ل رێكهفتى (23/7/2025) ل دویف راسپاردێن بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سهرۆكێ زانكویێ، سهبارهت ئهنجامدانا چالاكیێن دهزگایێ زهكاتا زانستى و خزمهتكرنا جڤاكى، خۆلهكا گهشهپێدانا مرۆڤى ب ههماههنگى دگهل ناڤهندا ئافرهتێن قهزا دهۆك ب دۆماهی هات، ل دور (هۆشیاریا دهروونى، ساخلهمى، یاسایى، جڤاكى، خێزان، تهكنۆلۆجیا و تۆرێن جڤاكى…)، ژلایێ بهرێزان:
1. پ.د.صابر عبدالله ل دۆر رۆلێ بهرچاڤ یێ ئافرهتێ و سهرهدهریكرن دگهل ژیان و خێزانێ.
2ـ د.موفق رمزی ل دۆر هۆشیارى و رهوشهنبیریا ساخلهمى.
3ـ د. دژوار أحمد ل دۆر هۆشیارى و رهوشهنبیریا یاسایى و رێكخستن و بهختهوهریا خێزان و جڤاكى
4ـ م.هـ. بدر جمال جمعه ل دۆر رۆلێ ئافرهتێ بهرپرسیارهتیا پهروهردهكرنا نفشهكێ ژێهاتى.
5ـ م.هـ.خالد ابراهیم ل دۆر خراب بکارئینانا ئامیرێن پەیوەندیکرنێ و کارتێکرن لسەر ژیان و خێزانێ.
6ـ عهقید هێمن سلێمان ل دۆر نموونێن هاتینه ئهنجامدان یێن ئامیرێن پهیوهندیكرن و تۆرێن جڤاكى.
خۆل بۆ ماوێ 2 رۆژان یا بهردهوام بوو و رۆژانه 3 وانه دهاتنە پێشكێشكرن، و پاشان باوهرنامێن پشكداربوونێ دێ لسهر پشكداران هاتنە دابهشكرن.
ل رێكهفتى (20/7/2025)، ل دویف راسپاردێن بهرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سهرۆكێ زانكویێ سهبارهت گرنگى و پلانا پرۆژێ دهزگایێ زهكاتا زانستى ب مهرهما خزمهتكرنا تهخ و چینێن جودا یێن جڤاكى،
بهردهوامه لسهر بهرنامێ هۆشیارى و راهێنان و رهوشهنبیریا گشتى، بهشێ شیكاریا نهخۆشیان خۆلا پێگەهاندنا کارمەندێن تاقیگەهێن پزیشکی ڤهكر بۆ قوتابى و دهرچوویێن تاقیگههێن پزیشكى،
ب سهرپهرشتیا بهرێز (م.ملت حسین) سهرۆك بهشێ شیكاریا نهخۆشیان، ب مهرهما پێشڤهبرنا شیانێن وان یێن زانستى و گهشهپێدانا پیشهیێ وان د پسپۆریا تاقیگههێن پزیشكى دا.
هەژی ئاماژه پێدانێیه، ئەڤ خۆله ل دیف راسپاردێن بەرێز پ.د. زێرڤان عبد المحسن أسعد سەرۆکێ زانكویا جیهان-دهوك د چارچووڤێ پرۆژێ زهكاتا زانستى دا یه کو ئه ڤ پرۆژە ژ هژمارەکا خۆل و ورکشووپ و چەندین چالاکیێن ئەکادیمی و زانستی و روشنبیری یێن جۆرا و جۆر پێک دهێت ب مەرەما خزمەتکرن و پێشڤەبرنا تەخ وچینێن جودا یێن ئه کادیمی و جڤاکی.
ئەڤرۆ رێکەفتی 5/7/2025 ب مەرەما خزمەتکرن و پێشڤەبرنا ئاستی زانستی یێ قوتابی و دەرچـۆیێن به شێن زانستی و تەندرۆستی خولەکا زانستی ژلایێ بەشێ مایکرۆبایولوجی یا پزیشکی ڤە ل ژێر ناڤ و نیشانێن ((Preparing the culture media used for isolation and identification of bacteria) ده ستپێکر کو دێ ماوێ سێ رؤژان یا بەردەوام بیت. هەژی ئاماژه پێدانێیه، ئەڤ خۆله د چارچووڤێ پرۆژێ زهكاتا زانستى ل زانكویا جیهان-دهوك دا یه کو ئه ڤ پرۆژە ژ هژمارەکا خۆل و ورکشووپ و چەندین چالاکیێن ئەکادیمی و زانستی و روشنبیری یێن جۆرا و جۆر پێک دهێت ب مەرەما خزمەتکرن و پێشڤەبرنا تەخ وچینێن جودا یێن ئه کادیمی و جڤاکی.
د چارچووڤێ بەرنامێ دەزگایێ زەكاتا زانستی دا، ل رێکەفتی (01/07/2025) بەشێ سرکردن بەردەوامە د پێشکێشکرنا روژا دوماهیێ ژ خولا قورتالبوون ژ بارودوخێن پزیشکی یێن تەنگاڤ بو ڤەگێر و فەرمانبەرێن زانکویێ ب سەرپەرشتیا بەرێز (د.محمد عبدالامير ) سەروک بەشێ سرکردن،
و راهێنەریا بەرێز (م. بسام شوکت) کو بو ماوێ سێ روژان بەردەوام بوو.
د ڤێ خولێ دا چەوانیا نیاسینا بارودوخێن تەنگاڤ و ئەنجامدانا رەفتارا دروست و زانستی د هەر بارودوخەکێ دا هاتە پێشکێشکرن بو بلندکرنا ئاستێ شیانێن پراکتیکی یێن فەرمانبەرێن زانکویێ.
خۆل ژلایێ خانم (د.لیلی محمدصالح) دهاتە پێشکێشکرن، جەخت ل پێشڤەبرنا شیانێن ستافێ مامۆستایان هاتە کرن ل دۆر شێوازێ سەرەدەریکرن دگەل بارۆدۆخێن بلەز یێن پزیشکی. هەروەسا چەندین وانێن تیوری و ڕاهێنانێن پڕاکتیکی هاتنە ئەنجامدان ژلایێ پشکدارێن خۆلێ، ب مەرەما پەیداکرنا هۆشیاری و ڕەوشەنبیریا ساخلەمی ل دەمێ پێتڤی.











کە ڕێگایەکی چارەسەری دەرونییە کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین چارەسەری کەسێکی پێبکەین کە لە بارودۆخێکی تایبەتی دەروونیدایە یاخود نەخۆشییەکی دەروونی هەیە، هەروەها باسمان لە مێژووی بەکارهێنانی ئەم ڕێگا چارەسەریە کرد کە چۆن پزیشک و شارەزایانی بواری موزیک بیریان لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگای چارەسەریە کردۆتەوە، ئاماژەمان بەو ڕێگایانە دا کە دەتوانین ئەم چارەسەرە لە ڕێگەیانەوە بەکاربهێنین، هەروەها ئەو نەخۆشیانەی کە دەتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە چارەسەریان بکەین، هەروەها باسمان لەوەش کرد کە ئەم ڕێگایە لە بەشێک لە وڵاتە جیا جیاکان لەناو قوتابخانەکاندا هەیە و بەکار دەهێندرێت و گرنگیی پێدەدرێت، لە کۆتایدا گفتوگۆمان دەربارەی چارەسەرکردن بە موزیک کرد بۆ تووشبوانی ئۆتیزم و باسمان لەوە کرد چۆن بتوانین لە ڕێگەی موزیکەوە بەهرە و توانا شاراوەکانی ئەم کەسانە بدۆزینەوە و گرنگیان پێبدەین، وە بە ژەنینی پارچە موزیکێکی (ئیرک ساتی) کۆتایمان بە سیمینارەکە هێنا.
دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی بە هاوبەشی لە گەڵ بەشی ئەندازیاری تەلارسازیدا وۆرکشۆپێکی ڕێکخست لە ڕۆژی شەممە (١٦/٨/٢٠٢٥) بە ناونیشانی: (سەلامەتی و تەندروستی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا) بۆ ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای (سولی هیڵز) لە پرۆژەی (شاری سنەوبەر)، وۆرکشۆپەکە لە دوو تەوەرە پێکهاتبوو، تەوەرەی یەکەم بە ناونیشانی: (سەلامەتی لە پرۆژەکانی بیناسازیدا و ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی مەترسیەکان) لە لایەن بەڕێز (م. دیاری برهان حسین) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پێشکەش کرا. تەوەرەی دووەم بە ناونیشانی: (فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی حاڵەتە نەخوازراوەکاندا) لە لایەن: بەڕێز (هاوڕێ ساڵح عزیز) پەرستاری فریاکەوتن ڕاهێنەری ڕێگەپێدراوی پزیشکی وخوێندکاری کۆلێژی نەشتەرگەری، لە زانکۆی جیهان-سلێمانیەوە پێشکەش کرا. بەڕێز (پ.ی.د. نوری حمە سعید) بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو، شایانی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندازیار وفەرمانبەر و کارگەری کۆمپانیای ناوبراو ئامادەبوون، دواتر بڕوانامەی سوپاس وپێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخشرا بە مامۆستایانی چالاکیەکە.








ڕۆژی دووشەممە ٢١-٤-٢٠٢٥، پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و دەروونی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی، سیمینارێکی پەروەردەیی و دەروونی گرنگی پێشکەش کرد. ئەم سیمینارە بۆ خوێندکارانی پۆلەکانی دە (١٠) و یازدە (١١) ی ئامادەیی کۆمەڵگەی جیهانی نێودەوڵەتی ڕێکخرابوو.
لە سیمینارەکەدا، دکتۆر کەریم شەریف تیشکی خستە سەر:
هۆکارەکانی ترس و دڵەڕاوکێی خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا
ڕێنماییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ترس و دڵەڕاوکێیانەی کە خوێندکاران ڕووبەڕوویان دەبنەوە



لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەستنەوەی زانستی تیۆری بە لایەنی کردارییەوە و پەرەپێدانی توانای فێرخوازان و کۆمەڵگە، بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی چڕی لە بواری “فریاگوزاری سەرەتایی و بنەماکانی پراکتیکی پەرستاری” ئەنجام دا. خولەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو.
ناوەڕۆکی خولەکە، کە بە گشتی ١٥ کاتژمێری وانەی پراکتیکی لە تاقیگە پێشکەوتووەکانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، کە چەندین تەوەرەی گرنگی لەخۆگرتبوو، لەوانە: بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی، چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی شۆک، بۆژاندنەوەی دڵ و سییەکان (CPR)، سووتان و خنکان، خوێنبەربوون و گەشکەبوون (Seizure)، هەروەها شێوازەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ شکان و ڕووداوەکان. لەپاڵ ئەمانەشدا، بەشداربووان بە شێوەی کرداری فێری پێوانی نیشانە زیندەییەکان، کانوولەدانان، دەرزی لێدان و بنەماکانی برینپێچی و دوورینەوەی برین کران.
خولەکە کراوە بوو و ژمارەیەک فێرخوازی ناوەوە و دەرەوەی زانکۆی جیهان-هەولێر تێیدا بەشداربوون. ئەم دەرفەتە یارمەتیدەر بوو تا بەشداربووان لە نزیکەوە ئاشنای زانستە کردارییەکانی پەرستاری بن و، کارامەیی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕ و نەخوازراوەکان بەدەستبهێنن.
لە کۆتاییدا، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کە لە هۆڵی VIPـی زانکۆ بەڕێوەچوو، لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عبدالستار عبدالکریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان، بڕوانامەی فەرمیی تەواوکردنی خول بەسەر سەرجەم بەشداربوواندا دابەش کرا، وەک ڕێزێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان و هاندانیان بۆ بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە لە خزمەتی کۆمەڵگەدا.