لەم سیمینارەدا خاتوو ڕێزان ئەحمەد شێوازی دانانی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی نمرەکان بۆ هەر پرسیارێک و دانانی ستانداردی فۆرمات لەوانە بۆشایی و فۆنت و قەبارە خستەڕوو.
هەروەها باسی هەڵە باوەکانی کرد کە دەبێت خۆیان لێ دوور بخەنەوە، تیشکی خستە سەر باشترین کردارەکان، و نموونەی ڕوونی هەردوو شێوازی ڕاست و هەڵەی خستەڕوو بۆ یارمەتیدانی پەروەردەکاران بۆ ئامادەکردنی وەرەقەی تاقیکردنەوەی کاریگەر و پیشەیی.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٠٢٥/٨/٢٧ دەستەی کارگێڕی ئەکادیمیا جیهان بە یاوەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی جیهان- کرکوک (م. یونس عمر غریب ) سەردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی کرکوك (کامران علي حسن )بەشی خوێندنی کوردییان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەت هەماهەنگی هەبێت بۆ پڕاکتیزەکردنی ئەو بەرنامە ڕاهێنان و پەرەپێدانانەی گرنگ و هەنوکەین بۆ مامۆستایان و بەڕێوەبەران
چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٩/٣ ئەکادیمیای جیهان بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی هاوینەی پۆلی ١٢ هێنا و رێز و سوپاسی بەسەر مامۆستایان وقوتابیانی بەشداربووی خولەکە دابەش کرد بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان و دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ.
بەکۆتاهێنانی خولی راهێنەرایەتی تایبەت بە ڕاهێنەران لە نوسینگەی بەڕێز وەزیری پەروەردە، بۆ بابەتی بەڕێوەبردنی پۆل کەوا مامۆستایانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشداربوون ماوەی خولەکە بە دوو ڕۆژ، لە کاژێر ٨:٣٠ هەتاوەکو ٥ ئێوارە، زۆر بەسەرکەوتوویی بە هاوبەشی لەگەل نوسینگەی وەزارەتی پەروەردە و ئەکادیمیای جیهان بە ئەنجام گەیەنرا
گفتوگۆی پەروەردەیی لە بەرنامەی ئەزمونی پۆل لە کەناڵی پەروەردە لەگەڵ د. سەرباز عزیز سەرپەرشتیار لە ئەکادیمیای جیهان، دەربارەی پێداگۆجی و وانە وتنەوەی هاوچەرخ و بەڕێوەبردنی پۆل و تەکنەلۆجیا و Ai لە بواری پەروەردەدا، هەروەها قسەکردن دەربارەی خولەکانی پێداگۆجی لە سەرجەم زانکۆکانی جیهان (هەولێر- دهۆک- سلێمانی) کرا
چۆنیەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ رەنگەکان لە دیزاینکردنی پۆلەکان بە ڕەچاوکردنی قۆناغ و تەمەنی قوتابی ، باسکردنی ڕەنگە گونجاوەکان و کاریگەریان لەسەر دەرونی قوتابی ، هەر ڕەنگێک جوانیەکی تایبەتی خۆی هەیە ، بەڵام ئەو ڕەنگانەی لە سرەشدان یاخود لە سروشتەوە نزیکن گونجاو ترە بۆ ڕەنگی پۆلەکان ، نەک ڕەنگە تاریکەکان نمونە ( سور – ڕەش ) ، کە دەگونجێت بۆ ڕازاندنەوە بەکاری بهێنین بەڵام گونجاو نین بۆ ڕەپۆشکردنی پۆلەکە ، چونکە دەبنە هۆی سترێسی و خەمۆکی قوتابیان ، یان بە نموونە ڕەنگی ( سپی ) ناکرێت تەواوی پۆلەکە بە کەلوپەلەکانیەوە سپی بێت ، چونکە ڕەنگێکی ساردە ، لە هامان کاتدا دیزاینی پۆلەکان بەپێی قۆناغەکان هەڵبژێرین باشترە ، تاکوو هەست بە جیاوازی ئاستەکانیان بکەن .
مامۆستایانی زانستی کۆمپیوتەر لە پەیمانگای جیهان سێرڤەرێکی فیزیکی کۆمپیوتەریان دامەزراند و ڕێکخست کە سویچ و کێبڵی تێدابوو، بۆ یەکێک لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر لە قوتابخانەی جیهان . پڕۆژەکە هەشت ڕۆژی لەسەر یەک خایاند و لە مانگی ئەیلولی 2024 دەستی پێکرد و ڕۆژانە بەردەوام بوو تا تەواو بوو.
دامەزراندن و ڕێکخستنی سێرڤەرێکی کۆمپیوتەری فیزیکی تەواو لەگەڵ سویچ و کێبڵ بۆ یەکێک لە تاقیگەکانی کۆمپیوتەری پەیمانگاکە. ماوە: 8 ڕۆژ، لەگەڵ دانیشتنی ڕۆژانە، لە ئەیلوولی 2025 دەست پێدەکات تا تەواوبوون.
پرۆگرامی “زەکاتی زانست” خولی ڕاهێنانی “شیکردنەوەی میز – بنەماکان و بەکارهێنان” کە لە 13 تا 15 ی تەمووزی 2025 بەڕێوەچوو بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئامانجی ئەم خولەی ڕاهێنانە، پڕچەککردنی کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی تاقیگە بە زانیاری و شارەزایی پراکتیکی پێویست بۆ ئەنجامدانی پشکنینی شیکردنەوەی میز بە وردی و بەرزکردنەوەی وردی دەستنیشانکردن، چاودێری نەخۆش و بڕیاردانی کلینیکی.
دهزگایێ زهكاتا زانستى سمینارهك بۆ پشكدارێن خۆلا پێداگۆجى پێشكێشكر ل رێكهفتى (21/8/2025)، د چارچووڤێ چالاكیێن بهردهوام یێن دهزگایێ زهكاتا زانستى كو ب شێوهیهكێ گشتى ژلایێ بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) دهێته سهرپهرشتیكرن، و جهخت ل بهرنامێ هۆشیارى و رهوشهنبیرى و گهشهپێدانا شیانا دكهت، سمینارهك هاته رێكخستن بۆ ماموستایێن پشكدار د خۆلا پێداگۆجى یا ژماره 4 ل دۆر (كهنالێن وهرگرتنا زانیاریان) ژلایێ راهێنهر (ریاض فرزو محمود)، باس ل هژمارهكا ئامراز و رێكێن بدهستڤهئینانا زانیاریان كر، و شێوازێ بكارئینان و كارپێكرنا وان زانیاریان. خۆلا پێداگۆجى یا ژماره 4 ب ههماههنگى دناڤبهرا سهنتهرێ پێداگۆجى ل زانكویا جیهان-دهۆك و رێڤهبهریا گشتى یا پهروهردا پارێزگهها دهۆكێ هاتیه ڤهكرن، و بۆ ماوێ 6 حهفیتان یا بهردهوامه، چهندین بابهت و تهوهرێن تیورى و پراكتیكى دهێنه پێشكێشكرن.