پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

لە چوارچێوەی ئەم چالاکییەدا، خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکان کۆمەڵێک پێداویستی و خۆراکیان کۆکردەوە و پێشکەش بە خانەی بێ سەرپەرشتانیان کرد.
چالاکییەکە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەربەسۆز تۆفیق و مامۆستا بڵێسە و بە چاودێری مامۆستا سایە، سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار، بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی خانەی بێ سەرپەرشتان لە دوای وەرگرتنی هاوکارییەکان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشی کارگێڕی کار و زانکۆی جیهان-سلێمانی دەربڕی بۆ هاوکاری و بەسەرکردنەوەی بەردەوامیان.

لە وۆرکشۆپەکەدا چەندین بابەتی گرنگ پێشکەشکران، لەوانە بیرۆکەی خێزانی جێگرەوە، لە لایەن بەڕێوبەری پانێڵ م.ی هێرۆ ئەبوبەکر پێشکەش کرا،هەروەها پەیڕەو و ڕێنماییەکانی چاودێرێکردنی منداڵ لەلایەن خێزانی جێگرەوە کە مافناس هێمن محەمەدەوە پێشکەش کرا،و دواتر کێشە و گرفتەکانی چاودێری منداڵ کە لەلایەن دەرچووی زانکۆمان، پارێزەر و خوێندکاری ماستەر شیاو محموودەوە پێشکەشکرا.


وۆرکشۆپەکە بوو بە بەستەرێکی گرنگ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر لایەنە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی چاودێریکردنی منداڵ لەلایەن خێزانی جێگرەوەوە ،وە تیشکی خستە سەر ئەو کەلێنانەی کە لە نێوان دەقی یاسا و جێبەجێکردنیدا هەن.
بەشداربووان گرنگی ئەم بابەتەیان بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵ و دابینکردنی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ گەشەکردنیان دەستنیشان کرد.

لە ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥ مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی یاسا لە چوار چێوەی کاری خۆبەخشیدا چالاکییەکی ژینگەییان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا، چەند ناوچەیەکی دەرەوەی کەمپی زانکۆ و شەقامەکانی دەوروبەری لەلایەن بەشداربوانەوە پاککرایەوە. ئەم چالاکییە وەك دەستپێشخەرییەك پابەندبوونی زانکۆی جیهان-سلێمانی بە پرسە ژینگەییەکانی کۆمەڵگا نیشان دەدات.

لە وۆرکشۆپەکەدا، تیشک خرایە سەر چەمکی ‘دادپەروەریی چاکاسازانە’ و هاندانی مامۆستایان بۆ گۆڕینی شێوازی پەروەردە لە مۆدێلی سزادەرانەی “کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی”یەوە بۆ مۆدێلی چاکسازانەی “بەشداریپێکردنی کۆمەڵایەتی”.
د. پەشێو لە ڕێگەی تەشبیهی “شاخی بەستەڵەک”ەوە ڕوونی کردەوە کە ٨٠٪ی بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پۆل بریتییە لە هەنگاوی پێشوەختە و بنیاتنانی پەیوەندی، نەک تەنها کاردانەوە بەرامبەر هەڵەکان. بەشداربووان لە ڕێگەی ڕاهێنانی کردارییەوە فێری ئەوە بوون چۆن کار ‘لەگەڵ” فێرخوازان بکەن نەک قوتابخانە “بەسەربسەپێنن”. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی زانکۆ دێت بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچەکەدا.

بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەری ئەردەڵان حسێن ئەوڵا، بە هاوکاری سەرۆك بەشی زانستی کۆمپیوتەر د.اسن باقر قنبر سەرۆك بەشی زانستی کۆمپیوتەر.
ئامانجی پێشبڕکێکە پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکارانە لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان و ئامادەکردنیان بۆ ئاستەنگەکانی پیشەسازی جیهانی. لە گروپی خویندکارانی بەشدار بوو خوێندکاران (بەڵێن جلال امين, شاد دلێر محمد) بە سەرکەوتوویی لە قۆناغی نیشتمانی لە ئاستی زانکۆکانی عێراق سەرکەوتن بۆ تاقیکردنەوەی ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ خوێندکاران و زانکۆکە.
ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەشی زانستی کۆمپیوتەرە بە باشی ئەکادیمی و فێربوونی خوێندکاران. زانکۆی جیهان-سلێمانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خوێندکاران و سەرپەرشتیاران دەکات و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت لە قۆناغی داهاتوودا

پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی جیهان هەستا بە سازدانی سیمینارێکی زانستی  بۆ مامۆستا (شیلان مصطفی علی) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری تەندروستی

 کۆمەڵ) وە مامۆستای لە بەشی پەرستاری و فریاگوزاری خێرا بە ناونیشانی(پەتای وەرزی وچۆنێتی خۆپاراستن و کاریگەری ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لە ڕێگریکردن لە توشبوون و بەکارهێنانی دەرمانە دژە زیندەییەکان لەچارەسەرکردنی توشبوانی ئەنفلۆنزا ) بۆ خوێندکاران ومامۆستایانی هەر سێ بەشی (پەرستاری و جوانکاری و کارگێڕی یاسا)، لەکۆتایدا گفتوگۆی بەپێز لە نێوان ئامادەبوان و پێشکەش کاردا  ئەنجام درا پەیوەست بە بابەتەکە و تێیدا وەلامی جەندین پرسیار درایەوە

AI لە رێگەی چالاککردنی زانست، پەرەپێدانی کارەکان و گۆڕینی شێوازی ژیاندا، کاریگەری دروست دەکاتەوە لە هەموو بواری ژیان. لەم سیمینارەدا باس کراوە چۆن زیرەکی دەستکرد دەتوانێت هاندەرێکی گەورە بێت بۆ باشترکردنی ژیان و خوێندنی ئێمە، و چۆن لە بواری کار، فێربوون و پەرەپێداندا داهاتووی نوێ دروست دەکات. ئەم وتارە بە شێوەیەکی سادە و ڕوون پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی بەشدارییەکان بتوانن بە باشترین شێوە بۆ ئەم گەشەی گەورەی جیهان تێبگەین زیاتر لە 100 بەشداربوو ئامادەبوون کە پێک هاتبوون لە خوێندکار و ، مامۆستا ، و کەسوکاری خوێندکاران. هیوامان ئەوەیە ئەم سیمینارە هاندەرێکی جوان بێت بۆ بینینی داهاتووی تەکنەلۆژیا

ئەپڵیکەیشەنێکی تایبەت بە یاساکانی هەرێمی کوردستانە کە سەرجەم یاسا، ماددە یاسا، و بڕیارەکان لە خۆ دەگرێت. ئەم بەرنامەیە بە شێوەیەکی سادە و گونجاو دابینکراوە و ئەپڵیکەیشنێکی قازانج‌نەویستە (Non-profit) یە.

دیاری دەکرێت بە چەند بەشێکی گرنگ:
• بەشی سەرەکی یاساکان
• هەواڵ و وتاری یاسایی
• مافەکان
• پارێزەران
• بڕیار و قراراتەکان
• گرێبەستەکان
• ChatBot AI بۆ یارمەتیدانی یاسایی
• و چەندین بەشی گرنگی تر

زیاتر لە 7395 داونلۆدی هەیە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (25/11/2025)و، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، دوو فێرخوازی بەشی پەروەردەی گشتی/ زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە ناوەکانی (ئیسرا کێفی) و (هوناز کەریم)، سەردانی قوتابخانەی ڕوساکیان کرد بە مەبەستی پێشکەشکردنی سیمینارێکی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی و دەستدرێژی دژی ئافرەتان.

سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا شیراز ئەحمەد حەمەدەمین بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستا بێریڤان نووری مەجید، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا و دەستخۆشییان لەم دەستپێشخەرییە گرنگە کرد. پاشان فێرخوازان سیمینارێکەیان پێشکەش کرد، کە تێیدا بابەتە سەرەکییەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتانیان خستەڕوو. تەوەرەکانی سیمینارەکە بریتی بوون لە شیکردنەوەی شێوازە جیاوازەکانی دەستدرێژی، لەوانە دەستدرێژیی جەستەیی، زارەکی و ئەلیکترۆنی، لەگەڵ تیشک خستنە سەر کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم ڕەفتارانە لەسەر ئافرەتان. هەروەها لایەنی یاسایی بابەتەکە ڕوونکرایەوە، بەتایبەت ماددەی ٤٣٠ کە سزاکانی هەڕەشە و دەستدرێژی دیاری دەکات، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی ڕاگەیاندنی ڕووداوەکان و بەڵگەکردنیان. هەروەها فێرخوازان جەخت لەسەر ڕۆڵی پەروەردە، هۆشیاریی خێزان و پشتیوانیی کۆمەڵگە کرایەوە لە پاراستنی مافی ئافرەتان.

لە کۆتاییدا، کارگێڕیی قوتابخانەکە سوپاسی زانکۆی جیهان – هەولێریان کرد بۆ پشتیوانیکردنی ئەم جۆرە چالاکییە ئامانجدارانە، کە دەبنە هۆی بەرزکردنەوەی هۆشیاری و چەسپاندنی کەلتووری ڕێزگرتن.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥/١٠/٢٠٢٥، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆراکەوە، ژمارەیەک فێرخوازى بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی قوتابخانەی بارزیان کرد بابەتێکیان بە ناونیشانی: “خۆراکەکەت تۆ دروست دەکات: زانستی دەرونی خۆراک و تەندروستی دەرونی” پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

سەرەتا فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە (شیوان ڕوشدی، مازن شیروان، جومانە حەسەن، و مریەم عەبدولعەزیز)  بە گەرمی لەلایەن ڕاستی غەفور فەتاح، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و بەڕێز محەمەد حەمەئەمین، بەڕێوەبەری چالاکییەکان پێشوازییان لێکرا، لە دوو وتەى جیادا ستایشى هەوڵەکانی فێرخوازانی کرد و ئامادەى هەر جۆرە چالاکیەکە دوپات کردەوە، پاشان فێرخوازان ناوەڕۆکى بابەتەکەیان خستەڕوو و، تیایدا باسیان لە پەیوەندی نزیکی نێوان خۆراک و تەندروستی دەرونی کرد، بۆ ئەوەش ڕوونیان کردەوە چۆن جۆری ئەو خۆراکەی دەیخۆین کاریگەری لەسەر باری دەرونی، هاندان، ئاستەکانی سترێس و تواناکانی ناسین هەیە، هەروەک جەختیان لەسەر گرنگی خواردنی ئەو خۆراکانە کردەوە کە دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکییەکان بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک. هەروەها باسی چەمکی “خواردنی سۆزداری”یان کرد کە پەیوەستە بە هەستە نەرێنییەکانەوە وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ یان بێزاری.

فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر هانى قوتابیانى قوتابخانەکەى کرد خواردنی بەسوود و بەهۆشیارى بیخۆن، وەک خواردن بە هێواشی، ئاگادارى نیشانەکانی برسێتی و تێربوون و چێژوەرگرتن لە خواردن بن، چونکە هەموو ئەمانە کاریگەرییەکی ئەرێنیان لەسەر باشترکردنی هاوسەنگی دەرونی و کەمکردنەوەی سترێس هەیە، هەروەها ئامۆژگارییان کرد بە پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگ لە ڕێگەی خواردنی خۆراکە جۆراوجۆرەکان و، خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو، دوورکەوتنەوە لە کافایین و شەکری زیادە، و خواردنی ژەمەکان لە کاتێکی ڕێک و پێکدا.

No more news to show