تەکنەلۆجیا

پەڕەی سەرەكی

تەکنەلۆجیا

ل  ڕێکەفتی 25ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژەیێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکویێ، ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 25 قوتابیێن پەیمانگەهێ. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک پەرتووکخانە و بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ بەڕێز (ریان صدیق) ڤە ل سەر “ڤێڕا گەهەشتنێن دەستپێکی” هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.

ل  ڕێکەفتی 18ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل بەشێن زانستێن کومپیوتەری ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 50 قوتابیێن پەیمانگەها چارستین. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک بۆ بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ(م.هـ.بلال حکمت ) ی ڤە هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.

ل روژا چارشەمبی رێکەفتی (4-2-2026) ماموستا (مــلت حـــسێن مــصطفی) سەروک بەشێ تەکنولوژیا وێنەگرتنا تیشکێ و ماموستا (نــیان انور حمدامین) فەرمانبەرا تومارا زانکویێ، ورکشوپەکێ راهێنانێ ل دور (Google Drive) بو فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان زانکویێ د چوار چوڤێ پروگرامێ زەکاتا زانستی دا هاتە ئەنجامدان. ب شێوەکێ گشتی ل دور چەوانیا ب کار‌ئینانا (Google Drive) ژ بو هەلگرتنا نڤیسارێن زانکویێ یێن ب کارگێریا بەشی ڤە گرێدای و هەروەسا دوبارە ب دەست ڤەئینانا ڤان نڤیساران ب شیوەیەکێ ساناهی دناڤبەرا یەکین کارگێریدا، و پارستنا هەردەم.

ئارمانجا ڤی ورکشوپی پێشئێخستنا شییانێن فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان ئێن دیجیتالی و پالپشتیکرن ژبو زێدەتر ب کارئینانا کارێن ئەلکترونی دناف زانکویێ دا.

لە چوارچێوەی پابەندبوونی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی ئەکادیمی و زانستی بەردەوامی زانکۆی جیهان-دهۆک، کۆڕێکی هۆشیاری لە قوتابخانەی ئێوارانی شارستان بۆ کچان لە دهۆک بەڕێوەچوو. لە وتارەکەدا کە لەلایەن سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕێز بیلال حیکمەت ڕەشید پێشکەشکرا، گرنگی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان لە هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان ڕوونکرایەوە و باس لە ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی کرا.

ئەم وتارە بەشێک بوو لە هەڵمەتێکی هۆشیاری کە تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی دروستی ئەپڵیکەیشنەکانی سۆشیال میدیا، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی زانیاری کەسی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری خوێندکاران لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی. ئامانجی کەمپەینەکە بەشداریکردنە لە بنیاتنانی نەوەیەک کە ئاگاداری تەکنەلۆژیا بێت و توانای بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی هەبێت.

زانکۆی جیهان-دهۆک پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان دووپاتدەکاتەوە کە بەشدارن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دیجیتاڵی، و پەرەپێدانی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی.

به‌رنامێ زه‌كاتا زانستى به‌رده‌وامه‌ ل زانكویا جیهان-دهۆك  به‌شێ زانستێن كومپیوته‌رى ل رۆژا ئێك شه‌مبى رێكه‌فتى (25/8/2024)، خۆله‌كا زانستى بۆ هژماره‌كا ماموستایێن قوتابخانا كولیژا جیهان ڤه‌كر، چه‌ندین بابه‌تێن گرێدایى پسپوریا زانستێن كومپیوته‌رى، و بكارئینانا ته‌كنۆلوجیا و پرۆگرامێن هاریكار د فێربوونێ، ب مه‌ره‌ما پێشڤه‌برنا شیانێن ماموستایان، كو ببیته‌ هانده‌ره‌ك بۆ خۆگونجاندن دگه‌ل نویترین پێشهاتێن ته‌كنولوجیا سه‌رده‌م.

یه‌كا ته‌كنۆلوجیا زانیاریان كۆرسه‌كێ گه‌شه‌پێدانا مالپه‌ران بدویماهى ئینا  ئه‌ڤرۆ رێكه‌فتى (12/8/2024) د چارچووڤێ به‌رنامێ زه‌كاتا زانستى ل زانكویا جیهان-دهۆك، یه‌كا ته‌كنۆلوجیا زانیاریان كۆرسه‌ك ب دویماهى ئینا ل ژێر ناڤ و نیشانێن “كورسێ گه‌شه‌پێدانا وێبسایتان” كو سه‌رجه‌م ئامراز و ته‌كنیكێن پێشڤه‌برنا مالپه‌ران هاتنه‌ باس كرن وه‌ك ( HTML – CSS – Jquery – Php – Serverside – Mysql) ژلایێ به‌رپرسێ یه‌كا ته‌كنۆلۆجیا زانیاران (م.محمد نشوان جمیل) و پسپۆرێ پرۆگرامسازێ مالپه‌ران (م.عبدالله مهند محمد) بۆ هژماره‌كا قوتابیێن زانكو و په‌یمانگه‌هان هاتنه‌ پێشكێشكرن، كو بۆ ماوێ دوو حه‌فتیان یا به‌رده‌وام بوو

ه‌شێ زانستێن كۆمپیوته‌رى خۆله‌كا راهێنانێ بدویماهى ئینا  ل رێكه‌فتى 22/7/2024، به‌شێ زانستێن كومپیوته‌رى خۆله‌كا راهێنانێ ل ژێر ناڤ و نیشانێن (پێشڤه‌برنا شیانێن پێشكه‌فتى یێن كومپیوته‌رى ب رێیا زیره‌كیا ده‌ستكرد) بدویماهى ئینا، باس ل چه‌ندین ته‌وه‌رێن گرنگ دناڤا خۆلێ هاتنه‌ پێشكێشكرن ژ وان: 1. پێشڤه‌برنا (خوارزمیێن) زیره‌ك: فێربوونا چاوانیا درۆستكرن و بكارئینانا خوارزمیێن زیره‌ك بۆ شرۆڤه‌كرنا داتا و چاره‌سه‌ركرنا كێشێن ئالۆز. 2. به‌رنامێن فێربوونا ئامیرێت فێربوونا ئامیرا: بده‌ستڤه‌ئینانا شیانێن بكارئینانا فێربوونا ئامیران بۆ باشتركرنا كاركرنا سیسته‌م و به‌رنامێن جورا و جور. 3. فێربوونا كویر: تێگه‌هشتن د چاوانیا دروستكرن و بكارئینانا تورێن ده‌مارى یێن هویر بۆ نیاسینا نه‌خشه‌ و شرۆڤه‌كرنا وێنه‌ و ده‌قان.  هه‌روه‌سا مه‌ره‌م ژ خۆلێ بلندكرنا ئاستێ شیانێن پشكدارن بوویه‌ د بكارئینانا به‌رنامێن زیره‌كیا ده‌ستكرد ب شێوه‌یه‌كێ كاریگه‌ر و داهێنه‌ر د بوارێن جودا جودا یێن كاركرنێ دا.

لە بەردەوامیی چالاكییە زانستی و ڕۆشنبیرییەكانیاندا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 27-10-2025 فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی ڕاگەیاندن بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلی جەلال جەعفەر) سیمینارێكیان دەربارەی (چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە ژیریی دەستكرد) لە ئامادەیی (ناوداران)ـی ناحكومی پێشكەش كرد.

مامۆستا (پێشواز شەفیق) بەرێوەبەری قوتابخانە و بەشێك لە ستافی مامۆستایانی قوتابخانە پێشوازییان لە مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان كرد، خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاكییە ڕۆشنبیری و زانستییە.

لە بەشی یەکەمدا، فێرخواز سەرکار حسێن تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژیریی دەستکرد (AI) لە ژیانی قوتابخانەدا،  ئاماژەی بەوەدا کە AI وەک “یاریدەدەرێکی خێرا” وایە، چۆن دەتوانێت یارمەتی قوتابیان بدات لە چارەسەرکردنی پرسیارە قورسەکان، کورتکردنەوەی بابەتە درێژەکان و ئامادەکردنی پڕۆژەکانی قوتابخانە، هاوكات جەختی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی تەندرووستی AI کردەوە بۆ فێربوونی زیاتر و سەربەخۆیی لە خوێندندا، نەک تەنها بۆ کۆپیکردن. لە بەشی دووەمیشدا، فێرخواز ژیلیا حاتەم باسی لە سوود و مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد كرد و تیشکی خستە سەر ئەو کێشانەی کە ڕەنگە تووشی قوتابیان ببن، وەک: پشتبەستنی زۆر بە AI کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی توانای مێشكی خۆیان، یان کۆپیکردنی تەواوی کارەکان دەبێتە هۆی بەهەڵەدابردنی قوتابی، بەهۆی درووستنەبوونی زانیارییەكانی لە هەمووكاتێكدا. هاوكات، بە وردی باسی لە چۆنیەتی پاراستنی ژیانی تایبەت کرد لە بەركاهێنانی ئامڕازە جیاوازەكانی ژیریی دەستكرد. لە بەشی کۆتایی سیمینارەکەشدا، فێرخوازانی قوتابخانەکە لەڕێگەی چەند پرسیارێكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ هەردوو فێرخوازی پێشكەشكار كرد و زیاتر سوودمەندبوون لە ناوەڕۆكی سیمینارەكە.

لەكۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی بەرێوەبەری قوتابخانە و ستافی قوتابخانەکەی کرد بۆ ئەم دەرفەتەی كە بۆ فێرخوازانیان ڕەخساند، لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری قوتابخانەكە وێڕای دەستخۆشی هیوای خواست زانكۆی جیهان-هەولێر بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاكییانە.

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٢/٢٠٢٥) و، لە چوارچێوەى زنجیرە چالاکیە ڕۆشنبیرییەکانى و سەردانەکانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی جیهان – هەولێر بۆ ناوەندەکانی خوێندن و قوتابخانە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی قوتابیان لەسەر بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەگشتی و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەتایبەتی، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان اسماعیل و بە بەشداری گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم، سەردانی قوتابخانەی (لانە ستی بنەڕەتی تێکەڵاو)یان کرد .

سەرەتا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا هاوکار حمدامین بەڕێوەبەری قوتابخانە و ستافی مامۆستایان پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە  قوتابخانەکەدا چالاکیەکەیان دەستپێکرد، بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن بە ووردی باسیان لە یاسا و سزای دیاریکراوی خراپ بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی کرد، هەروەها تیشکیان خستە سەر زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و مەترسییەکانی ئاڵوودەبوون بە ئینتەرنێت بەتایبەت لە بوارى پەروەردەیی و دەروونى و جەستەیی، هاوکات فێرخوازان کۆمەڵێک ئامۆژگاریی پراکتیکیان پێشکەش بە قوتابیانى قۆتابخانەکە کرد بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانى مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها باسى کات و ماوەى بەکارهێنان بۆ قوتابیان کرد، هانى قوتابیانیشیان دا زیاتر کاتەکانى خۆیان بۆ خوێندن و فێربوون تەرخان بکەن، تەنانەت لەو کاتەى کە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بەکاردەهێنن، ئەوەش وایکرد قوتابیانى ئامادەبوو کۆمەڵێک پرسیار ئاراستەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بکەن و، ئەوانیش وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە.

لە کۆتایشدا مامۆستاى یاریدەدەر دڵان اسماعیل بەناوی سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی بێپایانی بەڕێوەبەر و ستافی مامۆستایانی قوتابخانەکەى کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان و ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازان، لە بەرانبەردا بەڕێوەبەر و ستافى قوتابخانەکە دەستخۆشى و سوپاسى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، هیواى بەردەوامى ئەو جۆرە چالاکیەى لێکردن بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لە ناو قوتابیان بەتایبەت و کۆمەڵگە بەگشتى.

سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە هاوکارى کۆمپانیا شاومی، رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٥/١١/٢٠٢٤) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ، بە بەشدارى فێرخوازان و مامۆستایان وۆرک شۆپێکی فۆتۆگرافییان بۆ فێرخوازان ئەنجامدا.

لە میانەى بەڕێوەچوونى وۆرکشۆپەکەدا حسێن فالح ڕەحیم فۆتۆگرافەر سەرەتا باسى ئەزموونی کارکردنى خۆی لە بوارى فۆتۆگرافى کرد، پاشان باسى لە تەکنیک و ڕاهێنانە جۆراوجۆرەکان کرد، بۆ ئەوەش تیشکی خستە سەر فۆتۆگرافی مۆبایل، فۆتۆگرافی پۆرترێت و مۆنتاژکردنی وێنە و..هتد. دواتریش دەرفەت بە فێرخوازان درا و توانیان نوێترین کامێرای مۆبایلە زیرەکەکانی شاومی تاقیبکەنەوە و فێری پێکهاتە و تەکنیکەکانی ڕووناکی ببن و، دەستکاری وێنەکان  بەشێوەیەکى پرۆفیشناڵانە بکەن.

لە بەرانبەر مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر قاسم سەرۆکى بەشی ڕاگەیاندن لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند: ئەم وۆرکشۆپە هاوبەشەمان لەگەڵ کۆمپانیاى شاومی، ئەزموونێکی ناوازەی پەروەردەیی و ڕاهێنانە، کە بەهۆیەوە نوێترین تەکنەلۆژیای بۆ فێرخوازان دابینکراوە، بۆ ئەوەش سوپاسى کۆمپانیایەکەى کرد، لەلاى خۆیانەوە فێرخوازان بە گرنگیەوە لە وۆرکشۆپەکەیان ڕوانى بەتایبەت لە کاتى ڕاهێنان و کارکردن لەسەر کامیرا و ئامێرەکانى کۆمپانیاى شاومى.

No more news to show