پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتى (٦/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی ئامادەیی نانەکەلی کچانیان کرد لە شارى هەولێر کرد و بابەتێکى تەندروستیان بە ناونیشانی (تێگەیشتن لە زیادبوونی کێشی پەیوەست بە ستیرۆیدەکان و کاریگەریە لاوەکیەکانی) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ( بەختەوەر زیاد عمر) سەردانى قوتابخانەکەیان کرد بوو، دوای پێشوازیکردنیان لەلایەن مامۆستا (سەوزە طلعت زیوەر) بەرێوبەری قوتابخانەى ئامادەیی نانەکەلی، ئینجا لە هۆڵی قوتابخانەکەبە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیان باسیان لە زیادبوونی کێشی پەیوەست بە ستیرۆیدەکان و کاریگەریە لاوەکیەکان پێشکەش بە قوتابیان کرد، بۆ ئەوەش باسیان لە لایەنە جیاکان و هۆکارەکانى زیادبوونى کێش کرد، هاوکات ڕێنمایی قوتابیان کرد، کە هەندێ جار زیاد بوونی کێشە بە هۆی وەرگرتنی چارەسەرە بۆ نەخۆشیە جیاکان، ئەوەش لە ئەنجامى  هەستیاری و دۆخی تەندروستی.

دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکە؛ فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ بە نوێنەرایەتی بەش سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی بەش و زانکۆیان پێشکەش بە بەرێوبەری قوتابخانە مامۆستا (سەوزە طلعت زیوەر) کرد، لە بەرانبەردا ئەویش سوپاس و دەست خۆشی لە فێرخوازان کرد و، خۆش حاڵی خۆیانی دەربری بەرامبەر سەرکەوتووی و توانای فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ.

لە بەردەوامى چالاکیە زانستیى و هۆشیارییەکانى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، رۆژی دوو شەمە رێکەوتی (٤/١١/٢٠٢٤) لە میانەى سەردانێکیاندا بۆ (قوتابخانەی مصطفی شعبانی بنەرەتی) لە شارى هەولێر چالاکیەکیان بە ناونیشانی (گرنگیەکانی دەست شوشتن و شێوازەکانی خۆپاراستن) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ دواى ئەوەى لە لایەن مامۆستا (سامان شاکر قادر) بەرێوبەری قوتابخانەکە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، ئەنجا لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی قوتابخانە لەگەڵ قوتابیان کۆبونەوە و چالاکیەکەیان پێشکەش کرد  و، تێدا بەوردى باسیان لە گرنگیەکانی دەست شوشتن و شێوازەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی و زیندەوەرەکان کرد، هەروەها باسیان لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی زیندەوەرەکان بە تایبەت بەکتریا و ڤایرۆسەکان بە شێوازی پراکتیکی بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە شیکردەوە.

هەر لە میانەی چالاکیەکەیاندا فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ مادەی پاکەرەوەیان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، لەگەڵ ئەوەشدا تابلۆیەک کە لە لایەن (هوما خدر سعید) فێرخوازى بەشى بایۆمیدیکاڵ وێنە کرابوو و، تایبەت بوو بە شیکردنەوەى گرنگی دەست شوشتن و خۆپارێزی لە نەخۆشە گوازراوەکان؛ پێشکەش بە قوتابخانەکە کرا.

لە بەرانبەردا ماموستا (سامان شاکر قادر) و مامۆستایانی قوتابخانەکە دوای دەست خۆشی و سوپاس کردنی فێرخوازەکانی بەشی بایۆمێدیکاڵ، خۆشحاڵی خۆیانی دەربری بۆ بەڕێوەبردنى چالاکیەکە، هەروەک ئامادەی خۆیان دەربری بۆ بەردەوامیدا بە چالاکی دیکەى هاوبەش، کە بەهۆیەوە ئاستی رۆشنبیری تەندروستی و زانستی قوتابیانى قوتابخانەکە بەرز بکاتەوە .

لە چوارچێوەى کار و چالاکى بەشەکە بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیارى گشتى، گروپێک لە فێرخوازانى بەشىى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەی  ژیارى بنەڕەتی تایبەتیان لەشارى هەولێر کرد و بابەتێکیان لەبارەى ڤیتامینەکان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٠/١٠/٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە ڕۆڵى گرنگی ڤیتامینەکان لە پاراستنی تەندروستی باش وگەشەیەکی تەندروستى مرۆڤدا کرد، هەروەها باسیان لە جۆرە جیاوازەکانی ڤیتامینەکان و، سەرچاوەکانیان و کاریگەرییەکانی کەمی ڤیتامین لە جەستەدا کرد، بۆ ئەوەش هانى قوتابیاندا خۆراکی دروست بەکاربهێنن، بەجۆرێک کاریگەریی ئەرێنى لەسەر گەشەکردنیان دروست بکات و، ببنە خاوەن تەندروستیەکی باش .

لە کۆتایی چالاکیەکەدا، ستافی قوتابخانەی ژیار بنەڕەتی تایبەت سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، دەستخۆشییان لێکردن بۆ هۆشیارکردنەوەى قوتابیانیان لەبارەى خۆراک و تەندروست و دورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوە خراپ و زیان بەخشەکان.

بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی رۆژی لە دایک بوونی پەیامبەرى موسڵمانان پێغەمبەر محمد (د.خ.) و، پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن، سەرۆکایەتى بەشی (بایۆمێدیکاڵ) لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى خێرخوازى بەڕێوەبرد.

لەو چالاکیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٦/٩/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستایان، (دکتۆر علی محمد حسین) و (مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ اسماعیل محمد) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانى خانەی نەوجەوانانی (کوران و کچان)یان لە شارى هەولێر کرد و، کۆمەڵێک پێداویستی و کەل و پەلی قوتابخانەیان پێشکەش بە منداڵانی نیشتەجێی خانەکە کرد، هیواشیان خواست ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەسەرکەوتویی تەواو بکەن.

ساڵانە لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکى جۆراوجۆر بۆ خزمەتکردن بە چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە بەڕێوەدەبن، ڕێکخستنى ئەم چالاکى خێرخوازیەش جگە لە کۆمەکردنى منداڵانى بێ سەرپەرشت، هاوکات دەبێتە بەشێک لە بەرزکردنەوەی هەستی بەرپرسیاریەتی فێرخوازانى زانکۆ بەرانبەر بە کۆمەڵگە و هاندانیان بۆ کاری خۆبەخشی و خێرخوازی.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مامۆستای یاریدەدەر هۆزان قاسم و مامۆستا د.هەلز سەلمان لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی، کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان، زانکۆی جیهان-دهۆک، وۆرکشۆپێکیان بە هاوکاری کۆلێژی پەرستاری لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی زەکاتى زانستی ئەنجامدا. ئەم چالاکییە وەک زەکاتی مەعریفە ئەنجامدرا، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی تێگەیشتنی زانستی و پێشخستنی پەروەردەی کۆمەڵگا.

وۆرک شۆپەکە تیشکی خستە سەر بەرگری دژە میکرۆب (AMR) و بەڕێوەبردنی دژە میکرۆبی (AMS)، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی هاوبەشی پیشەییەکانی تاقیگە و پەرستاری لە بەرزکردنەوەی AMS لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی ورد، مامەڵەکردنی دروستی نمونە، پابەندبوون بە کۆنترۆڵکردنی هەوکردن، و بەکارهێنانی سەلامەت و بەڵگەی دژەزیندەیی

ژ بو هشیارکرنا ل سەر پەنجەشێرا مەمک ماموستا اڤا حمدی سعيد سەرۆک بەشێ شیکارییا نەخوشیان ل گەل خوێندکارێن قوناغا چارێ ١٣ و ١٤ هەیڤا ١١ سەرەدان هەردوو قوتابخانا ژیندا و هەسار کر.ئارمانجا سەردانی ئەوە بوو کو گرنگیا پشکنینا دەست پێکی دیار بکەن وە هەروەسا هشماندا تەندروستی ناف مالبەت و جڤاکی خو بەلاڤ بکەن






								

سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوکاری تاقیگەی ئەلفارەبی بۆ دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان، چالاکییەکی هۆشیاری تەندروستی بە ناونیشانی (تەندروستی لە ڕەمەزاندا) لە گراند مەجیدی مۆڵ لە هەولێر بەڕێوەبرد.

لەو چالاکییەدا، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٣/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستایانى یاریدەدەر (هێرۆ ئیسماعیل محمد، بەختەوەر زیاد عومەر و، زەهرا خان معروف تاهر) و، بە بەشداری چالاکانەی خوێندکارانی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە قۆناغە جیاوازەکان بەڕێوەچوو، فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینی پزیشکی بێبەرامبەریان بۆ سەردانکەرانى مۆڵەکە ئەنجامدا، پشکنینەکان بریتی بوون لە: ژمارەی تەواوەتی خوێن (CBC)، هیمۆگلۆبین A1C (HbA1C)، پێوانی خوێن، جۆری خوێن، شەکر و، شیکاری پێکهاتەی جەستەی، دواتریش پشکنینەکان لەلایەن دکتۆر چرا نوری عەبدوڵڵا ئەنجامی پشکنینە دەستبەجێیەکانی شیکردنەوەیان بۆ کرا و پێشکەشى سەردانیکەران کرایەوە.

چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى و دەستخۆشى هاوڵاتیان، هەروەک بە گرنیگەوە لە چالاکیەکەیان ڕوانى بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاری تەندروستی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و، گرنگی چاودێریکردنی تەندروستی لە کاتی ڕۆژووگرتندا.

گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە چالاکییەکی تەندروستی خۆبەخشانەدا لە ماڵی ئارامی بۆ چاودێریکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بێ ماڵ ئەنجامدا.

لەو چالاکیەدا، کە لە ڕۆژانى (٦ تا ٩/٢/٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محمد بەردەوام بوو، فێرخوازانى لە ماڵى ئارام کە دەکەوێتە شارۆچکەى بنەسڵاوە سەرەتا فێرخوازان لە لایەن نەرمین شەعبان سەرپەرشتیاری ماڵ و سەرۆکى ڕێکخراوی ئەرمای بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازان دەستیان بە چالاکیەکانیان کرد، کە بریتبوون لە پشکنینی تەندروستی گشتى بۆ دانیشتوانی ماڵەکە، بۆ ئەو مەبەستەش نمونەی خوێنیان بۆ ئەنجامدانى کۆمەڵێک پشکنینی پزیشکی لە کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەتى ماڵەکە کۆکردەوە، بۆ پێوانەکردنى ژمارەی خوێنی تەواو (CBC)، پشکنینی کارکردنی گورچیلە، ئاستی شەکری خوێن و، پێوانەکردنی پەستانی خوێن.

دوای کۆکردنەوە و شیکردنەوەی نمونەکان لە تاقیگەدا، فێرخوازان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (٩/٢/٢٠٢٥) گەڕانەوە بۆ ماڵى ئارامی بۆ پێشکەشکردنی ئەنجامی پشکنینەکان بۆ کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە ماڵەکە و  دەستنیشانکردنی پزیشکی و هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە پرسە تەندروستییەکان. ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی باشترکردنی تەندروستی دانیشتوانی ماڵەکە و بەرزکردنەوەی هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لەنێو فێرخوازان بوو.

لە بەرانبەردا خاتوو نەرمین شەعبان سوپاسى ئەو چالاکیە خۆبەخشیەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد و، جەختی لە گرنگی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە لە پاڵپشتیکردنی ئەو چین و توێژانەى کۆمەڵگە کە پێویستیان بە کۆمەک و هاوکارى هەیە.

لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە بەردەوامەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى تەندروستى، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى هۆشیارى تایبەت تەندروستی و پاکوخاوێنی لەنێو قوتابیانى قوتابخانەکاندا بەڕێوەبرد.

 لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٢/٢/٢٠٢٥)، ژمارەیەک فێرخوازی قۆناغی دووەم، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زەهراخان مەعروف تاهر، سەردانی قوتابخانەی خانی قوبادی بنەڕەتی لە شاری هەولێریان کرد و، لە لایەن مامۆستا فەخرەدین موحسین قەساب بەڕێوەبەری قوتابخانە بەڕێز و مامۆستا کوردستان نادر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان لە هۆڵی چالاکى قوتابخانەکەدا فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی  چالاکیەکەیان پێشکەش بە قوتابیانی پۆلی پێنجەم کرد و، باسى شێوازی پاکوخاوێنی دروست و ڕێکارە سەرەتاییەکانی تەندروستیان کرد، هاوکات تیشکیان خستە سەر ستراتیژییەکانی خۆپارێزی بەتایبەت لە نەخۆشییە درمیەکان لەناو ژینگەی قوتابخانەدا، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک ئامۆژگارى جیایان پێشکەش بە قوتابیان کرد.

لە وێتسگەیەکى دیکەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى  پۆستەرێکی پەروەردەییان پێشکەش بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە کرد، کە گرنگترین ڕێکارەکانی تەندروستی و پاکوخاوێنی تیایدا ڕوون کرابوەوە. هەروەها فێرخوازان شیرینییان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکەدا دابەشکرد. لە کۆتایشدا فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سوپاس کارگێڕی قوتابخانەکەیان کرد بۆ پێشوازی گەرم و هاوکارییان لە سەرخستنی ئەم چالاکییە هۆشیارییە.

ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى ٦/٢/٢٠٢٥ گروپێک لە فێرخوازی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە شێوەیەکی چالاکانە وەک خۆبەخش بەشدارییان لە ڕێکخستنى چالاکیەکانى “مێدیکۆ” کرد، کە لە گەورەترین پیشانگەی تەندروستی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت و،  تا ڕێکەوتى ٨/٢/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.

ئەم چالاکییە پێشەنگە بووە  دەرفەتێکە بۆ سەرکردەکانی چاودێری تەندروستی و داهێنەران و پیشەگەرەکان و پسپۆڕان لە سەرانسەری وڵاتانى جیهان بەشدارى بکەن و نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی نمایش بکەن. فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى وەک ئەندامانی ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی و بەرنامەی هۆشیاری پێشکەش دەکات، بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە. بەشداریکردنیان بریتی بوو لە یارمەتیدان لە پشکنینی پزیشکی، ڕێنماییکردنی سەردانکەران و، چەندین چالاکى دیکەى جیا.

بەشداریکردنی فێرخوازانی زانکۆی جیهان -هەولێر لەم جۆرە چالاکیانە، پیشاندانى ڕۆڵی  پیشەیی فێرخوازان لە چاودێری تەندروستیدا بۆ داهاتوو زیاتر بەرز دەکاتەوە.

No more news to show