ڕاهێنانی مامۆستایان و پەرەپێدانی پیشەیی

پەڕەی سەرەكی

ڕاهێنانی مامۆستایان و پەرەپێدانی پیشەیی

سیمینارێک دەربارەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و جیاوازی پەروەردە و فێرکردن و  رێگا جیاوازەکانی وانە وتنەوە بە پێی وانەکان  و باس کردنی بیر و باوەری جۆن دیوی  لەسەر پرۆسەی فێرکردن  ،کاریگەری رۆلی مامۆستا لەسەر پرۆسەی فێرکردن و قوتابی زیاد کردنی بروا بەخۆبون و هاندانیان  گۆرینی رەفتارەکانیان بۆ باشتر و پشتگیری کردنی دەروونی و هەستی ،   و چیرۆکی کەسایەتیە بەناوبانگەکان کە مامۆستای باش  رۆلی کاریگەری هەبووە لە سەرکەوتنیان گۆرینی ئاراستەی ژیانیان و باس کردنی پرۆسەی  سەرنجدان و درک پێکردن و جیاوازی نێوانیان گرنگی هەر یەکێکیان ، یادگە و بیرهێنانەوە ، قوتابی چۆن فێر دەبێت و چۆن زانیاریەکان  لە یادگە ئەمێننەوە

تیۆری وو شینگ (پێنج توخم) دار، ئاگر، زەوی، کانزا، ئاو چوارچێوەیەکی هاوسەنگ بۆ تێگەیشتن لە شێوازە جۆراوجۆرەکانی فێربوون دابین دەکات.

هەر توخمێک هێمای هێزی جیاوازە: داهێنان (دار)، سۆز (ئاگر)، جێگیری (زەوی)، پێکهاتە (کانزا)، و ڕەنگدانەوەی (ئاو). بە تێکەڵکردنی ئەم توخمانە، پەروەردەکاران دەتوانن وانە دروست بکەن کە خەیاڵ، عەقڵ، هەست و شیکاری ڕەخنەیی هاندەدات.

فێرخوازانی دار لە ڕاتانی مێشکدا زۆر باشن، لە کاتێکدا فێرخوازانی ئاگر گفتوگۆی داینامیکی بەلاوە پەسەندە.

فێرخوازانی زەوی ڕێز لە شێوازە دەستییەکان دەگرن، فێرخوازانی کانزا پێویستیان بە پێکهاتە هەیە، و فێرخوازانی ئاو لە تێڕامانی قووڵدا سەرکەوتوون.

هاوسەنگی ئەم شێوازانە دڵنیایی دەدات کە هەموو قوتابییەک هەست بە ناسینەوە و پشتگیری دەکات لە ڕێڕەوەکانی فێربوونی تاکەکەسی.

خاتوو ڕێزان وەک ڕاهێنەر لە خولی پەروەردەی دیجیتاڵی تایبەت بە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە کاری کردووە. ئه م خوله له زانکۆی نێوده وڵه تی هه ولێر به ڕێوه چوو و شه ش هه فته ی خایاند له ڕێو ڕەسمی کۆتاییدا له لایه ن وه زیری په روه رده و سه رۆکی ئه نجومه نی ئه نجومه نی په یمانگا و زانکۆ دکتۆر نه وزاد باجگه ر بڕوانامه یه کیان پێبه خشرا




بەشداربووان پوختەیەکی راستەوخۆ لە تەواوی پرۆسەی فێربوونی ئامێریان پێدرا. ئەوان فێری شێوازەکانی پاککردنەوە و ئامادەکردنی داتا بوون، ئاماری بنەڕەتییان بەکارهێنا بۆ تێگەیشتن، لێکۆڵینەوە لە ئەلگۆریتمی ستانداردیان کرد بۆ پێشبینیکردن، و دۆزییانەوە چۆن مۆدێلەکان دەگەنە دەرئەنجام.

لە کۆتایی ڕاهێنانەکەدا، ئەوان شارەزایی تەواویان هەبوو دەربارەی قۆناغە گرنگەکانی پڕۆژەی فێربوونی ئامێر بۆ ئەوەی بتوانن کەسانی تر لە پۆلەکانی خۆیاندا فێر بکەن.

جێگەی ئاماژەیە:

بە پاڵپشتی بەڕێز (د. نوزاد یحیی باجگر) سەرۆکی دەستەی ئەمیداریەتی زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکانی جیهان ساڵانە لە زانکۆکانی جیهان ( هەولێر-دهۆک-سلێمانی) ساڵانە بێ بەرامبەر دەکرێتەوە، کە تیایدا خولەکە ماوەکی شەش هەفتە و هەفتانە سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی کۆتایی تێدایە، هەروەها پڕۆگرامێکی تایبەتی لە دووتوێی پەرتوکێک بەناوی (پێداگۆجی مامۆستا) هەیە، کە لە خوارەوە ناوەڕۆکەکەی ئاماژەی پێدراوە…

گرینگە بزانین:-
🔹ئەمڕۆ ناوەندەکانی خوێندن بۆ پڕۆسەی (پەروەردە، فێربوون و فێرکردن) لە چاوەڕوانی مامۆستایان و پەروەردکارانی پیشەیی بەرزدایە؛
🔹کێشەکانی ئەم پڕۆسەیە، بۆ چارەسەری پێویستیان بە بیرۆکەی تازە هەیە؛
🔹بەها سەرەکییەکانی قوتابخانە و فێرگەکان، قوتابی و مامۆستایە، کاری هاوبەشی کارلێککارانەی ئەو دووانەیە، قوتابی ئامرازێک نییە، بەڵکو ئامانجی پەروەردەیە. بۆیە ناکرێت لەگەڵ قوتابخانە بگونجێنرێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە قوتابخانەکە لەگەڵیدا بگونجێنرێت؛
🔹بۆیە مامۆستا هێزی سەرەکیی بیر و هزری کۆمەڵگەیە، داینەمۆی گۆڕانکارییە، ڕێبەری زانستە؛
🔹پێداگۆجی زانستی پەروەردەیە، مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی بایۆلۆجی لە دایک دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە مرۆڤ دەبێت پەروەردە ببێت، ئەمەش ئەرکی پێداگۆجی و پێداگۆجە؛

جێگەی ئاماژەیە ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە پێنج مۆدێل لەخۆ دەگرێت، هەریەکێک لەوانە بەهاو گرینگی تایبەتی خۆیان هەیە لە بەرەوپێشڤەچوونی: مامۆستا، پێداگۆج، پەروەردەکار، ڕاهێنەر، قوتابی.

✅ لە مۆدێلی یەکەم: باسی چەمک و میتۆدە گرینگەکانی وانە وتنەوەی هاوچەرخ دەکات؛
✅ لە مۆدێلی دووەم: بەڕێوەبردنی پۆل لە لایەن مامۆستا و تایبەتمەندییەکانی مامۆستای سەرکەوتوو باس دەکات؛
✅ لە مۆودێلی سێیەم: دەروونناسی پەروەردە و دەروونناسی گەشە و چەند نموونەیەکی سیستەمی پەروەردەیی پێشەنگی وڵاتانی پێشکەوتوو باس کراوە؛
✅ لە مۆدێلی چوارەم: باس لە پێوانە و هەڵسەنگاندن دەکات وەک پێویستییەکی گرینگی بواری پەروەردە؛
✅ کۆتا مۆدێل: کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای سەردەم AI لە بواری پەروەردەدا باس کراوە.

لە ڕێگەی گواستنەوەی ئەزموونی سەردانی بەڕێز (م. هێمن عوسمان) بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی جیهان لە سلێمانی بۆ ئەو وڵاتە و بەسەرکردنەوەی دەیان ناوەندی فێرکاری و پەروەردەی، بەڕێزیان سیمینارێکی بەپێزیان پێشکەش بە مامۆستایانی کۆمەڵگەکە کرد و گفتوگۆ و دیبەتی تایبەت لەو بارەیەوە ساز کرا.

ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٥، چوارەم خولی پێداگۆجی بۆ (٧٥) مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لە زانكۆی جیهان-سلێمانی دەستی پێكرد. خولەكە بە هەماهەنگی لە نێوان دەستەی ئەمیندارانی زانكۆكانی جیهان و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەم خولە کە لە لایەن دەزگای زەکاتی زانست – زانکۆی جیهان سلێمانی بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت، ٦ هەفتە دەخایەنێت و وانەکان لەلایەن پسپۆرانی بواری (پێداگۆجی) دەوترێنەوە. ئەمانجەکەشی ڕاهێنانی مامۆستایانە لەسەر نوێترین شێوازەكانی وانەووتنەوە(پێداگۆجی) وە ئامادەكردنیانە بۆ گواستنەوەی تواناكانیان بۆ خوێندنگە جیاوازەكان.
زانكۆی جیهان – سلێمانی وەكوو ئەركێكی پەروەردەیی هەمیشە گرنگیداوە بەدروستكردنی پەیوەندی لە نێوان زانكۆ و كەرتە جیاوازەكاندا و بەتایبەتی كەرتی پەروەردەی، ئەم چالاکیش هەر لەو چوارچێوەیەکدا ڕێکخراوە.خولەکە و میوانان دەستی بەکارەکانی کرد.

د چارچووڤێ چالاكیێن به‌رده‌وام، ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى ل رێكه‌فتى (15/6/2025) خۆله‌كا راهێنانێ یا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤى بۆ فه‌رمانبه‌رێن زانكویا جیهان-دهۆك ڤه‌كر، ل دویف راسپاردێن به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویێ و سه‌رپه‌رشتێ گشتى یێ لقێ ده‌زگایێ زه‌كاتا زانستى ل پارێزگه‌ها دهۆكێ.

ل رۆژا ئێكێ ژ خۆلا ناڤبرى هژماره‌كا بابه‌تان ژلایێ ماموستایێن پسپۆر هاتنه‌ پێشكێشكرن:

🔸️ـ پراكتیزه‌كرنا زمانێ ئنگلیزى دگه‌ل د.بالا چاندران، ماموستایێ به‌شێ په‌روه‌ردا گشتى.

🔸️ـ شێوازێ سه‌ره‌ده‌ریكرن دگه‌ل ده‌وروبه‌ران، ژلایێ به‌رێز (پ.د.صابر عبدالله) رێڤه‌به‌رێ سه‌نته‌رێ راوێژكاریا ده‌روونى و په‌روه‌رده‌یى.

🔸️ـ ژ نیشانێن رۆژانه‌ به‌ره‌ف ده‌ستنیشانكرنا پێشوه‌خت: رۆلێ پشكنینان د پاراستنا ساخله‌میێ دا، ژلایێ خانم (د.كاژین حسن جاسم) راوێژكارا كۆلیژ و به‌شێن پزشكى و ته‌ندرۆستى.

خۆل بۆ ماوێ 3 رۆژان دێ یا به‌رده‌وام بیت، و چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌رێن گرنگ دێ هێنه‌ شرۆڤه‌كرن و گه‌نگه‌شكرن، ل دۆر هۆشیارى و ره‌وشه‌نبیرى و گه‌شه‌پێدانا پیشه‌یى یا پشكداران.

ل رێکەفتی 28/6/2025، د چارچووڤێ بەرنامێ دەزگایێ زەکاتا زانستی ل زانکویا جیهان”دهۆک، ب ئامادەبوونا بەرێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن اسعد) سەرۆکێ زانکویێ، کۆلیژا پەرستاری خۆلەکا ڕاهێنانێ ڤەکر ل ژێر ناڤ و نیشانێن “پشتەڤانیا سەرەکی یا ژیانێ و ڤێراگەهشتنێن دەستپێکی” ب سەرپەرشتیا خانم (د.لیلی محمد صالح)، کو دێ بۆ ماوێ 5 ڕۆژان یا بەردەوام بیت.

د خۆلا ناڤبری دا چەندین لڤین و ڕاهێنانێن پراکتیکی د هێنە پێشکێشکرن ل دۆر ئەگەرێ پەیدابوونا رویدان یان کەسەک پێتڤی ب هاریکاریێ بیت بتایبەت ل دەمێ ڕزگارکرنێ د چارچووڤێ ڤێراگەهشتنێن دەستپێکی دا.

ئه‌ڤرۆ رێكه‌فتى (9/7/2025) سه‌نته‌رێ پێداگۆجى ل زانكویا جیهان-دهۆك د چارچووڤێ ئیمزاكرنا رێكه‌فتنامه‌یه‌كا لێكتێگه‌هشتنێ دناڤبه‌را ده‌سته‌یا ئه‌مینداریا زانكویێن جیهان و وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ، خۆلا پێداگۆجى یا ژماره‌ 4 بۆ ماموستایێن په‌روه‌ردێن پارێزگه‌ها دهوكێ هاته‌ ڤه‌كرن ب سه‌رپه‌رشتیا به‌رێز (پ.د.زیرڤان عبدالمحسن أسعد) سه‌رۆكێ زانكویێ، و ب ئاماده‌بوونا به‌رێز (م.عمر علی) رێڤه‌به‌رێ گشتى یێ په‌روه‌ردا پارێزگه‌ها دهۆكێ، و به‌رێز (م.یحیى رچا) رێڤه‌به‌رێ مه‌شق و راهێنانێ ل وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ، و به‌رێز (د.سه‌رباز عزیز) سه‌رپه‌رشتێ ئه‌كادیمیا زانكویا جیهان، و رێڤه‌به‌رێن مه‌شق و راهێنان و په‌روه‌ردێن رۆژهه‌لات، رۆژئاڤا، ئامێدى، سێمێل.

ل ده‌ستپێكێ چه‌ند په‌یڤ هاتنه‌ خواندن ژلایێ رێڤه‌به‌رێ گشتى یێ په‌روه‌ردێ، و (م.هـ.سالار فیصل نوری) رێڤه‌به‌رێ سه‌نته‌رێ پێداگۆجى، و ماموستایێن خۆلێ، مه‌ره‌م ژ ڤه‌كرنا خۆلێ ب هێزكرنا شیانێن ماموستایان یێن وانه‌ گوتنێ ل دویف ستانداردێن سه‌رده‌م و ته‌كنۆلۆجیا نوى، كو بۆ ماوێ 6 حه‌فیتان دێ یا به‌رده‌وام بیت و وانێن تیورى و پراكتیكى دێ هێنه‌ پێشكێشكرن.

No more news to show