پۆلێن نەکراو

پەڕەی سەرەكی

پۆلێن نەکراو

بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان_ سلێمانی بە هاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) وە ڕێکخراوی (N2N)، بە سەرکوتوویی خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەندیان بەناونیشانی ( ژمێریاری دارایی ) سازکرد کە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند لە ڕێکەوتی 25 تا 27 ی ئایاری ساڵی 2025، لە کاتژمێر 12:00 پاشنیوەڕۆ تا 2:00 ی پاشنیوەڕۆ بەڕیوەچوو.
خولەکە لە لایەن بەڕێز (دارین ماکدۆناڵد) لە ڕێکخراوی (N2N) پێشکەشکرا، بە هاوکاری یاریدەدەری مامۆستا (تافان کمال کریم) لە سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC).
ئەم خولە بەشێک بوو لە دەستپێشخەرییەکی هاوبەش کە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا ئەکادیمی و پیشەییەکانی بەشداربووان بوو لە ڕێگەی ڕاهێنانی شارەزا بەسەرپەرشتی پسپۆران.
کۆمەڵێک ئەندامی فاکەڵتی وپیشەگەر بەشداریان لە خولەکەدا کرد، سوودیان لە دەرفەتی بەدەستهێنانی ئەزموونی پراکتیکی و پەرەپێدانی تواناکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەو بەشداریکردن لە گفتوگۆی بەرهەمداردا وەرگرت.
ئەم چالاکییە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی هاوبەش بوو لە لایەن بەشی ژمێریاری، سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC) وە ڕێکخراوی (N2N) بۆپشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پیشە و پێشخستنی ئەکادیمی.
لە کۆتاییدا ڕێکخەران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرجەم بەشداربووان کرد بۆ بەشداریکردن و ئارەزووی کارایان.

لە بەرواری ١٤/٥/٢٠١٥ ، مامۆستای یاریدەدەر تافان کەمال کەریم ، بەڕێوبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) ی زانکۆی جیهان سلێمانی، یەکەمین پانێڵی پیشەیی سیمپۆزیۆمی (AI ) لە خوێندنی باڵا و کەرتی تەندروستیدا بەڕێوەبرد.

وەکو نوێنەری زانکۆی جیهان- سلێمانی و بەڕێوبەری سەنتەری پەرپێدانی کار مامۆستای یاریدەدەر تافان کمال کەریم لە بەشی پەروەردەی گشتی- وەکو بەڕێوبەری یەکەمین پانێڵی پیشەیی سیمپۆزیۆمەکە بە ناونیشانی ” ئایا زیرەکی دەستکرد دەبێتە جێگرەوەی مامۆستا و پەروەردەکاران لە داهاتوویەکی نزیکدا؟” بە شێوازێکی سەرکەوتوانە بەڕێوەی برد. پانێڵەکە لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانەوە بەگەرمی پێشوازیلێکراو بە شێوەیەکی باش لە لایەنی ئەکادیمیانەوە هەڵسەنگێندرا، هەروەها ژمارەیەکی زۆر تەوەر و گفتووگۆی بەپێزی بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم سیمپۆزیومە کاری هاوبەشی نێوان حەوت زانکۆ بوو، مامۆستا تافان کمال کەریم لە کۆتایی سیمپۆزیومەکە لە پایی هەوڵ و ماندووبوونی لە بەڕێوەبردنی پانێڵی پیشەیی یەکەم و هاوکاریکردنی خوێندکاران لە چەندین چالاکی سیمۆزیۆمەکەدا بڕوانامەی دەستخۆشی و ڕێزلێنانی پێبەخشرا.

لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشی یاسای زانکۆی جیهان – سلێمانی و ڕێکخراوی N2N بە هاوبەشی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیان بەڕێوەبرد بە ناونیشانی بەرگری لەخۆکردن لە لایەن ژنانەوە. ئەم چالاکییە لەلایەن م. ی. تافان کەمال کەریم بەڕێوەبەری ناوەندی CDC ڕێکخرابوو، وە پێشکەشکاران لە وۆرکشۆپەکەدا بریتی بوون لە JP (N2N) و د. تارا تاها عوسمان لە بەشی یاسا.

وۆرکشۆپکە تیشکی خستەسەر بەهێزکردن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان لە ڕێگەی فێرکارییە کردەییەکانی بەرگری لە خۆکردن لە لایەن ژنانەوە. لەنێویاندا هۆشیاری ژینگەی دەوروبەر، ستراتیژییەکانی پاراستنی جەستەیی، وە هەروەها چۆنییەتی پارێزگاریکردن لە مافە یاساییەکان باسکرا. پاشان، شارەزایان جەختیان لەگرنگی متمانە بەخۆبوون و ئامادەیی بۆ روبەرووبونەوەی ئەومەترسیانەی دێنەپێش کردەوە؛ شانبەشانی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پارێزراوی ئافەرەت و یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز.

ە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٥، بەشی یاسای زانکۆی جیهان-سلێمانی، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی N2N ۆرکشۆپێکی هوشیارییان ئەنجام دا بە ناونیشانی هۆشیاری لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. ئەم چالاکییە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر تافان کەمال کەریم بەڕێوەبەری ناوەندی CDC ڕێکخراوە و لە لایەن کاتی هارتلی (N2N) و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئاوات عومەر حاجی لە بەشی یاسا پێشکەشکرا.

ئامانجی ۆرکشۆپەکە هۆشیارکردنەوەی بەشداربووان بوو لە مەترسییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پاراستنی یاسایی و ڕێگاکانی خۆپاراستن. شارەزایان باسی ڕێکارەکانی پشتیوانی لە قوربانیان و ڕۆڵی کۆمەڵگا لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانەیان کرد. هەروەها چالاکییە کردارییەکان یارمەتی بەشداربووانیان دا تا نیشانەکانی بازرگانی بە مرۆڤەوە بناسنەوە و لە ڕێکارەکانی ڕاپۆرتکردن شارەزاببن. ئەم چالاکییەش وەک بەشێك لە پابەندییەکانی زانکۆ بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤەوە بەرجەستە دەکات.

لەبەرواری ١٧/٩/٢٠٢٥ ڕۆژی چوارشەمە، بەشی پەروەردەی گشتی بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی وەرگرتن و تۆماری زانکۆی جیهان- سلێمانی و ڕێکخراوی ستێپ سیمینارێکیان دەربارەی چۆنێتی پێشکەشکردنی زەمالەی چیڤنین ئەنجامدا کە بەشداربووان بە هەردوو شێوازی ڕووبەڕوو و ئۆنلاین تێیدا ئامادەبوون.

سەرەتای سیمینارەکە بە ووتەیەکی بەڕێوبەری تۆمار و وەرگرتنی زانکۆ م.ی. لێهات یوسف دەستیپێکرد، کە بەڕێزیان تێیدا بەشە ئەکادیمییەکانی زانکۆی جیهان- سلێمانییان بە ئامادەبووان ناساند. دواتریش سیمینارەکە لە لایەن م.ی. تافان کەمال کەریم لە بەشی پەروەردەی بەردەوامبوو، وە بەڕێزیان وەک براوەی خەڵاتی چیڤنینن سیمینارێکیان دەربارەی ئەزموونی خۆیان وهەنگاوەکانی چۆنێتی پێشکەشکردن بە زەمالە ئەکادیمی چیڤنین پێشکەشکرد.

ئەم چالاکییە لەلایەن بەشداربوان و ئامادەبوانی ئۆنلاینەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و هەوڵێکی گرنگە بۆ پەرەپێدان تواناکانی گەنجان و بەشداربووان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان زانکۆ و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دەرەوەی زانکۆ.

لە چوارچێوەى کار و پرۆژەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ جێبەجێکردنى (١٧) ئامانجى نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە پەرەپێدانى بەردەوام، لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێک بەناونیشانى “داهاتوویەکى سەوز: وۆرک شۆپێک لەسەر پراکتیزە بەردەوامەکان” بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٤) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ، بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، یاریدەدەرانى سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان و، ژمارەیەکى زۆر لە فێرخوازان، ڕاگرایەتى کۆلێژى زانستە کارگێڕى و داراییەکان بەهاوبەشى لەگەڵ (مەیپڵ تر بۆ گەشەپێدانى کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ژینگەیی) وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

لەسەرەتاى وۆرکشۆپەکەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتارێکى پێشکەشکرد و وتى: خۆشحاڵم ئەمڕۆ کۆلێژێکى زانکۆکەمان لەگەڵ ڕێکخراوێک هەوڵ دەدات لەسەر ئاستێکى جیهانى داهاتویەکى پڕشنگدار بۆ نەوەکانى داهاتومان دابین بکات، ئاشکرایە ئەو (١٧) ئامانجەى کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دانراوە، هەموو سەرکردەکانى جیهان سورن لەسەر ئەوەى تا ساڵى (٢٠٣٠) خاڵەکانى جێبەجێ بکرێن، وتیشى: ئێمەش وەک دەزگایەکى زانستى لەسەر ئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان، کە ڕۆڵێکى دیارى و بەرچاومان لە پەروەردەکردنى فێرخوازان بۆ دواڕۆژ هەیە، بۆیە ئەرکەکانمان تەنها بریتی نیە لە پەروەردەکردن بەڵکو بریتیە لە جێبەجێکردنى ئەو (١٧) ئامانجەش، بۆ ئەو مەبەستەش لێژنەیەک و بۆردێکمان بەجیا پێکهێناوە، کە نوێنەرى وڵاتانى دەرەوەشى لەخۆگرتوە بۆ ئەوەى زانکۆى جیهان-هەولێر بتوانێ جێگەى خۆى بکاتەوە لەناو ئەو (١٧) ئامانجەى کە هەیە و پێى دەڵێن (کورسى)، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: ئێستا لەهەر زانکۆیەک بپرسی دەڵێ ئەوەندە کورسیم هەیە، بۆیە لێژنەکەى ئێمەش کار و هەنگاوى باشیان ناوە و، (٥) پێنچ ئامانجیان وەک قۆناغى یەکەم دیاریکردوە و بە چڕى کارى لەسەر دەکەن بۆ ئەوەى بتوانین کورسیەک لە نەتەوەیەکگرتوەکان بەدەست بهێنین.

پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ وتیشى ئەم پرۆسەیە بەتەنها کارى زانکۆ نیە، بەڵکو کارى زانکۆ و ئەو ڕێکخراوەە بەڕێزە و فێرخوازان و کۆمەڵگەشە، چونکە هەمومان پێکەوە بۆ ئەوە کاردەکەین تا کۆمەڵگە بگەێنینە ئاستى داواکار لەو (١٧) ئامانجە، وتیشى ئەم وۆرکشۆە یەکێکە لە وۆرکشۆپە هەر گرنگەکان تا بەهۆیەوە بتوانین بنەمایەک دابنێین بۆ بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگەکەمان، چونکە هەرێمى کوردستان هیچى لە وڵاتان و کۆمەڵگەکانى دکە کەمتر نیە، دامەزراوەکانمان هیچیان لە دامەزراوەى وڵاتان کەمتر نین، ژینگى ئێمەش ئامادەیە بۆ پیادەکردنى ئەو کارانە، چونکە ژێرخانێکى پتەو و باشمان هەیە بۆ ئەوەى ئەو (١٧) ئامانجە بەدى بهێنین.

سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێکى دیکەى وتارەکەى تەرخانکرد بۆ ئەو کار و پڕۆژانەى لە ڕابردو جێبەجێیان کردوە و، بۆ ئەوەش وتى: لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ کۆمەککردنى هەژار و لێقەومان و ئەوانەى پێویستیان بە هاوکارى و دەستگیرۆیی هەیە، کۆمەڵێک پرۆژەى گرنگە جێبەجێ کراوە، بەتایبەت لە نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکە و ئەنجامدانى چالاکى خۆبەخشى و خێرخوازى لە مانگى ڕەمەزان، هەموو ئەوانەش بە هەوڵ و کۆششى مامۆستایان و فێرخوازان بووە، ئەمانە بەشێکن لەو ئامانجانە، ڕونیشیکردەوە، کە بەرنامەى ساڵى داهاتوو بریتى دەبێ لەوەى کار و پرۆژەى گەورەتر و زیاتر جێبەجێ بکەین، ئەوەش بە پاڵپشتى فێرخوازان و مامۆستایان و خێزان و کەسوکارەکانیان تاوەک هەر ئاستى وڵاتێکى پێشکەوتوو نموونە جوانەکانى خۆمان پیشان بدەین و ببینە بەشێک لە پرۆژەیەکى جیهانى.

پاشان بەرنامەى کارى وۆرکشۆپەکە دەستپێکرد، بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەر ئەزوەر مەهدى سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بابەتێکى بەناونیشانى سەرەتایەک دەربارەى (شۆردنی سەوز و بەبازاڕکردنی سەوز) پێشکەشکرد، هەروەها هاکار بارزانى بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى (مەیپڵ ترى بۆ گەشەپێدانى کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى ژینگەیی) بابەتێکى لەبارەى (بونیادنانى داهاتویەکى بەردەوام: ڕێکخستنی ئەرکەکەمان لەگەڵ کردەوەی تاکەکەسی) پێشکەشکرد، دواتریش مامۆستاى یاریدەدەر زەینەب شێخلى باسى لە بەردەوامیی و پەروەردەی سەرەتایی کرد، هەروەها جەلال بارفین لە ڕێکخراوى (مەیپڵ ترى) تیشکى خستە سەر وزەی نوێبووەوە و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگە و ئابووری، هەروەک مامۆستاى یاریدەدەر موسلم نەجیب زێدان بەوردى و زانستى ڕونکردنەوەى لەبارەى بنەماکانی بەڕێوەبردنی ژینگە: لایەنە پەیوەندیدارەکان، کاریگەرییەکان، و چارەسەرە بەردەوامەکان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، دواتریش ئامادەبوان گفتوگۆى چڕیان لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکان کرد.

لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، بڕوانامەى ڕێز و سوپاس پێشکەش بەو فێرخوازانەى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا، کە لەماوەى ڕابردودا بەشێوەیەکى خۆبەش هاوکار و هەماهەنگى ڕێکخراوى (مەیپڵ ترە)یان کردوە و، چالاکى جۆراوجۆریان بەڕێوەبردوە.

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی (2025/5/4)، سەرۆکایەتی بەشی کارگێڕی کار خولێکی ڕاهێنانی لە بواری ژمێریاری لە هۆلی ئەکادیمیای زانکۆ بە هاوکاری دیوانی چاودێری داراییی هەرێمی- کوردستان دەستپێکرد.

لەو خولەکەدا، کە چاودێری پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجد صابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر و، فریق سلیمان هەرنی بەرێوەبەری گشتی دیوانی چاودێری داراییی هەرێمی- کوردستان و بەئامادەبوونى فێرخوازانى هەر سێ بەشەکانى کۆلێژى زانستە کارگێری و داراییەکان (کارگێری کار، کارگێری گشتی و ژمێریاری) دەستپێکرد، لەسەرەتادا پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و محسن محمد صالح بەرێوەبەری خول و راهێنانەکان لە دیوانی چاودێری داراییی، دوو وتەیان بە جیا پێشکەشکرد، لە میانەى وتەکانیاندا بە گرنگیەوە باسیان لە گرنگی و ئامانجەکانی خولەکە کرد بۆ فێرخوازن بۆ کاری پیشەیی داهاتوویان کرد، پاشان بەرنامەى کارى خولەکە دەستپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش سەرەتا دکتۆر عبد السلام عمر احمد لە دیوانی چاودێری دارایی چەند بابەتێکی گرنگی پێشکەش کرد و، تیایدا باسى ژمێریاری و کار و ئەرک و بەرپرسیارەتەکانی ژمێریار لە کۆمپانیاکاندا کرد، هەروەک باسی لە گرنگی ئەرشیفکردنی تۆمارە ژمێریارییەکان کردوە بۆ ڕێگریکردن لە کێشە لە کاتی ووردبینی، دواتریش بە گرنگیەوە باسى لە کاروبارى کۆمپانیاکان بەتایبەت حیسابکردنی (اندثار) کرد بۆ ئەوەی خۆیان بەدور بگرن لە زەرەر وزیان، ئاماژەی بەوەشدا، کە لە ئێستادا چەندین سیستمی ژمێریاری بەکاردەهێنرێت لە کۆمپانیاکان وەک QuikBooks و Al-Aseel Al-Zahab ، بەڵام لەبواری وربینی تا ئێستاکەش هەر بە شێوازی تقلیدی واتە کۆن کارەکان راییدەکەن.

وە لەکۆتایی یەکەم رۆژی خولەکەدا، فێرخوازانى هەر سێ بەشەکانى (کارگێری کار، کارگێری گشتی و ژمێریاری)، چالاکانە بەشداریان لە خولەکەدا کرد و، کۆمەڵێک پرسیار و سەرەنجیان خستەڕوو.

بۆ ڕاهێنان و ئاشناکردنی ستافی زانستی بەشەکان بە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی بەڕێوەبردن و کارگێڕی و یاسا، سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکی ڕاهێنانی بۆ مامۆستایانی بەشەکان کردەوە.

لەو خولەدا، کە ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی (٦/٣/٢٠٢٥) لە هۆڵی ئەکادیمایی زانکۆی جیهان دەستپێکرد، مامۆستایانی هەریەک لە بەشەکانی کارگێڕی کار، کارگێڕى گشتى، ژمێریاری، ڕاگەیاندن، یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی ئامادەیبون، لە سەرەتادا دکتۆر خالد فاضل جاسم بابەتێکی لەبارەی چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن پێشکەش کرد، لە میانەی پێشکەشکردنی بابەتەکەیدا بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو پڕۆگرامە جیاوازانەی سیستمی دەستکرد لە بواری کارگێڕی کار، سیسمی گواستنەوە و کڕیار و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەست بە بوارەکانی دیکەی کارگێڕی و بەڕێوەبردن پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش کۆمەڵێک نمونەی زیندوی هێنایەوە، بۆ ئەوەش جەختی لەسەر ـەوە کردەوە کە ڕۆژانە چۆنیەتی سودوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد لە بوارەکانی کارگێڕی و بەڕێوەبردن لە فراوانبوندایە و کۆمپانیا و دامەزراوە جیاوازەکان بۆ کاروباری جیاواز سودی لێ وەردەگرن.

ئەو خولە کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێ، لە ڕۆژانی داهاتودا چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە زیرەکی دەستکرد لە بواری بەبازاڕکردن، شیکردنەوەی داتاکان، ژمێریاری و شیکردنەوەی داتا زۆرەکان و دواتریش لە بواری یاسا بابەتێک پێشکەش بکرێن و، مامۆستایانی بەشداربوو گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکەکەی بکەن.

ڕۆژى شه‌ممه‌ 16-11-2024 له‌هۆڵى سيميناره‌كانى زانكۆ، به‌شى ياسا پانێڵێكى زانستى ڕێكخست له‌ژێر ناونيشانى : سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان 2024 بۆ هه‌رێمى كوردستان: پرۆسه‌يه‌كى گرنگ و، مه‌ترسيدار !.
لە پانێڵەکەدا  دوو بابه‌ت پێشكه‌شكرا کە لەلایەن د. ئاسۆ حەمەشین بەڕێوەبرا، بابه‌تى يه‌كه‌م له‌لايه‌ن به‌ڕێز پ.ى.د.ئيسماعيل نه‌جمه‌دين زه‌نگنه وه‌ پێشكه‌شكرا به‌ناونيشانى ‌ ڕێكخستنى ده‌ستوريى و ياسايى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان له‌عێراقدا. تێيدا پانێڵيست تيشكى خسته‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و ده‌قه‌ ده‌ستوريى و ياساييانه‌ى په‌يوه‌ندارن به‌پرۆسه‌كه‌وه‌، له‌وانه‌ مادده‌ى 110 بڕگه‌ى نۆيه‌م له‌ده‌ستورى عێراق و هه‌ردو ياساى فيدرالى ( سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوان و شوێنه‌ نيشته‌جێكان ژماره‌ 40ى ساڵى 2008 ، و ئامارى سيسته‌مه‌كانى زانيارييه‌ جوگرافيه‌كان ژماره‌ 32ى ساڵى 2023 ). له‌به‌ر ڕۆشنايى ئه‌و ده‌قانه‌وه‌ شرۆڤه‌ى گرنگيه‌كانى سه‌رژمێرييه‌كه‌ى كرد و تيشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسيانه‌ى له‌پرۆسه‌كه‌وه‌ دروست ده‌بن به‌تايبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌يوه‌نداره‌ به‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان .
بابه‌تى دووه‌م له‌لايه‌ن پ.ى.د.عيباد ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌ناونيشانى (سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوانى 2024ى ‌عێراق له‌بڕيارو ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌كاندا). به‌ڕێزيان له‌بابه‌ته‌كه‌يدا هه‌مو ئه‌و بڕيارنامانه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان خسته‌ڕو كه‌ تايبه‌ت بون به‌ گرنگى چاره‌سه‌ر كردنى پرسى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌پێش هه‌ر پرسێكى ديكه‌ له‌وناوچانه‌ به‌سه‌رژمێرى گشتى دانيشتوانه‌وه‌، به‌تايبه‌ت چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ سنورييه‌ ناوخۆييه‌كان له‌عێراقدا بابه‌تێكى جێبايه‌خى ئه‌و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تيه‌..
له‌كۆتايى پانێڵه‌كه‌شدا ئاماده‌بوان پرسيار و ڕونكردنه‌وه‌يان ئاراسته‌ى پانێڵيسته‌كان كرد ، ئه‌وانيش وه‌ڵامى پرسيار و ڕونكردنه‌وه‌ى زياترييان پێشكه‌ش كرد .

لەساڵڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا ، بەشی یاسای زانکۆمان کۆدوانێکی زانستی بەبەشداری هەردو سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی و ناوچەی کەرکوک-گەرمیان ئەنجامدا.
کۆدوانەکە لەلایەن پ.ی.د.ئیسماعیل نەجمەدین سەرۆکی بەشی یاساوە بەڕێوەبرا، قسەکەرانیی کۆدوان هەریەکەو لەماوەی نزیکەی ١٠ خولەکدا مژارەکەی خۆیان خستەڕو ، دواتر لەلایەن سەرجەم ئامادەبوانەوە گفتوگۆیەکی چڕی مژارەکان کرا، لەکۆتایشدا، کەنزیکەی سێ کاتژمێری خایاند گرنگترین دەرەنجام و ڕاسپاردەکان نوسرانەوە و بڕیاردرا بەنوسراو ئاراستەی لایەنی پەیوەندار بکرێت، دواتریش بڕوانامەی پێشکەشکردن و بەشداریکردن لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

No more news to show