لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانیان و گەیاندنى هاوکارى مرۆیی و بەرزکردنەوەى ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ پەیمانگەی گەشەپێدانی ئاوات بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر کۆمەڵێک دیاریان بەسەر منداڵانى پەیمانگەکەدا دابەش کرد، بۆ ئەوەش لەسەرەتادا لەلایەن عەبدولوەهاب جەمیل بەڕێوەبەرى پەیمانگەکە و گوڵەسران جمال سەرپەرشتیارى پەیمانگە پێشوازییان لێکرا، پاشان ئاهەنگێکی تایبەت بۆ منداڵانى پەیمانگە بەڕێوەبرد و، خەندە و خۆشیان خستە سەر لێوى منداڵان، لە بەرانبەردا بەرپرسانی پەیمانگاکە ستایشی هەوڵەکانی فێرخوازان و، ڕۆڵی کاریگەری ئەو چاکیەیان کرد لە بەرزکردنەوەی تواناى منداڵەکان و پشتگیریکردنیان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، وتیشیان ئەوەش هەنگاوێکى گرنگى خزمەتکردنى کۆمەڵگەیە، بۆ ئەوەش سوپاسى ستافى مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.
ئەم دەستپێشخەرییە فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکییدایە کە لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێرەوە ڕێکخراوە، ئامانج لە ڕێکخستنیان چاندنی بەها مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی فێرخوازانە لە پشتیوانیکردنی گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆکە بە ئەرکە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکەى لە کۆمەڵگەدا.
لە دەستپێشخەرییەکی مرۆیی نوێى فێرخوازانى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییە، لە میانەى چالاکیەکدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکائیل بەڕێوەچوو ، گروپێک لە فێرخوازان سەردانی خانەى بێ سەرپەرشتانیان لە شارى هەولێر کرد و، دیارى و هاوکارى بەسەر منداڵان دابەش کرد.
سەرەتا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لە لایەن شێروان عەبدولڕەحمان حسێن بەڕێوەبەری خانەی بێسەرپەرشتان پێشوازییان کرا، لە وتەیەکدا سوپاس و دەستخۆشى لەو دەستپێشخەرییە کرد، کە دەبێتە مایەى دڵخۆشی منداڵان و گیانی هاودەنگی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا قووڵتر دەکاتەوە، پاشان فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر هاوکاری و دیارییەکانیان بەسەر منداڵەکانى خانەکەدا دابەشکرد، هاوکات لە ڕێگەى ئەنجامدانى چالاکیەکى وەرزشى ژینگەیەکى شادى ئامێزیان بۆ منداڵانى خانەکە دروستکرد، لە ڕووى دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە بووە پاڵپشتیەکى بەهێز. لەکۆتایی سەردانەکەدا منداڵەکان خۆشحاڵییەکی زۆریان بەم دەستپێشخەرییە دەربڕی، داوایان کرد، ئەو ئەو جۆرە چالاکییانەیان بۆ دوبارە بکەنەو.
لای خۆیەوە مامۆستاى یاریدەدەر هێشام هاشم میکایل جەختی لە پێویستى ئەم چالاکیە کۆمەڵایەتى و خێرخوازیان کرد، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی گیانی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لای فێرخوازان و، هاندانیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
ل رێكەفتی (3/11/2025) كۆلیژ و بەشێن پزیشكی ل زانكویا جیهان-دهۆك چالاكیەكا زانستی ل پاركا نەورۆز ئەنجامدا و چەندین پشكنینێن پزشكی و هۆشیاریا ساخلەمی ئەنجامدان.



د چارچووڤێ زەکاتا زانستی یا زانکویا جیهان-دهوک ئەم وەک یەکا وەرزشی ب هەماهەنگی دگەل بەشێ زمانێ ئینگلیزی راببون ب ئەنجامدانا چالاکییەکانی چیاڤانی بو قوتابیێن بەشێ زمانێ ئینگلیزی ، ئەڤ چالاکیە ب ئامادەبوونا بەرپرسێ ناڤەندا چیاڤانیا پارێزگەها دهوکێ (وەهبی مهدی مستەفا) کو تێدا ب شێوازەکێ ئەکادیمی باس ل شێوازێ چیاڤانیێ هاتە کرن هەمدەم ب ئامادەبوونا ڤەگێرێن زانکویا جیهان-دهوک باس ل چەوانیا هەوارهاتنا دەسپێکی بو قوتابیان هاتە کرن هەروەسا قوتابیان هەوەکا پاقژکرنێ ل چیایێ قەشەفرێ ئەنجامدا.


زانکۆی بابەگورگور بەشداری لە حەوتەمین هەڵمەتی نەمام چاندن کرد کە لەلایەن دامەزراوەی کۆکار بۆ گەشەپێدانی بەردەوام رێکخرابوو، کە پێنج کاتژمێری خایاند بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژینگە و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە شارەکەدا.
ئەم بەشدارییە پابەندبوونی زانکۆ نوێ دەکاتەوە بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییە ژینگەییەکان و بەشداریکردنی چالاکانە لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوامتر.




خولی سەرکردایەتی ئافرەت لە دامودەزاگاکانی حوکومی و خوێنی بالا باسی سەرکردایەتی ئافرەت دەکات کە چۆن مامەلە لەگەل دەوربەری دەکرێت هەندێک کات ئافرەت پشت گوێ دەخرێت یان گویان پێ نادرێت
هەندێک ئافرەتیش بەکلیمە سەرکردنە هەندێک ئافرەت لەناوکایەی سیاسی پلەو پۆستیان هەیە

رێنمایی کردنی قوتابیەکانم لە بارەی پاک و خاوێنی لەگەل خۆما برد رێنماییم کردن نابیت کە شتان خوارد لە پولە کانتان کاخەزە کەی فری بەن نابیت دەسکاری دارو گولە کان بکە ن هە لیان وەرینن لە بەر ئەوەی دارو گولە کان ئۆکسجین مان پی ئەبەخشن و سروشتێکی جوانمان هەیە
وەك (پێشكەش كردنی چەند سیمینارێكی پەروەردەیی بۆ هەمو ئاستێكی خوێندكار _ هەروەها ڕاگەیاندنی كەمپێنێكی بەسود بۆ نەخۆشخانەی هیواو توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەپێشكەش كردنی وانەی نمونەیی بەمامۆستایانی كۆمەڵگە بەمەبەستی سود گەیاندن لەئەزمونی خۆم _ پەیوەندی كردن بەشێوەی ئۆنلاین بە خوێندنگا كوردیەكانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی ئاشنا كردنی كلتوری خوێندگاكانی كوردستان و بەراورد كردنی بە ئەوان و سود بینین لەئەزمونی یەكتر) ئەمە جگە لەچەندین كاری تری خێر خوازی و وانەوتنەوەی بێ بەرامبەر بەخوێندكارانی خوێندنگای حكومی و كەم دەرامەت..
ئەمڕۆ، بەرواری ١٢ی خەزەڵوەی ٢٠٢٥، لە ژێر سەردێری “خۆبەخشی ئەرکەکانمانە”، بە بەشداریکردنی بەرێز د. نوزاد یحیی باجگر سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی جیهان، و بەرێز پ.د. زێرڤان عەبدولموحسەن ئەسعەد سەرۆکی زانکۆی جیهان – دهۆک، و بە بەشداریکردنی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و ئەندامانی دام و دەزگاکانی حکومی، کەسایەتیە ئایینییەکان، ئەندامانی پەرلەمان و دامەزراوەی پەیوەندیدار، جێبەجێکردنی جۆری هاوکاری و کۆبەندی تایبەتیی دەزگای زەکاتی زانستی بە شێوەی رەسمی ڕوودا، کە دوای وتارە تایبەتییەکان لە لایەن سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمینەکان، ڕێککەوتنامەیەک بۆ هاوکاری و لێکدەرکەوتن نێوان زانکۆ و ٥ دام و دەزگاکانی حکومی و کۆمەڵایەتی هاتە واژۆکردن. ئەمانەش بە مەبەستی خزمەتکردن بە ھەموو قۆناغ و تەخت و چینی جۆراوجۆری کۆمەڵگەیی بوو:
🔸 ١. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقاف و کارەباڕی ئاینی – پارێزگای دهۆک
🔸 ٢. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی – دهۆک
🔸 ٣. بەڕێوەبەرایەتی خاوەنکاری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان
🔸 ٤. ناوەندی یەکێتیی ژنانی کوردستان – دهۆک
🔸 ٥. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە پارێزگای دهۆک
پێش ئەم ڕێککەوتنەش، چەندین هاوبەشکاری و کارەکانی یەکگرتوو لەگەڵ دام و دەزگاکانی حکومی، دامەزراوە، سەنتەر، یەکگرتو و گرووپە ڕەسەنییەکانی تر بڕیارگیرانە جێبەجێکراو بووە.
زانیاری لەسەر دەزگای زەکاتی زانستی
مەرەمی دەزگای زەکاتی زانستی چیه؟
” شعارە سەرەکی: “خۆبەخشی ئەرکەکانمانە
بەرواری ٥ی خەزەڵوەی ٢٠٢٥، لە ھەولێر، کۆنفرانسێکی تایبەتی دەزگای زەکاتی زانستی دەستپێکرا، کە لە ناوخۆدا چەند بڕگە و بابەتی زانستی و ڕووناکبیری لێی گەنگەشەکران و ڕوونکراوە. بەردەوامی ئەم خولییە، بە شێوەیەکی تایبەتی، بەرواری ١٢ی خەزەڵوەی ٢٠٢٥ لە زانکۆی جیهان – دهۆک بەردەوام بوو.
دەزگای زەکاتی زانستی لە ژێر چەترەی گرووپە زانکۆکانی جیهان دادەچێت، و کاری خۆی دەکات بە هاوکاری مامۆستایانی کۆلێژەکان و بەشەکانی زانکۆ، بەم مەبەستە:
– پێشکەشکردنی خزمتگوزاری زانستی، ئەکادیمی، ئاگاداری، ڕاهێنان، پەروەردەیی، تەندروستی، ڕاوێژکاریی دەروونی، بەردەستکردنی یارمەتییەکی بێ سەودە بۆ خێزانە کەمێتی هاتوو،
– یارمەتیی نەخۆشیی درێژخایەن،
– دامەزراندنی خول، وۆرکشۆپ، و سیمینار بۆ مامۆستایانی ئاینی و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی حکومەتی ڕۆژانە،
– خزمتکردن بە تەخت و چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا،
– هەروەها پشتگیری و ڕاهێنانی قوتابی، گەنج، ژن و ئەوانی نەگەیشتوو بە ئەوپەروەردەیە بە تایبەتی خولە جێبەجێکردنی بڕیار و دامەزراندنی ئەوپروژانەی بەرهەمهێنەری کاری ڕاستەقینەیە.