بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلی جەلال جەعفەر) لە ڕێكەوتی پێنجشەممە 23-10-2025 سیمینارێكی زانستییان بەناونیشانی (ئالوودەبوونی ئەلیكترۆنی) بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی جیهان-هەولێر ئەنجام دا.
مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا (محمود عماد محمد) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێ كرا و تیشكی خستە سەر گرنگیی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكییانە بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە مەترسییەكانی ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
سیمینارەكە لەلایەن هەریەكە لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمى بەشی ڕاگەیاندن (ڕزگار صالح، یوسف ئەحمەد، لەیار ئازا، نێرگز ئەمیر) پێشكەشكرا. لە سەرەتای سیمینارەكەدا، ڕزگار صالح بەشێوەیەكی گشتی تیشكی خستە سەر ئالوودەبوون و جۆرەكانی، چەندین نموونەی جیاوازی لەڕووی پزیشكییەوە خستەڕوو بۆ قوتابیانی ئامادەبوو. پاشان یوسف ئەحمەد باسی لە کاریگەری و مەترسییەکانی ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەكان كرد و تیشكی خستە سەر ئەو لێكەوتە نەرێنییانەی كە لەسەر تەندروستیی دەروونی و تەندروستیی جەستەیی هەیەتی.
لە بەشی سێیەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز لەیار ئازا ئاماژەی بەو ڕێگایانە كرد کە چۆن كەسێك دەستنیشانی بكات و بزانیت ئالوودەی ئامێری ئەلیكترۆنی بووە، ئەوەش بەمەبەستی زوو چارەسەركردنی. لە بەشی كۆتاییشدا، فێرخواز نێرگز ئەمیر باسی لەو ڕێگا و میكانیزمانە کرد کە قوتابیان دەتوانن بەهۆیانەوە خۆیان بپارێزن و چارەسەری ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بكەن.
لەكۆتاییدا، مامۆستا محمود عماد بەڕێوەبەری قوتابخانەی نێوەدەوڵەتیی جیهان-هەولێر سوپاسی بەشی ڕاگەیاندن و فێرخوازانی كرد بۆ ئەنجامدانی سیمینارەكە، هیوای خواست كە چالاكییە هاوشێوەكانیان بەردەوام بن بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و پاراستنیان لە مەترسی و زیانەكانی ئالوودەبوون بە ئامێری ئەلیكترۆنی.
لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەكانییدا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی (فێنک)ـی ناحکومی لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لە دەستپێکی سەردانەکەدا، فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار لەلایەن مامۆستا دالیا جاسم محەمەد ئەلحەمدانی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی فێنک، پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. بەرێوەبەری قوتابخانەكە جەختی لەسەر پێویستیی ئەم جۆرە چالاكییانە كردەوە و ستایشی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی جیهان-هەولێری کرد بۆ هەنگاوەکانیان لە پاراستنی قوتابیان لەم سەردەمی پەیوەندییە زۆرەی دیجیتاڵییەدا.
چالاکییەکە بە شێوەی سیمینار بەڕێوەچوو و لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن مصطفی تغلب احمد، یوسف احمد خضیر و تەمار عامر یەحیا بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرا.
قوتابی یوسف ئەحمەد لە بەشی یەکەمدا، تیشکی خستە سەر پێناسە و فۆرمە جیاوازەکانی توندوتیژیی میدیایی و بە وردی شیی کردەوە کە چۆن ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی نائارامیی دەروونی و گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی لەسەر گەنجان. پاشان، مصطفی تغلب ، لە بەشی دووەمدا، گرنگیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی خستە ڕوو و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەتوانرێت بە بەکارهێنانی میکانیزمە ئاسان و سادەکان، فێرخوازان خۆیان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بپارێزن و ژینگەیەكی پارێزراوتر بۆ خۆیان دروست بکەن، لە كۆتایی سیمینارەكەدا، قوتابی تەمار عامر باسی لە هێڵەگەرمەكانی پەیوەندی كرد بەمەبەستی خۆپاراستن و پەنابردنە بەر لایەنی پەیوەندیدار لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ئەلیكترۆنیی.
لەکۆتاییدا، بەڕێوەبەری قوتابخانە، مامۆستا دالیا جاسم، دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششی فێرخوازان کرد و داوای بەردەوامی چالاکییەکانی کرد، بەو هیوایەی کە ئەم چالاكییانە ببنە هۆی درووستکردن و ئامادەكردنی نەوەیەکی تەندرووست کە بتوانن بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیادا بکەن.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٥)، بەشێک لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی زاگرۆسی بنەڕەتی لە شاری هەولێر ئەنجام دا بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاریی لەسەر خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سەرەتا، فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار لەلایەن مامۆستا ئیحسان عوسمان مەولوود، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زاگرۆس، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی زانکۆی جیهان-هەولێری کرد بۆ دەستپێشخەرییەکەیان و جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە چالاکییە زانستییانە لەم قۆناغەدا زۆر پێویستن، بەتایبەتی کە پەیوەندیی فێرخوازان بە ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
چالاکییەکە بە شێوەی سیمینارێک بەڕێوەچوو و لەلایەن هەردوو فێرخوازی قۆناغی چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن ضُحی ئەرجومەنت جەمال و سۆلین طیب عەبدولڕەحمان پێشکەش کرا. لە بەشی یەكەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز ضُحی ئەرجومەنت، تیشکی خستە سەر پێناسەی توندوتیژیی میدیایی و چۆنییەتی درووستکردنی کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەكان لەسەر گەنجان و هەموو تاکێکی کۆمەڵگە. پاشان، سۆلین طیب، لە بەشی دووەمدا، وردەکارییەکانی خۆپاراستنی دیجیتاڵی شیکردەوە و گرنگیی زانیاری و میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی خستەڕوو، بۆ ئەوەی فێرخوازان بتوانن بە شێوەیەکی پارێزراوتر ئامێرەکانیان بەکار بهێنن.
لە کۆتاییدا، مامۆستا ئیحسان عوسمان مەولوود دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد و هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییەکان بەردەوام بن و ڕۆڵی هەبێت لە بنیادنانی نەوەیەکی هۆشیار کە بتوانن بە شێوەیەکی تەندرووست مامەڵە لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵییدا بکەن.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن مامۆستا، پەری سابر حسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە، لەگەڵ قوتابیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی هەرزەکاران سەبارەت بە ڤاپینگ و پەیوەندییەکەی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گشتی، هەروەها باسیان لە بابەتی خواردنەوە وزەبەخشەکان و چۆنیەتی گۆڕانی بۆ ژەهر لە ناو جەستە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گورچیلە و جگەر و چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی جەستەیی کرد. فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە ڕێگەى چالاکیەکەیان هەوڵى بڵاوکردنەوەی هۆشیارییان لەنێو هەرزەکاران دا بۆ ئەوەی پارێزگارى لە تەندروستیان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی هەوڵەکانی زانکۆی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سوپاسێکی تایبەت فێرخوازان و سەرۆکایەتی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی کرد.
ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، کە زیاتر لە 40 بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە بەهۆی بەشداریکردنی لە ژمارەیەکی زۆر لە کۆنفرانسی ئۆنلاین، لەنێویاندا 10 بڕوانامە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٥) کۆمەڵێک لە فێرخوازانى بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانی قوتابخانەی محمد ناسریان کرد و، لەلایەن شیرین عومەر عەرەبۆک بەڕێوەبەری قوتابخانەکە، پێشوازییان لێکرا.
دواتر فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستیان بە چالاکیەکانیان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش باسیان لە پشکنینى جۆری خوێن بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەوانەش ئاماژەیان بە جۆرە جیاوازەکانی گروپی خوێن کرد، کە بریتین لە گروپی خوێنی (A و B و AB وO )، پاشان باسیان لە چۆنیەتی گواستنەوەی خوێن لە کەسێکی بەخشەرەوە بۆ وەرگرێک کرد، بەتایبەت ئەو کەسانەى بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوانە ڕووداوی ئۆتۆمبێل یان نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی کەمی خوێن پێویستیان بە خوێن دەبێ بەمەبەستی ڕزگارکردنیان بە زووترین کات.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى، پشکنینى جۆرى خوێنیان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە ئەنجامدا، بۆ ئەوەش ستافى قوتابخانەی ناوەندی محەمەد ناسر سوپاسى خۆیان دەربڕی بۆ چالاکیەکیەکە، کە ئامانج لێى پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو سەبارەت بە سادەترین بابەتی سەلامەتی.
سەردانا هۆشیاری ژ لایێ قوتابێن بەشى تەکنەلۆژیای وینەگرتنێ تیشک بۆ نەخۆشخانا ئافرەتان وزاروکبوونێ ب مەرەما هۆشیاری لدور پەنجەشێرا مەمک.
لە چوارچوڤێ چالاکیێن زانستی و هۆشیاریێ بەردەوام بو بەشی تەکنەلۆجیای وێنەگرتنێ تیشک، قوتابیان سەردانەکا مەیدانی بۆ نەخۆشخانا ئافرەتان وزاروکبوونێ ل دهۆک ڕێکخست لە چوارچوڤێ هەوەکا هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک.
قوتابی رابوینە ب پێشکەشکرنا ڕێنمایێن ته ندروستي و دابەشکرنا بروشورێن زانیاری بە ئامانجا هۆشیاریا ئافرەتان سەبارەت بە گرنگیا دەستنیشانکردنا پێشوەخت و پشکنینا بەردەوام بۆ نەخۆشیێن ئافرەتان لدەمێ سەردانێ, چەندین ستافی نەخۆشخانێ دگەل قوتابیان بوون، بتایبەتی د.دلين ئەنوەر سدیق (پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتان) و د.جوان بەشیر (پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر)، کە ڕوونکرنەکا وردی لەبارەی میکانیزمێن دەستنیشانکرنا زوودەم یا شێرپەنجەیا مەمک بە بەکارهێنانا تەکنیکێن وێنەگرتنی پزیشکی خستەڕوو.
بەشی تەکنەلۆجیای تیشک سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە تایبەتی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئافرەتان وزارۆکبوونێ دکەت بۆ هاوکاریێن بەرهەمدار، پێشوازیا گەرم و پاڵپشتیا بەردەوامیان لە دەستپێشخەریێن زانکۆێى بە ئامانجا خزمەتکرنا کۆمەڵگەهێ و بەرەڤ پێشبرنا هۆشیاریا تەندروستى لناڤ گومەلگەهی دا .
نەخۆشی ژێر پەنجە یەکێکە لەهۆکارەکانی مردن لە هەمووجیهان پێویستە تاک بەتاکی کۆمەلگا هۆشیار بکرێتەوە شێوازەکانی ریێگری کردن بۆیە ئێمەش وەک کۆلێژی ئەربیلی نێودەوڵەتی هەستاین بە پێشکەش کردنی سیمینارێکی وا

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ناوەرۆکی/ خولێکی راهێنانی پراکتیکی پزیشکی لە تاقیگەکان بۆخوێندکارەکان فێرکاری ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشانەی ملا فەندی لە هەولێر
خولی سەرکردایەتی ئافرەت لە دامودەزاگاکانی حوکومی و خوێنی بالا باسی سەرکردایەتی ئافرەت دەکات کە چۆن مامەلە لەگەل دەوربەری دەکرێت هەندێک کات ئافرەت پشت گوێ دەخرێت یان گویان پێ نادرێت
هەندێک ئافرەتیش بەکلیمە سەرکردنە هەندێک ئافرەت لەناوکایەی سیاسی پلەو پۆستیان هەیە
