بەژداریکردن و هاوکاری کۆمەڵگا

پەڕەی سەرەكی

بەژداریکردن و هاوکاری کۆمەڵگا

             سەرەتا، چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە و دواتر ڕاگری كۆلێژی قەڵای زانكۆیی هەولێر پەیڤی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد.

پاشان، “پ. د. عومەر پەتی” سمینارەكەی لەژێر ناوی (ڕۆڵی وتاربێژان لە دەروون دروستیدا) پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر دەروونزانی ئایینی و كاریگەرییەكانی لەسەر مامۆستایانی ئایینی پێشنووێژ و وتارخوێن، كە كەسایەتیی ئایینی ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاكار، گوفتار، ڕەفتار، كارامەیی، ژیری، زانیاری و پیشەیی و..هتد دەبێت.

جەختی لەوەش كردەوە، كە مامۆستایانی ئایینی پێشەنگن و هەڵگری پەیامێكی پیرۆزن، پێویستە شارەزاییەكی تەواویان لە دەروونزانی ئایینی و دەروون دروستیدا هەبێت و بتوانن بە ئارامی و هاوسەنگییەوە وتاری هەیینی بدەن.

بەر لە كۆتایی سمینارەكەدا، گفتوگۆیەكی چڕی بەرهەمدار لەنێوان “پ. د. عومەر پەتی” و مامۆستایانی ئایینی هاتەئاراوە.

لە كۆتاییشدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف لە پەیڤێكدا، وێڕای دەستخۆشیكردن لە كۆلێژی قەڵای زانكۆیی هەولێر، پاڵپشتیی خۆشی بۆ ڕێكخستنی ئەو جۆرە سمینارانە دووپات كردەوە و گوتی: وەك ئەوقاف سوپاسی كۆلێژی قەڵای زانكۆیی و “د. عومەر پەتی” دەكەین، دەستیخۆشی لە مامۆستایانی ئایینی دەكەین، كە هەمیشە بە پەرۆشەوە بەپیر ئەو جۆرە چالاكییانەوە دێن، ئەوەش جێی سوپاس و پێزانینە.

گوتیشی: ئێمە وەك ئەوقاف هەمیشە هاوكار هەماهەنگ دەبین بۆ هەر چالاكییەك كە خزمەت بە خودی مامۆستایانی ئایینی و موسڵمانان و كۆمەڵگە بكات و ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی بیری میانڕەوی و لێتێگەیشتن و ئارامیی دەروون بهێنتێە ئاراوە.

دواتر، ڕاگری كۆلێژی قەڵای زانكۆیی هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی “تەیب زرار شێروانی” بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و “پ. د. عومەر پەتی” كرد.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 12/4/2025 لە هۆڵی سیمیناری زانکۆی جیهان-سلێمانی لە لایەن بەڕێز(پ.د.کەریم شەریف قەرەچەتانی) بەرێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەرونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان-سلێمانی سیمینارێک پێشکەشکرا بە ناوینیشانی«ڕۆڵی دایک و باوک لە پڕۆسەی خوێندن»دا
سیمینارەکە بۆ بەخێوکارانی(دایکان و باوکان) ی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیهان-سلێمانی بوو.
لە سیمینارەکەدا باس شێوازی پەروەردەی مناڵ و هۆکاری دروست بونی کێشە دەرونییەکان کرا .

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی دیار و مامۆسیایانی زانکۆ و سەندیکا و ڕێکخراو، دەزگای “زەکاتی زانست” ناسێندرا.
دوای بەخێرهاتنی میوانەکان مەراسیمەکە بە وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان ڤیدیۆیەک نمایش کرا کە تیشکی خستە سەر دامەزراندنی دەزگاکە و چالاکییەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی نێودەوڵەتی جیهان.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئومێد ڕەفیق، سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی وتەیەکی پێشکەش کرد، دواتر دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکانی جیهان، سیمینارێکی لەسەر دەزگاکە پێشکەش کرد..
لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا، قەڵغانی دەزگای زەکاتی زانست بە چەندین کەسایەتی و لایەن بەخشرا.
دەزگای زەکاتی زانست لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە هەروەک چۆن لە دارایی زەکات دەدرێت، زانستیش دەبێت زەکاتی هەبێت، واتە بەشێک لە زانست و توانای زانستی بۆ خزمەتی کۆمەڵگا تەرخان بکرێت.

ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى ل زانكویا جیهان-دهۆك خوله‌كا هۆشیاریێ بۆ دایك و باب و (سه‌میانێن) قوتابى و زارۆكان بتایبه‌ت كابانیێن مال ڤه‌كر كو تایبه‌ته‌ ب شێوازێ سه‌ره‌رده‌ریكرن دگه‌ل قوتابیێن قوناغا بنه‌ره‌ت و ئاماده‌یى، و بابه‌تێ ئه‌ڤرۆ ژلایێ به‌رێز (م.هـ.علی عبدالقادر) ماموستایێ به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى هاته‌ پێشكێشكرن ل دۆر (كارتێكرنا تۆرێن جڤاكى لسه‌ر خێزان و زارۆك و قوتابیان)، بۆ هژماره‌كا سه‌میانێن قوتابیان ل سنورێ حه‌وشكێ و ته‌ناهیێ، و خۆل بۆ ماوێ 3 رۆژان دێ یا به‌رده‌وام بیت.

هه‌روه‌سا ل رۆژێن داهاتى، چه‌ندین ته‌وه‌رێن دى دێ هێنه‌ شرۆڤه‌كرن ژ وان:

ـ دێ چاوا زارۆكێ خۆ په‌روه‌رده‌كه‌ى ؟

ـ شێوازێ سه‌ره‌ده‌ریكرن دگه‌ل قوتابى و زارۆكان.

ـ چاره‌سه‌ركرنا كێشێن خێزانێ

ـ تۆرێن جڤاكى كارتێكرن لسه‌ر خێزان و قوتابى و زارۆكان.

ـ په‌یوه‌ندیێن جڤاكى.

ـ بنه‌مایێن خێزانه‌كا به‌خته‌وه‌ر.

ئه‌ڤرۆ رێكه‌فتى (1/7/2025) ل دویف ڕاسپاردێن بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن اسعد) سەرۆکێ زانکویێ، سه‌باره‌ت گرنگى دان ب به‌رنامێن پێگه‌هاندن و خزمه‌تكرنا جڤاكى، ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى ل زانكویا جیهان-دهۆك دوماهى وانه‌ رێكخست ل خۆلا ره‌وشه‌نبیریا خێزانێ كو ژلایێ خانم (د.كاژین حسن جاسم) هاته‌ پێشكێشكرن، ل دۆر سەرەڕایی سه‌قامگیریا لایه‌نێ ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى د هه‌مان ده‌مدا پێتڤى ب ره‌وشه‌نبیریا ساخله‌مى هه‌یه‌ بۆ ئاڤاكرن و پاراستنا خێزانه‌كا به‌خته‌وه‌ر و گونجایى بۆ پێگه‌هاندنا نفشێ نوى و داهاتى.

هه‌روه‌سا د خۆلا ناڤبرى دا چه‌ندین بابه‌تێن دى هاتنه‌ پێشكێشكرن د رۆژانێن ده‌ربازبووى دا، ژ وان:

مامۆستایێن خۆلێ:

1- پرۆفیسۆر .د. صابر عبداللە:

ل دۆر سەرەدەریکرن دگەل زارۆک و قوتابیان ل دەمێ بێهنڤەدانا هاڤینێ.

3- م.هـ. علی عبدالقادر:

ل دۆر کارتێکرنا تۆرێن جڤاکی لسەر بارێ خێزانێ و ڕەنگڤەدان لسەر قوتابی و زارۆکان.

خۆل بۆ ماوێ 3 رۆژان یا به‌ده‌وام بوو، و خالا سه‌رنجراكێش د خۆلا ناڤبرى دا، چه‌ندین زارۆك دگه‌ل هژماره‌كا سه‌میانان پشكداربووینه‌ بۆ هندێ ب شێوه‌یه‌كێ پراكتیكى بهێته‌ زانین سه‌ره‌ده‌رى دگه‌ل حه‌ز و داخازیێن زارۆكان، هه‌روه‌سا چه‌ندین گه‌نگه‌شه‌ و شرۆڤه‌ ژلایێ ئاماده‌بوویان هاتنه‌ ئه‌نجامدان.

ل رێكه‌فتى (12/7/2025) ل دویف راسپاردێن به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویێ، سه‌باره‌ت ئه‌نجامدانا چالاكیێن ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى و خزمه‌تكرنا ته‌خ و چینێن جودا یێن جڤاكى، خۆله‌كا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤى ب هه‌ماهه‌نگى دگه‌ل ناڤه‌ندا ئافره‌تێن قه‌زا سێمێلێ هاته‌ ڤه‌كرن،….

وەک بەشێک لە پابەندبوونە بەردەوامەکانمان بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگە و گەشەپێدانی پیشەیی، دەزگای زەکات ئیلعلام، بە هاوبەشی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی جیهان-دهۆک، خولێکی ڕاهێنانی تایبەت بە مەبەستی دکتۆر و پەرستارانی پارێزگای دهۆک کردەوە. ئەڤ دەستپێشخەرییە هاتە ئەنجامدان ل سەر پێشنیارا پرۆفیسۆر د.زیرڤان عبدالمحسن اسعد سەرۆکێ زانکویا جیهان -دهوک و ب سەرپەرشتیا د.لیلا محمد صالح راگرێ کولیژا پەرستاری.

لە چوار چێوەی كارو چالاكیە هاوبەشەكانی كۆلێژی قەڵای زانكۆیی و سەنتەری ( وعی) بۆ تواناسازی و راوێژكاری سەر بە دیوانی وەقفی سونی، لە رێكەوتی 5/20.

لەسەرەتادا مامۆستا احمد جمیل مجید المدرس سەرۆكی سەنتەری وەعی وتارێكی بەزمانی عەرەبی پێشكەش كرد، پاشان پ. ی. د ئامانج علی ڕاگری كۆلێژی قەلای زانكۆیی وتارێكی پێشكەش كرد، دواتر لە لایەن توێژەرانەوە توێژینەوەكان پێشكەشكران و كۆڕبەندەكە بەگفتوگۆی مامۆستایان و ئەكادیمیستانەوە دەوڵەمەند كرا، لە كۆتایدا بڕوانامەی بەشداریكردن و ڕێزلێنان بەخشرایە توێژەران.

لە بەرواری ١٨ ی ٥  لەکۆلێژی قەڵای زانکۆیی بەهەماهەنگی زانکۆی ئەربیلی نێو دەوڵەتی و هاوکاری ڕێکخراوی زەکاتی زانست و بەئامادەبوونی دکتۆر نەوزاد باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان وفێرخوازان و میوانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کۆڕبەندی زەکاتی زانست بەڕێوەچوو لەکۆلێژە زانکۆییەکەمان بەڕێوەچو تیایدا بەناوی کۆلێژی قەڵا و زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی وتەی بەخێرهاتن و باسکردنی ژماریەک چالاکی لەلایەن د. ئامانج ڕاگری کۆلێژی قەڵا خوێنرانەوە.

دواتر لەلایەن بەڕێز د.نوزاد باجگر تیشک خرایە سەر ڕۆل و ئامانجەکانی ڕێکخراوی زەکاتی زانست بەشێوەیەکی گشتی تەوەرەکانی هەڵمەتی زەکاتی زانستی و خۆبەخشی بەشێوەیەکی تایبەت.

دواتر لەلایەن د.نوزاد باجگر بەشێک لەمۆستایانی کۆلێژی قەڵا و زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی خەڵات کران.

ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٥/٦/٢٠٢٥ ، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی جیهان-سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان واژۆکرا. ئەم یاداشتە بە ئامادەبوونی پ.د. ئومێد رفیق فتاح سەرۆکی زانکۆی جیهان-سلێمانی، و مامۆستا مه‌لا عه‌باس خدر فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتی ئه‌وقافى سلێمانى، هەروەها مامۆستا مه‌لا نجم الدین قادر رحیم لێپرسراوى لقى سلێمانى یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامی كوردستان واژۆکرا.

لەم دیدارەدا کە لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بەڕێوەچوو ،چەندین مامۆستایی ئاینی و ئەکادیمی ئامادە بوون ، لەوانە پ.ی.د. سادات عبدللە عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، پ.ی.د. نوری حمەسعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست، و م.ی بەسۆز تۆفیق بەڕێوەبەری پێوەندییەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی.

لە کاتی واژۆکردنی یاداشتەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگیی کاری هاوبەش لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و دامەزراوە حکومیەکان و ئایینیەکان بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی مرۆڤایەتی لە چەندین بواری جیاوازدا. ئەم یاداشتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پێوەندییەکان لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و دامەزراوە ئایینیەکان بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە.

No more news to show