ل رێكهفتى (10/8/2025) د چارچووڤێ بهرنامى و پرۆژێ دهزگایێ زهكاتا زانستى-دهۆك و ل دویف راسپاردێن بهردهوام یێن بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سهرۆكێ زانكویێ سهبارهت گرنگى دان ب بهرنامێ هۆشیارى و رهوشهنبیریا گشتى، خۆلهكا رێك و ئامرازێن فێربوونا زمانێ ئنگلیزى هاته ڤهكرن ب ههماههنگى دگهل پهیمانگهها ژیرمهند یا فێركرنا زمانان ل قهزا شێخان، بۆ ماوێ 3 رۆژان دێ یا بهردهوام بیت، باس ل چهندین رێك و ئامرازێن نوى هاته كرن د ههردوو بوارێن تیورى و پراكتیكى دا كو ژلایێ هژمارهكا ماموستایێن پسپۆر دهێته پێشكێشكرن: ـ م.یوسف عصمت ل دۆر گرنگى زمانى د بیاڤێ كار و پیشهیى دا ـ م.حسام نزار ل دۆر زمانێ ئنگلیزى د ژیانا رۆژانه و پراكتیكى دا – م. محمد فیصل ل دۆر بنهمایێن درۆست یێن فێربوونا زمانێ ئنگلیزى.
ل رێكهفتى (24/7/2025) دهزگایێ زهكاتا زانستى ل دویف راسپاردێن بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سهرۆكێ زانكویێ، سهبارهت گرنگى دان ب بهرنامێ هۆشیارى و گهشهپێدانا پێكهاتێن جودا یێن جڤاكى، خۆلا رێكێن فێربوونا زمانێ ئنگلیزى ب دوماهى ئینا كو ب ههماههنگى دگهل ناڤهندا وهرزش و لاوێن دۆمیز هاتبوو ڤهكرن، سهر ب رێڤهبهریا لاوان ل پارێزگهها دهۆكێ، و ژلایێ راهێنهرێ خۆلێ (م.محمد فیصل) ماموستایێ بهشێ پهروهردا گشتى د هاته پێشكێشكرن بۆ ماوێ دوو حهفتیان یا بهردهوام بوو، و نویترین رێك و ئامرازێن فێربوونا زمانێ ئنگلیزى پێشكێشى پشكداران كرن، و ل دوماهیێ باوهرنامێن پشكداربوونێ هاتنه دابهشكرن.
خۆل ژلایێ خانم (د.لیلی محمدصالح) دهاتە پێشکێشکرن، جەخت ل پێشڤەبرنا شیانێن ستافێ مامۆستایان هاتە کرن ل دۆر شێوازێ سەرەدەریکرن دگەل بارۆدۆخێن بلەز یێن پزیشکی. هەروەسا چەندین وانێن تیوری و ڕاهێنانێن پڕاکتیکی هاتنە ئەنجامدان ژلایێ پشکدارێن خۆلێ، ب مەرەما پەیداکرنا هۆشیاری و ڕەوشەنبیریا ساخلەمی ل دەمێ پێتڤی.
كەلەژیانی ڕۆژانەماندائامانج گرنگیەكی زۆری هەیە بێگومان ئەگەر ئامانجمان نەبێت نازانین بۆچی ئەژین بۆچی هیلاك ئەبین بۆیە پێویستە ئێمەی مرۆڤ هەمیشە ئامانج داربین بۆئەوەی بتوانین سەركەوتو بین .
وە هەروەها یەكێكی تر لەتەوەرەی سیمینارەكەم تایبەت بو بە جیاوازی چیە
لەنێوان (خواست _ ئامانج)
شایەنی باسە سیمینارەكە ماوەی (یەك كاتژمێری خایاند)
زیاتر لە (۳٠) مامۆستای وانەی جیاواز تیایدا بەشدار بون كەتیایدا ئامادە بوان بەكۆمەڵێك پرسیارو گفتۆگۆیەكی چڕ سیمیناركەیان دەوڵەمند تر كردەوە..
لە سیمینارەکەدا سەرنجمان خستە سەر بابەتی سەرنجدان و رونمانکردەوە کە یەکێکە لە بنەڕەتیترین و گرنگترین پێکهاتەکانی پڕۆسەی فێربوون کە ڕۆڵێکی بەرچاو لە سەرکەوتنی خوێندکاران دەگێڕێت.
ئەم توانایە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر ئاستی تێگەیشتن، بیرکردنەوە و هەڵگرتنی زانیاریەکان هەیە، هەروەها باسی ئەوەکرا کە بەبێ سەرنجدانی گونجاو قوتابیان ناتوانن زانیاریەکان بە شێوەیەکی کاریگەر وەربگرن و لە بیریاندا هەڵیانبگرن. یەکێکیتر لە تەوەرەکان باسکردنی جۆرەکانی سەرنج وەک سەرنجی هەڵبژاردەیی، پارێزراو و دابەشکراو و باسکردنی کاریگەرییەکانیان لەسەر جۆرەکانی جیاوازی فێربوون.
هەروەها تەوەرێکیتر تایبەت بوو بەو چاڵێنجانەی بەرەوڕووی مامۆستایان دەبنەوە وەک کاتی کورتی سەرنجدان لای قوتابیان، جیاوازیەکانی تاکەکەسی و پێداویستی بۆ گونجاندنی شێوازەکانی فێرکردن لەگەڵ پێداویستیەکانی هەر قوتابییەک.
هەروەها باسی ستراتیژیەتە جۆراوجۆرەکان وەک بەکارهێنانی ڕێگە چەندگۆشەکانی فێرکردن، دامەزراندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ فێربوون و سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێن بۆ باشترکردنی سەرنجدان و لەئەنجامدا بەرزکردنەوەی ئاستی درکپێکردن و فێربوونی قوتابیان لە پۆلدا.
“خوێندکاری چالاک = داهاتووی ڕۆشن”
لە جیهانی ئەمڕۆدا، خوێندکاری سەرکەوتوو ئەوە نیە کە تەنها لە پۆلدا دادەنیشێت و گوێ دەگرێت. بەڵکوو ئەو خوێندکارەیە کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری دەکات، پرسیار دەکات، تاقی دەکاتەوە، و لەگەڵ هاوڕێکانی کار دەکات.
چالاکی وەک کلیلێکی سیحراوی فێربوونە. کاتێک خوێندکار بەشداری چالاکی دەکات، نەک تەنها زانیاری وەردەگرێت، بەڵکوو بە شێوەیەکی قووڵ تێیگەیشتووە، یادی دەمێنێتەوە، و بەکاری دەهێنێت.
پوختەی بابەت
چەنێک زۆر گرنگە مامۆستا لە پرسیاردانان ورد بێت و هەڵەی زانستی نەکات بەو ئەندازەیەش گرنگە کە مامۆستا شێوازی ڕێکخستی پەڕە و پرسیارەکانی لەبەردەستی قوتابی زۆر ڕێکوپێک و ناونیشان و ڕیزبەندی پرسیارەکان ڕونبێت، بۆیە زۆر کات لە کاتی پرسیار دانان و نووسینەوەی بە کۆمپیتەر مامۆستا ڕوبەڕووی هەندێک گرفت ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری نەکات ڕەنگە وابکات قوتابی سەری لێبشێوێت، لەوانەش:
١. چارەسەرکردنی کێشەی پەڕینی خاڵێک لە پرسیارێک بۆ پەڕەیەکی تر.
٢. چارەسەری دروست بوونی چوارگۆشەی زیادە لەسەر پەڕەی پرسیارەکان لە کاتی گۆڕینس فایلی (word) بۆ (pdf).
.٣. چۆنیەتی ڕێکخشتنی پەڕە و دانانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی جوان لە تەنیشت یەکەوە لە یەکڕیزدا…. هتد
سیمینارێک دەربارەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و جیاوازی پەروەردە و فێرکردن و رێگا جیاوازەکانی وانە وتنەوە بە پێی وانەکان و باس کردنی بیر و باوەری جۆن دیوی لەسەر پرۆسەی فێرکردن ،کاریگەری رۆلی مامۆستا لەسەر پرۆسەی فێرکردن و قوتابی زیاد کردنی بروا بەخۆبون و هاندانیان گۆرینی رەفتارەکانیان بۆ باشتر و پشتگیری کردنی دەروونی و هەستی ، و چیرۆکی کەسایەتیە بەناوبانگەکان کە مامۆستای باش رۆلی کاریگەری هەبووە لە سەرکەوتنیان گۆرینی ئاراستەی ژیانیان و باس کردنی پرۆسەی سەرنجدان و درک پێکردن و جیاوازی نێوانیان گرنگی هەر یەکێکیان ، یادگە و بیرهێنانەوە ، قوتابی چۆن فێر دەبێت و چۆن زانیاریەکان لە یادگە ئەمێننەوە
تیۆری وو شینگ (پێنج توخم) دار، ئاگر، زەوی، کانزا، ئاو چوارچێوەیەکی هاوسەنگ بۆ تێگەیشتن لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی فێربوون دابین دەکات.
هەر توخمێک هێمای هێزی جیاوازە: داهێنان (دار)، سۆز (ئاگر)، جێگیری (زەوی)، پێکهاتە (کانزا)، و ڕەنگدانەوەی (ئاو). بە تێکەڵکردنی ئەم توخمانە، پەروەردەکاران دەتوانن وانە دروست بکەن کە خەیاڵ، عەقڵ، هەست و شیکاری ڕەخنەیی هاندەدات.
فێرخوازانی دار لە ڕاتانی مێشکدا زۆر باشن، لە کاتێکدا فێرخوازانی ئاگر گفتوگۆی داینامیکی بەلاوە پەسەندە.
فێرخوازانی زەوی ڕێز لە شێوازە دەستییەکان دەگرن، فێرخوازانی کانزا پێویستیان بە پێکهاتە هەیە، و فێرخوازانی ئاو لە تێڕامانی قووڵدا سەرکەوتوون.
هاوسەنگی ئەم شێوازانە دڵنیایی دەدات کە هەموو قوتابییەک هەست بە ناسینەوە و پشتگیری دەکات لە ڕێڕەوەکانی فێربوونی تاکەکەسی.
خاتوو ڕێزان وەک ڕاهێنەر لە خولی پەروەردەی دیجیتاڵی تایبەت بە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە کاری کردووە. ئه م خوله له زانکۆی نێوده وڵه تی هه ولێر به ڕێوه چوو و شه ش هه فته ی خایاند له ڕێو ڕەسمی کۆتاییدا له لایه ن وه زیری په روه رده و سه رۆکی ئه نجومه نی ئه نجومه نی په یمانگا و زانکۆ دکتۆر نه وزاد باجگه ر بڕوانامه یه کیان پێبه خشرا