پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

لە شەوی ٢٧/١١/٢٠٢٥ لە ناو پرۆژەی نیشتەجێبونی چوار چرای نوێ ولە چوار چێوەی کاری خۆبەشیدا دەزگای زەکاتی زانست لە زانکۆی جیهان سلێمانی بە هاوبەشی لە گەڵ ئیدارەی شاری چوار نوێ سیمینارێکی پەروەردەیی ڕێکخست بۆ بەڕێز: (پ.د. کەریم قەرەچەتانی) بە ناونیشانی: (پایەو بنچینەکانی پرۆسەی پەروەردە وفێرکردن)، ، تیایدا ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتوان ئامادەبوون، رێکخستن و بەڕێوەبردنى چالاکیەکە لە لایەن بەڕێز: (پ.ی.د. نوری حمە سعید)ەوە بوو.

سەروتار

زمانی كوردی لە دامەزراوە دادوەرییەكاندا…………….پرۆفیسۆر. د. ئومێد رفیق فتاح

وتار

فەرهەنگی یاسایی و دادوەریی کوردی…………پ. د. وریا عومەر ئەمین

پرسی زمانی کوردی لە دامەزراوە دادوەرییەکاندا ‌………. فەرەیدون سامان

وەرگێڕانی یاسایی: لە زمانى عەرەبی یەوە بۆ زمانى دایک لە نێوان پاراستنى روحى دەق و تێگەیشتنى واقیع دا

(گرفت – ئاڵنگاریی – چارەسەرەکان) …………..د.ئاسۆ حمەشین عبدالكریم

مێزگرد

بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دادگاکان پەیوەندی هاوڵاتیان لەگەڵ دامەزراوە یاساییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێت ……………..دادوەر کامەران ڕەسوڵ سەعید

توێژینەوە

زمانی کوردی لە سیستەمی یاسایی عێراقدا: ئاڵنگاریی و دەرفەتەکان …….د.موئمین زەڵمی

پێوەرەکانی زمانی دادوەریی؛ زمانی دادوەریی کوردی بە نمونە‌……پ.د. ئیسماعیل نەجمەدین زەنگەنە

زمانی دادپەروەری یان دادپەروەریی زمان؟ پێگەی زمانی کوردی لە گۆڕەپانی یاساییدا……… پ.د. بێهروز چەمەنئارا- پ.ی. د. عیباد ڕۆحی

زمانی کوردی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان: لەنێوان یاسا و واقیعدا …..ئازاد عەبدولقادر وەڵەدبەگی

ڕانانی كتێب

من، تۆ و ئەو، لە دادگای باری کەسێتی……… نوسینی: دادوەر کامەران ڕەسوڵ سەعید

گەوهەری زمانەوانی

د. ئەمیر حەسەنپوور، قەڵەمێک لە چەشنی گەوهەر……. ئا. گۆڤاری زمانەوانی

فەرهەنگی زمانەوانی

زمانەوانیی کەمینە …………. م.ی.عەزیز رئوف

ە چوارچێوەی گرنگیدانی زانکۆی جیهان-سلێمانی بە لایەنی زانستی و پەرەپێدانی توانای پراکتیکیی خوێندکاران، هەروەها وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامەکانی “هەفتەی یاسایی”، ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی (٢٤-١١-٢٠٢٥)، بەشی یاسا بە هەماهەنگی لەگەڵ “دەزگای زەکاتی زانست”، پانێڵێکی یاسایی و فرە ڕەهەندی سازکرد
(پانێڵەکە لەژێر ناونیشانی ( ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان: ڕێکارە یاساییەکان ئاستەنگەکان ) بەڕێوەچوو، تێیدا بە وردی تیشک خرایە سەر مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەڕێگەی چوار ڕەهەندی سەرەکییەوە، کە لەلایەن پسپۆڕانی تایبەتمەندەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، کە بەم جۆرەى لای خوارەوە بوون:
یەکەم: ڕەهەندی یاسایی
لەم تەوەرەیەدا بەڕێزدادوەر بێشوان تاهیر محەمەد ئەمین دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشى سلێمانى ، بابەتێکی بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە هەرێمی کوردستان-عێراق، ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢٠پێشکەش کرد.
بەڕێزیان بە وردی شیکردنەوەی بۆ دەقە یاساییەکان کرد و باسی لەو گۆڕانکارییانە کرد کە لە یاسا نوێیەکەدا هاتوون، بەتایبەتی جیاکردنەوەی سزای بازرگانان لە بەکارهێنەران و ڕێکارە یاساییەکانی دادگاییکردن.
دووەم: ڕەهەندی پزیشکی و دەروونی
تایبەت بە کاریگەرییە تەندروستییەکان، بەڕێز پ.د. کەریم شەریف قەرەچەتانی)، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەرى سەنتەرى دەروونی زانکۆی جیهان -سلێمانى و پسپۆڕی دەروونی، بابەتێکی بە ناونیشانی ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر: هۆکار و کاریگەرییە خراپەکانی خستەڕوو.
لە تەوەرەکەدا باس لەو هۆکارە دەروونی و ژینگەییانە کرا کە دەبنە هۆی ئالوودەبوون، هەروەها کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر تەندروستیی مێشک و جەستەی مرۆڤ ڕوونکرایەوە.
سێیەم: ڕەهەندی دادوەری (پزیشکیی دادوەری)
لەم بەشەدا، ڕۆڵی زانستی پزیشکی لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەکاندا خرایەڕوو لەلایەن بەڕێز د. بەرزان محەمەد عەلی دارتاش بەڕێوەبەری پەیمانگای پزیشکیی دادوەریی سلێمانی.
بابەتەکەی بەڕێزیان لەژێر ناونیشانی : ناساندنی ماددە هۆشبەرەکان و شیکارییە تاقیگەییەکان بۆ کەسانی ئالوودەبوو بوو، کە تێیدا چۆنیەتی پشکنینی زانستی و ناسینەوەی جۆری ماددەکان و ڕۆڵی ئەم پشکنینانە وەک “بەڵگەی تاوان” لەبەردەم دادگادا شیکرایەوە.
چوارەم: ڕەهەندی ئاسایشی
کۆتا تەوەرەی پانێڵەکە تایبەت بوو بە لایەنی جێبەجێکردن و مەیدانی، کە لەلایەن بەڕێز عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.
لەژێر ناونیشانی ئەرک و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان)، ناوبراو باسی لە هەوڵە شەو و ڕۆژییەکانی هێزەکانی ئاسایش کرد بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددەکان و ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوە.
پانێڵە کە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. نوری حمەسعید حیدر) مامۆستا لە بەشی یاسا و بەڕێوەبەرى دەزگای زەکاتى زانست بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییدا دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا ڕێکخست.

بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر سەردانى بازاڕى شارى هەولێریان کرد و، دەیان نامیلکەی هۆشیارییان بە ناونیشانی “بەکارهێنانت کەم بکەرەوە، داهاتوو ڕووناک بکەرەوە” بەسەر کاسباران و دۆکانداران و هاوڵاتیان و ڕێبواراندا دابەش کرد، فێرخوازان لە ڕێگەى نامیلکە و پرۆشەرەکانیان باسیان لە کوژاندنەوەی ئەو گڵۆپ و ئامێرە کارەباییانەى ناو ماڵ و دوکانەکان کردەوە کە پێویست نین. هەروەها ڕوونیان کردەوە کە چۆن گۆڕانکارییە سادەکان لە خووەکانی ڕۆژانەدا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی بەرچاوی لە داهاتوودا هەبێت.

هەر لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا کرد، وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد، کەمتر بەکارهێنانى کارەبا نەک تەنها لە ڕووى داراییەوە سوود بە بەکارهێنەران دەگەێنێ، بەڵکو زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی وزە کاریگەرى نەرێنى لەسەر ژینگەش دەبێ و بەهەدەردانى سامانە سروشتییەکانیش دەبێ. هەڵمەتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى و دەستخۆشى هاوڵاتیان و کاسبکاران و دوکاندارەکانى بازاڕى هەولێر.

لە چوارچێوەی چالاکییە كانى زةكاتى زانستى پێشخستنی ئاسایشی دیجیتاڵی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کە ژینگەی دیجیتاڵی مۆدێرن دروستی دەکات م.ي.خالید ئیبراهیم جاجان ماموستا لة زانكوى جيهان دهوك بەشداری لە پانێڵێکدا کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە شاری عەقرە، بە سەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای عەقرە و بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی عەقرە بۆ زانستە کارپێکراوەکان، سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ئۆنلاین دژی ژنان.لە دانیشتنەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە کۆمەڵگادا، بەتایبەتی لەنێو ژناندا، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەشبگیری ئۆنلاین و چۆنیەتی پاراستنی خۆیان لە مەترسییە دیجیتاڵییەکان. هەروەها باس لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی توندوتیژی ئۆنلاین لەسەر خێزان و کۆمەڵگا کرا.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی2025/11/25، سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی ئاکرێ و، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر پیشانگەیەکی وێنەکێشی و شێوەکاری بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بۆ هاندانی توانا هونەریەکانی فێرخوازان کردەوە.

پیشانگەکە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و، بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و رێکخەری کارەکان مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بە ناونیشانی هونەر و بیرۆکەی نوێ پێکدێن، کرایەوە، کە تیایدا چەندین وێنەى کەسایەتیە دیاری سیاسی و هونەری و وەرزشی لەخۆگرتبوو، لە پاڵ ئەمەشدا وێنەی سروشتی و پەیکەری تێدا نمایشکرابوو، کە ئەم چالاکیە سەکۆیەک بوو بۆ ئەوەی کەوا فێرخوازان و شێوەکاران کاروچالاکییەکانی خۆیان پیشان بدەن وپەرە بەتوانا هونەرییەکانیان بدەن.

هەر لە پیشانگەکەدا؛ سەردانیکەران دەرفەتی بینینی کۆمەڵێک کارە هونەریەکان و هەمەچەشنیان هەبووە، کە بووە مایەی خۆشحاڵی بۆ فێرخوازان و شێوەکاران و بەشداربووان.

سەرۆکایەتى بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٩/١١/٢٠٢٥) چالاکییەکی مرۆیی خۆبەخشیی بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (راز ئازاد جەلال) ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا، کە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم تێیدا بەشداربوون، ژەمە خواردنێکى ئامادەکراو بەسەر کرێکاران و کەسانی کەمدەرامەت لە چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر دابەشکرد، ئەوەش بۆ پشتیوانیکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەژاری و هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کاتێکی زۆر لە شەقامەکاندا بەسەر دەبەن بەبێ ئەوەی دەستیان بە خۆراکی پێویست یان سەرچاوەی دارایی بگات. فێرخوازان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی کرێکاران بوون و وێڕای دابەشکردنی ژەمەکان، وشەی پاڵپشتی و هاندانیان ئاراستە کردن.

فێرخوازانى بەشی کارگێڕیی گشتی جەختی لە پێویستى ئەو جۆرە دەستپێشخەرییە خۆبەخشییانە کردەوە بۆ بەهێزکردنی گیانی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لای فێرخوازان و دەرخستنی گرنگیی خزمەتکردنی کۆمەڵگە وەک بەشێک لە بواری کارگێڕیی گشتی.

رۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/١١/٢٠٢٥) فێرخوازانی بەشی کارگێڕی گشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، هەڵمەتێکی هۆشیارییان بە مەبەستی پەرەپێدانی نەریتە تەندروستەکانی پاکوخاوێنی و خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزا ئەنجامدا.

چالاکییەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (راز ئازاد جەلال) بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکیەکەیاندا، فێرخوازان سەردانێکی مەیدانییان بۆ هەریەک لە (گۆڵان مۆڵ) و شەقامی (بەختیاری) لە شاری هەولێر ئەنجامدا و، تێیدا بڵاوکراوەیان بەسەر خاوەن کار، کارمەندان و هاوڵاتیاندا دابەش کرد و هانیان دان بۆ پەیڕەوکردنی ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی.

لە چالاکیەکەدا، کە ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمى بەشى کارگێڕى گشتى بەشدارییان تێدا کرد، سەرەتا بەهاوکارى ستافى زانستى بەشەکە بڵاوکراوەیەکیان بەژێر ناونیشانی “ئەنفلۆنزای وەرزی لە دەوروبەرت بڵاوە”. ئامادەکرد، دواتریش فێرخوازان بڵاوکراوەکانیان دابەش کرد و، هاوڵاتیانیش پێشوازییەکى گەرمیان لە چالاکیەکە کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٢٠/٣/٢٠٢٥) فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر هەڵمەتێکی هۆشیاری گشتی بە ئامانجی  کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا ڕێکخست.

بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر سەردانى بازاڕى شارى هەولێریان کرد و، دەیان نامیلکەی هۆشیارییان بە ناونیشانی “بەکارهێنانت کەم بکەرەوە، داهاتوو ڕووناک بکەرەوە” بەسەر کاسباران و دۆکانداران و هاوڵاتیان و ڕێبواراندا دابەش کرد، فێرخوازان لە ڕێگەى نامیلکە و پرۆشەرەکانیان باسیان لە کوژاندنەوەی ئەو گڵۆپ و ئامێرە کارەباییانەى ناو ماڵ و دوکانەکان کردەوە کە پێویست نین. هەروەها ڕوونیان کردەوە کە چۆن گۆڕانکارییە سادەکان لە خووەکانی ڕۆژانەدا دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی بەرچاوی  لە داهاتوودا هەبێت.

هەر لە میانەى هەڵمەتەکەیاندا فێرخوازان داوای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کارەبا کرد، وەک ئەوەى فێرخوازان باسیان لێوەکرد، کەمتر بەکارهێنانى کارەبا نەک تەنها لە ڕووى داراییەوە سوود بە بەکارهێنەران دەگەێنێ، بەڵکو زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی وزە کاریگەرى نەرێنى لەسەر ژینگەش دەبێ و بەهەدەردانى سامانە سروشتییەکانیش دەبێ. هەڵمەتەکە بووە مایەى خۆشحاڵى و دەستخۆشى هاوڵاتیان و کاسبکاران و دوکاندارەکانى بازاڕى هەولێر.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦/١١/٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر قوسەی حەمید سەلامی” و بە بەشداریی کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم، شاندێكی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی ئامادەیی نەسری کچانی بەهرەمەندیان لە شاری هەولێر كرد.

شاندەکە لەلایەن مامۆستا “لینا سەعدی”، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە پێشوازییەکی گەرمییان لێکرا و بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، لە وتەیەكدا جەختی لە گرنگیی ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان، پاشان لە هۆڵی قوتابخانەكە  “سارە ویسام کۆکە” فێرخوازی بەشی كارگێڕی كار بە ناونیشانی “نەوەی Z: چۆن جیهان دەگۆڕن” ناوەڕۆكەی بابەتەكەی پێشكەش كرد و، تێیدا تیشکی خستە سەر تایبەتمەندییە ناوازەکانی تاکەکانی ئەم نەوەیە و ڕۆڵی سەرەکییان لە ڕابەرایەتیکردنی گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەروەها توانایان لە داڕشتنی ئایندەیەکی نوێ لە ڕێگەی کارسازی و دەستپێشخەرییە داهێنەرانەکانەوە.

دواتر “لالی سەمھەر ڕافیع” فێرخوازی بەشی كارگێڕی كار ئەزموونی ئیلهامبەخشی خۆی وەک فێرخوازێكی زانكۆی جیهان-هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕی فێرخوازان لە نێوان زانکۆی جیهان و زانکۆی (Łódź) خستەڕوو، كە تێیدا وەرزێکی خوێندنی تەواوی (3 مانگ) لە کۆماری پۆڵەندا بەسەر بردووە، بۆ ئەوەش باسی لەوە کرد کە چۆن لە ڕووی ئەکادیمی و کەلتوورییەوە سوودی لەم ئەزموونە وەرگرتووە و چۆن بووەتە هۆی فراوانکردنی ئاسۆی کەسی و پیشەیی خۆی.

دوای پێشکەشکردنی بابەتەکان، دكتۆر قوسەی سەلامی ڤیدیۆیەکی ناساندنی دەربارەی زانکۆی جیهان-هەولێر نمایش کرد، کە تێیدا بەشە زانستییە جۆراوجۆرەکان، ژێرخان و دیارترین چالاکییە دەرەکییەکانی زانکۆی خستەڕوو،  چالاکییەکە کارلێکێکی بەرچاوی لەلایەن قوتابییانی قوتابخانەکە و مامۆستایانەوە بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک چەندین پرسیار و ڕوونکردنەوە دەربارەی زانکۆی جیهان-هەولێر و، بەشە بەردەستەکان، کرێی خوێندن، شێواز و زمانی وانەوتنەوە ئاڕاستەکران، جگە لە پرسیارێکی گرنگ دەربارەی هەلی دامەزراندنی دەرچووان لە فەرمانگەکانی حکومەتی ئیتیحادی لە بەغدا.

لە وەڵامەکانیدا، د. قوسەی ڕوونکردنەوەی تەواوی دا کە زانکۆی جیهان-هەولێر لەسەر هەموو ئاستەکان بە فەرمی دانپێدانراوە و جووڵەیەکی کارای فێرخوازان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادیدا هەیە، جەختیشی کردەوە کە دەرچووانی زانکۆ دەرفەتی یەکسانیان هەیە لە بازاڕی کاردا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نیشتمانی.

No more news to show