هۆشیاری تەندروستی و بەهێزکردنی کۆمەڵگا

پەڕەی سەرەكی

هۆشیاری تەندروستی و بەهێزکردنی کۆمەڵگا

لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیان بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتییەوەیە، فێرخوازانى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی پەیمانگەی ئاوات بۆ گەشەپێدانى منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کرد.

لە سەردانەکەدا فێرخوازانى قۆناغی دووەم بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن، لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی گەلاوێژ تاهر کەریم پێشوازییان لێکرا. پاشان فێرخوازانى ئەو هاوکاریانەى کە پێشتر قۆناغی یەکەم و دووەم لە میانەى دەستپێشخەرییەکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کڕینی دیاری بۆ منداڵان کۆیان کردبوەوە،  لە میانەی سەردانەکەیاندا پێشکەشى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەتیان کرد و، کەشێکی خۆشی و پاڵپشتی دەروونی بۆ منداڵەکان دروست کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگاکە ستایشی ئەم دەستپێشخەرییەی کرد و جەختیان لەسەر گرنگی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە لە  پێناو بەرزکردنەوەی پەیوەندی مرۆیی و هاندانی کەلتوری بەخشین و کاری خۆبەخشانە. ئەم سەردانە بەشێکە لە زنجیرەیەک بۆنە کە لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێرەوە ڕێکخراوە، لەهەوڵێکدا بۆ بەرەوپێشبردنی بەها مرۆییەکان و چەسپاندنی ڕۆڵی فێرخوازان  لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا.

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر چالاکیەکى خێرخوازییان بۆ ماڵى بەساڵاچوان لە شارى هەولێر .

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشى مامۆستاى یاریدەدەر عالیە ئەسعەد مەهدی بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن سەنگەر جمال عبد الكريم بەڕێوەبەرى ماڵى بەساڵاچوان پێشوازیان لێکرا، ئینجا فێرخوازان لەسەر بنەماى دیاریکردنى پێداویستیەکان و بەدەنگەوەهاتنى مامۆستایانى و فێرخوازانى بەشەکە، توانیان پێداویستیە بنەڕەتیەکان بۆ ماڵى بەساڵاچوان دابین بکەن و، لە میانەى ئەو سەردانەیاندا پێشکەشى بەڕێوەبەرى ماڵى بەساڵاچوانیان کرد، پێداویستیەکانیش بریتین لە ڕایەخ و نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەى هەندێک لە پێداویستیەکانى ماڵەکە.

بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان – هەولێر وەک بەشێک لە هەوڵەکانى بۆ بەرزکردنەوەی گیانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و کاری خێرخوازی لەنێو فێرخوازان دەستى بە جێبەجێکردنى ئەو پرۆژە جۆراوجۆرانە کردوە، تا بەهۆیەوە بەهاکانی هاوکاری و هاوپشتی بۆ پشتیوانیکردنی ئەوانەى پێویستیان بە کۆمەک و دەستگیرۆییە لە کۆمەڵگەدا بەهێزتر بکات.

لە بەردەوامى چالاکى جۆراوجۆرەکانى سەرۆکایەتى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى دووەم بەرێوبەرایەتی چاودێری کۆمەلایەتی – ماڵی خەندە بۆ چاودێری کچان – خانەی نەوجەوانی کورانیان لە شارى هەولێر کرد و، چالاکیەکان بەڕێوەبرد.

ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٥/١٠/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتى دكتور حسن فهمى دەلۆیی و، مامۆستاى یاریدەردەر ساره جمال حسين فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر سەردانى خانەکەیان کرد و، بەگەرمى لەلایەن شيروان عبد الرحمن حسين بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى پێشوازییان لێکرا، پاشان فێرخوازان کۆمەڵێک پێداویستی پەروەردەیی و دیارییان پێشکەش بە منداڵان کرد، جگە لەوەش ئاهەنگێکیان بۆ سازکردن و کەشێکى پڕ لە خۆشى و خەندە و شادیان بۆ منداڵان دروستکرد.

ئەم دەستپێشخەرییە مرۆییە ڕەنگدانەوەی پەرۆشی زانکۆ و فێرخوازەکانیەتى بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەخشین و چاکەکار، هەروەک جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پەرەپێدانی بەرپرسیاریەتى فێرخوازان و، دروستکردنى پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگە.

لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانیان و گەیاندنى هاوکارى مرۆیی و بەرزکردنەوەى ڕۆحی بەخشین و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، سەرۆکایەتى بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مرۆیی بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ پەیمانگەی گەشەپێدانی ئاوات بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارى هەولێر بەڕێوەبرد.

لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (١٨/١٢/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری سارا جەمال حسێن بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر کۆمەڵێک دیاریان بەسەر منداڵانى پەیمانگەکەدا دابەش کرد، بۆ ئەوەش لەسەرەتادا لەلایەن  عەبدولوەهاب جەمیل بەڕێوەبەرى پەیمانگەکە و گوڵەسران جمال سەرپەرشتیارى پەیمانگە پێشوازییان لێکرا، پاشان ئاهەنگێکی تایبەت بۆ منداڵانى پەیمانگە بەڕێوەبرد و، خەندە و خۆشیان خستە سەر لێوى منداڵان، لە بەرانبەردا بەرپرسانی پەیمانگاکە ستایشی هەوڵەکانی فێرخوازان و، ڕۆڵی کاریگەری ئەو چاکیەیان کرد لە بەرزکردنەوەی تواناى منداڵەکان و پشتگیریکردنیان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە، وتیشیان ئەوەش هەنگاوێکى گرنگى خزمەتکردنى کۆمەڵگەیە، بۆ ئەوەش سوپاسى ستافى مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.

ئەم دەستپێشخەرییە فێرخوازانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکییدایە کە لەلایەن زانکۆی جیهان-هەولێرەوە ڕێکخراوە، ئامانج لە ڕێکخستنیان چاندنی بەها مرۆییەکان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی فێرخوازانە لە پشتیوانیکردنی گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆکە بە ئەرکە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکەى لە کۆمەڵگەدا.

ل رێكەفتی (3/11/2025) كۆلیژ و بەشێن پزیشكی ل زانكویا جیهان-دهۆك چالاكیەكا زانستی ل پاركا نەورۆز ئەنجامدا و چەندین پشكنینێن پزشكی و هۆشیاریا ساخلەمی ئەنجامدان.

سەردانا هۆشیاری ژ لایێ قوتابێن  بەشى  تەکنەلۆژیای وینەگرتنێ تیشک بۆ نەخۆشخانا ئافرەتان وزاروکبوونێ ب مەرەما هۆشیاری لدور پەنجەشێرا مەمک.

لە چوارچوڤێ چالاکیێن زانستی و هۆشیاریێ بەردەوام بو بەشی تەکنەلۆجیای وێنەگرتنێ تیشک، قوتابیان سەردانەکا مەیدانی بۆ نەخۆشخانا  ئافرەتان وزاروکبوونێ  ل دهۆک ڕێکخست لە چوارچوڤێ هەوەکا هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک.

قوتابی رابوینە ب  پێشکەشکرنا ڕێنمایێن ته ندروستي و دابەشکرنا بروشورێن زانیاری بە ئامانجا هۆشیاریا  ئافرەتان سەبارەت بە گرنگیا دەستنیشانکردنا پێشوەخت و پشکنینا بەردەوام بۆ نەخۆشیێن ئافرەتان لدەمێ سەردانێ, چەندین ستافی نەخۆشخانێ دگەل قوتابیان بوون، بتایبەتی د.دلين ئەنوەر سدیق (پزیشکی منداڵبوون و ئافرەتان) و د.جوان بەشیر (پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر)، کە ڕوونکرنەکا وردی لەبارەی میکانیزمێن دەستنیشانکرنا زوودەم یا  شێرپەنجەیا مەمک بە بەکارهێنانا تەکنیکێن وێنەگرتنی پزیشکی خستەڕوو.

بەشی تەکنەلۆجیای تیشک سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە تایبەتی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئافرەتان وزارۆکبوونێ دکەت بۆ هاوکاریێن بەرهەمدار، پێشوازیا گەرم و پاڵپشتیا بەردەوامیان لە دەستپێشخەریێن زانکۆێى بە ئامانجا خزمەتکرنا کۆمەڵگەهێ و بەرەڤ پێشبرنا  هۆشیاریا تەندروستى لناڤ گومەلگەهی دا .

نەخۆشی ژێر پەنجە یەکێکە لەهۆکارەکانی مردن لە هەمووجیهان پێویستە تاک بەتاکی کۆمەلگا هۆشیار بکرێتەوە شێوازەکانی ریێگری کردن بۆیە ئێمەش وەک کۆلێژی ئەربیلی نێودەوڵەتی هەستاین بە پێشکەش کردنی سیمینارێکی وا

خولێکی راکێشانی خوێن بۆ فێرخوازانی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی لەقۆناغەکانی دوو ،سێ ، چوار ،لە تاقیگەکانی پزیشکی زانکۆی ئەربیلی نیودەولەتی خولیکی راهێنان بوو بۆ خولەکە چەند هەفتیەکە دەستی پیکردوە بەردەوامیش دەبێت

ناوەرۆکی/ خولێکی راهێنانی پراکتیکی پزیشکی لە تاقیگەکان بۆخوێندکارەکان فێرکاری ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لە نەخۆشانەی ملا فەندی لە هەولێر

خولی سەرکردایەتی ئافرەت لە دامودەزاگاکانی حوکومی و خوێنی بالا باسی سەرکردایەتی ئافرەت دەکات کە چۆن مامەلە لەگەل دەوربەری دەکرێت هەندێک کات ئافرەت پشت گوێ دەخرێت یان گویان پێ نادرێت

هەندێک ئافرەتیش بەکلیمە سەرکردنە هەندێک ئافرەت لەناوکایەی سیاسی پلەو پۆستیان هەیە

No more news to show