دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی

پەڕەی سەرەكی

دەستپێشخەرییەکانی بەرپرسیارێتی مەدەنی و کۆمەڵایەتی

بەشێ شیکاری نەخۆشییان و دوماهیک هاتنا خولەکا زانستی – پزیشکی…  ئەڤرۆ ل رێکەفتی 2024/08/04 بەشێ شیکاری نەخۆشییان دوماهی ب خولەکا پزیشکی ئینا ل ژێر ناڤێMicrobiology : Techniques and Applications in diagnosis،  د خۆلا ناڤبری دا بەژداربوو ژ نێزیک هایداری نویترین تەکنیک و ئامیرەیێن تاقیگەهێ یێن پزیشکی بوون دەربارەی بەکتریا و تەکنیکێن مایکروبایولوجی و دڤێ خۆلێ دا جەخت ل سەر هندێ هاتبوو کرن قوتابی ب کرداری و پراکتیک کاربکەن و خوشبەختانە هەمی قوتابییان ب شیوەیەکێ زانستی یێ پراکتیک ئامیرە و تەکنیکێن زانستی – پزیشکی ب کارئینان.

ل رێکەفتی (9-7-2024) بەرێزان دکتور رێبەر حسێن راگرێ کولیژا یاسایێ ل زانکویا جیهان-دهۆک و دلێر عبداللە بەرپرسێ دەستەیا مافێن مرۆڤی نڤیسینگەها دهۆک سەرەدانا رێڤەبەریا چاکسازیێ ل دهۆکێ کر و د روینشتنەکێ دا دگەل خانم (هەلات عبدالکریم ) رێڤەبەرا چاکسازیا سنێل وئـافرەتان لدهۆکێ دەست ب ڤەکرنا خۆلەکا فێرکرنا یاسایی بۆ ئـافرەتان و خۆلەکا فێرکرنا زمانێ ئـنکلیزی بو سنێلان هاتەکرن.

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (١١/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى ڕاگەیاندن لە  زانکۆی جیهان –هه‌ولێر، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (ژیار ئیسماعیل، ژیلیا حاتەم، لەیار ئازا، زەهرا هۆشەنگ، ڕزگار ساڵح، ویداد وەسام و، سەفین ئەکرەم) سەردانی قوتابخانەیەکی سەربەستى ئەهلییان کرد و، لە لایەن مامۆستا زانا ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایان هالە دلێر و ڕۆژان وریا و نێرگز عوسمان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتای سەردانەکەدا بەڕێوەبەری قوتابخانە تێڕوانینێکی گشتی لە سیستەمی پەروەردەیی قوتابخانەکە و ستانداردە ئەکادیمییەکان و لێهاتوویی قوتابیان خستەڕوو، بەتایبەتی تیشکی خستە سەر شێوازی وانەوتنەوە و شارەزایی مامۆستایان لە پێشخستنی بواری پەروەردەدا، پاشان مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پێشخستنی گەشەپێدانی فیکری لە دامەزراوە پەروەردەییەکان کردەوە و، تیشکی خستە سەر پێویستی ئاشناکردنی فێرخوازان بە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگە ئەکادیمییەکان و ئامادەکاری بۆ خوێندنی زانکۆی داهاتوویان.

دواتر فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندنلە هۆڵى قوتابیخانەکە سمینارێکیان بەناونیشانی “کاریگەری سۆشیال میدیا: لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لە میانەى پێشکەشکردنى سمینارەکەیدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى کردارى و بە گروپ باسیان لە لایەنە جۆراوجۆرەکانى سۆشیال میدیا و کاریگەرى لەسەر لایەنى پەروەردەیی و خوێندنى قوتابخانە کرد، هەروەک باسیان لە کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر ژیانیان لە بوارى تەندروستى جەستەیی و بینین و تواناى بیرکردنەوەى قوتابیان کرد، بۆ ئەوەش کۆمەلێک ئامۆژگارییان لە بارەى چۆنیەتی بەکارهێنانى مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێشکەش بە قوتابیان کرد.

نەجوا باقی ڕەشید، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە 20-10-2025 بەشداریی لە بەرنامەی (بەیانی باش کوردستان) کرد لە کەناڵی ئاسمانیی کوردستان تیڤی، بۆ باسکردن لە ڕۆڵی خۆبەخشانە لە کەمپەینی (ڕەنگاڵە) تایبەت بە جوانكردنی سیمای شاری هەولێر.

نەجوا باقی لە میانەى بەرنامەكەدا باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لە جوانکردنی سیمای شاری هەولێر و وتی: دەستپێکی چالاکی کەمپەینەکەیان لە ڕازاندنەوە و بۆیاخکردنی دیوارەکانی سەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی 120 مەتری هەولێر بووە. هەروەها ڕوونی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی کەمپەینەکە ئەو شوێنانەیە کە پێویستیان بە ڕازاندنەوە و بۆیاخکردن هەیە، وەک ژێر پردەکان، قوتابخانەکان و شوێنە گشتییەکان.

ئاماژەی بەوەش دا كە ماوەی هەشت مانگە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە کار دەکات و هەوڵی داوە ئەوەندەی توایبێتی بەشداری لە چالاکییەکانیاندا بکات. لە کاتی قسەکردنی لەسەر ئەزموونی کارکردنی خۆی لە چالاكییەكەدا، نەجوا باقی باسی لەوە كرد: “کاتێک دیوارەکان بۆیاخ دەکەین و دەیانڕازێنینەوە، وە کاتێک ئاڵای کوردستان دەنەخشێنین و دەزانم کە خەڵکی بیانییش ئەو کارە دەبینێت، هەستێکی خۆشم لادرووست دەبێت کە جێگەی شانازییمە.”

کەمپەینی ڕەنگاڵە، لەلایەن ڕێکخراوی (مەیپڵ تری)ەوە ڕێکخراوە و لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ ئەوەی دیوارەکان لەبری وتەی نەشیاو و ناڕێک ببنە تابلۆیەک بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی، یەکڕیزی و پاراستنی کەلتووری و ناسنامە نیشتمانی.

کۆمەڵە خۆبەخشێكی بەهرەمەندی شاری هەولێر، کەمپەینێکیان بە ناونیشانی (ڕەنگاڵە) ڕاگەیاندووە، بۆ لادان و سڕینەوەی هەموو ئەو نووسراوە ناڕێک و نەشیاوانەی کە وەک دیاردەیەکی نەشاز لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامە گشتییەکانی شاری هەولێر نووسراون، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازێکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخش بەشدارى لە هەڵمەتەکەدا کردووە.

نەجوا باقی ڕەشید، فێرخوازى قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندنە لە زانکۆی جیهان-هەولێر، وەک خۆبەخش بەشداریی لە چالاکییەکانى كەمپەینەكەدا كردووە بۆ جوانکردنی شاری هەولێر، دەستپێکى چالاکى کەمپەینەکەیان لە ڕازاندنەوە و بۆیاخکردنی دیوارەکانی سەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی 120 مەتری هەولێر بووە.

لە میانەى كەمپەینەكەیاندا، ئەو فێرخوازەی بەشی ڕاگەیاندن بە هاوكاریی خۆبەخشەكانی دیكە، سەرەتا هەموو ئەو نووسراوە ناڕێک و نامۆیانەیان لابرد کە لەسەر دیوارەکانی سەر شەقامی 150 مەتری و شەقامی 120 مەتری هەبوون، دواتریش دیوارەکانیان به وێنەی ئاڵای کوردستان و کاری دیکەی هونەریی نەخشاند.

كەمپەینی ڕەنگاڵە، لەلایەن ڕێکخراوی (مەیپڵ تری) ڕێکخراوە و لەلایەن سەرۆکایەتیى شارەوانیی هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت، بۆئەوەى دیوارەکان لەبرى وتەى نەشیاو و ناڕێك ببنە تابلۆیەک بۆ گەیاندنى پەیامی ئاشتی، یەکڕیزی و پاراستنى کەلتوورى و ناسنامەیی. بۆ ئەوەش ئەندازیار کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانیى هەولێر بەشداریی لە چالاکییەکانى هەڵمەتەکەدا کرد بۆ پشتگیریکردن و هاندانی خۆبەخشەکان، لە وتەیەکیشدا سوپاس و ستایشی فێرخوازان و گەنجە خۆبەخشەکانى کرد، کە هەوڵى جوانکردنى سیماى شارى هەولێر دەدەن.

بە بۆنەی “ڕۆژی جیهانیی پاکوخاوێنڕاگرتنى ژینگە و خاوێنکردنەوەی”، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (21/9/2025)، بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەم و سێیەمى بەشەکە چالاکییەکی بەرفراوانی پاککردنەوە و هۆشیاری ژینگەییان لە بازاڕی گەڕەکی کوردستان (حى عەسکەرى) لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.

فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن هەڵمەتەکەیان بە دروشمی “هەر تاکێک بەرپرسیارە لە پاراستنی ژینگە” بەڕێوەبرد، لە سەرەتای هەڵمەتەکەیاندا، فێرخوازان دەستیان بە کۆکردنەوەی پاشماوە و خاشاک لە شەقامەکان و نێو بازاڕەکە کرد، بەهۆیەوە ڕێژەیەکی زۆر لە پلاستیک، کارتۆن و پاشماوەی خۆراکیان کۆکردەوە و، سەرجەم ئەو پاشماوانەیان خستە نێو کیسە تایبەتەکانەوە و لە شوێنى تایبەت بە فڕێدان دایننا، ئەوەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پاکوخاوێنی گەڕەکەکە و بازاڕەکە دروست کرد، جگە لە چالاکیی پاککردنەوە، فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن پەیامی هۆشیارییان بە کاسبکاران و هاوڵاتیانی ناوچەکەش گەیاند.

ئەم هەڵمەتەى فێرخوازان لە چوارچێوەی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، بەتایبەتی ئامانجەکانی (11، 13، 15) دێن، کە پەیوەستن بە “شار و کۆمەڵگە بەردەوامەکان”، “کاری کەشوهەوا” و “ژیان لە وشکانیدا”، کە لە ڕێکەوتى (8ی کانوونی دووەمی 2023)ەوە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆدەنگی بڕیاریدا (20ی ئەیلوول)ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی خاوێنکردنەوەی ژینگە لە جیهاندا پەسەند کرد و ساڵانەش لەسەر ئاستى وڵاتان بە شێواز و چالاکى جۆراوجۆر ئەو یادە دەکرێتەوە.

بەئامانجى پاکڕاگرتنى ژینگەى هەرێمى کوردستان و، پاککردنەوەى لە پاشماوە زیانبەخشەکان، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار هەڵمەتێکى پاککردنەوەى لە دەوروبەرى شارى هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى ئەو هەڵمەتەدا، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٥/١/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار و مامۆستاى یاریدەدەر هێڤي محمد قادر ڕێکخەرى هەڵمەتەکە و ژمارەیەک لە مامۆستایان و، ئەندازیار عەلى ڕەشید مستەفا سەرۆکى شارەوانى کەسنەزان و، هونەر کەمال ئەنوەر لێپرسراوى فەرمانگەى دارستانى  کەسنەزان و فەرمانبەران بەڕێوەچوو، زیاتر لە (١٠٠) فێرخوازى لە قۆناغە جیاوازەکانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لە هەڵمەتەکەدا کرد.

لە سەرەتاى هەڵمەتەکەدا کەرەستەی پێویست بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە، لەوانەش کیسی زبڵ و دەستکێش و کەرەستەی پاککردنەوە بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا، پاشان لە میانەى ئەم هەڵمەتەدا فێرخوازان بە گڕوتینەوە بەشداریان لە پاککردنەوەى چواردەورى مۆنۆمێنتى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە ناحیەى کەسنەزان کرد، کە ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار بەمەبەستى بەسەرکردنى گەشتکردن ڕوى تێ دەکەن، لە ئەنجامى هەڵمەتەکە فێرخوازان و بەشداربوان توانیان ڕووبەرێکی زۆری دەوروبەرى مۆنۆمێنتەکە پاک بکەنەوە و، بڕێکی زۆر پاشماوەیان کۆکردەوە، مامۆستایان و فێرخوازان و بەشداربوان جەختیان لە گرنگی بەردەوامیدان بەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ژینگە و بەردەوامیی پاکوخاوێنی ناوچە گەشتیارییەکان و شوێنە گشتیەکان.

هەر بەو بۆنەیەوە، سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بە گرنگی باسى لە هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی بۆ بەرەوپێشبردنی بەها ژینگەییەکان کردەوە، بۆ ئەوەش سوپاسى لێپرسراوانى یەک جیاکانى بەڕێوەبردنى لە شارۆچکەى کەسنەزان کرد، کە لەو هەڵمەتەدا هاوکار و هەماهەنگیان بوون. لە بەرانبەردا لێپرسراوانى یەکە کارگێڕییەکانى کەسنەزان دەستخۆشیان لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشداروى هەڵمەتەکەدا کردو، هیوایان خواست بەردەوامى بەو جۆرە چالاکیە بدەن.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (5/2/2025)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بۆ پاراستن و بەفیڕۆنەدانى ئاو بەڕێوەبرد. ئامانجی چالاکیەکە بڵاوکردنەوەى هۆشیاری لە نێو کۆمەڵگە بوو سەبارەت بە شێوازەکان و چۆنیەتى بەکارهێنانی ئاو لە کاتى پێویستدا.

بۆ ئەو مەبەستەش ستافى زانستى بەشەکە و فێرخوازان سەرەتا کۆمەڵێک پرۆشەریان بە ناونیشانى (پاراستنى ئاو، پاراستنى هەسارەیە، هەر دڵۆپێک ئاو ئەژمار دەکرێت) ئامادە و چاپکرد، کە کۆمەڵێک زانیارى گرنگى لەبارەى ئاو، پاراستنی ئاو، داتای پاراستنى ئاو و چەندین زانیارى دیکەى لە خۆگرتبوو، وەک بەفێرۆدانى دڵۆپێک ئاو یەکسانە بە ٢٠ گاڵۆن ئاو لە ڕۆژێکدا. جگە لەوەش، کۆمەڵێک زانیارى دیکەى گرنگى لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنان و مامەڵەکردنى لەگەڵ ئاو لە ماڵەکاندا لەخۆگرتبوو، لەوانە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو لە کاتی خاوێنەکردنەوەى (ددان، قاپشۆردن و خاوێنکردنەوەى کەلوپەل و پێداویستیەکانى ڕۆژانە)…هتد.

لە وێستگەیەکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، کە بەچاودێرى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود بەڕێوەچوو و، مامۆستا هێڤى محمد قادر سەرپەرشتى دەکرد، لەگەڵ کۆمەڵێک لە فێرخوازانى بەشەکە سەردانى گەڕەکى کوردستان (حى عەسکەرى) لە شارى هەولێریان کرد و، پرۆشۆرەکانی هۆشیارییان بەسەر دانیشتوانی گەڕەکەکە دابەش کرد و، بەسەر ماڵ و دوکاندار و ڕێبوارانى گەڕەکەکەدا دابەشکرد و، هانى هاوڵاتیانیاندا بەشێوەیەکى هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ئاو بکەن، چونکە ئاو سەرچاوەى ژیانە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١/٢٠٢٥)، سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی بازرگانی دەستپێشخەرییەکی خۆبەخشانەی بۆ بەخشراوانى نەخۆشخانەی دەروونی لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.

چالاکیە خۆبەخشیەکە بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆکى بەشی کارگێڕی کار و، مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر ڕێکخەرى کارەکان؛ چالاکیکە بەڕێوەچوو، لەو چوارچێوەیەدا مامۆستا و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن ستافی نەخۆشخانەی دەروونی هەولێر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان بە هاوکاری فەرمان ناسح ئەحمەد کارمەندى نەخۆشخانەکە، ژەمى خواردنى نیوەڕۆیان بەسەر بەخشراوان و نەخۆشانى دەرونى نەخۆشانەکەدا دابەشکرد.

لە وێستگەیەکى چالاکیە خۆبەخشیەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەگەڵ  ستافى کارگێڕی نەخۆشخانە و تیمی چاودێری تەندروستی گفتوگۆیان لە بارەی بارودۆخی نەخۆشەکان و، چۆنیەتى چاودێریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵیان کرد، بۆ ئەوەش ستافى نەخۆشخانەکە زانیارى پێویستیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەک سوپاسى بەشى کارگێڕى کاریان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییە خۆبەخشى و خێرخوازییە بەتایبەت بۆ توێژێکى فەرامۆشکراوى کۆمەڵگە ئەنجامیانداوە.

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتى  (٦/١١/٢٠٢٤)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشی کارگێری کار  لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى و ئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر (قصي حميد السلامي) و، دکتۆر (سحر جلال فتاح) سەردانى قوتابخانەى بابەگوڕگوڕى بنەڕەتى تێکەڵاویان کرد و دیاریان بەسەر قوتابیان دابەش کرد.

مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سەرەتا لەلایەن مامۆستا (لەتیف محمد شەریف) بەرێوەبەری قوتابخانەکە  بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، دواتر هاوەڵى کران بۆ بەسەرکردنەوە پۆلەکانی خوێندن لە ئاستە جیاوازەکانى و، لە نزیکەوە ئاشناى ژینگەى خوێندن لە قوتابخانەکە بوون، پاشان فێرخوازان کۆمەڵێک دیاری، کە پێک هاتبوون لە جل وبەرگ، جانتا و کەلوپەل و پێداویستیەکانى قوتابخانە بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکەدا دابەشیان کرد.

لە بەرانبەردا؛ مامۆستا (لەتیف محمد شەریف) بەڕێوەبەرى قوتابخانەى بابەگوڕگوڕى بنەڕەتى تێکەڵاو سوپاسی فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، هەروە بە گرنگیەوە باسى لەو جۆرە دەسپێشخەرییانە کرد بۆ برەودان بەلایەنى پەروەردە و فێرکردن و ڕەخساندنى ژینگەیەکى لەبارى خوێندن.

No more news to show