پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

ل رێکه فتی 04/10/2025 ، بەشێ مایکرۆبایۆلۆجی یا پزیشکی و کیمیا ژیانێ یا کلینیکی، ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، وۆرک شۆپەک ئەنجامدا ل ژێر ناڤونیشانێن: “ڕێنمایێن نڤیسینا پڕۆژەیێن دەرچوونێ.” ژ لایێ (م.هـ. شێروان حسێن دەروێش) هاته ئامادەکرن و پێشکێشکرن.

د ڤێ چالاکیێ دا و ڕێنماییێن پراکتیکی سەبارەت چاوانیا پلاندانان و ڕێکخستن و تەمامکرنا پڕۆژەیێن دەرچوونێ ب شێوەیەکی سەرکەفتی هاتنە شرۆڤەکرن بۆ بەشداربوویان. ل دویماهیێ دەرگەهێ پرسیاران بۆ به شداربوویان هاتە ڤەکرن بۆ هندێ پرسیار بکەن و زێدەتر ئاشنای پرۆسە یا ڤەکۆلینێن ئەکادیمی بن.

کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان دهۆک بە وۆرک شۆپێک یادی ڕۆژی جیهانی دەرمانسازیان کردەوە کە تێیدا مێژووی دەرمانسازی و ئەخلاقی پیشەی دەرمانسازی و گرنگترین لقەکانی دەرمانسازی خستەڕوو. هەروەها وۆرک شۆپەکە پسپۆڕی لە بوارە جیاوازەکانی پەیوەست بە دەرمانسازیدا گرتەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی دەرمانساز لە بوارە زانستی و پیشەییە جۆراوجۆرەکاندا، بەشدارییەکانیان لە هەردوو بواری چاودێری تەندروستی و ئەکادیمیدا پیشان دا. هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنان بەسەر خوێندکارانی ئاست بەرز و چالاک لە کۆلێژەکەدا دابەشکرا بۆ داننان بە هەوڵەکانیان لە ماوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤/٢٠٢٥.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى  (13/11/2024(، بە ئامادەبونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوکاری کۆمپانیاى هواوی، پێشبڕکێى (GOPAINT)ى تایبەت بە وێنەکێشان بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئایپاد بەڕێوەبرد.

لەو پێشبڕکێیەدا، کە (٢٥) پێشبڕکێکار بەشداریان کرد ، دکتۆر ئەیاد حازم حەسەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستىش ئامادەی بوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرسامی خۆی بۆ کارەکانی فێرخوازان پیشاندا، و ڕایسپاردن چالاکیی زیاتر پێشکەش بکەن ، بەجۆرێک ئاستی زانستی و ئەکادیمییان بەرز بکاتەوە، هەروەها ئامادەیی زانکۆی بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە داهێنەرەکانی فێرخوازان ڕاگەیاند، بەتایبەت ئەوانەى ئامانجیان خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە.

لە کۆتایی پێشبڕکێکەدا دەستەی دادوەری کە پێکهاتووە لە سێ مامۆستا لە بەشی تەلارسازی و دیزاینی ناوخۆیی، ناوی سێ فێرخوازە براوەکەی ڕاگەیاند. پاشان، ئایپاد و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی تر پێشکەش بەو بەشداربووانەی کە لە سەنتەرەکانی دیکەوە هاتبوون، بۆ ئەوەش فێرخوازان بە گرنگیەوە جەختیان لە بەردەوامى هاریکاری نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و کۆمپانیاى هواوی کردەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر  لە بوارە جیاکانى دیکەدا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) بەچاودێڕى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر  وۆرک شۆپێکی لەبارەى (Embedded Systems Technologies & IoT) لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لەو کۆنفرانسەدا، کە  پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عەبدولسەتار عەبدولکەریم یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری فێرخوازان و کارگێڕی و دارایی و نوێنەری هەریەک لە (زانکۆی جیهان -دهۆک، زانکۆی تیشک- سلێمانی) و، بە ئامادەبوونی 178 بەشداربوو و، نوێنەری کۆمپانیاکانی ئوروک ((Uruk)) و لقەکەی لە سلێمانی و، کۆمانیاى هەولێر ماکەرز هوب (Erbil Makers Hub) بەڕێوەچوو، چەند چالاکیەکى لەخۆگرتبوو، لەو چوارچێوەیەدا سەرەتا مامۆستاى یاریدەدەر عادل حسين محمد بابەتێکى لەبارەى (AIoT) پێشکەشکرد، تیایدا باسی ئاسۆی نوێ کرد بەتایبەت دوای تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد (AI) لەگەڵ ئینتەرنێتی شتەکان (IoT) بۆ ئەوەی ببێتە زیرەکی دەستکرد. هەروەها محمد السادە، بەڕێوەبەری کۆمپانیاى (Erbil Makers Hub)، وتارێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی هێزی سیستمی جێگیرکراو لە توێژینەوە و داهێنان (The Power of Embedded Systems in Research and Innovation) پێشکەش کرد هەروەها، دڵین محەمەد فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بابەتێکی لەسەر چاتی یاریدەدەری دەنگی (voice assistant chat) پێشکەش کرد، کە تێیدا پێداچوونەوەی بە پێکهاتە بنەڕەتییەکانی سیستمەکەدا کرد .

لە پەراوێزى وۆرکشۆپەکەشدا، پیشانگەیەکی پڕۆژەی فێرخوازانى بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك کرایەوە، کە تیایدا کۆمەڵێک بەرهەمى فێرخوازان بەتایبەت لەبارەى ڕۆبۆت نمایشکرا، ئەوە جگە لە نمایشکردنى کۆمەڵێک پۆستەری زانستی کە لەلایەن فێرخوازانەوە دیزاین و ئامادەکرابوون.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی ستافی مامۆستایان، لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی تایبەت لە بواری  زیرەکی دەستکرد، بۆ مامۆستایانى هەریەک لە بەشەکانى پەروەردەى گشتى، زمانى ئینگلیزى و وەرگێڕان بەڕێوەچوو.

لەو خولەدا کە لە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢٥) دەستپێکرد و، تا ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەڕێوەچوو، چەند بابەتێکی سەرەکی لەخۆگرتبوو، لەو چوارچێوەیەدا لەلایەن شارەزاییانى بوارەکە چەند بابەتێک پێشکەشکران، بۆ ئەو مەبەستە دکتور سامرند أميني  لە بەشى پەروەردەى گشتى بابەتێکى بەناونیشانى (زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و فێربوون و هەڵسەنگاندنی کەسی) پێشکەشکرد، هاوکات دکتۆر ريم جەعفر لە بەشى زانستى کۆمپوتەر بەناونیشانی (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی) بابەتێکى پێشکەشکرد، بەدوایدا بەناونیشانی (یەکخستنی زیرەکی دەستکرد لە توێژینەوەی ئەکادیمی بۆ بەشەکانی پەروەردە و زمانی ئینگلیزی و، وەرگێڕان) هەمان مامۆستا بابەتێکى دیکەى پێشکەشکرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا بەناونیشانى (ڕۆڵی زیرەکی دەستکرد لە وەرگێڕاندا) بابەتێک لەلایەن لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر يزن سيف الدين محمود  لە بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك، لە کۆتایشدا دكتور احمد عبد عون لە بەشى پەروەردەى گشتى بابەتێکى بەناونیشانی (ئامراز بۆ بەرزکردنەوەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە و فێربووندا) پێشکەشکرد.

دوا بەدواى پێشکەشکردنى بابەتەکان، ڕۆژانە ئامادەبووان بە سەرەنج و پرسیار و بۆچونەکانیان بەشداریان لە ناوەڕۆکى بابەتەکاندا دەکرد بۆ باشترکردنی کوالیتی پەروەردە ئاسانکردنی پرۆسەی کارگێڕی. بەڕێوەچوونى خولی زیرەکی دەستکرد بە هەنگاوێکی گرنگى زانکۆی جیهان-هەولێر دادەنرێ بەرەو گۆڕانکار و سوودوەرگرتن لە ئامرازى دیجیتاڵی لە بواری پەروەردەدا.

بە ڕاسپاردەى سەرۆکایەتى زانکۆى  جیهان – هەولێر، هەریەک لە سەرۆکایەتى بەشەکانى (ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و زانستى کۆمپیوتەر) خولێکی ڕاهێنانیان لەبارەى زیرەکی دەستکرد (AI) بۆ مامۆستایان و ستاف زانستى بەشەکان بەڕێوەبرد.

لەو خولەدا، کە ماوەى دوو هەفتەی خایاند، نوێترین پێشکەوتنەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە بواری ئەکادیمی پێشکەش بە مامۆستایان، بەجۆرێک خولەکە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی لەخۆگرتبوو، لەوانە فێرکردن و ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامرازەکانی بەهێزی AI بۆ مەبەستی پەروەردەیی و ئەکادیمى ، بەجۆرێک بەشداریکردنی فێرخوازان لە پۆلەکان بەرز بکاتەوە و، ئەرکە کارگێڕییەکان ئاسان بکات، و ڕێبازی توێژینەوەی داهێنەرانە پەیڕەو بکرێ، بۆ ئەوەش لەلایەن مامۆستایانى خولەکە کۆمەڵێک میکانزم و ئامرازى جیاواز ئاشناى بەشداربوانى خولەکە کرا بەئامانجى ئەوەى مامۆستایان بتوانن گرنگی زیاتر بە تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد لە ژینگەی ئەکادیمیدا بن بۆ باشتر ئامادەکردنی فێرخوازان و ڕوبەڕوبونەوەى ئاستەنگە و ئاڵنگارییەکانی داهاتوویان.

بەڕێوەبردنى ئەم خولە بەشێکە لە ستراتیژییەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ هەڵکردن لەگەڵ پێشکەوتن و گۆڕانکارییەکان و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى فێرخوازان و پەرەپێدان بە توانا و لێهاتویی فێرخوازان لە بوارە جیاکان.

فێرخواز دلۆڤان ئەمجەد بادین یەکێکە لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی سێشەممە 19/11/2024، لە میانەی بەشداریکردنی بەرنامەی ڕاهێنان بابەتێکى پێشکەش بەو کەسانە کرد، کە بەرپرسن لە بەڕێوەچوونى پرۆسەى سەرژمێری دانیشتوان.

لە میانەى پێشکەشکردنى بابەتەکەیدا زانیاری گرنگى سەبارەت بە گرنگترین ڕێکارەکانی سەرژمێری هەمەلایەنەی دانیشتوانی عێراق خستە روو، بەتایبەت لە شێوازی داڕشتنی فۆڕمی سەرژمێری و، چۆنیەتی پڕکردنەوەی بە دروستی لەلایەن ئەو کەسانەی بەرپرسیارن، بۆ ئەوەش ڕوونکردنەوەی وردی لەسەر گرنگترین ڕێگاکانی مامەڵەکردنی بەرپرسانی سەرژمێری لەگەڵ هاوڵاتیان پێشکەش کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى وتەکتیک و ڕێزگرتن و پرسیارکردن بە شێوەیەکی ڕوون، کە ڕاستەوخۆ دەبنە هۆی بەدەستهێنانی زانیاری دروست، کە پێویستن بۆ سەرکەوتنی سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق.

ئەمساڵ دواى زیاتر لە (٢٥) حکومەتى عێراق بڕیارى پرۆسەى بەڕێوەچونى سەرژمێرى گشتى لە عێراقیدا، پڕۆسەکەش بەچەند هەنگاوێک بەڕێوەدەچێ و، تا ئێستا چەند هەنگاوێکى تەواو کراوە و، لە قۆناغى کۆتایش نزیک بۆتەوە.

زانکۆى جیهان – هەولێر بە هاوبەشی هەردوو بەشی شیکاری کیمیایەکان وبەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەکان و دیبلوماسی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایی الاستکشاف بۆ توێژینەوەو راهێنان، خولێکى راهێنانى بۆ بەرێوەبەرانی یەکە کارگێریەکان لە پارێزگاى صلاحەددین رێکخست.

لەو خولەدا، کە لە هۆلی کۆنفرانسەکانی هوتێل عەنکاوە رۆیال لە شاری هەولێر لە ماوەى  ٦-١٠-٢٠٢٤ تا ١٠-١٠-٢٠٢٤ بەرێوەچوو، پروفیسۆری یاریدەدەر دکتورە ایناس زیاء مەهدى، ماموستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەکان و دیبلۆماسی لە زانکۆى جیهان –هەولێر،  کۆمەلێک بابەتى تێوری وپراکتیکى لەسەر پرسەکانى پلاندانانی ستراتیجى وبەرێوەبردنى قەیرانەکان وبەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد لە پلانە ستراتیجیەکان بۆ دووبارە بتیادنانەوەى دامەزراوەکانى دەولەتى عێراق پێشکەش کرد.

زانکۆى جیهان –هەولێر دەست پێشخەر بووە لە رێخکستنى چەندین خوولى راهێنان بۆ یەرێوەبەر و سەرکردە کارگێرییە جۆر بەجۆرەکانی وەک یاسا، ژمێریارى، کارگێرى، وهەروەها دارایی، بە ئامانجی خزمەت کردنى کۆمەڵگە وبەشداریکردن لە بونیادنانەوەى دامەزراوەکانى دەوڵەتى هاوچەرخ.

60 كچ و كۆرێن حه‌وشكێ و ته‌ناهیێ به‌شدارى د خۆله‌كا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤى دا كر  ل رێكه‌فتى 7/6/2024 د چارچووڤێ به‌رنامێ سه‌نته‌رێ زه‌كاتا زانستى ل زانكویا جیهان-دهوك، و خزمه‌تكرنا ته‌خ و چینێن جودا یێن جڤاكى، به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى خۆله‌كا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤى بۆ 60 گه‌نجێن حه‌وشكێ و كومه‌لگه‌ها ته‌ناهیێ ڤه‌كرن كو بۆ ماوێ 2 حه‌فتیان دێ یا به‌رده‌وام بیت، بابه‌ت پێك دهێن ژ (زمانێ ئنگلیزى، كومپیوته‌ر، په‌روه‌رده‌ و ده‌روونناسى)، ل رۆژا ئێكێ 3 بابه‌ت ژلایێ ماموستایێن خۆلێ هاتنه‌ پێشكێشكرن ژ وان: ـ م.هـ.هژار علی/ ل دۆر بێهنڤه‌دانا هاڤینێ و گرنگیا ڤه‌كرنا خۆل و خۆ پێگه‌هاندنێ. ـ م.هـ.علی عبدالقادر/ ل دۆر كێشێن گه‌نجان و چاوانیا سه‌ره‌ده‌ریكرن دگه‌ل كێشه‌ و چاره‌سه‌ریان. ـ م.هـ.زیرڤان ایوب/ ل دۆر ئاسته‌نگێن پێشیا فێربوونا زمانێ ئنگلیزى. خۆلا ناڤبرى ب هه‌ڤكارى دگه‌ل ناڤه‌ندا ئافره‌تێن ته‌ناهى هاتیه‌ ڤه‌كرن ب مه‌ره‌ما پێگه‌هاندنا گه‌نج و قوتابیان و مفا وه‌رگرتن ژ ده‌مى و بێهنڤه‌دانا هاڤینێ.

ل رێكه‌فتى 30/6/2024 ل دویف به‌رنامێ سه‌نته‌رێ زه‌كاتا زانستى، به‌شێ زمانێ ئنگلیزى، خۆله‌كا زمانى بۆ فه‌رمانبه‌رێن كه‌نالێ دهوك ڤه‌كر، كو بۆ ماوێ 3 حه‌فتیان دێ یا به‌رده‌وام بیت، مه‌ره‌م ژ ڤه‌كرنا خۆلێ پێشكێشكرنا رێك و ئامرازان بۆ پێشڤه‌برنا زمانێ ئنگلیزى، بتایبه‌ت وان كه‌سێن پلانا فێربوونا زمانى هه‌یى، هه‌روه‌سا ل پێكهاتێن سه‌ره‌كى یێن زمانێ ئنگلیزى هاته‌ كرن، زێده‌بارى باشتركرنا شیان و به‌هره‌یێن پشكداران د په‌یوه‌ندیكرن و ئاخفتنێ دا و په‌یداكرنا باوه‌رى بخووبوونێ ل ده‌مێ گه‌نگه‌شه‌كرنێ دگه‌ل كه‌سانێن به‌رامبه‌ر ب زمانێ ئنگلیزى، زێده‌بارى وێ چه‌ندێ مه‌ره‌م ژ ڤه‌كرنا ڤان خۆلان خزمه‌تكرنا پێكهاتێن جودا یێن جڤاكى و ده‌رفه‌ته‌كه‌ بۆ ماموستا و قوتابى و ده‌رچوویێن زانكویێ شیان و به‌هره‌یێن خۆ پێشكێشى گه‌نج و قوتابى و خه‌لكى بكه‌ن.

No more news to show