پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی یەکانگیرى کۆمەڵایەتییە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، هەریەک لە بەشی پەروەردەی گشتی و بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتی هاوبەشیان لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بۆ هاوکاریکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان بەڕێوەبرد.

هەڵمەتەکە لە ڕێکەوتى (٢١/٣/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد عەبدولعەون سەرۆکى بەشی پەروەردەی گشتی و مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدی سەرۆکى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان – هەولێر  و، بەبەشدارى (مينا علاء و ڕەوان سيف) فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى و، (صفوان بهاء الدين ورنج عبد الرحمن) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، لە میانەى هەڵمەتە هاوبەشکەیاندا فێرخوازان (52) سەبەتەی خۆراکیان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکان و ژمارەیەک لە کرێکاران و فرۆشیارانی سەر شەقامەکان.

سەبەتەی خۆراکەکە کۆمەڵێک کەلوپەلی سەرەتایی جۆراوجۆری بۆ مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى لە خۆگرتبوو، وەک ئاردی، ڕۆن، شەکر، برنج، گەنمەشامی و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە کە یارمەتی خێزانەکان دەدەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان. لای خۆشیانەوە خێزانە سودمەندەکان و کرێکاران و فرۆشیاران سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە بەخشندەیە دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی زانکۆیان کرد لە پێدانی هاوکاری و کۆمەکردنیان.

گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆی جیهان هەولێر لە چوارچێوەى هەڵەمەتێکدا کۆمەکى دارایی ژمارەیەک لە خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانى شارى هەولێریان کرد.

لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازان ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٦/٣/٢٠٢٥)  بە سەرپەرشتی  مامۆستای ياریدەدەر ڕۆژین حوسێن حوسێنی  هەڵمەتێکى کۆکردنەوەى پارەیان بەڕێوەبرد، دواتریش پارە کۆکراوەکانیان بەسەر ژمارەیەک لەو خێزانە هەژار و کەمدەرامەتانەى شارى هەولێر دابەشکرد کە پێویستیان بە پشتگیرى هەیە بۆ دابینکردن و پڕکردنەوەى ژمارەیەک لە پێداویستیەکانیان بۆ ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز .

لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازانى بەشی زمانی ئينگلیزی لەسەرەتادا دابەش بوون بەسەر چەند گروپێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری، بەو هۆیەوە توانیان بڕێکی باش هاوکاری کۆ بکەینەوە و، لە ئەنجامدا بەیەکسانى بەسەر ژمارەیەک ماڵ و خێزان لەگەڕەکە جیاکانى شارى هەولێر دابەشیان کرد.

رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، لە چوارچێوەی کارە مەیدانیە بەردەوامەکانى زانکۆی جیهان -هەولێر بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستى هۆشیاری ئەکادیمی و پیشەیی، سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی سەردانێکى بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر لانە شەهاب ئەحمەد بۆ ئامادەیی ژیارى کچان ڕێکخست.

مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا ئازاد حەمەد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، ئینجا ناوەڕۆکى باسەکەیان پێشکەش بە قوتابیانى ئامادەییەکە کرد و، تیایدا قوتابیان ئاشنای جیهانی دیزاین لە بوارە جیاوازەکان کرد ، لەگەڵ شیکردنەوەى کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ڕۆژانە بۆ ئەوەش سەرەتا باسیان لە بەشى ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆیی لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بە سوودەکانی  بەشەکە و تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتویی و  ئەو شوێنانەى کە دەتوانن کارى تێدا بکەن، وەک دیزاینی نیشتەجێبوون و بازرگانی، دیزاینی پێشانگە و ڕازاندنەوەی شانۆ و چەندین لایەنى دیکەى گرنگى ژیان، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازان  تیشکیان خستە سەر چۆنیەتی کاریگەری ئەندازیارى دیزاینی ناوخۆیی لەسەر خۆشگوزەرانی و بەرهەمهێنان و باشترکردنی کوالیتی ژیان.

سمینارەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان کە بەهۆیەوە ئاشنایى کاروبارەکانى دیزاینى ناوخۆیی و گرنگیەکانى لە ژیانی ڕۆژانە بوون.

رۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، کۆمەڵێک لە فێرخوازانى  قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان -هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر لانە شیهاب ئەحمەد سەردانى ئامادەیی ژیارى کوڕانیان لە شارى هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا فاخیر حامد لە کارگێڕی قوتابخانەکەە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

پاشان هاوەڵى مامۆستا و فێرخوازانى کرد بۆ پێشکەشکردنى بابەتەکەیان کە تایبەت بوو بە ناساندنى ئەندازیارى تەلارسازى و گرنگى لە بوارى پلاندانى شار، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا فێرخوازان  باسى بەشی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان -هەولێر و ئەو توانا ئەکادیمیەیان کرد، کە لە بەشەکەدا بەردەستن، جگە لەو دەرفەتە ئەکادیمی و پیشەییانەی کە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن لەکاتی هەڵبژاردنی ئەم پسپۆڕییەدا بەتایبەت لە دۆزینەوەى دەرفەتى کار، لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گرنیگەوە باسیان لە ڕۆڵی تەلارسازی لە داڕشتنی شارەکان و دیزاینکردن و لایەنى جوانکاری شارەکان کرد، وەک پلاندانانی شار، دیزاینی ناوەوە و، ڕێکخستنى پڕۆژەکان بەشێوەیەکى ئەندازەیی و چەندین بابەتى دیکەى پەیوەست بە کاروبارى ئەندازیارى تەلارسازى.

سمینارەکە، بووە دەرفەتێکی ناوازە بۆ قوتابیانى ئامادەیی ژیار بۆ کارلێککردن لەگەڵ بابەتەکە و بەدەستهێنانی زانیارى ورد لەبارەى پسپۆڕی تەلارسازی و، پەرەپێدانی تواناکانیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە گرنگی تەلارسازی لە بونیادنانی ئایندەیەکی گەشتر.

بۆ زیادکردنى ڕێژەى ڕوبەرى سەوزایی لە شارى هەولێر؛ رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٢٣\٣\٢٠٢٥) سەرۆکایەتی بەشی کارگێری گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى ئەندازەى پارەکان بەشدارى لە هەڵمەتێکى نەمام چاندن کرد.

لەم هەڵمەتەدا، کە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر سەرپەرشتى کرا، ژمارەیەک لەفێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری گشتی بەشدارییان کرد و، بە ئامادەبوونی سەفین ڕەشید بەرپرسی شەقامی (١٢٠) مەتری لە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە شاری هەولێر  بەرێوەچوو دواتر، ژمارەیەک نەمامیان لە شەقامى (١٢٠) مەترى شارى هەولێر چاند، لە میانەى بەڕێوەچوونى هەڵمەتەکەشدا مامۆستاى سەرپەرشتیار بە گرنگیەوە باسى لە پێویستى زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی کرد، بۆ ئەوەش دەستخۆشى لە فێرخوازان کرد، کە بە شێوەیەکى چالاک بە شداریان لە هەڵمەتەکەدا کرد، هەروەک سوپاسى بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان لە شاری هەولێرى کرد، کە کارئاسانى و هاوبەشیان لە بەڕێوەبردنى هەڵمەتەکەدا کرد.

لە بەرانبەردا بەرپرسى بەرپرسی شەقامی (١٢٠) مەتری لە بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان و ستافەکەى دەستخۆشیان لە مامۆستای سەرپەرشتیار وفێرخوازانى بەشداربوو کرد و، هیوایان خواست کە لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوام بن.

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى ( 2025-2-18)، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان، لەچوارچێوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، خۆبەخشانە لە خانەی منداڵانى بێ سەرپەرشت لە شاری هەولێر. بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال چالاکیەکەیان بەڕێوەبرد.

لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن شێروان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى خانەکە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازان نانی نیوەڕۆیان بۆ ٧٠ منداڵى خانەکە ئامادەکرد، ئەمەش ژینگەیەکی پاڵپشت و دڵخۆشکەری بۆ منداڵان دروستکرد. دوای نانخواردنی نیوەڕۆ فێرخوازان لەگەڵ منداڵەکاندا کارلێکیان دەکرد و یارییان لەگەڵدا کردن و گفتوگۆی دۆستانەیان ئاڵوگۆڕ دەکرد. ئەم ئەزموونە تێڕوانینێکی بەنرخی لەبارەی بەرنامەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئەو  ئاڵنگارییانەى ڕووبەڕووی خانەی بێ سەرپەرشتان دەبنەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد.

لە کۆتایی سەردانەکەدا فێرخوازان و سەرپەرشتیاران سوپاس و دەستخۆشیان لە ستافى بەڕێوەبەرایەتی خانەکە کرد کە بەشێوەیەکى بەردەوام چاودێری منداڵەکان دەکەن.

لە بەردەوامى کار و چالاکیە خۆبەخشى و خێرخوازییەکانیاندا، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى ماڵى بێ سەرپەرشتیانیان لە شارى هەولێر کرد و چالاکیەکى خۆبەخشیان ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕی گشتی بەچاودێرى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود و، بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر ڕاز ئازاد جەلال، سەردانێکی بۆ ماڵى بێ سەرپەرشتان لە شارى هەولێر ڕێکخست، بە بەشداری چالاکانەی فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشەکە. لە میانەی سەردانەکەدا فێرخوازان پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک جلوبەرگ و پێداویستی ڕۆژانەیان بۆ منداڵان دابین کرد، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى منداڵانى ماڵەکە و، لەلایەن ستافى کارگێڕى ماڵەکەش سوپاسى ستافى فێرخوازان و بەشى کارگێڕى گشتى کرا.

ساڵانە لەسەر ئاستى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک پابەندبوونی زانکۆ بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنى هەستى خزمەتکردن و کارى خۆبەخشى و خێرخوازى چالاکى جیاواز ڕێکدەخات، ئەم چالاکیەش بەشێکە لەو هەوڵانە.

رۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە هەڵمەتێکی خۆبەخشانە کرد بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی قوتابخانە چیا لە شارى هەولێر.

هەڵەمەتەکەى فێرخوازان، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم بیرداود سەرۆکى بەشى کارگێڕى کار بەناونیشانى هەڵمەتی “ڕەنگەڵە”  بەهاوکارى ڕێکخراوی درەختی مەیپڵەوە ڕێکخرابوو، کە تێیدا فێرخواز کاریان لەسەر نەخشاندن و ڕازاندنەوەی دیوارەکانی قوتابخانەی چیای سەرەتایی لە گەڕەکی تەیراوە کرد. لە میانەى هەڵمەتەکەدا فێرخوازان سەرەتا نوسینەکانى سەر دیوارى قوتابخانەکەیان لابرد، پاشان بە کاری هونەری دڵخۆشکەر، قوتابخانەکەیان ڕازاندەوە و  ژینگەیەکی ئەرێنیان بۆ پێشوازیکردنى قوتابیانى قوتابخانەکە دروستکرد.

هەڵمەتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى ستافى بەڕێوەبەرایەتى قوتابخانەکە و دڵخۆشى قوتابیان، جگە لەوەش بووە دەرفەتێکى گرنگ  بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆحی داهێنەرانەی خۆبەخشى لەلای فێرخوازان و، جەختکردنەوە لە خزمەتکردنى کۆمەڵگە لە چوارچێوەى بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی.

ڕۆژی چوارشەممە (١٢/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان -هەولێر سیمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانی قوتابخانەی سابیس سەروەران کرد، کە تایبەت بوو بەوەى چۆن تاک دەتوانێت ببێتە خاوەن پزنسێکى تایبەت بە خۆى.

لەو چالاکیەدا، کە بە سەرپەرشتیی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بەڕێوەچوو، سیمینارەکە لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەد فێرخوازى قۆناغی چوارەمى بەشى کارگێڕى کار  پێشکەشکرا، لەسەرەتادا لەلایەن مامۆستا  شاناز سالم حەسەن بەڕێوەبەری قوتابخانە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە میانەى سیمینارەکەیدا بەوردى باسى لە هەنگاوە سەرەکییەکانی بنیاتنانی بزنسێکى تایبەت بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەوانە درووستکردنی بیرۆکە، بەدواداچوون بۆ پێداویستیەکانى بازاڕ، دانانی ئامانج و پلاندانانی دارایی، هاوکات جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنی شوێنی گونجاو و تێگەیشتن لە کێبڕکێ و دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە کڕیار کردەوە. جگە لەوەش، ستراتیژییەکانی ڕاکێشان و ڕاگرتنی کڕیاران لە ڕێگەی ئۆفەر و داشکاندنی وەرزی لایەنێکى دیکەى ناوەڕۆکى سمینارەکە بوو.

ناوەڕۆکى سمینارەکە بووە جێى سەرەنجى قوتابیانى بەشداربوو، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک پرسیاریان لە بوارە جیاوازەکان کرد و، دواتر لەلایەن کاسترۆ ئاسۆ محەمەدەوە وەڵام درانەوە.

رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 2025/5/25  سەرۆکایەتی بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، لە مەراسیمێکى شایستەدا رێز و سوپاسى پێشکەش بە قوتابیە خۆبەخش و یەکەمەکان هەردوو بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی کرد.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، کە لە هۆڵى (VIP) بەڕێوەچوو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و کارگێری گشتی وتەیەکى پێشکەشکرد و، تیایدا دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد کە بەردەوام بەشدارییان لە کار و چالاکییەکانی هەردوو بەشەکەدا کردوە بەتایبەت کار و چالاکیە خۆبەخشى و مرۆییەکان، دواتر پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کەریم بە گرنگییەوە باسی لە کار و چالاکییەکانی هەردوو بەشەکە کرد، بۆ ئەم مەبەستەش دەستخۆشی لە ستاف و فێرخوزانی هەردوو بەشەکەدا کرد.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، ڕێز و سوپاس پێشکەش بە سەرجەم ئەو فێرخوازانە کرا، کە لە ماوەى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەشدارى کارایان لە چالاکیە خێرخوازى و خۆب

No more news to show