بابەتەکە باس لە هونەری مۆدێرن ئەکات کە چۆن ئەتوانین تەکنیکەکانی هونەری مۆدێرن بەکار بێنینەوە لە وانە وتنەوە و گۆرینی کەسایەتی هونەرمەند بۆ مامۆستا و بینەربۆ قوتابی.و کاری هونەری بۆئەو وانەیەی کە دەیڵێیتەوە
ستافێکی تایبەت لە زانکۆی جیهان – سلێمانی کە پێکهاتبوو لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سادات عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، دکتۆر موئمین زەڵمی و مامۆستا هێمن ڕەشید ئاغا، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووریان کرد.
لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاری یەکەمەوە بەخێرهاتنی ستافەکە کرا. لە کۆبوونەوەیەکی کوورتدا گفتوگۆ لەسەر گرنگی خولی شیاندن (پێداگۆجی) بۆ مامۆستایان و چۆنیەتی وتنەوەی وانەکان کرا.
بەڕێوەبەری پەروەردە سوپاسی ستافی زانکۆی جیهان-سلێمانی کرد بۆ ئەرک و ماندووبوونیان کە لەسەر داوای بەڕێوەبەرێتی پەروەردە، ئامادەییان دەربڕیوە بۆ کردنەوەی ئەو خولە.
وەک گروپی یەکەم، خولەکە بۆ هەموو مامۆستایانی گرێبەستی قوتابخانەکانی ناوەندی قەزای شارەزوور و زەڕایەن پێشکەش دەکرێت.
خولەکە لە هۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور دەستیپێکرد. هەریەک لە دکتۆر سادات و مامۆستا نەبیل لە وتەیەکی کوورتدا باسی گرنگی ئەم خولە و شێوازەکەیان بۆ مامۆستایانی بەشدار کرد.
دواتر لەلایەن دکتۆر موئمین زەڵمیەوە ڕۆژی یەکەمی خولەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.
زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەیی، ئەم چالاکەش هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕێکخراوە.
ئەکادیمیایی جیهان چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/١٠/١٥ لەچوار چێوەی پرۆژەی زەکاتی زانست ئەرکمانە، بەئامادەبوونی بەڕێز د. نوزاد یحیی سعید باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکانی جیهان، بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت ( ئۆتزم ) دابەشکرا، شایانی باسە وانەکان لەلایەن راهێنەری بەتوانا بەڕێز د.هەوران سعید عبداللە گوترایەوە.
خولی راهێنەری راهێنەران تی ۆ تی چۆنیەتی ووتاردان ریکخستنی دارشتنەکان باسکردنی کارگێری متمانە بە خۆ بوون وتۆنی دەنگەکان و الادارە دانی جەلسەکان مامەڵە لەگەل کات دا

خولی راهێنانی زمانی جەستەو ئەتەکیەت باسی هەلس وکەوتی رۆژانەمان دەکات لە دامودەزگاکانی حوکومیو کەرتی تایبەت چۆنیەتی سەردانە فەرمیەکان سەرکردەکان

لەم سیمینارەدا خاتوو ڕێزان ئەحمەد شێوازی دانانی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و دیاریکردنی نمرەکان بۆ هەر پرسیارێک و دانانی ستانداردی فۆرمات لەوانە بۆشایی و فۆنت و قەبارە خستەڕوو.
هەروەها باسی هەڵە باوەکانی کرد کە دەبێت خۆیان لێ دوور بخەنەوە، تیشکی خستە سەر باشترین کردارەکان، و نموونەی ڕوونی هەردوو شێوازی ڕاست و هەڵەی خستەڕوو بۆ یارمەتیدانی پەروەردەکاران بۆ ئامادەکردنی وەرەقەی تاقیکردنەوەی کاریگەر و پیشەیی.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٠٢٥/٨/٢٧ دەستەی کارگێڕی ئەکادیمیا جیهان بە یاوەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی جیهان- کرکوک (م. یونس عمر غریب ) سەردانی بەڕێوەبەری پەروەردەی کرکوك (کامران علي حسن )بەشی خوێندنی کوردییان کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەت هەماهەنگی هەبێت بۆ پڕاکتیزەکردنی ئەو بەرنامە ڕاهێنان و پەرەپێدانانەی گرنگ و هەنوکەین بۆ مامۆستایان و بەڕێوەبەران
چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٩/٣ ئەکادیمیای جیهان بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە خولی هاوینەی پۆلی ١٢ هێنا و رێز و سوپاسی بەسەر مامۆستایان وقوتابیانی بەشداربووی خولەکە دابەش کرد بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان و دەستەی مامۆستایانی وانەبێژ.
بەکۆتاهێنانی خولی راهێنەرایەتی تایبەت بە ڕاهێنەران لە نوسینگەی بەڕێز وەزیری پەروەردە، بۆ بابەتی بەڕێوەبردنی پۆل کەوا مامۆستایانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشداربوون ماوەی خولەکە بە دوو ڕۆژ، لە کاژێر ٨:٣٠ هەتاوەکو ٥ ئێوارە، زۆر بەسەرکەوتوویی بە هاوبەشی لەگەل نوسینگەی وەزارەتی پەروەردە و ئەکادیمیای جیهان بە ئەنجام گەیەنرا
گفتوگۆی پەروەردەیی لە بەرنامەی ئەزمونی پۆل لە کەناڵی پەروەردە لەگەڵ د. سەرباز عزیز سەرپەرشتیار لە ئەکادیمیای جیهان، دەربارەی پێداگۆجی و وانە وتنەوەی هاوچەرخ و بەڕێوەبردنی پۆل و تەکنەلۆجیا و Ai لە بواری پەروەردەدا، هەروەها قسەکردن دەربارەی خولەکانی پێداگۆجی لە سەرجەم زانکۆکانی جیهان (هەولێر- دهۆک- سلێمانی) کرا