بەشێ شیکاری نەخۆشییان و دوماهیک هاتنا خولەکا زانستی – پزیشکی… ئەڤرۆ ل رێکەفتی 2024/08/08 بەشێ شیکاری نەخۆشییان دوماهی ب خولەکا پزیشکی ئینا ل ژێر ناڤێ Molecular Diagnostics: Techniques and Applicationsد خۆلا ناڤبری دا بەژداربوو ژ نێزیک هایداری نویترین تەکنیک و ئامیرەیێن تاقیگەهێ یێن پزیشکی بوون دەربارەی جینات و پشکنینێن جینی و تەکنیکێن PCR و دڤێ خۆلێ دا جەخت ل سەر هندێ هاتبوو کرن قوتابی ب کرداری و پراکتیک کاربکەن و خوشبەختانە هەمی قوتابییان ب شیوەیەکێ زانستی یێ پراکتیک ئامیرە و تەکنیکێن زانستی – پزیشکی ب کارئینان.



ل رێکەفتی 2024/07/13 بەشێ سرکردن خولەکا پزیشکی ل ژێر ناڤێ First Aid Essentials: Life-saving skills for everyone ، د خۆلا ناڤبری دا بەژداربوو دێ ژ نێزیک هایداری نویترین تەکنیک و هەوارهاتنان بن و دڤێ خۆلێ دا جەخت ل سەر هندێ هاتییە کرن قوتابی ب کرداری و پراکتیک کاربکەن. خۆل و کورسێ پزیشکی دهێنە سەرپەرشتیکرن ژ لایێ: ١- د. کاژین حەسەن جاسم / سەرۆک بەش ٢- بەسام شوکت ئیسماعیل / رێکخەرێ بەشێ سرکردن



بەشێ شیکاری نەخۆشییان و ئەنجامدانا خۆلێن پزیشکی… ل رێکەفتی 2024/08/19 بەشێ شیکاری نەخۆشییان خولەکا پزیشکی ل ژێر ناڤێ Fundamentals of Serological Testing: Core Principles and Diagnostic Applications دەربارەی پشکنینێن سیرولوژی و دەستنیشانکرنا نەخۆشی و میکروبان، د خۆلا ناڤبری دا بەژداربوو دێ ژ نێزیک هایداری نویترین تەکنیک و ئامیرەیێن تاقیگەهێ یێن پزیشکی بن و دڤێ خۆلێ دا جەخت ل سەر هندێ هاتییە کرن قوتابی ب کرداری و پراکتیک کاربکەن


بەشێ شیکاری نەخۆشییان و دوماهیک هاتنا خولەکا زانستی – پزیشکی… ئەڤرۆ ل رێکەفتی 2024/08/04 بەشێ شیکاری نەخۆشییان دوماهی ب خولەکا پزیشکی ئینا ل ژێر ناڤێMicrobiology : Techniques and Applications in diagnosis، د خۆلا ناڤبری دا بەژداربوو ژ نێزیک هایداری نویترین تەکنیک و ئامیرەیێن تاقیگەهێ یێن پزیشکی بوون دەربارەی بەکتریا و تەکنیکێن مایکروبایولوجی و دڤێ خۆلێ دا جەخت ل سەر هندێ هاتبوو کرن قوتابی ب کرداری و پراکتیک کاربکەن و خوشبەختانە هەمی قوتابییان ب شیوەیەکێ زانستی یێ پراکتیک ئامیرە و تەکنیکێن زانستی – پزیشکی ب کارئینان.


رێکەفتی 8/7/2024 ب مەرەما خزمەتکرن و پێشڤەبرنا ئاستی زانستی یێ قوتابی و دەرچـۆیێن به شێن زانستی و تەندرۆستی خولەکا زانستی ژلایێ بەشێ مایکرۆبایولوجی یا پزیشکی ڤە ل ژێر ناڤ و نیشانێن (Isolation and Identification of Bacteria) ده ستپێکر کو دێ ماوێ سێ رؤژان یا بەردەوام بیت. هەژی ئاماژه پێدانێیه، ئەڤ خۆله د چارچووڤێ پرۆژێ زهكاتا زانستى ل زانكویا جیهان-دهوك دا یه کو ئه ڤ پرۆژە ژ هژمارەکا خۆل و ورکشووپ و چەندین چالاکیێن ئەکادیمی و زانستی و روشنبیری یێن جۆرا و جۆر پێک دهێت ب مەرەما خزمەتکرن و پێشڤەبرنا تەخ وچینێن جودا یێن ئه کادیمی و جڤاکی



ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل، گروپێک لە لە فێرخوازانى قوناغی دووهمی بهشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی شێخ محمودی نەمریان لەشاری هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا زاهیر مەلا محمد بەرێوەبەری قوتابخانە و شوان سلیم اسماعیل یاریدەدەر و هێرش شاکر حمدامین ڕێنمایکار داستان بەرزان و مامۆستا ئيمان عبدالقادر و ماموستا پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا لە دانیشتنێک مامۆستاى سەرپەرشتیار دڵان ئیسماعیل باسی ئامانجی سەردانەکەیان کرد بەتایبەت پێشکەشکردنی بابەتێکى تایبەت بە هۆشیاری و رۆشنبیری کۆمەڵایەتی و پەروەردەی لە ناوەندەکانی خوێندن، بۆ ئەوەش مامۆستا زاهیر مەلا محمد وێرای بەخێرهێنانی مامۆستا و فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر ئاماژەی بە هەوڵ و ماندوبونی تیمی قوتابخانەکەیان کرد بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و پەروەردەی و هەنگاونانی جدی بۆ گۆرانکاری لە قوتابخانە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابیان.
دواتر بەئامادەبونی ژمارەیەک لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن ، کە پێکهاتبوون لە ( قارەمان جەوهەر، سەرکار حسێن، رزگار سالح، عومەر غالب، ژیار ئیسماعیل، ژیلیا حاتم و، لەیار ئازاد ) سمینارێکی تایبەتیان سەبارەت بە ئاڵودەبون بە سۆشیال میدیا و دەرئەنجامە خراپەکانی پێشکەش کرد ، لەگەڵ خستنەرووی چەندین نمونە و بابەتی ژیانی رۆژانەی قوتابیان و چۆنیەتی سەرکەوتوبونیان لە قۆناغەکانی خوێندن. هەر لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەوردى تیشکیان خستەر سەر کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیا بەتایبەتی لەسەر قوتابیان، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەیان بە باشترین شێوازەکانى چۆنیەتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کرد بۆ سوودی پەروەردەیی، هاوکات هۆشدارییان دا لە مەترسییەکانی ئاڵوودەبوون بە سوشیال میدیا و هەواڵی ساختە و قسەی ناشرین و نەشیاو.
سیمینارەکە نموونەی ژیانی ڕاستەقینەی لەخۆگرتبوو، کە کاریگەری ئەم میدیایانە لەسەر دەستکەوتی ئەکادیمی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدا، لە هەمان کاتدا ئامۆژگاری پراکتیکیان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کات و کارلێکی هۆشیارانە لەگەڵ ناوەڕۆکی دیجیتاڵیدا پێشکەش بە قوتابیان کرد، هەر ئەوەش وایکرد قوتابیانى قوتابخانەکە کارلێکێکی زۆر لەگەڵ ناوەڕۆکى سمینارەکە بکەن بە پرسیارکردن و سەرەنجەکانیان بەشداری لە گفتوگۆکەدا بکەن.
بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (عەلی جەلال جەعفەر) لە ڕێكەوتی پێنجشەممە 23-10-2025 سیمینارێكی زانستییان بەناونیشانی (ئالوودەبوونی ئەلیكترۆنی) بۆ قوتابیانی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی جیهان-هەولێر ئەنجام دا.
مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا (محمود عماد محمد) بەڕێوەبەری قوتابخانەكە پێشوازییان لێ كرا و تیشكی خستە سەر گرنگیی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكییانە بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە مەترسییەكانی ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
سیمینارەكە لەلایەن هەریەكە لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمى بەشی ڕاگەیاندن (ڕزگار صالح، یوسف ئەحمەد، لەیار ئازا، نێرگز ئەمیر) پێشكەشكرا. لە سەرەتای سیمینارەكەدا، ڕزگار صالح بەشێوەیەكی گشتی تیشكی خستە سەر ئالوودەبوون و جۆرەكانی، چەندین نموونەی جیاوازی لەڕووی پزیشكییەوە خستەڕوو بۆ قوتابیانی ئامادەبوو. پاشان یوسف ئەحمەد باسی لە کاریگەری و مەترسییەکانی ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەكان كرد و تیشكی خستە سەر ئەو لێكەوتە نەرێنییانەی كە لەسەر تەندروستیی دەروونی و تەندروستیی جەستەیی هەیەتی.
لە بەشی سێیەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز لەیار ئازا ئاماژەی بەو ڕێگایانە كرد کە چۆن كەسێك دەستنیشانی بكات و بزانیت ئالوودەی ئامێری ئەلیكترۆنی بووە، ئەوەش بەمەبەستی زوو چارەسەركردنی. لە بەشی كۆتاییشدا، فێرخواز نێرگز ئەمیر باسی لەو ڕێگا و میكانیزمانە کرد کە قوتابیان دەتوانن بەهۆیانەوە خۆیان بپارێزن و چارەسەری ئالوودەبوون بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بكەن.
لەكۆتاییدا، مامۆستا محمود عماد بەڕێوەبەری قوتابخانەی نێوەدەوڵەتیی جیهان-هەولێر سوپاسی بەشی ڕاگەیاندن و فێرخوازانی كرد بۆ ئەنجامدانی سیمینارەكە، هیوای خواست كە چالاكییە هاوشێوەكانیان بەردەوام بن بۆ هۆشیاركردنەوەی قوتابیان و پاراستنیان لە مەترسی و زیانەكانی ئالوودەبوون بە ئامێری ئەلیكترۆنی.
لە چوارچێوەی هەوڵە زانستییەكانییدا، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی (فێنک)ـی ناحکومی لە شاری هەولێر ڕێکخست.
لە دەستپێکی سەردانەکەدا، فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار لەلایەن مامۆستا دالیا جاسم محەمەد ئەلحەمدانی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی فێنک، پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. بەرێوەبەری قوتابخانەكە جەختی لەسەر پێویستیی ئەم جۆرە چالاكییانە كردەوە و ستایشی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی جیهان-هەولێری کرد بۆ هەنگاوەکانیان لە پاراستنی قوتابیان لەم سەردەمی پەیوەندییە زۆرەی دیجیتاڵییەدا.
چالاکییەکە بە شێوەی سیمینار بەڕێوەچوو و لەلایەن فێرخوازانی قۆناغی سێهەمی بەشی ڕاگەیاندن مصطفی تغلب احمد، یوسف احمد خضیر و تەمار عامر یەحیا بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرا.
قوتابی یوسف ئەحمەد لە بەشی یەکەمدا، تیشکی خستە سەر پێناسە و فۆرمە جیاوازەکانی توندوتیژیی میدیایی و بە وردی شیی کردەوە کە چۆن ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی نائارامیی دەروونی و گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی لەسەر گەنجان. پاشان، مصطفی تغلب ، لە بەشی دووەمدا، گرنگیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی خستە ڕوو و ڕوونی کردەوە کە چۆن دەتوانرێت بە بەکارهێنانی میکانیزمە ئاسان و سادەکان، فێرخوازان خۆیان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بپارێزن و ژینگەیەكی پارێزراوتر بۆ خۆیان دروست بکەن، لە كۆتایی سیمینارەكەدا، قوتابی تەمار عامر باسی لە هێڵەگەرمەكانی پەیوەندی كرد بەمەبەستی خۆپاراستن و پەنابردنە بەر لایەنی پەیوەندیدار لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ئەلیكترۆنیی.
لەکۆتاییدا، بەڕێوەبەری قوتابخانە، مامۆستا دالیا جاسم، دەستخۆشی لە هەوڵ و کۆششی فێرخوازان کرد و داوای بەردەوامی چالاکییەکانی کرد، بەو هیوایەی کە ئەم چالاكییانە ببنە هۆی درووستکردن و ئامادەكردنی نەوەیەکی تەندرووست کە بتوانن بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیادا بکەن.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی (١٩/١٠/٢٠٢٥)، بەشێک لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل مەولود، سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی زاگرۆسی بنەڕەتی لە شاری هەولێر ئەنجام دا بەمەبەستی ئەنجامدانی چالاكییەكی هۆشیاریی لەسەر خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سەرەتا، فێرخوازان و مامۆستای سەرپەرشتیار لەلایەن مامۆستا ئیحسان عوسمان مەولوود، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زاگرۆس، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا. بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی زانکۆی جیهان-هەولێری کرد بۆ دەستپێشخەرییەکەیان و جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە چالاکییە زانستییانە لەم قۆناغەدا زۆر پێویستن، بەتایبەتی کە پەیوەندیی فێرخوازان بە ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت.
چالاکییەکە بە شێوەی سیمینارێک بەڕێوەچوو و لەلایەن هەردوو فێرخوازی قۆناغی چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن ضُحی ئەرجومەنت جەمال و سۆلین طیب عەبدولڕەحمان پێشکەش کرا. لە بەشی یەكەمی سیمینارەكەدا، فێرخواز ضُحی ئەرجومەنت، تیشکی خستە سەر پێناسەی توندوتیژیی میدیایی و چۆنییەتی درووستکردنی کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەكان لەسەر گەنجان و هەموو تاکێکی کۆمەڵگە. پاشان، سۆلین طیب، لە بەشی دووەمدا، وردەکارییەکانی خۆپاراستنی دیجیتاڵی شیکردەوە و گرنگیی زانیاری و میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی خستەڕوو، بۆ ئەوەی فێرخوازان بتوانن بە شێوەیەکی پارێزراوتر ئامێرەکانیان بەکار بهێنن.
لە کۆتاییدا، مامۆستا ئیحسان عوسمان مەولوود دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد و هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییەکان بەردەوام بن و ڕۆڵی هەبێت لە بنیادنانی نەوەیەکی هۆشیار کە بتوانن بە شێوەیەکی تەندرووست مامەڵە لەگەڵ جیهانی دیجیتاڵییدا بکەن.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (18-2-2025)، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی فێرخوازى بەتوانا ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، سەردانی قوتابخانەی شۆخیان کرد و لەلایەن مامۆستا، پەری سابر حسێن، بەڕێوەبەری قوتابخانە پێشوازییان لێکرا.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە، لەگەڵ قوتابیان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی گرنگیان کرد بۆ هۆشیارکردنەوەی هەرزەکاران سەبارەت بە ڤاپینگ و پەیوەندییەکەی بە شێرپەنجەی سییەکان و جگەر و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی گشتی، هەروەها باسیان لە بابەتی خواردنەوە وزەبەخشەکان و چۆنیەتی گۆڕانی بۆ ژەهر لە ناو جەستە و کاریگەرییەکانیان لەسەر گورچیلە و جگەر و چۆنیەتی پاراستنی تەندروستی جەستەیی کرد. فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەى پزیشکى لە ڕێگەى چالاکیەکەیان هەوڵى بڵاوکردنەوەی هۆشیارییان لەنێو هەرزەکاران دا بۆ ئەوەی پارێزگارى لە تەندروستیان بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاسی هەوڵەکانی زانکۆی کرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سوپاسێکی تایبەت فێرخوازان و سەرۆکایەتی بەشی شیکاری تاقیگەی پزیشکی کرد.
ئوسامە شوکری عەبدوڵڵا، کە زیاتر لە 40 بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە بەهۆی بەشداریکردنی لە ژمارەیەکی زۆر لە کۆنفرانسی ئۆنلاین، لەنێویاندا 10 بڕوانامە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.