بەرهەمێکی بێ بەرامبەری دەزگای زەکاتی زانستی زانکۆی جیهان سلێمانیە، ولە سەر هەر دوو سیستەمی: (google store) و(Apple store) بەردەستە، وتیایدا دەقی دەیەها یاسا وبڕیاری دادگا وخزمەتگوزاری تری یاسایی تیایدا بەردەستە. ئەم ئەپلیکەیشنە خزمەتێکی گەورەیە بە ڕێبوارانی ڕێگای یاساو خوێندکاران وپارێزەران، وبە خزمەتی Aiەوە بەستراوەتەوە، ئەم ئاپە بە چاودێری بەرێز سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی پ.د. ئومێد رفیق فەتاح، وسەرپەرشتی پ.ی.د. نوری حمە سعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست ئامادەکراوە، و تیایدا چەند خوێندکارێکی بەشی یاسا داتاکانیان تۆمار کردوە بە سەرپەرشتی خوێندکار یارا سەروەر، وبەڕێز: م. جوتیار وم. ئەردەڵان لە بەشی کۆمپیوتەر کارە هونەریەکانیان ئەنجداوە لە دروست کردنی ئاپەکە ودیزان وئەپدەیت کردنەوەی بەردەوامی.
وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامەکانی “هەفتەی یاسایی”، ڕۆژی سێشهممه ڕێکەوتی (25-11-2025)، بهشی یاساى زانکۆی جیهان-سلێمانى بە هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای زەکاتی زانستدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سادات عبدالله، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، و سەرۆکى بەشی یاسا و مامۆستایانی بەش و خوێندکاران، پانێڵێکی یاسایی بە ناونیشانی (ياساى هاتوچۆ له ههرێمى كوردستان: ناساندن و ههڵسهنگاندن) ڕێکخست.
، تیشک خرایە سەر گرفتە یاساییەکان، کەلێنەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.
تەوەرەکانی پانێڵەکە بەم شێوەیە دابەشکرابوون:
لە تەوەری یەکەمدا، (دادوهر د. ئاوات عمر حاجى)، سهرۆكى دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچهى كهركوك/ گهرميان، بابەتێکی بە ناونیشانی “چهند سهرنجێك لهسهر ياساى هاتۆچۆ ژماره (86)ى ساڵى 2004ى ههمواركراو” پێشکەش کرد و تێیدا وردەکارییە یاساییەکانی خستەڕوو.
پاشان لە تەوەری دووەمدا، (دادوهر هيوا رفيق فتاح)، دادوهر له دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچهى سلێمانى، وەک قسەکەری دووەم بەشداری کرد و لە گۆشەنیگای دادوەرییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ یاساکە و ڕێکارەکان و دروست بوونى تاوانى هەڵە لە کاری شۆفێرى دا کرد.
لەلایەکی دیکەوە و لە تەوەری سێیەمدا، (عهقيد بهختيار محمد عبدالله)، بهڕێوهبهرى ڕاگهياندنى هاتوچۆى سلێمانى، بابەتێکی هەستیاری بە ناونیشانی “کاریگەری و مەترسی مەی و ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر شۆفێران” خستەڕوو، کە تێیدا باسی لەو مەترسییە گەورانە کرد کە ڕووبەڕووی سەلامەتی گشتی دەبنەوە.
بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ی محمد ناصح محمد
پانێڵەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەلایەن پەنێڵيستەکانەوە کۆتایی پێهات.
لەوم بەرنامەیەدا پ.ی.د. نوری حمە سعید، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست باسی لە ئامانجی دەزگاکە، وچوار چێوەی بەرفراونی کاری دەزگاکە کرد، وداوای لە هاوڵاتیانی ئارەزوومەند کرد لە نوسەران، مامۆستایانی ئاینی، هونەرمەندان، هتد، هەموو ئەوانەی دەیانەوێت کاری خۆبەخشی پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن، دەتوانن لە ڕێگای ئەم دەزگایەوە خزمەت بە دام ودەزگاکانی حکومەت ورێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وچین وتوێژەکان بکەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) ، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سیمینارێکی هۆشیارییان بەناونیشانی (هێزی بیرکردنەوەی ئەرێنی) لە قوتابخانەی پۆڵاى بنەڕەتی پێشکەش بە قوتابیانى قۆناغی بنەڕەتی کرد. سیمینارەکە.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن مامۆستا شەیما محەمەد بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە به گه ڕمی پێشوازییان لێکرا، پاشان دەرفەت بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر درا ناوەڕۆکى سمینارەکەیان پێشکەش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى زانکۆ ڕوونیانکردەوە کە چۆن بیرکردنەوەی ئەرێنی دەتوانێت متمانە بەخۆبوون بەرز بکاتەوە و فشاری دەروونی کەم بکاتەوە و ئاستی خوێندن باشتر بکات. هەروەها باسیان لە کاریگەرییەکانی باوەڕبوون بەخۆبوون و سوپاسگوزاری و خۆڕاگری لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا کرد. جەختیشیان لەسەر گرنگی گۆڕینی بیرکردنەوە نەرێنییەکان بە بیرکردنەوەی هاندان کردەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بڕیاردانی باشتر و دروستکردنی پەیوەندی بەهێزتر.
لە بەشى کۆتایی سمینارەکەدا، فێرخوازان مەشقیان بە بەکارهێنانی دەستەواژە ئەرێنییەکان بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد و ئەزموونە کەسییەکانیان لە زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا لە ڕێگەی بیرکردنەوەی ئەرێنیەوە بەیەکەوە باسکرد.
لە بەرواری ٢٦/٠٢/٢٠٢٥ خوێندکارانی قۆناعی سێیەمی بەشی وەرگێڕان چالاکییەک بە ناونیشانی ( شانۆگەری دڵخوازی من) بە سەرپەرشتی (م.ی تافان کەریم) ئەنجامدا. کە تێیدا هەریەکە و باسی لە شانۆگەری دڵخوازی خۆی و دیمەنێکی کاریگەر لە شانۆکە کرد. هاوکات چالاکیەکە نمایشی ڤیدیۆ و میوزیکی لەخۆگرت
چالاکییەکە ژمارەیەکی زۆری لە خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی ئەکادیمی و شانۆخوازان لە خۆی کۆ کردەوە.
١٠/٣/ ٢٠٢٥ بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-سلێمانی ، بە هاوکاری لەگەڵ سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) و ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO)، بە سەرکەوتوویی خولێکی ڕاهێنانیان لەسەر بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (S/RES/1325) سەبارەت بە ژنان، ئاشتی و ئاسایش تەواو کرد.
لەو چالاکیەدا ٣٠ خوێندکاری بەشی یاسا بەشداربوون، وخولەکە لەلایەن خاتوو دونیا عەلی ڕەفیقەوە وترایەوە کە مەبەست لێی ناساندنی خوێندکاران بوو دەربارەی چۆنیەتی کاریگەریی بڕیارەکە لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریکردن لە ناکۆکی و بنیاتنانی ئاشتیدا. جگە لەوەش راهێنەر یەکسانی ڕەگەزیی و گرنگیی بەشداری ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا شیکردەوە.
پاشتر، پ.ی د. ئیسماعیل نەجمەدین نامیق، سەرۆکی بەشی یاسا، گرنگی ئەم ڕاهێنانەی لە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ پرسە گرنگەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو.
دەستپێشخەرییەکە بە پشتگیری و ڕێکخستنی مامۆستا تافان کمال کریم، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار CDC، ئەنجامدرا، لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر خوێندکارەکاندا دابەشکرا.
لە بەرواری ٢٦/٣/٢٠٢٥، ؤرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی -لێکۆێلینەوە لە لە هەڵوێستی ئەدەبی تەوەرەکانی خۆشەویستی و تاوان له نێوان هەردوو وەشانی هيرۆ و لياندەری کريستوفر مارلۆ و جۆرج چاپماندا پێشکەش کرا. وۆرکشۆپەکە لە لایەن بەشی پەروەردەی گشتییەوە ڕێکخرابوو وە لە لایەن م. محمد عمادەوە بەڕێوەبرا. مەبەست لەم ورۆرکشۆپە زیاتر ناساندنی توێژینەوەیەکی زانستیە کە لە گۆڤاری زانستی جیهان -سلێمانی بڵاووبۆتەوە و کە لەلایەن نوسەران و قسەکارانی ورکشۆپەکەوە ئامدەکرابوو، کە پێکهاتووە لە بەڕێزان:
١. تافان کمال کریم- مامۆستا بەشی پەروەردەی گشتیی / زانکۆی جیهان- سلێمانی – کە بە ووردی باسیان لە سەرچاوە ڕەسەنەکەی وەشانە ئەدەبیەکە کرد کە لە فۆلکلۆری یۆنانیەوە وەرگیراوە.
٢. ڕێژین نەوزاد لتیف- لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی- بەڕێزیان باسیان لە ژیاننامەی نوسەرەکان کرد.
٣. میرهان ئەنور میمۆن- لە زانکۆی قاعید اعزم- بەراوردیان لە نێوان دەقە ئەدەبیەکەی هەردوو وەەشانەکەی مارلۆ و چاپماندا کرد و دەرەنجامی توێژینەوە کە و پێشنیازەکانیان ڕاگەیاند.
لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٣/٤/٢٠٢٥، سەنتەری پەرەپێدانی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کارگێڕی ۆرکشۆپێکیان بە ناونیشانی ” چۆنێتی دروستکردنی سیڤی و پێشکەشکردنی نامەی خوازیاری پێشەیی” لە هۆڵی سیمینارەکان بەڕێوەبرد. ؤرکشۆپەکە ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ و کەسانی ئەکادیمی بە ئەزموونی لە خۆگرت و تێیدا یاسییان کە لە شێوازەکانی پێشوازیکردن لە بازاڕی کارو ئاڵانگەرییەکانی پیشەگەری سەردەمدا کرد.
لەم ۆرکشۆپەدا سێ قسەکەر بەشداریان کرد ئەوانیش :
١. بڵێسە ابراهیم محمد- لە بەشی کارگێڕی زانکۆی جیهان – سلێمانی
٢. پالاڤی ماهاجان – لە زانکۆی ئۆکسفۆردەوە
٣. سیپال کەمال ئەبدولعەزیز- لە ئاماڤی- لەندەن
شایەنی باسە ئەم ۆرکشۆپە لە لایەن سەرپەرشتیاری سەنتەری پەرەپێدانی کار – تافان کمال کەریم بە هاوکاری بەشی میدیا و پەیوەندییەکان بە ڕێوەبردرا. ئەم چالاکییە هەوڵێکی هەماهەنگی سەرنتەری پەرەپێدانی کار و بەشی کارگێڕییە بە مەبەستی سوودگەیاندن و هاوکاریکردنی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و ئامادەکردنیان بۆ هەنگاونان بەەرو بازاڕی پڕ ڕکابەری کار و بنیاتنان کارو پیشەی تایبەت بە خۆیان لە داهاتوودا.
ڕۆژی شەممە ١٩ی نیسان، بەشی وەرگێڕانی زانکۆیی جیهان- سلێمانی وۆرکشۆپێکی ناوخۆیی سازکرد، کە تیایدا وەرگێری کتێبی چێشتی مجێور-ی هەژار موکریانی لە کوردیەوە بۆ ئینگیزی، مامۆستا شێنێ محەمەد ئامادەبوو.
ۆورکشۆپەکە سەرەتا بە ناساندنێکی کورت دەربارەی وەرگێرانی ئەدەبی دەستی پێکرد، کە لەلایەن مامۆستا (تافان کەمال) لە بەشی پەروەردەی گشتی زانکۆ پێشکەشکرا و تیایدا باس لە جۆرەکانی وەرگێران و گرینگی وەرگێرانی ئەدەبی بۆ ئامادەبووان کرا.
مامۆستا (شێنی محەمەد) کە میوانی سەرەکی چالاکیەکە بوو، باسی لە وەرگێڕانی کتێبی چێشتی مجێور کرد و ڕایگەیاند کە بەرهەمەکە بژاردەیەکە لە کتێبەکەی هەژار موکریانی، دواتریش تیشکی خستەسەر هەڵبژاردنی ناونیشانی کتێبەکە و پڕۆسەکانی وەرگێران کرد، لە نێویشیاندا بەهێزی و هەمەچەشنی لە نوسینی کتێبەکە.
لە کۆتایشدا (لاڤیار محەمەد) خوێندکاری قۆناغی چوارەمی بەشی وەرگێڕانی زانکۆیی جیهان سلێمانی، هەڵسەنگاندنێکی کورتی بۆ کارە وەرگێردراوەکە کرد و باسی لە پڕۆسە و ستراتیژیەکانی وەرگێران کرد و نمونەی نێو کتێبەکەی بەکارهێنا.
شایەنی باسە چالاکیەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستیان و خوێندکارانی زانکۆ بەڕێوەچوو و بە ڕێزلێنان و پێشکەشکردنی سوپاسنامە لەلایەن سەرۆکی بەشی وەرگێران (د. موئمین یاسین) کۆتایی پێهات.
لە بەرواری ٣/٥/٢٠٢٥ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی کارگێری و ژمێریاری پێکەوە لە چالاکییەکی کلتوری و خێرخوازیدا بەشداردەبن. ئەم چالاکییە بۆ وانەکانی ئینگلزی ئەکادیمی و کوردۆلۆجی ئەنجامدراوە. خوێندکارەکان بازاڕێکی مۆدێرنیان دروستکرد کە ئاخاوتن تێیدا بە زمانی ئینگلزی بوو جگە لەوەش چەندین پۆستەری جوانی تایبەت بە جیوگرافیا و مێژو و کلتوورو زمانی کوردی پێشکەشکرا.
ئەم چالاکییە بەسەرپەرشتی مامۆستایان: تافان کمال کەریم و پەیمان عوسمان ڕەەسوڵ ئەنجامدراوە. چالاکییەکە بووە هۆی دروستکردنی زەمینەیەک بۆ یەکگرتنەوەی پەروەردە و کەلتوری جیاواز و داهێنان و پراکتیکردنی شێوازی مۆدێرن لە پرۆسەی وانەووتنەوە و فێبووندا.