د چوارچۆڤێ چالاكیێن دەزگایێ زەكاتا زانستی ل زانكۆیا جیهان-دهۆك، و ل سەر راسپاردەیێن بەڕێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد )سەرۆكێ زانكۆیێ سەبارەت گرنگیدان ب پێشكێشكرنا خزمەتێن خۆبەخشانە و هۆشیاركرنا گشت تەخ و چینێن جڤاكی، ل ڕێكەفتی 10/8/2026 وانەیەکا دی هاتە پێشكێشكرن ل خولا تەكنۆلۆجیا و ژیرییا دەستكرد بۆ ژمارەكا فەرمانبەرێن ناڤەندا خانى یا رەۆشنبیری و ڕاگەهاندنێ ل دهۆكێ یێن ل بەشێن مونتاژ و دیزاینێ كاردكەن. وانە ژ لایێ بەڕێز (ڕەیان هاشم)، فەرمانبەرێ یەکا ڕاگەهاندنا زانكۆیێ، هاتە پێشكێشكرن دەربارەی رۆلێ ژیرییا دەستكرد ل پێشئێخستن و و بهێزكرنا بەرنامەیێن مونتاژێ.



ل سەر ڕاسپاردەیێن بەرێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیا جێهان-دهۆک، ژ بۆ گرنگیدان ب بڕگە و بەرنامەیێن خۆبەخش یێن دەزگایێ “زەکاتا زانستی” و پێشکێشکرنا خزمەتگوزاریێن خۆبەخشی و گەشەپێدانێ بۆ هەموو پێکهاتەیێن جڤاکی؛ ل ڕێکەوتی 28/7/2026، ب هەماهەنگی دگەل ڕێکخراوا “فەریدا” یا جیهانى ل کۆمەڵگەها شاریا، خولا هۆشیاریا دەروونی هاتە ڤەکرن.
د ڕۆژا ئێکێ یا خولێ دا، سمینارا ئێکێ ژ لایێ مامۆستا بدر جمال جمعە، مامۆستا ل بەشێ پەروەردا گشتی پێشکێشکر. ل دور “چەوانیا سەرەدەریکرنێ دگەل کێشەیێن دەروونی، ئەگەر و چارەسەری و پەیوەندیا وان ب ژیانا ڕۆژانە” ڤە.



ل سەر ڕاسپاردەیێن بەرێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد)، سەرۆکێ زانکۆیا جێهان-دهۆک، ژ بۆ گرنگیدان ب بڕگە و بەرنامەیێن خۆبەخش یێن دەزگایێ “زەکاتا زانستی” و پێشکێشکرنا خزمەتگوزاریێن خۆبەخشی و گەشەپێدانێ بۆ هەموو پێکهاتەیێن جڤاکی؛ ب هەماهەنگی دگەل ڕێکخراوا “فەریدا” یا جیهانى ل کۆمەڵگەها شاریا، چالاکیێن خولا “هۆشیاریا دەروونی، تەکنەلۆجیا و ژیریا دەستکرد” بەردەوامن.
ل ڕێکەوتی 29/7/2026، سێ سمینارێن دی هاتنە پێشکێشکرن ژ لایێ:
١. م. سالار فيصل نوري: ل دور تەکنەلۆجیا و ژیریا دەستکرد
٢. م. سناء كريم مصطفى: ل دور چەوانیا سەرکەوتنێ ب سەر کێشەیێن ژیانێ دا و ڕێکێن بەختەوەریێ
٣. م. هژار علي: ل دور گرنگیا گەشەپێدانا کەسایەتیێ



سەرۆکایەتی بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٤/٢/٢٠٢٦)، سەردانێکی زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابخانەی (ئارینکۆ)ی کچان ڕێکخست.
شاندەکەی زانکۆ بە سەرپەرشتی مامۆستا (میرزان مستەفا عومەر) بەڕێوەچوو و، لەلایەن مامۆستا (ئارەزوو خەلیل کەمال) بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و ستافی مامۆستایانەوە پێشوازییان لێکرا. پاشان لە یەکێک لە هۆڵەکانى قوتابخانەکە، فێرخوازانى زانکۆ چالاکیەکەیان پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغی ١١ی ئامادەیی کرد، لە چالاکییەکەدا، فێرخوازانی زانکۆ بە شێوەیەکی پراکتیکی چەندین ئامێری پزیشکییان بە قوتابیان ناساند، لەوانە: ئامێری پەستانی خوێن، ئامێری پێوانەکردنی شەکرە و ئامێری ئۆکسیمیتەر (پێوانەی ئۆکسجینی خوێن).
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان کۆمەڵێک ڕێنمایی پێویستیان لەسەر شێوازی ژیانی تەندروست پێشکەش بە قوتابیان کرد. قوتابیانیش بە پەرۆشییەوە بەشدارییان لە چالاکیە پراکتیکییەکاندا کرد و، هیوایان خواست لە داهاتوودا لەم بەشە پزیشکییانە درێژە بە خوێندن بدەن.
لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانییەکاندا، فێرخوازانى بەشی تەکنیکی سڕکردن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى ٢/٢/ ٢٠٢٦، سەردانێکی زانستی و مرۆیی بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی ڕێکخست.
ئەم چالاکییە بە بەشداریفێرخوازی قۆناغی یەکەم و بە سەرپەرشتی (دکتۆر سارە لەیس عەبدولجەلیل) بەڕێوەچوو. سەردانەکە گەشتێکی مەیدانی لەناو بەشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکەدا لەخۆگرت، کە تێیدا فێرخوازان ئاشناى ژینگەی کارکردنی تەندروستی و میکانیزمەکانی پێشکەشکردنی چاودێریی پزیشکی بە نەخۆشان بوون.
لە لایەکی دیکەوە و وەک لایەنە مرۆییەکەی سەردانەکە، فێرخوازان چالاکییەکی تریان ئەنجامدا کە دابەشکردنی دیاری بوو بەسەر منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە؛ تێیدا دیارییە شینەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی نێر و دیارییە پەمەییەکان بۆ منداڵانی ڕەگەزی مێ تەرخانکرابوون. جگە لەوەش، چەپکە گوڵ و بڕێک هاوکاریی دارایی ڕەمزی وەک پاڵپشتییەکی دەروونی پێشکەش بە منداڵەکان کرا.
فێرخوازانی بەشداربوو بە پەرۆشییەکی زۆرەوە کارلێکیان لەگەڵ چالاکییەکەدا کرد و ئاماژەیان بە گرنگیی ئەم جۆرە سەردانانە کرد لە بونیادنانی کەسایەتی پیشەیی و مرۆیی فێرخوازدا. هاوکات، ستافی پزیشکی و تەکنیکی لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هاوکاریى و کارئاسانیەکى بەرچاویان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و ڕێنمایی پێویستیان دانێ لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکییەکەدا.
د چارچۆڤێ پڕۆژێ “زەکاتا زانستی” دا، ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى بۆ هێزێن پێشمەرگەی هاتنە ئەنجامدان
ل دویف راسپاردێن بەرێز (پ.د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکویا جیهان-دهۆک، و ب مەرەما گرنگیدان ب بەرنامێ هۆشیاری و گەشەپێدانا تەخ و چینێن جودا یێن جڤاکی، د چارچووڤێ پڕۆژێ دەزگایێ (زەکاتا زانستی) یێ زانکۆیێ و ب هەماهەنگی دگەل سەنتەرێ پێشمەرگە یێ ڕەوشەنبیری، ل رۆژا دووشەمبی رێکەفتی ٢٠٢٦/٧/١٣ ڕێوڕەسمێن ب دوماهیهاتنا خۆلا تایبەت یا ڤێڕاگەهشتنێن دەستپێکى هاتنە گێڕان بۆ:
ـ یەکا مەیدانى یا پزیشکى (فرقا ٩) یا پێشمەرگەى، کو د هاتە پێشکێشکرن ژ لایێ بەرێز (م. بسام شوکت)ڕاهێنەرێ نیڤدەولەتی و بسپۆرێ بێهۆشکرن و چاڤدێریا چڕ.
ل دۆماهیێ باوەرنامێن بەشداربوونێ هاتنە دابەشکرن، ب ئارمانجا بڵندکرنا ئاستێ زانستی و پزیشکی یێ هێزێن پێشمەرگەیێن قارەمان.



ل ڕۆژا پێنجشەمبی ڕێکەفتی 23/07/2026، د چارچۆڤێ چالاکیێن جۆراوجۆرێن دەزگەهێ “زەکاتا زانستی” دا ل زانکۆیا جیهان-دهۆک، و ل دويف سپاردێن بەڕێز (پ. د. زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سەرۆکێ زانکۆیا جیهان-دهۆک ژ بۆ گرنگیدان ب ڤی پرۆگرامى و گەهاندنا مفای بۆ هەمی تەخ و چینێن جودایێن جڤاکى، ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ب هەماهەنگی دگەل پەیمانگەها “پێنۆس” یا زمانان گەشتەکا زانستی و هۆشیاری بۆ قوتابیێن پەیمانگەهێ ڕێکئێخست
تەوەرێن سەرەکی یێن گەشتێ
سەرەدانا مەیدانی بۆ تاقیگەهێن پزیشکى
ناساندنا قوتابیان ب کەلوپەل و ئامێرێن نوی یێن پشکنینێ و فێربوونا پرۆسەیێن زانستی ب شێوەیەکێ کرداری
پێشکێشکرنا سمینارەکا هۆشیارییا ساخلەمیێ
پێشکێشکرنا سمینارەکێ ژ لایێ (م. بسام شوکت)، ل سەر بابەتێن گشتی و گرنگ یێن ساخلەمیێ
شرۆڤەکرنا ڕێکارێن خۆپاراستنێ و گرنگیا ساخلەمیا گشتی د ژیانا ڕۆژانە دا



لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، لە ڕێکەوتی ٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، لەسەر بانگهێشتی ڕێکخراوی چاردۆز (CHO)، سیمینارێکی تایبەتی پێشکەش کرد بۆ کۆمەڵێک لە خانمانی کەمهێندام، خاوەن پێداویستی تایبەت و خۆبەخشانی ڕێکخراوەکە.
سیمینارەکە دەربارەی «بەختەوەری چییە و چۆن بەدەستی بهێنین؟» بوو،
کە تێیدا تیشکیان خستە سەر لایەنە دەروونییە گرنگەکانی دەستەبەرکردنی ئارامیی دەروونی و بەختەوەری لە ژیاندا. لە کۆتایی چالاکییەکەدا، لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکەوە بڕوانامە و خەڵاتی سوپاس و پێزانینی پێبەخشرا.
سوپاسی بێپایانمان بۆ ڕێکخراوی چاردۆز بۆ ئەم بانگهێشتە و دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ خزمەتکردنی ئەم توێژە ئازیزەی کۆمەڵگە.


لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە دامەزراوەی درەو میدیا (Draw Media)، بەشداری کرد لە ڕێکخستنی مێزگردێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی «ڕۆڵی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا»، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە پەروەردەناسان، پسپۆڕان و مامۆستایانی بەڕێز.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە درێژی تیشکیان خستە سەر گرنگیی پرۆسەی پەروەردە و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و پێشکەوتوو. لە بەشی دووەمی مێزگردەکەدا، بەشداربووان لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی کراوە و ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوونەکانیان، بابەتەکەیان زۆرتر دەوڵەمەندتر و بەهێزتر کرد.

لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، لە بەردەوامی بەهێزکردنی ئاستی ئەکادیمی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتری دەروونی و کۆمەڵایەتی، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لە شاری هەولێر، بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی جیهان – سلێمانی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سەنتەرە ڕاوێژکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان، هەروەها نوێنەرانی ڕێکخراوی (SEED) و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە:
پێشخستنی کارەکانی سەنتەرە ڕاوێژکارییەکان لە ناوەندەکانی خوێندندا.
باشترکردن و بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان کە پێشکەش بە خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکرێن.

