لە سیمینارەکەدا سەرنجمان خستە سەر بابەتی سەرنجدان و رونمانکردەوە کە یەکێکە لە بنەڕەتیترین و گرنگترین پێکهاتەکانی پڕۆسەی فێربوون کە ڕۆڵێکی بەرچاو لە سەرکەوتنی خوێندکاران دەگێڕێت.
ئەم توانایە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی تێگەیشتن، بیرکردنەوە و هەڵگرتنی زانیاریەکان هەیە، هەروەها باسی ئەوەکرا کە بەبێ سەرنجدانی گونجاو قوتابیان ناتوانن زانیاریەکان بە شێوەیەکی کاریگەر وەربگرن و لە بیریاندا هەڵیانبگرن. یەکێکیتر لە تەوەرەکان باسکردنی جۆرەکانی سەرنج وەک سەرنجی هەڵبژاردەیی، پارێزراو و دابەشکراو و باسکردنی کاریگەرییەکانیان لەسەر جۆرەکانی جیاوازی فێربوون.
هەروەها تەوەرێکیتر تایبەت بوو بەو چاڵێنجانەی بەرەوڕووی مامۆستایان دەبنەوە وەک کاتی کورتی سەرنجدان لای قوتابیان، جیاوازیەکانی تاکەکەسی و پێداویستی بۆ گونجاندنی شێوازەکانی فێرکردن لەگەڵ پێداویستیەکانی هەر قوتابییەک.
هەروەها باسی ستراتیژیەتە جۆراوجۆرەکان وەک بەکارهێنانی ڕێگە چەندگۆشەکانی فێرکردن، دامەزراندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون و سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێن بۆ باشترکردنی سەرنجدان و لەئەنجامدا بەرزکردنەوەی ئاستی درکپێکردن و فێربوونی قوتابیان لە پۆلدا.
“خوێندکاری چالاک = داهاتووی ڕۆشن”
لە جیهانی ئەمڕۆدا، خوێندکاری سەرکەوتوو ئەوە نیە کە تەنها لە پۆلدا دادەنیشێت و گوێ دەگرێت. بەڵکوو ئەو خوێندکارەیە کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکات، پرسیار دەکات، تاقی دەکاتەوە، و لەگەڵ هاوڕێکانی کار دەکات.
چالاکی وەک کلیلێکی سیحراوی فێربوونە. کاتێک خوێندکار بەشداری چالاکی دەکات، نەک تەنها زانیاری وەردەگرێت، بەڵکوو بە شێوەیەکی قووڵ تێیگەیشتووە، یادی دەمێنێتەوە، و بەکاری دەهێنێت.
پوختەی بابەت
چەنێک زۆر گرنگە مامۆستا لە پرسیاردانان ورد بێت و هەڵەی زانستی نەکات بەو ئەندازەیەش گرنگە کە مامۆستا شێوازی ڕێکخستی پەڕە و پرسیارەکانی لەبەردەستی قوتابی زۆر ڕێکوپێک و ناونیشان و ڕیزبەندی پرسیارەکان ڕونبێت، بۆیە زۆر کات لە کاتی پرسیار دانان و نووسینەوەی بە کۆمپیتەر مامۆستا ڕوبەڕووی هەندێک گرفت ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری نەکات ڕەنگە وابکات قوتابی سەری لێبشێوێت، لەوانەش:
١. چارەسەرکردنی کێشەی پەڕینی خاڵێک لە پرسیارێک بۆ پەڕەیەکی تر.
٢. چارەسەری دروست بوونی چوارگۆشەی زیادە لەسەر پەڕەی پرسیارەکان لە کاتی گۆڕینس فایلی (word) بۆ (pdf).
.٣. چۆنیەتی ڕێکخشتنی پەڕە و دانانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی جوان لە تەنیشت یەکەوە لە یەکڕیزدا…. هتد
سیمینارێک دەربارەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و جیاوازی پەروەردە و فێرکردن و رێگا جیاوازەکانی وانە وتنەوە بە پێی وانەکان و باس کردنی بیر و باوەری جۆن دیوی لەسەر پرۆسەی فێرکردن ،کاریگەری رۆلی مامۆستا لەسەر پرۆسەی فێرکردن و قوتابی زیاد کردنی بروا بەخۆبون و هاندانیان گۆرینی رەفتارەکانیان بۆ باشتر و پشتگیری کردنی دەروونی و هەستی ، و چیرۆکی کەسایەتیە بەناوبانگەکان کە مامۆستای باش رۆلی کاریگەری هەبووە لە سەرکەوتنیان گۆرینی ئاراستەی ژیانیان و باس کردنی پرۆسەی سەرنجدان و درک پێکردن و جیاوازی نێوانیان گرنگی هەر یەکێکیان ، یادگە و بیرهێنانەوە ، قوتابی چۆن فێر دەبێت و چۆن زانیاریەکان لە یادگە ئەمێننەوە
ڕۆژی (٢٣/٤/٢٠٢٤)، دەزگای زەکاتی زانست، بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازی هەستان بە ڕێکخستنی سیمینارێک بۆ بەڕێز: (م. هاوار طه توفيق)، مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، لە ژێر ناونیشانی: (The Business of Architecture). تیایدا بەڕێزیان باسیان لە گرنگترین ئەو هۆکارانە کرد کە دەبنە هۆی دروست کردنی تەلارسازێکی سەرکەوتوو. شایانی باسە ئەم چالاکیە زانستیە هەوڵێک بوو بۆ زیاتر ئامادەکردنی خوێندکارانی بەشی ناوبراو بۆ کار کردن وبەستنەوەی بەشەکانی زانکۆ بە بازاری کارەوە.







پێشەکی
لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە تەکنەلۆژیا بە خێرایی پێشدەچێت و گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی مرۆڤدا بەدیهێنێت، پێویستی بە فێربوون و خوێندنەوەی زانیاری نوێ لە ئاستێکی بەرزدایە. لەم چوارچێوەیەدا، پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی جیهان لە شاری سلێمانی دەستی کرد بە پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت لە بواری تەکنەلۆژیای نوێدا.
ئامانجەکانی سیمینارەکە
ئامانجی گشتی
گەشەپێدانی توانا و زانیاری قوتابیان و فەرمانبەران لە بواری تەکنەلۆژیای هاوچەرخدا، بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کارەوە و پابەندبوون بە پێشکەوتنە جیهانییەکان.
ئامانجە تایبەتەکان
ئاشنابوون بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە جیهانی تەکنەلۆژیادا
فێربوونی جۆرە نوێیەکانی نەرمەکاڵا و ئەپڵیکەیشنەکان
پەرەپێدانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا
ئامادەکردنی قوتابیان بۆ بازاڕی کاری داهاتوو
ناوەڕۆکی سیمینارەکە
بەشی یەکەم: بنەڕەتەکانی زیرەکی دەستکرد
لەم بەشەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتانە دەکرێت:
تێگەیشتن لە چەمکی زیرەکی دەستکرد
جۆرەکانی فێربوونی ئامێر
کاربەردنەکانی زیرەکی دەستکرد لە ژیانی ڕۆژانەدا
داهاتووی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکەی لەسەر کۆمەڵگا
بەشی دووەم: پەرەپێدانی مۆبایل ئەپڵیکەیشن
ئەم بەشە بریتییە لە:
ناسینی پلاتفۆرمە جۆراوجۆرەکان (Android, iOS)
فێربوونی زمانە بەرنامەسازییەکان
دیزاینی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI/UX)
تاقیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکان
تیۆری وو شینگ (پێنج توخم) دار، ئاگر، زەوی، کانزا، ئاو چوارچێوەیەکی هاوسەنگ بۆ تێگەیشتن لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی فێربوون دابین دەکات.
هەر توخمێک هێمای هێزی جیاوازە: داهێنان (دار)، سۆز (ئاگر)، جێگیری (زەوی)، پێکهاتە (کانزا)، و ڕەنگدانەوەی (ئاو). بە تێکەڵکردنی ئەم توخمانە، پەروەردەکاران دەتوانن وانە دروست بکەن کە خەیاڵ، عەقڵ، هەست و شیکاری ڕەخنەیی هاندەدات.
فێرخوازانی دار لە ڕاتانی مێشکدا زۆر باشن، لە کاتێکدا فێرخوازانی ئاگر گفتوگۆی داینامیکی بەلاوە پەسەندە.
فێرخوازانی زەوی ڕێز لە شێوازە دەستییەکان دەگرن، فێرخوازانی کانزا پێویستیان بە پێکهاتە هەیە، و فێرخوازانی ئاو لە تێڕامانی قووڵدا سەرکەوتوون.
هاوسەنگی ئەم شێوازانە دڵنیایی دەدات کە هەموو قوتابییەک هەست بە ناسینەوە و پشتگیری دەکات لە ڕێڕەوەکانی فێربوونی تاکەکەسی.
ئرم کۆرسە بۆماوەی یەک مانگ بەڕێوە چوو کە هەفتەی دوو ڕۆژ بوو کە تیایدا بەگشتی باسی Microsoft wordکرا بەتایبەتی :
Toolbar
title bar
Quick access to toolbar
Ribbon
workspace
status bar
view options & slider
تیایدا بەژداربووەکان سوودی زۆریان دیتت کە بۆکارەکانی ڕۆژانەی خۆیان سوودیان لەو زانیاریانەی کە لەم کۆرسە پێشکەشمان کردن