لە 2ی 1ی 2025، سەنتەری گەشەپێدانی پیشەیی (CDC) لە زانکۆی سیهان-سلێمانی هەڵمەتێکی بەرچاوی بەخشینی کتێبی دەستپێکرد بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی زیندانیانی ناوخۆیی کە تامەزرۆی فراوانکردنی زانیارییەکانیانن. دەستپێشخەرییەکە کە تیشکی خستە سەر دابینکردنی کتێب بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکان بۆ فێربوونی زمانی نوێ و شارەزایی کۆمپیوتەر، بە سەرپەرشتی بەڕێز عەزیز ڕەئوف یاریدەدەری وانەبێژ لە بەشی وەرگێڕان و خاتوو سایا جەمال بەرپرسی بەشی بازرگانی ڕێکخرابوو.
کەمپەینەکە زیاتر لەلایەن سەرپەرشتیاری CDC، خاتوو تەفان کەمال کەریم پشتگیری کرا، کە سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. خوێندکارانی بەشە جیاوازەکان، لەوانە وەرگێڕان، پەروەردەی گشتی، بازرگانی، یاسا، و شیکاری تاقیگەی پزیشکی، چالاکانە بەشدارییان کرد، بەشدارییان لەم دۆزی مانادارەدا کرد.
ئەم هەڵمەتە نەک هەر سەرچاوەی پێویستی بۆ تاکەکانی پێویست دابین کرد بەڵکو پابەندبوونی زانکۆی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و فێربوونی تەواوی ژیانی نیشان دا. خوێندکارانی زانکۆی سیهان-سلێمانی بە هەڵگەڕانەوەی لاپەڕە و هاوبەشکردنی زانیاری، هاوکارن بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لە ژیانی ئەوانی تردا دروست بکەن!
لە بەرواری ١٧ی شووباتی ٢٠٢٥، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC )لە زانکۆی جیهان- سلێمانی بە هاوکاری ڕێکخراوی ( N2N)ی ئەمەریکی وۆرکشۆپێکی گەشەپێدانی کەسێتی بە ناونیشانی ” چۆنێتی گەڕان بەدوای خولیا و ئارەزووەکانی تاک” لە هۆڵی سیمینارەکانی زانکۆ ئەنجامدا. چالاکییەکە لە لایەن گبرێل فیلیپس سەر بە ڕێکخراوی ( N2N) دەستیپێکرد کە بەڕێزیان باسیان لە بیرۆکەیەکی تایبەت و کاریگەرکرد، دواتر بەڕێز د. دیار جمال سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-سلێمانی بابەتێکی لەسەر تەوەری گەڕان بەدوای خولیاکاندا لە بواری پەروەردەدا پێشکەش کرد.
چالاکییەکە لەلایەن سەرپەرشتیاری سەنتەری پەرەپێدانی کار- م. تافان کمال کەریم بەڕێوەبردرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی خوێندکاری بەشە جیاوازەکان تێیدا بەشداربوون. لە کۆتایی چالاکییەکەدا بەڕێز د. سادات عبدللە عزیز- جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بڕوانامەی ڕێزلێنان و دەستخۆشی و بەسەر بەشداربوان و ڕێکخەرانی چالاکییەکەدا بەخشییەوە. شایەنی باسە تەوەری وۆرکشۆپەکە پاڵنەرێکی باش بوو بۆ ئامادەبوان تاوەکو هۆشمەندانە بە شوێن خولیا و حەز و ئارەزووەکانیاندا بکەون.
لە بەرواری ١٩ی شوباتی ٢٠٢٥، زانکۆی جیهان- سلێمانی وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی ” گەشتێک دەربارەی بازرگانی خێزانی لە ڕوانگەی کارە ئەدەبیەکاندا” ئەنجامدا. وۆرکشۆپەکە لە لایەن پاڤاڵی ماهاجان – لە بەشی بزنسی زانکۆی ئۆکسفۆرد و م.ی. تافان کمال کەریم- مامۆستا لە بەشی پەروەردەی گشتییەوە بەڕێوەچوو. ئەم ۆرکشۆپە لە لایەن م.ی. )بەستە نزار)ەوە بەڕێوەبرا.
لە میانەی ئەم وۆرکشۆپەدا ئاڵەنگارییەکانی جیهانی بازرگانی و جۆرەکانی و دەرەنجامەکانی ئەو بازرگانیانە ڕوونکرانەوە کە لە لایەن خێزانەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. لە ڕوانگەی ڕووداوە ڕاستییەکانی ژیان و دەقە ئەدەبیە بەناوبانگەکانەوە باس لە پەیوەندی هاوتا و نەبڕاوەی نێوان ژیان و ئەدەب کرا. هەروەها ڕۆڵی ژنان لە کاروباری بازرگانی سەردەمدا و توانا و نمونەی سەرکەوتنی سەرکردایەتیکردنیان لە بوارەکەدا بەرزنرخێنرا .
ئەم ۆرکشۆپە لە لایەن ستافی ئەکادیمی زانکۆ و خوێندکارو بازرگانانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لەلایەن زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان (AUK) میوانداری کرابوو. لە میانەی کۆنفرانسەکەدا کە سەرنجی ژمارەیەکی بەرچاو لە پەروەردەکارانی هەرێمی کوردستانی ڕاکێشا، د. پەشێو م. نوری وۆرکشۆپێکی چالاکانەی پێشکەش کرد
وۆرکشۆپەکە ڕاستەوخۆ تیشکی خستە سەر تەوەری سەرەکی کۆنفرانسەکە کە بریتی بوو لە پێشخستنی وانەوتنەوە و فێربوون، ئەمەش لە ڕێگەی ناساندنی چوارچێوەیەکی بەهێزی پەیوەندی-تەوەر بۆ پەروەردەکارانی قۆناغی ١-١٢. ئامانجی وۆرکشۆپەکە پڕچەککردنی مامۆستایان و کارگێڕان بوو بە ستراتیژی کرداریی و پشتەستور بە بەڵگەی ئەکادیمی بۆ چونە پشت مۆدێلە تەقلیدییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەفتاری خوێندکاران و لەوێوە بنیادنانی کەشێکی بەشداریپێکەرانەی و پشتبەست بە بنەمان مرۆییەکان. د. پەشێو م. نوری جەختی لەسەر پەیوەندی گرنگی نێوان پۆل و سەلامەتیی دەروونی و سەرکەوتنی ئەکادیمی کردەوە و کردە چاکسازییەکانی وەک ئامرازی سەرەکی بۆ پێداگۆجی خستەڕوو.
لەتەواوی دانیشتنەکە، بەشداربووان تاوتوێی ئەوەیان کرد کە چۆن گۆڕانکارییە سادەکان لە کارلێکی ڕۆژانەدا— بۆ نمونە گۆڕانکاری لە کۆنترۆڵەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندی و لە سزاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە—دەتوانن فێرخوازانی سست بگۆڕن بۆ بەشداربووی چالاک. د. پەشێو م. نوری ڕێنمایی ئامادەبووانی کرد لە چالاکییە کردارییەکاندا، لەوانە بەڕێوەبردنی ‘بازنەی بەسەرکردنەوە’ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی دەنگ بە هەموو خوێندکارێک دەدرێت، هەروەها بەکارهێنانی ‘پرسیارە چاکسازییەکان’ بۆ بەرپرسیارێتی هاوبەش. وۆرکشۆپەکە جەختی لەسەر دەستپێکردن بە هەنگاوی بچووک و بەڕێوەبردنی ئاسان دەکردەوە کە مامۆستایان بتوانن دەستبەجێ لە پۆلەکانی خۆیاندا بەکاریان بێنن.
دانیشتنەکە دەستخۆشی لێکرا بەهۆی شێوازە کرداریی و گونجاویی لەگەڵ کەلتوور، کە بووە هۆی دروستبوونی گفتوگۆیەکی زیندوو لەنێوان ئامادەبوواندا لەسەر گونجاندنی ئەم ستراتیژیانە بۆ هەردوو کەرتی قوتابخانە حکومی و تایبەتەکانی ناو هەرێمی کوردستان. بەشداریی د. پەشێو م. نوری لەم کۆنفرانسە گرنگەدا جەخت لەسەر پابەندبوونی کەرتی پەروەردەی هەرێم دەکاتەوە بۆ پەیڕەوکردنی میتۆدی داهێنەرانە و قوتابی-تەوەر کە پەرە بە کەرامەیی مرۆڤ و خەمی دوولایەنە و خۆشەویستییەکی هەتاهەتایی بۆ فێربوون دەدەن.
کرەوە بۆ ژمارەیەک فێرخوازی شاری چوار چرای نوێ کە ژمارەیان (٧٥) فێرخواز بوو، خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند بە بەشداری ژمارەیەک مامۆستای خۆبەخش، دواتر خەڵاتیان بە سەردا دابەش کرا وبڕوانامەی بەشداربونیان پێ بەخشرا.
بە ئامادەبوونی خاتوو سروە ڕەسول/ بەڕێوبەری گشتی ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیران و كارەسات لە هەرێمی كوردستان، بوسێ ماینەر/ نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی ووڵاتی ئەڵمانیا، پیتەر بێنز/ بەرپرسی خۆبەخشەکانی ووڵاتی ئەڵمانیا و ئەندام لە تیمی INSARAG، نوێنەری THW لە ووڵاتی ئەڵمانیا، نوێنەری THW لە هەرێمی کوردستان،.
زانکۆیی جیهان سلێمانی یەکێک بوو لەو دامەزراوە ئەکادیمیانەی بەشداربوون، و تیایدا هەریەکە لە (م.ی. نەورۆز محەمەد عبدولرەحمان و یاریدەدەری تاقیگەیی عەبدوڵا سەباح محەمەد) ئامادەبوون و کۆرسەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و بڕوانامەیی نێودەوڵتیان پێبەخشرا.
لههەڵمەتی هەفتەی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا CRT لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لە یەک کاتدا دەستیپێکرد، لە خولەكەدا نزیکەی ۱٥۰ کەس بەمەبەستی دروستکردنی ڕاهێنەر لە زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکان بەشداربوون، کە بە پلانێکی هاوبەش لە نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا پێکهێندراوە.
خولەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە و ئەم بڕوانامەیەی ڕاهێنەرەکانی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC وەریانگرتووە، بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی ئەڵمانییە و لەلایەن ئاژانسی INSARAG پشتڕاست کراوەتەوە.
شایەنی باسە وەزارەتی ناوخۆ و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لەگەڵ ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی THW کاردەکات لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات بەسادەترین پێداویستی کە لەبەردەستدان لەناو ماڵ، وەهەروەها بتوانن هاوکاری خۆیان و کەس و کاریان بکەن پێش ئەوەی تیمەکانی حکومەت بگەنە شوێنی ڕووداوەکە، بوونی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار وەکو وەڵامدەری کۆمەڵگە و تیمە ڕاهێنان پێکراوەکانی حکومەت، دەتوانن پێکەوە ڕووبەڕووی قەیران و کارەسات ببنەوە.
لە تەوەرەی یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا، بەڕێز (ئەدیب لەتیف)، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، بابەتێکی لەژێر ناونیشانی “رێکخستنی یاسایی ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان لە هەرێمی کوردستاندا” پێشکەشکرد. ناوبراو بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو بڕگە یاساییانەی کە گەرەنتی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەهیدان دەکەن و چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٠٧ی ڕوون کردەوە. پاشان تەوەرى مامەڵەى دەزگاکە لەگەڵ خوێندکارانی کەس وکاری شەهید کە لەسەر ئەرکى وەزارەتی شەهیدان لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێنن.
تەوەرەی دووەمی وۆرکشۆپەکە تەرخان کرابوو بۆ (م.ی. دژوار ئەنوەر)، مامۆستای زانکۆی جیهان- سلێمانی، کە بابەتێکی بە ناونیشانی “پێگە و پێناسەی شەهید بە پێی یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان” خستەڕوو. لەم بەشەدا باس لە جیاوازی و لێکچوونەکانی پێناسەی شەهید کرا لە نێوان یاساکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا و ڕەهەندە یاساییەکانی ئەو پێناسەیە شیکرایەوە. دانیشتنەکە لەلایەن مامۆستا (م.ی. رزگار عەبدول محمد امین)ـەوە بەڕێوەبرا.
بەرهەمێکی بێ بەرامبەری دەزگای زەکاتی زانستی زانکۆی جیهان سلێمانیە، ولە سەر هەر دوو سیستەمی: (google store) و(Apple store) بەردەستە، وتیایدا دەقی دەیەها یاسا وبڕیاری دادگا وخزمەتگوزاری تری یاسایی تیایدا بەردەستە. ئەم ئەپلیکەیشنە خزمەتێکی گەورەیە بە ڕێبوارانی ڕێگای یاساو خوێندکاران وپارێزەران، وبە خزمەتی Aiەوە بەستراوەتەوە، ئەم ئاپە بە چاودێری بەرێز سەرۆکی زانکۆی جیهان سلێمانی پ.د. ئومێد رفیق فەتاح، وسەرپەرشتی پ.ی.د. نوری حمە سعید بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست ئامادەکراوە، و تیایدا چەند خوێندکارێکی بەشی یاسا داتاکانیان تۆمار کردوە بە سەرپەرشتی خوێندکار یارا سەروەر، وبەڕێز: م. جوتیار وم. ئەردەڵان لە بەشی کۆمپیوتەر کارە هونەریەکانیان ئەنجداوە لە دروست کردنی ئاپەکە ودیزان وئەپدەیت کردنەوەی بەردەوامی.
وەک بەشێک لە چالاکییە بەردەوامەکانی “هەفتەی یاسایی”، ڕۆژی سێشهممه ڕێکەوتی (25-11-2025)، بهشی یاساى زانکۆی جیهان-سلێمانى بە هەماهەنگی لە گەڵ دەزگای زەکاتی زانستدا بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سادات عبدالله، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، و سەرۆکى بەشی یاسا و مامۆستایانی بەش و خوێندکاران، پانێڵێکی یاسایی بە ناونیشانی (ياساى هاتوچۆ له ههرێمى كوردستان: ناساندن و ههڵسهنگاندن) ڕێکخست.
، تیشک خرایە سەر گرفتە یاساییەکان، کەلێنەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.
تەوەرەکانی پانێڵەکە بەم شێوەیە دابەشکرابوون:
لە تەوەری یەکەمدا، (دادوهر د. ئاوات عمر حاجى)، سهرۆكى دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچهى كهركوك/ گهرميان، بابەتێکی بە ناونیشانی “چهند سهرنجێك لهسهر ياساى هاتۆچۆ ژماره (86)ى ساڵى 2004ى ههمواركراو” پێشکەش کرد و تێیدا وردەکارییە یاساییەکانی خستەڕوو.
پاشان لە تەوەری دووەمدا، (دادوهر هيوا رفيق فتاح)، دادوهر له دادگاى تێههڵچونهوهى ناوچهى سلێمانى، وەک قسەکەری دووەم بەشداری کرد و لە گۆشەنیگای دادوەرییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ یاساکە و ڕێکارەکان و دروست بوونى تاوانى هەڵە لە کاری شۆفێرى دا کرد.
لەلایەکی دیکەوە و لە تەوەری سێیەمدا، (عهقيد بهختيار محمد عبدالله)، بهڕێوهبهرى ڕاگهياندنى هاتوچۆى سلێمانى، بابەتێکی هەستیاری بە ناونیشانی “کاریگەری و مەترسی مەی و ماددە ھۆشبەرەکان لەسەر شۆفێران” خستەڕوو، کە تێیدا باسی لەو مەترسییە گەورانە کرد کە ڕووبەڕووی سەلامەتی گشتی دەبنەوە.
بەڕێوەبەری پانێڵ: م.ی محمد ناصح محمد
پانێڵەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان لەلایەن پەنێڵيستەکانەوە کۆتایی پێهات.
لەوم بەرنامەیەدا پ.ی.د. نوری حمە سعید، بەڕێوەبەری دەزگای زەکاتی زانست باسی لە ئامانجی دەزگاکە، وچوار چێوەی بەرفراونی کاری دەزگاکە کرد، وداوای لە هاوڵاتیانی ئارەزوومەند کرد لە نوسەران، مامۆستایانی ئاینی، هونەرمەندان، هتد، هەموو ئەوانەی دەیانەوێت کاری خۆبەخشی پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن، دەتوانن لە ڕێگای ئەم دەزگایەوە خزمەت بە دام ودەزگاکانی حکومەت ورێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وچین وتوێژەکان بکەن