لە ڕۆژانى (٢٠ تا ٢٢/١/٢٠٢٦) لە زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار خولێکی ڕاهێنانى بەناونیشانى (بنیاتنانی ژینگەیەکی زانکۆیی پاڵپشتیکار و پێگەیاندنی سەرکردە لە ڕێگەی تەندروستی دەروونی)یەوە بەڕێوەبرد، لەو چوارچێوەیەدا چەند بابەتێکىى زانستى پراکتیکى لەلایەن پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارەکە پێشکەش کرا.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (21/1/2026) و، لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا هەریەک لە مامۆستا فاطمە علی عیادە پسپۆڕ لە بواری دەروونناسی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا وپرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قصی حمید السلامی مامۆستا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، چەند بابەتێکیان دەربارەی تەندروستی دەروونی پێشکەشکرد، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستا فاطمە تیشکی خستە سەر گرنگی تەندروستی دەروونی کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سەرکەوتنی ئەکادیمی، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر توانای سەرنج، فێربوون و بەڕێوەبردنی فشار لە ناو فێرخوازان هەیە. هەروەها باسی لە تەندروستی دەروونی باشکرد، کە چۆن دەتوانێ یارمەتیدەر بێ لە دروستکردنی کەسایەتییەکی هاوسەنگ و توانادار بۆ پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگە، ئەمەش بەشدارە لە جێگیری و ئارامی کۆمەڵایەتی. پاشان دکتۆر قصی حمید السلامی بە گرنگیەوە تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵ، ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ پشتگیری تەندروستی دەروونی فێرخوازانى زانکۆ، وتیشى ئەم ئامرازانە یارمەتیدەرن لە ناسینەوەی فشارە دەروونییەکان و بەرزکردنەوەی ئاگاداری تەندروستی دەروونی.
لە ڕۆژی پێنج شەممە رێکەوتی (22/1/2026) و لە سێیەم ڕۆژی خولەکەدا مامۆستا بتول عباس فاضل پسپۆر لە بواری دەروونناسی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا، باسی لە گرنگی پاراستنی تەندروستی دەروونی فێرخوازانی زانکۆ کرد، کە دەکرێت لە ڕێگەی ڕێکخستنی کات و دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی چارەسەربکرێت. پاشانیش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر یونس صلاحدین محمد مامۆستا لە زانکۆی جیهان-هەولێر، روونکردنەوەی بە فێرخوازان وبەشداربوان دا دەربارەی ئاکارى بەکارهێنانى زیرەکی دەستکرد لە بوارە جیاوازەکان.
بابەتەکانى خولەکە بە شێوەیەکی زانستی و کردارەیی باسکران، ئەوەش بە بەکارهێنانی گفتوگۆ، نموونە ڕاستەقینەکان و ڕاهێنانی کردارەیی، بۆ ئەوەش پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەسەر فێرخوازان و مامۆستایانى بەشداربوو دابەشکرد.
ل ڕێکەفتی 25ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژەیێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل تاقیگەهێن پزیشکی ل زانکویێ، ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 25 قوتابیێن پەیمانگەهێ. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک پەرتووکخانە و بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ بەڕێز (ریان صدیق) ڤە ل سەر “ڤێڕا گەهەشتنێن دەستپێکی” هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.


ل ڕێکەفتی 18ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل بەشێن زانستێن کومپیوتەری ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 50 قوتابیێن پەیمانگەها چارستین. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک بۆ بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ(م.هـ.بلال حکمت ) ی ڤە هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.




ل ڕێکەفتی 18ی هەیڤا 1 ڕۆژا ئێک شەمبی ئەکادیمیا جیهان-دهۆک ل بن پرۆژێ زەکاتا زانستی ب هەماهەنگی دگەل بەشێن زانستێن کومپیوتەری و کولیژا یاسا ڕابوون ب ڕێکئێخستنا گەشتەکا زانستی بۆ 30 قوتابیێن پەیمانگەها دهۆک یا کۆمپیوتەری. د ڤێ گەشتێدا پێزانێن گرنگ سەبارەت هەمی بەش و کولیژێن زانکویا جیهان-دهۆک هاتنە باسکرن و پاشی گەڕیانەک بۆ بەشێن زانکویێ هاتەکرن. پشتی هینگێ سمینارەک ژلایێ (م.هـ.خالد ابراهیم ) ڤە هاتە پێشکێشکرن. د دویڤدا ل ژوورا دادگەها جیهان سمینارەک ژ لایێ ڕاگرێ کولیژا یاسا( د.ریبر حسین یوسڤ ) ڤە هاتە پێشکێشکرن. پاشی سەرەدانا “مالا کوردی” هاتەکرن و بۆ مێهڤانێن بەڕێز هاتە ناساندن. ل دویماهیێ ژی وێنەیەکێ ب کوم بۆ بیرهاتن هاتە گرتن.


بە سەرپەرشتی و ڕێنمایی سەرۆکی زانکۆ، پرۆفیسۆر د.زیرڤان عەبدولمحسین ئەسعەد و بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هودا مەحمود حەسەن، بەشی شیکاری نەخۆشیەکان سەردانێکی زانستی بۆ تاقیگەی نەخۆشخانەی شاریان ڕێکخست لە ڕۆژی یەکشەممە 22ی شوباتی 2026. ئەم سەردانە بەشێک بوو لە چالاکییە زانستییەکانی بەشەکە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کارامەیی پراکتیکی خوێندکاران و پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان زانیاری تیۆری و بەکارهێنانی تاقیگەیی.
لە میانی سەردانەکەدا قوتابیان ئاگاداری کارپێکردنی ئامێرە تاقیگەییە مۆدێرنەکان و هەنگاوەکانی ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی کە لە تاقیگە پزیشکییەکاندا گیراون، ئاگاداربوون. ئەمەش یارمەتیدەر بوو لە پەرەپێدانی توانا زانستی و پیشەییەکانیان.
ئەم سەردانە بەشێکە لە پلانی بەردەوامی بەشەکە بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی خوێندن و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ بازاڕی کار بە دابینکردنی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بۆ ژینگەیەکی کاری ڕاستەقینە.
سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی کارگێڕی تاقیگەی نەخۆشخانەی شاریان دەکەین بۆ هاوکاری و پێشوازی گەرمیان، و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ خوێندکارە ئازیزەکانمان دەخوازین.


لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی، ڕۆژی ١٦/٢/٢٠٢٦، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی شێرکۆ بێکەس) بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانەکانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بۆ هەماهەنگیی و هاوکاریی دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان.


لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، ڕۆژی ٩/٢/٢٠٢٦، پ.د. کریم شەریف قەرەچەتانی بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاریی دەروونی وکۆمەڵایەتی زانکۆی جیهان- سلێمانی، سمینارێکی دەربارەی گرنگیی پەیوەندی نێوان خێزان و خوێندنگە لە (ئامادەیی ڕێژین)ی کچان بۆ دایک وباوکانی پۆلی دوازدە پێشکەشکرد. سیمینارەکە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان تیایدا ئامادەبوون، تیایدا دەرفەت درا بە ئامادەبووان بۆ پرسیار و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پلانەکانی زانکۆی (جیهان –سلێمانی)ە بۆ هەماهەنگیی و هاوکاریی دامەزراوە پەروەردەییە جیاوازەکان..


لە چوارچێوەی کاری خۆبەخشی دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان – سلێمانی، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی شوباتی ٢٠٢٦ لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و مەیدانییەکانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بۆ خزمەتی کۆمەڵگە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠٢٦، پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی، پسپۆڕی بواری دەروونناسی، سیمینارێکی ڕێنمایی بۆ خوێندکارانی ئامادەیی خانزادی کچان پێشکەش کرد.
سیمینارەکە بە ناونیشانی (هونەری سەرکەوتن و زاڵبوون بەسەر فشاری تاقیکردنەوەکان) بەڕێوەچوو. تێیدا پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کۆمەڵێک تەکنیکی زانستی بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و زیادکردنی تەرکیز خستە ڕوو، بە ئامانجی ئامادەکردنی خوێندکاران لە ڕووی دەروونییەوە بۆ تاقیکردنەوە چارەنووس سازەکان.

ل روژا چارشەمبی رێکەفتی (4-2-2026) ماموستا (مــلت حـــسێن مــصطفی) سەروک بەشێ تەکنولوژیا وێنەگرتنا تیشکێ و ماموستا (نــیان انور حمدامین) فەرمانبەرا تومارا زانکویێ، ورکشوپەکێ راهێنانێ ل دور (Google Drive) بو فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان زانکویێ د چوار چوڤێ پروگرامێ زەکاتا زانستی دا هاتە ئەنجامدان. ب شێوەکێ گشتی ل دور چەوانیا ب کارئینانا (Google Drive) ژ بو هەلگرتنا نڤیسارێن زانکویێ یێن ب کارگێریا بەشی ڤە گرێدای و هەروەسا دوبارە ب دەست ڤەئینانا ڤان نڤیساران ب شیوەیەکێ ساناهی دناڤبەرا یەکین کارگێریدا، و پارستنا هەردەم.
ئارمانجا ڤی ورکشوپی پێشئێخستنا شییانێن فەرمانبەر و ڤەگێرێن تاقیگەهان ئێن دیجیتالی و پالپشتیکرن ژبو زێدەتر ب کارئینانا کارێن ئەلکترونی دناف زانکویێ دا.


لە چوارچێوەی پابەندبوونی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی ئەکادیمی و زانستی بەردەوامی زانکۆی جیهان-دهۆک، کۆڕێکی هۆشیاری لە قوتابخانەی ئێوارانی شارستان بۆ کچان لە دهۆک بەڕێوەچوو. لە وتارەکەدا کە لەلایەن سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بەڕێز بیلال حیکمەت ڕەشید پێشکەشکرا، گرنگی پاراستنی کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان لە هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان ڕوونکرایەوە و باس لە ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی کرا.
ئەم وتارە بەشێک بوو لە هەڵمەتێکی هۆشیاری کە تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی دروستی ئەپڵیکەیشنەکانی سۆشیال میدیا، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی زانیاری کەسی و بەرزکردنەوەی هۆشیاری خوێندکاران لە ئاسایشی ئەلیکترۆنی. ئامانجی کەمپەینەکە بەشداریکردنە لە بنیاتنانی نەوەیەک کە ئاگاداری تەکنەلۆژیا بێت و توانای بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی هەبێت.
زانکۆی جیهان-دهۆک پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان دووپاتدەکاتەوە کە بەشدارن لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دیجیتاڵی، و پەرەپێدانی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی.



